» سلایدر

لە دژی کوشتنی ژنان و کاولکاری ژینگە تێبکۆشین

5 كانونی دووه‌م, 2022

بۆ ڕای گشتی ساڵی ٢٠٢١ یەک لە دژوارترین ساڵەکان بۆ ژن و ژینگە بوو، لە بەر ئەوەی هەم ژن و هەم ژینگە کەوتنە بەر هێرشی دەسەڵات و داگیرکەرانی خاک و ئاو و هەوا. ئەم هێرشانە لە هەندێ وڵات تەنیا لە سەر ئاستی سیستەمی  دەسەڵاتدارییەوە بەڕێوە دەچوو، بەڵام لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و بەتایبەت لە کوردستان هەم لە سەر ئاستی دەسەڵات و هەم لە لایەن داگیرکەرانی کوردستانەوە بە شێوازێکی چڕوپڕ بەڕێوە دەچوو. ئەم هێرشانە بە شێوازی جۆراوجۆر وەک سووتاندن و بڕینەوەی دارستانەکان، بەستنەوەی ئاوی ڕووبارەکان و هاوکات بەکارهێنانی چەکی قەدەغە کراو لە…

بەسەرهاتی ئەوروپا و کۆتایی قۆناخێک

18 كانونی یه‌كه‌م, 2021

ڕێبەر ئاپۆ هەوڵی دەرکەوتنم بۆ ئەوروپا لە ڕێگەی ئەسیناوە لە 9ی تشرینی دووەمی 1998 و پاشهاتەکانی دوای ئەویش لەگەوهەری خۆیدا لەکەسێتی مندا گوزارە لە ئیفڵاسکردنی تێڕوانینی پاڕادیگما (تێڕوانینی نمونەیی)ی هاوچەرخ دەکات. سەڕباڕی تەواوی هەوڵەکانم بۆ وەڕچەڕخاندنی پێکهاتەی بەگومانی زهنیەتم، بەڵام لەگۆڕەپانی ناوەوەی وڵات نەگەیاندنی بە ئاستی هێزیکی سەڕکەوتووی ئازادی؛ ئاشکرایە شانبەشانی ئەو کۆسپانەی لەم لایەنەوە دەرکەوتن، هەموو ئەمانە ناچاڕیان کردم ڕوو بکەمە ئەوڕوپا کە نوێنەڕی هێزی شاڕستانی بەکاڕیگەڕە. بە واتایەک ئەم ڕاستینە داننانە بە بێ باوەڕبوون بە هێزی گەوهەری خود. مێژووی ڕابڕدوو، بەهەردوو ڕەهەندی کات و شوێنەوە، گوزاڕشتی لە بنبەستبوونێکی…

PKK جوڵانەوەی ڕەنجە

16 كانونی یه‌كه‌م, 2021

رێبەر ئاپۆ لە راستیدا PKK، جوڵانەوەیەکە لەتەواوی قۆناخە مێژوویەکاندا تووشی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی پاشکەوتووانە بۆتەوە. بڕوا ناکەم بەو ئەندازە فراوانە پیلانێکی نێودەوڵەتی لەدەوربەری جولانەوەیەکی دیکە هاتبێتە ئاراوە. هەر لەبەر ئەوەی تەنیا جوڵانەوەیەکی بەهێزی سۆسیالیستی و رزگاری نەتەوەییە، کە لەسەر پێیان مابێتەوە، پیلانێکی نێودەوڵەتی لەدژی ئەنجام درا. بەڵام بەرخۆدانی کرد و سەرکوت نەکرا. لەئەنجامی هەڵمەتە نوێیەکانی و ئاستی بڕیاردانی لەبەڕێوەبردنی شەڕدا ئەوەی دووپاتکردەوە کە زاراوەی سۆسیالیزم تێکناشکێت. تێکشکانیش لەملاوە بمێنێ، ئەوا لە میانی ئەو هەنگاوانەی کە دەینێتەوە زیاتر لەسەرکەوتن نزیک دەبێتەوە و ئەوە دەسەلمێنێ کە جوڵانەوی هەرە راست و بەهێزی ئەم سەردەمەیە…

” سەرەتا زەبر بە ژن بگەیەنن” بە واتای” بەکاریبهێنن و بیکەن بە سێخوڕ” دێت.

14 كانونی یه‌كه‌م, 2021

رێبەر ئاپۆ بەڵێ ئیمپریالیزم ئەم شەڕی چینایەتی بە لای بەرژەوەندی خۆیدا شکاندەوە، تەواوی کۆمەڵگا دواکەوتووەکانی بە خۆیەوە بەستەوە و تەنانەت ئیفلیجی کردن. لە رێگای ڕاگەیاندن و میدیاکانیشەوە ڕۆحیانی پاوانکرد و پەلی هاوێشت. ئێمەش لەناو لێگەڕینێکدا بووین کە چۆن پێچەوانەی بکەینەوە. ژنی ناوPKK ئەو ژنەیە کە پێویستە لە پێش هەموو شتێکەوە خۆی رزگار بکات و بە گۆڕانکاری رادیکاڵانەوە خۆی بونیاد بنێتەوە و دەبێت بۆ تەنها ساتێکیش ئەمە پشتگوێ نەخات. ئەگەر پشتگوێی بخات چی ڕوودەدات؟ بۆی بکرێت زەبری خراپ لە ئێمە دەوەشێنێت و مەترسیدار دەبێت. هاوکات پێویستە لە هیچ سوپایەکدا وەرنەگیرێت. بۆچی…

لێکۆڵینەوەی کژار

چۆارە مین فاێلی، لێکۆڵینەوەی ( کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان) کژار بڵاوە بووە. خۆێندەوارانی بەرێز چۆارەمین فاێلی لێکۆڵینەوە کژار کە سەبارەتە بە، بەشودانی منداڵان، ڕەوایەتی دان بە کەلتووری دەستدرێژی لەسەر ژنانە بڵاو کرایەوە. کۆمیتەی لێکۆڵینەوەی کژار لەم فایلەدا سەبارەت بە: زەواجی منداڵان یەک لە شێوازەکانی بەرێوەچوونی توند و تێژی لە سەر ژنانە، لێکۆڵینەوەیەکی ئەنجام داوە. ئەم جیلە تازەیە کە لە ئێستا دا ناچار بەم جۆرە زەواجانە، واتا زەواج لە تەمەنی بچوک دا دەکرێن، داهاتووی وڵاتێک ئەخوڵقینن. ئەمە لە کاتێکدایە کە هەر ئەم منداڵانە پێویستیان بە گەشە کردن لە بواری فکری…

گەل و ڕێبەر ئاپۆ بوونە یەک، هەر لەو کاتەوە ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەلی کورد بوو بە هێڵی سوور

19 تشرینی یه‌كه‌م, 2021

روکەن وەژین ئەندامی کۆمیتەی پەروەردەی کژار، میوانی ئەمجارەی بەرنامەی دەنگی شیلان بوو. بابەتی ئەمجارەی بەرنامەکەمان لەسەر ٩ی جۆت مانگە بوو، کە هەڤاڵ روکەن بەمجۆرە لەگەڵ ئێمە وتووێژی کرد و ئاماژەی بە هەڵسوکەوتەکانی رێبەرئاپۆ لە بەرامبەری ژن کرد. ئیمە ئێستا بەردەوامی قسەکانی دەبیسین. وەک دەزانین لە ٩ی جوتمەهی ساڵی ١٩٩٨ دا پلانگێڕییەکی ناونەتەوەیی لە لایەن دەوڵەتە زلەهێزەکانەوە لە سەر ڕێبەر ئاپۆ پێک هات، ڕێبەر ئاپۆ ساڵانی دوور و درێژ لە رۆژئاوای کوردستان تێکۆشانی کرد ئێوە تێکۆشانی ڕێبەرتی و ئەو پلانگێڕییە چۆن هەڵئەسەنگێنن؟ ” سەرەتا سڵاو و حورمەتی خۆم پێشکەش دەکەم و…

ئەوەی کە بتوانێت کۆمەڵگا بە ڕێوە ببات و بیپارێزێت ژنان و جەوانانن

5 تشرینی یه‌كه‌م, 2021

نوژین بێریتان ئەندامی مەجلیسی پەژاک، لە بەرنامەیەک لەگەڵ ڕادیۆی دەنگی شیلان دا سەبارەت بە بابەتەکانی هەڵمەتی کات کاتی ئازادییە کە لە لایەن KCK KJK دا دەستپێکرابوو هاوکات ئەو هەڵمەتە ساڵێکی تێپەڕاند و ئەمساڵیش بەردەوامە، بارودۆخی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەو کەمپینەی کە کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان کەژار لە ٢٥ی تیرمانگ دا دەستی پێکردبوو، زەواج لە تەمەنی بچووک دا قڕکردنی ژنانە قسەی کرد و ئاماژەی بەم بابەتانە کرد. ئەم هەڵمەتەی کات کاتی ئازادییە کە کەجەکە و کەژەکە لە ساڵی پار دا دەستیان پێکردبوو، بە چالاکیەکی زۆر پشتیوانی لێکراوە، ئێوە…

قۆناخی میللیگەرای بۆرژوازیەت

5 تشرینی یه‌كه‌م, 2021

رێبەر ئاپۆ مییللیگەرای بۆرژوازیەت، مەیلێگە لەناواخنی میللیگەرای سەرەتاییەوە پێشکەوتووە. کاتێک دەوربەر و ناوەندی دەرەبەگایەتی چینی باڵادەستی کوردان پەیوەندییان لەگەڵ سەرمایەداری بەست، بە پێی تێپەڕبوونی کات رێگای لە پێش پێکهاتەی چینایەتی نیو- بۆرژوا کردەوە. ئەو توێژەی کە لەنێو گرێدانێکی چڕ بە بۆرژوازیەتی نەتەوەی سەردەستەوە پێشدەکەوێت، هەروەکو لەجولانەوەکانی بە نەتەوەبووندا دەبینرێ ئەمانە تایبەتمەندێتی شۆڕشگێڕی تەنانەت ریفۆرمخوازیشیان پێشنەکەوتووە؛ هێندە کەمە مرۆڤ دەتوانێ بڵی نییە. دیاردەیەکە گۆڕانکارییە بابەتیەکان کردوویانە بەناچارییەک. تەنانەت بەگوێرەی بەرژەوەندی خۆی سەبارەت بەبازاڕ تێکۆشانێک ئەنجام نادات. لە فۆرمێکدایە کە زۆر لەگەڵ پێناسەی چینی سیخوڕ گونجاوە. بە تایبەتیش ئەو شارانەی لەئاکامی پێشکەوتنی…

وڵاتپارێزی و راستی گەلی کوردستان

رێبەر ئاپۆ بەتێڕوانینی ئێمە باسکردن لە فاکتەری وڵاتپاریزی جێگایەکی گرنگی هەیە، کە تاوەکو یێستاکە وەکو پێویست لەم بوارەدا ورد نەبووینەتەوە. من ماوەیەکی درێژە لەدەرەوەی وڵات دەژیم، کەسانیتر زۆر هەن کە ماوەیەکی درێژتر لەمن لەهەندەران ماوەنەتەوە. ئەو کەسەی لە ناخەوە وڵاتی خۆی خۆشنەوێ ( بەکەسانی وڵاتە سۆسیالیتە کانیشەوە) ئەوا بە بڕوای من ئەو کەسە خۆی بزرکردووە. بۆ کەسێکی وڵایپاریز ژیانێکی ئاسوودە و خۆش رابواردن دوو لە وڵات هیچ نرخێکی نییە. کەسێک کە وڵاتی خۆی لەدەست بدات و تەنانەت لەبستێک خاکیش بێبەش بێ( لەکاتێکدا دەرفەتی هەیە بە ئازادی لەسەری بژی) ئەوا ئەو…

بانگه‌وازی ئاشتی

رێبەر ئاپۆ سەرباری ئەوەى لە ئەنقەرە دەنگی جیاواز دەهات، بەڵام رێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی هەنگاوێکی مێژوویی هاوێشت، لە ١٩ی ئایاری ١٩٩٣ لە شارۆچکەى بار ئەلیاس لە لوبنان چووە بەردەم کەناڵەکانی جیهان و رێبەر ئاپۆ لەو کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەدا رایگەیاند، لە ٢١ی ئایار تاوەکوو ١٥ی نیسانی ١٩٩٣ ئاگربەست رادەگەیەنن. دەوڵەتی تورک لەو کاتەدا لە بەرامبەر دەستی ئاشتی رێبەر ئاپۆدا هەنگاوی نەدەنا، ١٥ی نیسان رۆژی کۆتایی ئاگربەستەکە نزیک بوویەوە، ئۆزال دیسانەوە تاڵەبانی بانگهێشت‌کرد بۆ ئەنقەرە. داوای سەرۆک کۆماری تورکیا ئەوە بوو، کە ئاگربەست درێژ بکرێتەوە. رێبەر ئاپۆ  لە ١٦ی نیسانی ١٩٩٣دا دیسانەوە چوویەوە…

زۆرترین بینراو:
دوایین بەڕۆژکردنەوەکان:

ماڵپەڕی کەژار - کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان