• تاگەکان:

    ۳۷-مین ژمارەی گۆڤاری زنان شرق – ژیلەمۆی شۆڕشی کوردستان

    28 نیسان, 2021

    کۆمەڵگای ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان ٣٧ مین ژمارەی زنان شرق بە ناوی ژیلەمۆی شۆڕشی کۆردستان به شێوەی تایبەت بڵاوکردەوە

    کۆمەڵگای ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان، کژار لەم قۆناغەدا له سەر بارودۆخی  بزوتنەوی ئازادی کوردستان، لە دایک بوونی ڕێبەر ئاپۆ که لەم مانگەدا بوو هەڵسەنگاندن دەکات. چیرۆکی تێکۆشین و شۆڕشی کوردستان کە بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوە دەچێت، هەروەها کۆسپ و ئەستەمەکانی بەردەمی ئەم شۆڕشەتان، بە ڕێگای ” ژیلەمۆی شۆڕشی کوردستان ” بۆ دەگێڕێتەوە. بڵاو دە کات.

    گروپی ئامادەکاری زنان شرق. بۆ یەکەم جارە بەزمانی کوردی، زاراوەی سۆرانی ئەژمارێکی تایبەت پێشکەش دەکات. بارۆدۆخی  کوردان بە رلە لە دایک بوونی سەرۆک ئاپۆ، لەو قوناغەدا چۆن تێپەڕدەبێت و لە درێژەی ئەم ئەژمارەدا لە دایک بوونی ڕیبەر ئاپۆ کە ڕۆژانی منداڵیشی تێدا تێپەڕاند باسی له سه ر دەکرێت.

    لە  ژیلەمۆدا شۆڕشی کوردستان  لەگەڵ چۆنیەتی لانەدان و وەفادار مانەوەی ڕێبەر ئاپۆ لە خەیاڵەکانی منداڵی و ناکۆکیەکانی ئاشنا دەبین. لە بەر فراوانی و قووڵایی بابەتەکان، شێوەی لێکۆڵینەوەمان بە بنەما گرتووە و دابەشی دە بەشمان کردوە. هەر بەشێک بەردەوام و تەواوکەری بەشی پێشووی خۆیەتی.

    بەشی یەک؛ لە سەر ژیانەوەی گەلێکە. له و به شه دا باسی ئەوە دەکرێت کە چۆن پاش دوایین ڕاپەڕینی کوردان، کورد و کوردستان تەنیا بوو بە ناوێک و لە سەر چیمەنتۆی مەزارێک لە سەر چیای (ئاگری)-دا نووسراوە.

    لە بە شی دووەمدا لێگەڕینی ئازادی دەخرێتە بەر باس و لە بەردەوامی ئەم بەشەدا دەبینین کە هیچ شتێک لە سەربەخۆیی و ئازادی به نرختر نیە.

    بەشی سێهەم بانگەوازی ئاشتەواییە. لێرەدا سەرەڕای تەواوی هێرش و پیلانگێڕیەکانی تێکبردنی گەلی کورد هەوڵی چارەسەری کێشەی کورد بە ڕێگاێ ئاشتیەوە دەدرێت.

    بەشی چوارەم ،  پێنجەم و شەشەم  تایبەتە بە چۆنێتی پیلانگێری، ڕۆژانی ڕۆم، دۆزەخی نایرۆبی، و ئەو ڕاپەڕینانەی کە دروست بون. لێرەدا تێدەگەین بۆ ئەوەی شۆڕشی کوردستان لە ناوبەرن چۆن ڕێبەر ئاپۆ بە ئامانج دەگرن و تەونی پیلانگێڕی بە دەوردا دەچنن. ئیدی دەزانین کە لە بەرانبەری هەموو ئەمانەدا گەلی کورد لە چ ئاستێکدا ڕادەپەڕێت.

    بەشی حەوت، هەشت و نۆ، تاو و توێ لە سەر سیستەمی ئیمرالی، بانگەوازیەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی و ڕاگەیاندنی کۆنفیدراڵیسمی دێمۆکراتیک و قۆناغی نوێ لە شۆڕشی کوردستاندا شڕۆڤە دەکات.

    بەشی دەیەم تایبەتە بە دەستپێکردنی قۆناغی نوێ لەکوردستان

    بۆیە ئەمڕۆ گەلی کورد کەوتۆتە سەر ڕێگای یەکڕیزی و بەیەک دەنگ دەڵێ؛ کات کاتی ئازادیە.

    بۆ وەرگرتنی گۆڤاری زنان شرق کلیک بەکن



    کژار