• تاگەکان: ,

    بەشداری ژنان لە سیاسەتدا، مسۆگەرکردنی کۆمەڵگەی دیموکراتیکە

    19 ئاب, 2023

    کۆمیتەی لێکۆڵینەوەی کژار، نامیلکەی “بەشداری ژنان لە سیاسەتدا، مسۆگەر کردنی کۆمەڵگەی دیموکراتیکە” بڵاو کردەوە.

    کۆمیتەی لێکۆڵینەوەی کژار لەم نامیلکەیە دا ئاماژە بەوە دەکات کە: « شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، توانی تێگەیشتنێکی وا دروست بکات کە هەموو گۆرەپانەکانی ژیان سیاسسییە. کە واتە، توانی واتای ڕاستەقینەی سیاسەت بەدی بێنێتەوە. گەلانی ئێران جارێکی تر سەلماندیان کە سیاسەت بێ کۆمەڵگە نابێ. ئەگەر سیاسەت بۆ کۆمەڵگە خوڵقاندنی باش، راست و جوان بێ؛ ئەوە کۆمەڵگە خۆی لە هەمووان باشتر دەزانێت چۆن سیاسەت بکات. لە شۆڕشی ژن ژیان ئازادیدا کۆمەڵگەی ئێران ئەوەی بە پڕاکتیک کرد و هەموو گەلانی ئێران بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان جارێکی تر هەستانەوە بە ئەنجام دانی ئەرکی مێژوویییان. هەر بۆیە بە پێی ڕێژەی زۆری هەوڵەکانی ژنان بۆ بەشداریان لە سیاسەت و بەڕێوەبردنی کۆمەڵگە، بە پێویستمان زانی لەم نامیلکەیەدا، هەر چەند کورت، باس لە سیاسەتی ڕاستەقینەی کۆمەڵگەکان کە لە دەوری ژن پێک دێت بکەین و هەروەها بتوانین هەندێک لە ئەزموون و بۆچوونەکانی ژنانی تێکۆشەر کە پێشەنگایەتی بۆ خەباتی سیاسی لە کوردستان دەکەن وەربگرین و بۆ هەموو تێکۆشەرانی ڕێگەی ئازادی بگوازینەوە.»

    بۆ دابەزاندنی PDF لێرە کلیک بکە.



    کژار