• كێشەی زمانی کوردی لەناو دەوڵەت نەتەوەی ئێراندا

    16 حوزه‌یران, 2016

    كێشەی زمانی کوردی لەناو دەوڵەت نەتەوەی ئێراندا

    لەهەر کۆمەڵگایەكدا گەنجان داهاتووی کۆمەڵگاکەیان دیاری دەکەن، کۆمەڵگا دەتوانێت بە ڕێگەی گەنجەکانیەوە ئازاد و سەرکەوتوو بێت وە لەهەمان کاتدا بەپێچەوانەوەش دەبێت. بێگومان کە کۆمەڵگاێکی ئازاد بە تاکی ئازاد درووستدەبێت، بۆ ئەوەی تاکی ئازاد پێشبکەوێت و خزمەتی کۆمەڵگا و چاندی خۆی بکات بێ گومان پەروەردە ڕۆڵی گرنگی هەیە، چونکە هەر بەم پەروەردەیەوە چاند و مێژووی خۆی دەناسێت.

    بەداخەوە ئێمە وەکو گەلی کورد لە هەوموو بوارێکەوە لە بەرامبەر ئێمەدا هێرشێکی چاندی و کۆمەڵگای هەیە، لەهەموو بوارەکاندا شەڕێکی تایبەت بەرامبەر بە ئێمە جێبەجێ دەکرێت، بە تایبەت نەتەوەی کورد و نەتەوەکانی تری کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا ژیان دەکان لەمافی خوێندن بە زمانی دایك بێبەشکراون. هەر وەك دەزانرێت ماوەێك بەر لە ئێستا حەسەن ڕوحانی لەسەردانێکیدا بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری مهاباد وتی: هیچ جیاوازێکی نەتەوەکان لەگەڵ یەکتری نییە، هەموویان بە یەکسانی و بە یاسایی هاوبەش خاوەن مافی ئەوەن کە بەزمانی دایکیان بخوێنن.

    ئەمە جاری یەکەم نییە کە داگیرکەرانی کورد بۆ ئەوەی گەل فریوبدەن ئەم جۆرە قسانە دەکەن، بەڵام بۆ ئەوەی کە گەل بەم جۆرە قسانە باوەڕ بکات پێویستی بە هەنگاوی پراکتیکی هەیە، پێویستە دەوڵەتی ئێران لەم بوارەدا خاوەن پڕۆژە بێت، بەڵام بەداخەوە کە دەبینین هەنگاوەکان پێچەوانەن،بۆ نموونە لێدوانەکەی وەزیری پەروەردەی ئێران کە وتی: تەنها زمانی فارسی زمانی فەرمیە، و پێویستە کە بەر لە خوێندنی سەرەتایی منداڵان بە هیچ زمانێکی بیانی پەروەردە نەببینن، یاخود دەیەوێت بڵێت ئێمە دەمانوێت ڕێگە لە تواندنەوە بگرین، لەبیری کردوە کە بۆ منداڵانی کورد، ئازەر، بەلوچ، جوەکان، نەتەوەکانی تر بۆ زمانی فارسی بیانینە و ئەوان لە تەمەنی منداڵیدا لەناو سیاسەتەکانی خۆیاندا دەتاوێننەوە و دووریان دەخەنەوە لە چاند و کلتوری خۆیان، بێگومان ئێمە وەك گەلی کورد دژی هیچ زمانێك نین وە لەناویشیدا زمانی فارسی، چونکە لە بیروڕاو بیردۆزی ئێمەدا هەر زمانێك هەر گەلێك و چاندێك یاخود نکۆڵی کردن لە زمان نکۆڵی لە چاند و نەتەوەێکە. ئەگەر حەسەن ڕوحانی دەڵێت ئێران وڵاتی هەموومانە بە هاوبەشی ئێمە ئێرانینە، ئەو کاتە پێویستە ئەویش بکەوێتە هەوڵدان بۆ ئێرانێکی دیموکراسی. لەبەر ئەوەی ئەو ئێرانەی ئێستا لە بەرژەوەندی هەموو گەلانی ئێراندا نییە، لەبەر ئەوەی کاتێك بڵێن لەناو ئێراندا تەنها گەلی فارس، ناێتە بیری هیچ کامێك لە ئێمەش کە بڵێین ئێران وڵاتی ئێمە و هاوبەشە، ئەو کاتە پێویست دەکات کە هەموو ئەو گەلانەی کە لە ئێراندا ژیان دەکەن لە هەموو بوارەکاندا خاوەنی مافی هاوبەش بن، هەم لە بواری پەروەردە و خوێندن بە زمانی دایك، مافی خۆپاراستن، مافی ئاین و باوەڕییە جیاوازەکان، مافی خۆبەڕێوەبردن، لەسەر ئەم بنگەییەدا جارێکی تر ئێمە ئەوە دەهێنینە سەر زمان کە پێویستە لەم خاڵانەدا هەنگاوی پراکتیکی  هەڵبندرێت، هەروەها پێویستە کە گەلی ئێمە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وە گەلانی تری کە لە ئێراندا ژیان دەکەن زیاتر لەبەرامبەر ئەم سیاسەتای تواندنەوانە، بە شێوازێکی وشیارانە نزیکببنەوە، تێکۆشانی خۆیان بەهێزتر بکەن.

    ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کژار

    ڕوکەن په پوله



    کژار