• شۆڕشی کوردستان و ناوچەکە

    6 تشرینی دووه‌م, 2023

    گفتوگۆی ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ رۆژنامەوان یاڵچین کوچوک

    ی.ک: من ئەم مەسەلەی بەم شێوەیە دەبینم: ئەو لێدوانەتان کە لە ڕۆژنامەی “ئۆزگور گوندەم” دا بڵاو کردەوە بنەڕەتی و زۆر گرنگە. قسەیەکی گرنگیان لەو ئاخاوتنەدا هەبوو لە دەفتەرەکەمدا تۆمارم کردووە. تێیدا دەڵێن:” شۆڕشی کوردستان لەلایەک و شۆڕشی تورکیا لە لایەکی تر”. ئەگەر هەڵەیەک لەقسەکەمدا هەیە، تکام وایە ڕاستی بکەنەوە. ئایا ڕاست لە بەبەتەکە حاڵی بووم؟ ئەمە وا دەگەیەنێت کە کودەتای ئەیلوول هات و شۆڕشی تورکیا دۆڕاندی. لەهەمان کاتدا ڕژێمی سۆڤیەت هەرەسی هێنا. ئەوسا دەسەڵاتدارانی تورکیا هەستیان کرد ئەوان تا ڕادەی خوداوەند بێ ئەملاو ئەولا بە هێزترینن و هەموو شتێکیان پێدەکرێت و توانیویانە ئەو شۆڕشگێڕانە لە نێوە ببەن کە لێیان دەترسان و ڕێکخستنە چەپرەوەکانیان پەرش و بڵاوکردوەتەوە و خستیاننە نێو بە ندیخانە. هەر ڕاست لەم کاتەدا پارتی کرێکارانی کوردستان بە بەرچاویانەوە قووت بووەوە. ئەم حیزبە لەڕووی مێژوویی و لەڕووی تورکیاوە گرنگ بوو. من وای دەبینم ئەوان مەست ببوون، چونکە بەسەر شۆڕشگێرەکانیاندا زاڵ بوون و ئەو پەیمانەش کە ئەوان تێیدا ئەندامن بەسەر سۆڤیەتدا زاڵ بوو. بەو پێیە لە دەرەوە لە کۆمۆنیزم و لە ناوەوەش لە شۆڕشی تورکیا ڕزگار بوون، لە ناوەندی شاری دەوڵەمەندانی تورکدا بەم دەستکەوتە پارتی کرێکارانی کوردستانPKK  هات و بناغەکانی دەوڵەتی تورکیای هەژاند. سەرەتا ناوی ئەو حیزبەیان نەدەبرد و دەیانگوت: ڕێکخستنی جوداخواز یان هەر شتێکی دیکە لەم چەشنە لەبری ئەوەی کە بڵێن PKK. بەرەبەرە فێری ناوی ئەم حیزبە بوون. ئێستاش وتەبێژ و زمانحاڵی دەوڵەت بە شێوەیەکی ڕەسمی ناویPKK  دەڵێن. سەرباری ئەوەی پێشکەوتووخوازانی تورک ئەمە بەدی ناکەن و هێشتا تێرانینیان بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان PKK دەقاودەق کەمایانەیە و بە گاڵتە جاری دەڵێن:” بزووتنەوەی کورد چی لێ سەوز دەبێت؟”. لێرەدا دەمەوێت ئم پرسیارە بکەم: ئایا شۆڕشی کوردستان هاوکات بە شۆڕشێکی تورکیایی دادەنێن؟ ئەمە بەو مانایە دەڵێن کە من لێی تێدەگەم، یان مەبەستتان لێی شتێکی دیکەیە؟ تکا کارم بفەرموون ئەم خاڵە ڕوون بکەنەوە.

    ئۆجالان: ئەو دەوڵەتەی تورکیا کە لە رۆژهەڵات شکستی هێنا، لە رۆژئاواش هەر شکستی هێنا. لەبەریەک هەڵوەشانی دەوڵەتی تورکیا لە رۆژهەڵاتدا، بەختی زیندوو مانەوەی لە رۆژئاوادا پێ لە دەست دەدات. بابەتی باسەکە دوو گەلی زۆر تێکەڵ و تێکپەڕیون و ملیۆنەها پەیوەندی ڕۆژانەیا هەیە و شۆڕشی PKK ش لە رۆژهەڵاتدا بە خێراییەکی زۆر لە رۆژئاوا (مەبەست رۆژئاوای تورکیایە)دا ڕەنگ دەداتەوە، ئێمە بەم مانایە ئەوەمان مەبەستە. بەهەمان شێوە دەکرێ چەندین چەمکی هاوشێوە بە دەست بێنین کە بەسەر سەرتاسەری ناوچەکەدا جێبەجێ دەبن. جا لەبەر ئەوەی هەر دەوڵەتێک کوردستان بە موڵکی خۆی لە قەڵەم دەدات و شۆڕشی کوردستانیش دەبێتە شۆڕشی ئەوان، بۆیە من دەڵێم:” پێبەندبوونیان بە کوردستان بەختەوەرم دەکات”. ئینجا تا شۆڕش دەستی لێیان گیر دەبێت، ئەوان پێبەندی بن.

    ی.ک: زۆر جوانە! با پابەندی بن تا شۆڕش بناغەکەیان دەهەژێنێت.

    تۆجالان: هەموو لێکدانەوەیەکی بە کۆمەڵیان لەم مەسەلەیەدا تووشی ناتومێدی دەبێت و هەڵوێستیان دژ بەم گوتەیەی خۆیان دەردەچێت:” نامانەوێ پارتی کرێکارانی کوردستانPKK  ببێت بە موڵکی ئێمە”. پێشتر دەیانگوت:” جودا خواز ” و چەند پێیان بکرابا فەرامۆشیان دەکرد. ئێستاش دەڵێنPKK  هی هەموومانە. من لەم روانگەیەوە وای دەبینم کە پێبەندبوونیان بە کوردستان شتێکی خراپ نییە. با کوردستان بە موڵکی خۆیان دابنێن. ئەوسا شۆڕشی کوردستانیش بە موڵکی خۆیان دادەنێن و بەوە شۆڕش دەخەنە نێو گەل و نیشتمانەکەیان. ئەمە پەرەسەندنێکی باشە. کوردستان بەم چەمکە لە پێگەیەکی ئینتەرناسیۆنالی چڕوپڕدا دەژیت. من لەمەدا مەبەستم تەنیا ئەو دەوڵەتە دراوسێیانە نیە کە کوردستانیان کردووە بە کۆڵۆنی، بەڵکو مەبەستم ئەوەیە ئەڵمانییەکان لە تورک زیاتر پێبەندی کوردستانن و ئەمریکاییەکان و ئینگلیزەکان و فەرەنسیەکانیش لانی کەم هێندەی تورکیا مەیلیان بۆ کوردستان هەیە. ئەمە چی دەگەیەنێت؟ سوپاسیان دەکەین کە بایەخمان پێدەدەن، بەڵام با خۆیان بۆ شۆڕشی کوردستان و کاریگەریەکانی ئامادە بکەن و با کێشەکانی دیکەشی قبووڵ بکەن. لەم روانگەیەوە دەستەواژەیەک هەیە مامۆستا ئیسماعیل بێشکچی گوتوویەتی، لەبارەی کوردستانەوە دەڵێت:” کوردستان کۆڵۆنییەکی نێو دەوڵەتییە” بە هەمان شێوە “شۆڕشەکەمان دەبێت بە شۆڕشێکی نێو نەتەوەیی”. مادامێکی کوردستان کۆڵۆنیەکی نێو دەوڵەتییە و تا ئەم ڕادەیە گوێی خۆیانیان لە مرۆڤەکانی خەواندووە و خاکەکەی لە سەداسەد بە موڵکی خۆیان دادەنێن، ئەو کاتە شۆڕشی کوردستانیش شۆڕشیانە و دەبێتە موڵکی تەواوی مرۆڤایەتی.

    ی.ک: مەبەستتان ئەوەیە “با باش دەستمان پێوە بگرن و بۆ کوێ دەچن با لەگەڵیاندا بڕۆین” و وا دەڵێن؟

    ئۆجالان: مادامێکی ئەم نیشتیمانە تا ئەم ڕادەیە بە موڵکی خۆیان دادەنێن، پێویستە لەسەریان ئەم شۆڕشە بە موڵک و شۆڕشی خۆشیان بزانن، ئێمە لە مەدا هەست بە هیچ بێزارییەک ناکەین.



    کژار