» وتار

بە پارت بوون لە پێناو بە سوپابوونێکی مەزندایە.

17 ته‌مموز, 2021

بە پارت بوون لە پێناو بە سوپابوونێکی مەزندایە. رێبەر ئاپۆ هەرچی بە سوپابوونیشە لە پێناو بردنەوەی گەورە و نەدۆڕاندایە. هەموو ئەمانە بۆ نوێنەرایەتی کردن و دووبارە کردنەوەی ئەو عەشقی ژیانەیە کە لە جەنگاوەرانی ئەم خاکە لە یادکراوانەدا هەبووە. منیش نوێنەرێکی دڵ نزمی ئەمەم. خۆم هەڵناکێشم. بەڵام بۆ منیش بواری ژیانێکی دیکە هەیە. گرنگ ئەوەیە لە جوانەکەیان تێبگەم. ئەوەی تریان کە لە کۆمەڵگا کۆتایی پێهاتوو و وشک کراوەکەماندا بە دەستی دوژمن بونیادنراوە من پێی ناڵێم پێوانەیە. چونکە ئەوەشی تێدا بەدیناکەم. بۆیە هەوڵ و کۆششەکانم لە پێناو ڕێساکانی ئازادیدا گرنگ و پێوستن.…

گۆشەگیر و لاتەریک نییە،بەڵکۆ پەرۆش و ئامادەی مەدانە

21 حوزه‌یران, 2021

گۆشەگیر و لاتەریک نییە،بەڵکۆ پەرۆش و ئامادەی مەدانە ڕێبەر ئاپۆ لێرەدا خاسیەتێکی تری خەباتگێڕیش هەیە، ئەویش ئەوەیە کە نابێت لە چالاکییە پڕوپاگەندەیی و پراکتیکی و رێکخراوەییەکان و ئەوانی تریدا بەرگریکەرێک بێت، نەگەتیڤانە و لە جۆری سەربەخۆ و سست، بەڵکو بە پێچەوانەی ئەمەوە، هەتا لە هەمومەرجەکانی داکۆکی کردنیشدا دەبێت چاپووک و کاریگەر بێت بە گونجان لەگەڵ بارودۆخەکان و بەجۆش و خرۆش و پەرۆشێکی بێ ڕاددە ڕوو لە میدان بێت. ئێمە لە حاڵەتێکدا دەژین کە پڕیەتی لە گووڕ و هێزی پەرۆشی لە پێناوی وەدەست خستنەوەی ئازادییە وونبووەکاندا و نەتەوەیەکی ڕاپەڕیووین. لە بارێکداین…

بانگه‌وازی ئاشتی

رێبەر ئاپۆ سەرباری ئەوەى لە ئەنقەرە دەنگی جیاواز دەهات، بەڵام رێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی هەنگاوێکی مێژوویی هاوێشت، لە ١٩ی ئایاری ١٩٩٣ لە شارۆچکەى بار ئەلیاس لە لوبنان چووە بەردەم کەناڵەکانی جیهان و رێبەر ئاپۆ لەو کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەدا رایگەیاند، لە ٢١ی ئایار تاوەکوو ١٥ی نیسانی ١٩٩٣ ئاگربەست رادەگەیەنن. دەوڵەتی تورک لەو کاتەدا لە بەرامبەر دەستی ئاشتی رێبەر ئاپۆدا هەنگاوی نەدەنا، ١٥ی نیسان رۆژی کۆتایی ئاگربەستەکە نزیک بوویەوە، ئۆزال دیسانەوە تاڵەبانی بانگهێشت‌کرد بۆ ئەنقەرە. داوای سەرۆک کۆماری تورکیا ئەوە بوو، کە ئاگربەست درێژ بکرێتەوە. رێبەر ئاپۆ  لە ١٦ی نیسانی ١٩٩٣دا دیسانەوە چوویەوە…

لێگه‌ڕینی ئازادی

رێبەر ئاپۆ رێبواری رێبەر ئاپۆ لە گوندی ئامارا دەستی پێ‌کردبوو و هەنگاو بە هەنگاو رووەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست مەودای دەبڕی. ئیتر رێبەر ئاپۆ لە خۆڕهەڵاتی ناوەڕاست‌دا لە نێو تێکۆشانێکی دژواردابوو. لە نێو تێکۆشانی ئازادیش‌دا زۆر جاران رووبەڕووی رەشکردن و پاکتاوکاری دەبۆوە.  هەموو هەوڵەکان بۆ رەشکردن و ناشیرینکردن و پاکتاوکردن بەرفراوان کران. یەکەم گەشەسەندنەکانی ‘سەرەتا’ لە چوارچێوەی ‘پیلانگێڕیی نێوەنەتەوەیی لەدژی رێبەر ئاپۆ لە ساڵی ١٩٨٦دا’ روویدا، بەڵێ لەوێوە هەموو هەوڵەکان بۆ رەشکردن و ناشیرینکردن و پاکتاوکردن بەرفراوان کرا. دەبو لە عوسمان سەبری تاوەکوو مەلا عەبدوڵڵای تمۆقی و لە گۆڕەپانێکی بەرفراواندا سەربکەوتایە، کە…

ژیانه‌وه‌ی گه‌ڵیک

لە مێژووی کوردستان‌دا رۆژگەلێکی وەها گرنگ و قۆناغ‌گەلێکی وەها هەستیار هەنە کە ئەگەر ئەو رۆژانەمان بە شێوەیەکی جیاواز ژیان کردبا گەلی کورد هەنووکە لە دوخێکی جیاواز دا دەبوو. وەک گەلی کورد لە مێشکی هەموومان‌دا رووداوگەلێکی بەوێنەی سێدارە، قڕکردن، خەیانەت و قارەمانێتی هەیە.هەوڵ دەدەین لەم بەڵگە فیلمەدا مێژووی کۆمەڵکوژییەک کە دەیانهەوێت وەکووو چارەنووسێک بەسەر کوردان‌دا بیسەپێنن و هەروەها کورتە چیرۆکێکی شۆڕشی کوردستان کە رێبەر ئاپۆ پێشەنگایەتی دەکات و دەیهەوێت ئەم چارەنووسە بگۆڕێت، لەم پێناوەشدا هەرگیز خەیانەتی لە خەیاڵەکانی خۆی نەکرد و لە هەوڵدانی گۆڕینی ئەم چارەنووسەدایە؛ بخەینە ڕوو: کوردستان لەعنەتی لەسەر…

شەهیدان خاوەنی ڕاستەقینەی ئەم وڵاتەن

لە کەسایتی ڕێی هەڤاڵی شەهیدمان ، دایە نیشتمان تەواوی شەهیدانی ڕێگای  ئازادی گەل و نیشتمان بەبیر دەهێنینەوە و سەری ڕێز و نەوازش لە بەردەم قامەتی شەهیدان دادەنەوێنین . وەک بزووتنەوەی ژنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کژار) بە بۆنەی شەهادەتی هەڤاڵ نیشتمان سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و گەلی کورد دەکەین . ڕێی هەڤاڵی شەهیدمان ، هەڤاڵ نیشتمان لە ناوچەیەک لە دایک بوو کە بە شوێنی تێکۆشان و بەرخۆدان لە مێژووی گەلی کوردا پێناسە دەکرێت و بێگومان ئەم تایبەتمەندیەش لە کەسایەتی دایکی شۆڕشگێڕمان دایە نیشتمان دا خۆی بەرجەستە کردبوو و هەر…

ژن بوون بەواتای مرۆڤ بوونە لە دژوارترین دۆخ‌دا

19 نیسان, 2021

لەبەرگێراوی لە پرتۆکی رێبەر ئاپۆ ئەوکیشانەی ژن لە ناو کۆمەڵگادا بەدەستیەوە دەناڵێنێت بەر لە هەموو شتێک هەڵسەنگاندنی لە چوارچێوەی رەهەندەکانی کۆمە کۆمەڵگای مێژوویی گرنگ و بایەخدارە. کێشەی ژن کێشەیەکەسەرچاوەی سەرجەم کێشەکانی دیکەیە. بەر لە گوزەرەکردن بەرەو کۆمەڵگای دەوڵەتی و چینایەتی دامەزراوە بوونی پلەداریەکی توندی باڵادەستی پیاو( باوک سالاری) لەسەر ژن دربینرێت. بۆ پاساوهێنانەوەی باڵادەستی پیاو پەنا براوەتەبەر چەندین چێروکی میتۆلۆژی و یایینی. داستانی ئینانای مێخوداوەندی ئوروکیش رەنگدانەوەی ئەم پرۆسەو قۆناخەیە. لەداستانی ئاماژەپێکراودا تامەزرۆییەکی زۆر بۆ دایکی خوداوەندی پیرۆزی جاران و سروشت جێگای باسە. هەروەکو لە داستانەکەشدا دە بینرێت ژن بەدەست…

بۆ یادەوەری رۆحی شەهیدان سارا، لەیلا و فیدان

7 نیسان, 2021

لە قەڵەمی گریلا فرانسوا ڤۆلتێر دەڵێت:” بۆ ئەوەی بە باشی بنووسی دەبێت لە وڵاتێکی ئازاددا بژیت.” بەڵام خۆ ئەو نازانێت جەنگاوەرانی وڵاتەکەم بە خوێنی خۆیان چیرۆکی ئازادیان نووسی و بە نەغمەی دڵنشینیان سروودی ئاشتییان بۆ وڵاتەکەیان چڕی. بە چەخماخەی نیگایان هەزاران لاشیان لە ژیانێکی ئازاددا تواندەوە. بە دەیان ئیلاهەی بەهێز وەکوو سارا و لەیلا و فیدانی لێ دەرکەوت. شەهید سارا بە نیگا و بزەی سەر لێوی چیرۆکی فرمێسکاوی سەدان دایکی دەرسیمی لە چەمی مونزووردا شوستەوە و کردی بە ئەفسانەی ژنانی شەڕکەری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست. هەڤاڵ سارا، کچە قژ سوورەکەی دەرسیم چرکە…

بەرفین دەنیز:”رێبەر ئاپۆ بوو بە چەخماخەی ئازادی کە هەر رۆژ بڵێسەکانی ئاگری ئازادی بڵاو دەبێتەوە

1 نیسان, 2021

بەرفین دەنیز ئەندامی فەرمانداری هێزەکانی پاراستنی ژنان(هەپەژە) لە رێکەوتی ٣١/٣/٢٠٢١دا بەشداری بەرنامەی راوین لە تەلەڤیزیۆنی ئاریەن تیڤی بوو و سەبارەت بە هەفتەی قارەمانێتی و شەهادەتی دوو گریلای پەژاک کە لە ئەنجامی پیلانگێڕی رژێمی داگیرکەری ئێران‌دا شەهید بوون و هەروەها گۆشەگیرییەک کە لەسەر رێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەچێت هەڵسەنگاندن و شیکاری پێشخست و لە کۆتایی بەرنامەدا باسی لەسەر واتای ٤ی نیسان، رۆژی لەدایک‌بوونی رێبەر ئاپۆ کرد و ئەم رۆژەی لە رێبەر ئاپۆ و هەموو گەلانی ئازادی‌خواز پیرۆز کرد.”شەهادەتی هەڤاڵانمان زاگرۆس و شەوگەڕ بابەتی تۆڵەسەندنەوەیە بۆ ئێمە”ئەندامی فەرمانداری هێزەکانی پاراستنی ژنان (هەپەژە)، بەرفین دەنیز…

ئەو تێکۆشانەی رێبەرایەتی دەیکات شەڕە لە پێناو پەیوەندییەکی ئازاددا

لەبرگیراو لە پەرتووکی شۆڕشی کۆمەڵایەتی و ژیانی نوێ(عبدوڵڵا ئۆجالان) لە کاتێکدا بەرەو یەکەمین کۆنگرەی نەتەوەیی یەکێتی ئازادی ژنانی کوردستان یاژک دەچین، ئەو کار و شیکردنەوانەی لەم بارەیەوە کردوومانن رۆڵێکی کارایان هەبووە لە گەیشتن بەم ئاستەدا. بە تایبەتیش کاتێک ژن و خێزان تێکهەڵکێش لەگەڵ حەقیقەتی سەرۆکایەتی‌دا تاوتوێ بکەین، بەوەی رووی شاردراوەی  راستینەی کورد یاخود بە واتایەکی تر گرێکوێرەی کوردمان ئاشکرا کردووە، گەیشتووینەتە کۆمەڵێک ئەنجامی زۆر تازە و وەرچەرخێنەر. لێرەشەوە گەیشتینە ئەوەی کە راستینەی کوردستان و گەلی کورد، بەوێنەی گۆشت و خوێن پەیوەستە بە راستینەی ژنێکی ئازادەوە، نەک هەر ئەمە بەڵکو بەشێکی…

زۆرترین بینراو:
دوایین بەڕۆژکردنەوەکان:

ماڵپەڕی کەژار - کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان