• تاگەکان: ,

    كێشەی ماف و ئازادی ژن

    5 كانونی یه‌كه‌م, 2022

    ڕێبەر ئاپۆ

    بەشی یەکەم

    بێگومان ئێمەش لەم رووەوە لەنێو گیروگرفتی گەورەدا دەژین. لەوانەیە هەندێک کەس بڵێن بێهودەیە، یاخود لەدەستدانی کاتە. باسکردن لەکێشەیەکی وەها و دانانی لە سەرەوەی کێشەکاندا، یاخود کەم دابنرێن لەبەشێکی جیانەبووە لە کێشەی رزگاریخوازی واقیعی گەلێک کە دووچاری جۆرەها هەڕەشەی دڕندانە بووە و رووبەڕووی داگیرکەرییەک بوونەتەوە کە هیچ سنورێک ناناسێت و لە بەدیهێنانی پێشکەوتنە رۆشنبیری و سیاسیەکان دوور ماوەتەوە. لە کاتێکدا کە ئەم کێشەیە لە دەوڵەتە سەرمایەداریە پێشکەوتووەکانیشدا چارەسەر نەکراوە و تەنانەت لە دەوڵەتە سۆسیالیستەکانیشدا، بەڵام ئەگەر بێتو سەیری دڕندایەتی داگیرکەر بکەین لە سەر وڵاتەکەمان کە لەم تایبەتمەندیەدا جیاوازترە لە هەموو شێوەکانی داگیرکەرانی تر، ئەگەر بە وردی سنووری ئەو داگیرکەرییە لێک بدەینەوە، ئەوا بەروونی دەردەکەوێت کە کێشەکە لەگەوهەردا بریتیە لە کێشەی ژن، کە ئێمەش ئەوەندی لە تواناماندا بێت هەڵوەستەی لەسەر دەکەین. چونکە ئەو قۆناخە داگیرکەرییەی کە پێیدا تێدەپەڕین، بە شێوەیەکی پتەو پەیوەستە بەو رەوشەی کە ژن پێی گەیشتووە. ئەو رەفتارانەی کە سەدان ساڵە رووبەڕووی دەبێتەوە، ئەگەر لەڕۆژگاری ئەمڕۆماندا تێیدا قووڵ ببینەوە، ئەوا دەبینین کە سروشتی ملکەچی و سەردانەواندن لەڵای ژن زۆر بەهێزە، بەشێوەیەک کە واقیعی داگیرکەری لەسەر ئێمە بە تەواوی لە واقیعی ژن دەچێ. مەسەلەی تواندنەوەی کەسایەتی بەشێوەیەکی تووند بە سلبیاتی پەیوەندی ژن و پیاوەوە گرێدراوە. ئەمەش بنگەی ئەو پەیوەندیانەیە کە دەبێتە هۆی ئاشووب و ناڕێکی. نەبوونی خەبات و ڵادەری و شێواندنی گیروگرفتەکان دەبێتە بنچینەی هەموو جوڵانەوە کۆنەپەرستیەکان. کەسایەتی لەمیانەى ئەم پەیوەندیانەوە تا دواڕادە دەکەوێتە ژێر کاریگەری ئەو بارودۆخەی کە هەیە و لەدوایشدا ناتوانین ئەم گیروگرفتە بەهیچ شێوەیەک پشتگوێ بخەین. لەهەمانکاتدا راست نییە و نابێ گیروگرفتەکە بەپێی پێودانگەکانی پێشوو چارەسەر بکرێ، بێگومان مەبەستمان چارەسەرکردنی بە هەڵوێستی فەیلەسوفەکان نییە، هەروەها مەبەستمان ئەوە نییە کە ناتوانرێ یەکسانی بەدی بهێنرێت لە روانگەی بەشداربوونی ژن لەبواری سیاسەتدا، بەڵکو پێویستە دوور بکەوینەوە لە کەوتنە ناو خەیاڵ. بەڵام لە کاتێکدا کە ئێمە دەکەوینە ناو قۆناخێکی شۆڕشگێڕی گرنگ و رووبەڕووی چارەسەرکردنی گیروگرفتە ریشەییەکان دەبینەوە، پێویستە کە بەڵایەنی کەم تێڕوانینی تیۆری بخەینە بەرچاو. ئەگەر تاکە کەسەکان باوەڕییان بەخۆیان هەبێت، پێویستە لە پەیوەندیەکانی رۆژانەدا ئەمە پێکبهێنێ و رەنگ بداتەوە. ئەو شتەی کە دەبێتە هۆی کۆسپێکی جددی لە پێش بەرزبوونەوەی شۆڕش, لەسەر ئەم بنچینەیە و لەم بوارەدا پێشنیار دەکەین کە هیچ کەسێک بێ چەک نەمێنێ لەچارەسەرکردنی مەسەلە نەتەوەیی و کۆمەڵایەتیەکاندا. هەرچەندە ئاستێکی تێوری و ئەزموونی کرداری سنوورداریش بێت، بەڵایەنی کەمەوە چەکدار بێت. ئەگەر نا، ئەوا زۆر شت لەدەست دەدات. ئەمەش لە کاتێکدا کە ئەگەر ئاڵۆزیەکان لە سەر رێکخستن و ئایدۆلۆژیا و سیاسەت لەپەیوەندی و چارەسەرکردن و تواندنەوەدا رەنگی دایەوە. هەروەک بە ئاشکرایی دەبینرێت لە شێوازەکانی پەیڕەوکراوی شەڕی تابیەتی لە رووبەڕوو بوونەوەی خەباتماندا کە دوژمن بەم رەفتارە پۆلیسیانە لە کاری رۆژانەدا پشت بەم گیروگرفتە دەبەستێت، لەم روانگەیەوە هەوڵ دەدات ژەهری خۆی بڕژێنێتە ناو پێشکەوتنە شۆڕشگێڕیەکانمان بە رەنگێک کە ڵاوازی و کەموکوڕیەکانمان لەم بوارەدا وەکو دیاردەى شۆڕشی چەواشە بەسەرماندا بسەپێنێتەوە. دەربارەی ئەمەش دەتوانرێ  بگوترێ کە بە رێگای خێزان و ژن و جەمسەرێتی پەیوەندیەکانەوە دوژمن هەوڵی جددی لەپێناو پەرش و بڵاوی و ڵادان و لەناوبردنمان دەدات.

    ئەم راستیەش بە تەواوی روون بۆتەوە، هەروەها ئەمە لە ریزی جوڵانەوەکانی تریشدا روویداوە، بەڵام لەڵای ئێمە بە شێوەی نامۆتر پێشدەکەوێ و گەشە دەکات. لەمەش زیاتر وەکو فاکتەرێکە کە دوژمن پشتی پێ دەبەستێ. لەبەر ئەوە پێویستمان بە دانوستاندن هەیە دەربارەی ئەم گیروگرفتە و بنچینە تایبەتیەکانی خۆی، نەک بەشێوە ناسراو و کڵاسیکەکانی. بێگومان لە دیاریکردنی تێڕوانینە راست و پوختەکان مەبەستمان دەرخستنی هێز و توانا نییە، بەڵکو دەمانەوەێ ئاماژە بە هەبوونی ئەم گیروگرفتە و دەربڕینی هەندێ تێروانین بکەین بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێ بیری لێبکەنەوە و هەندێک هەنگاوی کرداری بنێن. هەروەها ئەگەر دەیانەوێ پێشکەون و کەش و فەزایان بۆ ساف بکەین، ئەوا دەتوانین بۆیان دەستنیشان بکەین کە دەبێ چۆن پێشبکەون، تاوەکو بەو هۆیەوە بتوانن ئەم پێشکەوتنە بەدیبێنن.

    کاتێک گیروگرفتە تایبەتیەکانی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی دەرکەوت، رێگای چارەسەرکردنی ئەم گیروگرفتانەش هەر لەسەرەتاوە رووبەڕووی شوێنەوارە دواکەوتووە هزریەکان بۆوە، بەشێوەیەک کە وابەستەی هەڵوێستە کۆمەڵایەتیە دواکەوتووەکان بوو. مرۆڤ لەسەرەتاوە نەیتوانیوە بەشێوەیەکی بابەتیانە لەم کێشانە بڕوانێت کە رووبەڕووی بۆتەوە. لەبەرئەوەی ئاسۆی بیرکردنەوە و تێگەیشتنی مرۆڤ نەگەیشتبووە ئەو ئاستەی کە کێشە و ملمڵانێی نێو کۆمەڵگای مرۆڤایەتی دەرک پێبکەن. مرۆڤ لەو کاتەدا لەگەڵ سروشت لەملمڵانێدا بووە و، لەتەنیشت هەمان ملمڵانێی سروشتیدا مرۆڤ خولی دەخوارد، لەنێو پەیوەندیەکی کۆمەڵایەتی دواکەتوو کە تازە بەتازە کۆمەڵەی مرۆڤایەتی پێکدەهات و لە دنیای ئاژەڵ جیا دەبۆوە. لە پەرتووکە ئایینیەکاندا هاتووە کە مرۆڤ لە قۆناخە سەرەتاییەکاندا لە بەرامبەر گشت کێشە و ئاستەنگیەکان لە ملمڵانێیدا خاوەن پرەنسیپی نموونەیی و رێگاچارەی پوخت بووە، بەڵام ئەم بۆچوونانە لەگەڵ زانست و زانیاریدا یەک ناگرێتەوە. وەک دەزانرێت لەو قۆناخەدا مرۆڤ لە لوتکەی بێ هێزیدا بووە و, بە وشکیەکی لە رادەبەدەر بە پرەنسیپی پیرۆزی خوداوەندەوە بەسترابۆوە، ئەویش وەک ئەو پیرۆزیانە بوون کە نەدەتوانرا دەستی لێ بدرێت. ئەوەش بەشێوەیەکی ناوشیارانە بوو، لە کاتێکدا کە مرۆڤ بووە خاوەن هێزی بیرکردنەوە، یەکەمین شت کە بۆی دەرکەوت ئەوە بوو لە بەرامبەر هێزی سروشتدا بە قووڵی هەستی بە بێ هێزی و ئامادەنەبوونی خۆی کرد. لەو کاتەدا  نە تەکنیکێکی پێشکەوتوو و نە فەلسەفەیەکی یارمەتیدەرانە هەبوو، هەوەرەها نە بۆچوونی درەخشانی ئایینی هەبوو، ئەمە لە کاتێکدا مرۆڤ گەورەیی خۆر و مەترسی ئاوی رووبارەکان و دیاردەی هەورە تریشقە و بوومەلەرزەیان دەبینی و لەڵایەکی ترەوە ئەو دەرامەتانەی دەبینی کە سروشت بە مرۆڤی دەبەخشێ. لەنێوان ئەو دیاردە و رۆڵانەدا مرۆڤ خواوەندی خۆی هەڵدەبژارد. ئا لێرەوە خوداوەندی ئاسمان و خێر و ئاگر و تێکڕای خواوەندەکانی تر لەڵایەن مرۆڤەوە هەڵدەبژێردران و دیاری دەکران. بەهۆی ئەمەشەوە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی خواوەندەکانی خۆیان لەو دیاردانەدا دەستنیشان کردووە کە زیاتر کاری کردۆتە سەر ژیانیان. هەر لەبەرە ئەوشە کە دەبینرێ ئایینە سەرەتاییەکانی مرۆڤ لەسەر شێوەی ئایینی سروشتی بەدیهاتووە. مرۆڤ لەو دیاردە سروشتیانەی کە کەم یان زۆر دەردەکەوت ترساوە و بەچاوی پیرۆزیەوە سەیری ئەو دیاردانەی کە کاریگەریان لەسەر ژیانی مرۆڤ هەبووە، کردووە. پەرستگای تایبەتیان بۆ دیاردەکان دروست دەکرد و بتیان بۆ دادەتاشین. لەو قۆناخەدا مرۆڤ لەپێناو شاردنەوەی بێ هێزیەکانی ناچاربوو خۆی فریوبدات. چونکە لە قۆناخە سەرەتاییەکاندا باشترین پەناگە بۆ مرۆڤ خۆفریودان بوو. لە قۆناخە سەرەتاییەکانی پێشکەوتنی مرۆڤایەتیدا دەبینرێت کە چۆن راستیەکان لەناو ئایینەکاندا شێوێندران و پاشماوەی هونەرەکەیان بەتەواوەتی سەرەوژێر کراوە. ئەو کاتە مرۆڤ وزە و توانایەکی زۆری لەو بتەدا بەرجەستە دەکرد کە خۆی دروستی دەکرد و، وەها لەو بتەی روانیوە کە گوایە دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا دەشکێ و دەتوانێ مرۆڤ لە کارەساتە مەرگ هێنەرەکاندا رزگار بکات و بیپارێزێت. ئەگەر بێت و چاوێک بە مێژوودا بخشێنین, ئەوا دەتوانین ئەم کاریگەریە لەسەر کۆمەڵگای مرۆڤایەتی تاوەکو رۆژگاری ئەمڕۆش دەستنیشان بکەین. بەڵام پێویستە بەگشتی بیر لەوە بکرێتەوە کە خۆفریودان نەبێت، چونکە کاریگەری ئەم پاشماوەیەی هزریان, تاوەکو ئێستاش مرۆڤی لەناو خەیاڵ و سەرابدا هێشتۆتەوە. شیکردنەوە و باسکردنی رەوشی ئەو رۆژگارەی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی و هەڵوەستەکردن لەسەر تەواوی هۆکار و فاکتەرەکان بەڵامانەوە کارێکی سەخت نییە. ژیانی ئەمڕۆشمان جەخت لەسەر ئەم راستییە دەکات, کە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی لەسەرەتاوە هەوڵ و تەقەڵای لێکۆڵینەوەی زانستیانەی بووە بۆ دەرخستنی راستیەکان داوە.

    لێرەدا پێویستە زێدە بڕوا و متمانە بەو پەیوەندیە نەکرێت کە لەو کاتەدا هەبوون، چونکە مرۆڤ وشیار نەبووە و لەنێو بازنەی بێچارەیی گەورە و بێ سنووردا خولی خواردووە. بەواتایەکی تر ئەمە رەوشی رۆژگاری باب و باپیرامان بووە، ئەمڕۆش کاریگەری ئەم رەوشە بەئاشکرا لەسەر کۆمەڵگای مرۆڤایەتی دەبینرێ. بۆیە پێویستە گرنگیەکی تایبەتی پێبدرێت، بەڵام ئەمڕۆ ئەم داب و نەریتانە لەبەرامبەر پرۆسەی پێشکەوتنی مرۆڤایەتی خاوەن بەهایەکی وەها نییە کە باسی لێوە بکرێت.

    لەوانەیە کەسانێک هەبن بپرسن؛ ئایا مرۆڤ ناچار بوو خۆی بە خەیاڵی وەها ببەستێەوە؟ ئایا ئەگەر مرۆڤ پەنای نەبردبایە بەر ئەو هێزە مەعنەویەی کە باسکران، توانای ژیانی دەبوو یان نا؟ ئەگەر سەردەمی ئێستامان بگرینە بەرچاو بەوەی کە پێشکەوتنە زانستیەکان لە لوتکەدان و لەم پێشکەوتنەشەوە مەترسی چەکی ئەتۆمی لە ئارادایە و, بەهانا بردنە بەر و داوای یارمەتی کردنی یەکێتی سۆڤیەتی کۆن لە کەنیسە، دەگەینە ئەو راستییەی کە مرۆڤ خۆی لە گرێدان و وابەستە بوون بەهێزی مەعنەویەوە دەرباز نەکردووە. بەو مانایەی کە تەنیا بە پێشکەوتن لە بوارە زانستیەکاندا بەس نییە بۆئەوەی مرۆڤ بەشێوەیەکی ریشەیی خۆی لە گیروگرفتەکان رزگار بکات. ئێمە باوەڕمان بە زانست هەیە، وەکو شێوازێکی بنچینەیی لە چارەسەرکردنی گیروگرفتەکاندا هەڵمان بژاردووە, بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە دەسەڵاتی مرۆڤ لە حوکمکردنی بەسەر هەر شتێکدا رەهایە. بەو مانایەی کە زانست ئامرازێکی سەرەکییە بۆ خۆ رزگارکردن لە کەموکوڕیەکان، لەڵایەکی دیکەشەوە ئامرازێکی بنچینەییە بۆ جەختکردنە سەر ئەم کەموکوڕیانە.

    ئەوەی لێرەدا شایانی ئاماژە بۆکردنە ئەوەیە؛ کە ئەو پرەنسیپە بەرزانەی لەسەرەتای کۆمەڵگای مرۆڤایەتیەوە پەیدابوون, ئێمە ناتوانین دەستبەرداریان ببین. بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لەڵایەن ئیمپریالیزمی ئەمریکاوە، وەک خودایەکی سامناک لەبەرامبەر مرۆڤایەتیدا، کاریگەری هەمەڵایەنەی کردە سەر یەکێتی سۆڤیەت. بەڕەنگێک هەڕەشە و گوڕەشەکانی ئەمریکا یەکێتی سۆڤیەتی ناچار کرد بەناوی دانوستاندنی ئاشتیانە سەریان بۆ دانەوێنێ. هەموو ئەم شتانە جێگای سەرنج و بیرکردنەوەن. لە یەکێتی سۆڤیەت دانوستاندنی بەرفراوان کرا لەسەر ئەوەی ئەم سیاسەتە راستە یان نا، “رۆناڵد رێگان”ی سەرۆکی ئەوسای ئەمریکا بەشێوەیەک هەڵسوکەوتی دەکرد و دەجوڵایەوە کە وەکو خواوەند و بیر و باوەڕی هەزاران ساڵەی بەڵای خۆیدا راکێشابێ. رێگان، بەتەنیا نوێنەرایەتی هێزی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ناکات، بەڵکو نوێنەرایەتی هەموو هێزە خەیاڵی و بیروباوەڕەکانی تەواوی قۆناخەکانی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی دەکات و هەموویانی خستۆتە خزمەت خۆیەوە. رێگان سەری بەهەموو مزگەوت و کڵێساکاندا دەکرد و هانای بۆ دەبردن و دەیویست جارێکیتر بیانژێنێتەوە. لەبەر ئەم هۆیە “نوێنەرانی سۆسیالیزم” خۆیان زۆر تەنگەتاو و ناچار بینی و بەدوای رێگاچارەیەکی سازشکارانەدا دەگەڕان. ئەوەی کە بەئاشکرا لێرەدا دەردەکەوێ ئەوەیە کە ئەگەر سۆسیالیزمی زانستی ئەم هێزانە لە حیسابی خۆی دانەنێ، ئەوا ئەنجام تەنیا بە خەباتی هاوشان لەگەڵ پێویستیەکانی زانست بەدی نایەت. بەمانایەکی دیکە سۆسیالیزم وەها دەسەپێنێ کە ئەم کێشەیە بەشێوازی جیا جیا و تایبەت چارەسەر بکرێت. بەکورتی ئەو بیروباوەڕانەی کە مرۆڤ لەسەرەتاوە پەنای بۆ بردووە و رووبەڕووی بۆتەوە لەپێناوی خۆ دەربازکردندا بووە, لەو ڵاوازی و بێ هێزیەی کە مۆرکی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی ئەو سەردەمە بووە. بەڵام لەم رۆژگارەدا  پێویستە نەکەوینە ژێر کاریگەری ئەم بیروباوەڕانە، بگرە دەبێ پێشکەوتنی دیار و بەرچاویش بەدی بهێنین. ئەمەش بەرپرسیارێتیەکی گەورەیە کە بەرۆکی گۆمەڵگای مرۆڤایەتی دەگرێت. ئێمەش لەم روانگەیەوە هەوڵدەدەین چارەسەری کێشەکان بەدی بێنین. ئەمانەی سەرەوە وەکو شێوازێک روونکرایەوە بۆ چوونە ناو بابەتە سەرەکیەکەوە.



    کژار