• لەدوای شۆڕشی ١٤ی تەممووز دەرفەتێکی گرنگ بۆ باشووری کوردستان ڕەخسا

    25 تشرینی دووه‌م, 2023

    رێبەر ئاپۆ

    عەبدوڵڵا ئۆجالان: بە شێوەیەکی سەرەکی کێ بوون ئەوانەی ئەم شۆڕشەیان ئەنجامدا؟

    ئیبراهیم ئەحمەد: فەرماندە و سەربازە نەتەوە پەرست و ئاشتیخواز و ئازادیخوازەکان بوون.

    عەبدوڵڵا ئۆجالان: هی کوردیش لە ناویاندا هەبوون؟

    ئیبراهیم ئەحمەد: بەڵێ کوردیش هەبوون، نامەیەکم بۆ ئەم حکومەتە شۆڕشگێڕییە نووسی کە دوای سەرکەوتنی شۆڕش پێکهات، تێیدا ئاماژەم بەوە کردبوو کە پشتگیریی لە دەسەڵاتێکی دیموکراسی دەکەین کە هاوپەیمانێتی بەغداد ڕەت بکاتەوە و لەسەر بنەمای یەکسانی نێوان تەواوی گەلانی ئێراق بەڕێوە بچێت. دوای دوو ڕۆژ مەکتەبی سیاسیمان کۆبووەوە و لەگەڵ سەرۆکی و بڕیاری ئەوەی دا کە شاندێک پێکبێت، بچێتە بەغداد و لەگەڵ سەرۆکی حکومەتدا چاوپێکەوتن ساز بدات. شاند لە من و ئەندامی مەکتەبی سیاسی عەلی عەبدوڵڵا پێکهاتبوو. یەکەم داخوازی و مەرجمان بۆ حکومەتی شۆڕش؛ گەڕانەوەی مەلا مستەفا، ئازادکردنی شێخ ئەحمەد ئازاد کرا و لە بەغداد نیشتەجێ کرا، مەلا مستەفاش لەو شوێنەی کە لێی بوو، پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ ڕێبەری شۆڕش نارد و ئاماژی بەوە کردبوو کە دەیەوێ بگەڕێتەوە ئێراق.

    من و نوری ئەحمەد تەها بە پاسەپۆرتێکی ساختە چووینە “پراگ”ی پایتەختی چیکۆسلۆفاکیا، پاسەپۆرتی ساختە داخوازی حکومەتی ئێراق بوو، چونکە پێش ئەوەی بچینە دەرەوە و کاتێ سەردانی وەزیری ناو خۆ( کەلە هەمانکاتدا جێگری سەرۆک وەزیران بوو) مان کرد، ئاماژەم بەوە کرد کە داخوازی و ئومێدم ئەوەیە کە لە سەر بنەمای هاوبەشێتی کورد و عەرەب، لەسەر ئەم خاکەدا مافەکانی کوردسان لە چوارچێوەی دەستووردا بکەوێتە ژێر گەرەنتییەوە. خاڵێکی تری کە پێویستە ئاماژەی پێبکەین، پێش ئەوەی بەغداد بەجێبێڵین دەمخواست بە هاوڕێیان بڵێم بۆ ئەوەی خۆپیشاندان و ڕێپێوان لە هەر شوێنێکی کوردستان ئەنجام بدەن، چونکە لە دەستوردا تەنیا باس لە برایەتی کورد و عەرەب دەکرا، بەڵام پێویست بوو کوردان هەندێ ماف بەدەستبێنن، هەروەها سەبارەت بە جێگیرکردنی مافی ئۆتۆنۆمی لە چوارچێوەی دەستوردا، چاوپێکەوتنمان لەگەڵ ئەو پارتانە ئەنجامدا کە جێگای خۆیان لە نێو شۆڕشدا گرتبوو، بەڵام هیچ یەکێک لەو پارتانە ئەم داواکاریانەی ئێمەیان پەسەند نەکرد.

    لەو دیدارەدا وەزیری ناوخۆ پێی گووتم؛ “کاتێ لەگەل مەلا مستەفا گەڕانەوە، لە ڕێگەی تورکیاوە نەیەن، بەڵکو بە ڕێگای میسرەوە بگەڕێنەوە، هەروەها لەگەڵ جەمال عەبدول ناسر چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن و داواکاریەکانتان لەو بخوازن، ئەگەر ناسر مافەکانتان پەسەند بکات، ئێمەش پەسەندی دەکەین”. چوونیە پراگ و کاتێ لەگەڵ مەلا مستەفادا ویستمان بگەڕێینەوە کاربەدەستانی یەکێتی سۆقیەت پێیان ڕاگەیاندین کە پێویستە لە ڕێگەی تورکیاوە بگەڕێینەوە، چونکە ئەگەر وانەبێ شیمانەی ئەوە هەیە تورکەکان فڕۆکەکە بخەنە خوارەوە. دواتر گەیشتینە میسر و چووینە کونسوڵخانەی ئێراق لە میسر و ئاگادارمان کردنەوە سەبارەت بە گەیشتنمان بۆ میسر، ئەوانیش لە وەڵامدا پێیان گووتین؛ “میوانی دەوڵەتن”. دواتر جەمال عەبدول ناسر پێشوازی لێکردین، لەو چاوپێکەوتنەدا باسی ماف و ڕەوشی کوردانمان بۆ ناسر کرد. هیچ ناڕازی بوونێکی بەرامبەر بە قسەکانمان نیشان نەدا، بەڵام کاتێ ئێمە لە بەغداد جیا ببوینەوە لە دەرەنجامی هەندی جموجۆڵەوە نێوانی ئێراق و میسر تێکچوو بوو.



    کژار