• تاگەکان: , ,

    روانگەی دین سەبارەت بە ژنان

    14 ته‌مموز, 2021

    خوێنەرانی بەڕێز سێهەمین فایلی لێکۆڵینەوەی کژار سەبارەت بە “روانگەی دین سەبارەت بە ژنان” بڵاو کرایەوە.

    کۆمیتەی لێکۆڵینەوەی کژار لەم فایلەی دا سەبارەت بە باوەڕیەکانی ئانیمیسم و چەندخودایی وهەروەها کولتووری دایک-خوداوەند کە لە زۆربەی وڵاتان تەختە بەرد دۆزراونەتەوە کە نزیک بوونەکان نیشان ئەدەن. کە لە هەموواندا ئاستی بەرزی پلەی ژن دەبینرێت. لە ژیانی هەر قەبیلەیەکدا کۆمەڵیک شتی پیرۆز و کۆمەڵێکیش شت کە پێویستە خۆیانی لێ بپارێزن هەبوو. ئەم باوەڕیانە کە وەک تەوتەم و تابۆ دەناسرێن زۆرتر لە ڕووی ئەزموون بە دەست دەهاتن و بۆ نەوەکانی داهاتووش دەگوازرانەوە. هەر بۆیە مرۆڤەکان باوەڕی ئایینی و مەزهەبی  بۆخۆیان هەڵنابژێرن، بەڵکوو ئەمانە میراتی پێشینیانە کە بۆیان بە جێ دەمێنێ. ئەم فاکتەرە کولتووری و کۆمەڵایەتیانە کە بۆ وەچەی داهاتوو دەگوازرێنەوە، تا دەچێت بە هێزتر ئەبن. لەم بوارەیەوە کۆمیتەی لێکۆڵینەوەی کژار هەروەها ئەڵێت لە تەواوی مێژوو کەسانێک بەدی کراون و دەکرێن کە خوازیاری گۆڕینی ئەم رەوشتانە بوون بۆ ئەوەی مرۆڤەکان لە خورافە و لاڕێ دوور بکەنەوە. جا ئەمە بە شێوازی شەڕ بێت یا خود نووسینی پەرتوکێک بێت، بەڵام بە داخەوە لە زۆربەی وڵاتە ئیسلامییەکان و بە تایبەت لە ئێران ئەم بەرهەمانە وەک کوفر بە ناو دەکرێن و خوێندنەوە و بە دواداچوونیان وەک گوناحی کەبیرە دەزانرێت. هەر بۆیە ئێمە وەک کۆمیتەی لێکۆڵینەوەی کژار (کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان) ئەم راپۆڕتە ئامادە دەکەین بۆ ئەوەی بەرچاوڕوونیەک بێت و بتوانێت چروسکێک بێت بۆ لێکۆڵینەوە و بە دواداچوونتان بۆ چۆنێتی پێشكه‌وتنی دین و چۆنێتی تێکەڵاو بوونی دین و دەسەڵات لەگەڵ یەک و بە لاڕێدا بردنی باوەڕییەکان.

           ئەم فایلە بە زمانەکانی فارسی و کوردی(سۆرانی) ئامادە کاروە. مژاری وەک دین لە روانگەی کۆمەڵگاناسانەوە، یەکەمین دین و باوەڕیەکان، زەواج لە تەمەنی بچوک دا، چەند هاوسەری، ناموس و کوشتن لە ژێر ناوی ناموسەوە. هەروەها لە بەردەوامی بابەتەکە دا کۆمیتەی لێکۆڵینەوەی کژار ئەڵێت “ چیرۆکی باوەڕییان لە پەرەستنی سروشتەوە دەستی پێکرد و بۆ چەند خودایی گۆڕا و لە ئەنجامدا بۆ یەک خودایی وەرچەرخا.”

           لێکۆڵینەوە لە سەر دینەکان بە تایبەت ئیسلام بەقەد لێکۆڵینەوە لە سەر کاپیتالیسم بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگە. بێ شیکارێکی دروست لە سەردەمی دەرکەوتنی ئیسلام و دینی ئیسلام  بۆخۆی و هەروەها کاپیتالیزم، مرۆڤ ناتوانێت ژیانێکی واتادار بۆ رۆژی ئەمڕۆ پەیدا بکات. هەر چەنده‌ لە رێگەی بەکار هێنانی دینەوە زیهنیەتی دەسەڵاتدار تا جێگەیەک هه‌وڵی داوه‌ ته‌ك ره‌نگی لە ناو سیستەم دا پێک بێت، بەڵام بزوتنەوە کۆمیناڵ و دیموکراتیک و ئازادیخوازەکان هەمیشە لە بەرامبەری دا وەستاونەتەوە. رەنگە تا ئێستا نەتوانرابێت بە شێوەیەکی سیستەماتیک دەربێن بەڵام توانیویانە لە عەقڵیەتی هەر کەس دا شوێنی خۆیان دیار بكه‌ن و بەردەوامیان هەبێت.

    کۆمیتەی لێکۆڵینەوەی کژار: لە دوو فایلی ” یاسا دژە ژنەکانی رژیمی ئێران” و ” زیندانیانی سیاسی ژن لە ئێران” دا بە شێوەیەکی ورد باسمان لە یاساکان و شێوازی بە ڕێوەچوونیان کردووە و لەم فایلەدا بە ئامانجی خزمەت کردن بە راستینەی ئایینەکان ویستمان تا رووی رەشی رژیمی ئێران کە بە ناوی دین کۆمەڵگە بۆخۆی و ئامانجی خۆی بە کار دەهێنێت نیشان بدەین تا بە باسكردنی كەم و کوڕیەکانی کە هەیە بتوانرێت تێگەیشتنێکی راستەقینە لە نێوان ژنان و پیاوانی کۆمەڵگە پێک بێت تا لە توند و تیژی و  جیاوازی رەگەزی کەم کەینەوە. هیوادارین کە بە گەڕانەوە بۆ کولتووری راستەقینەی کۆمەڵگە بتوانین کۆتایی بەم کەم و کوڕیانە بهێنین و كۆمه‌ڵگه‌یەکی دروست لە سەر بنەمای دادپەروەری پێک بێنین. چونکە ئەوە تەنیا خەڵک و بە تایبەت ژنانن کە ئەتوانن لە بەرامبەر کردەوە بێ ئەخلاق و دژە مرۆڤانەی سیستەمی دەسەڵاتداری مەلایی ئێران بوەستێن.

    بۆ دابەزاندن لێرە کلیک بکە.



    کژار