• تاگەکان: ,

    بە پارت بوون لە پێناو بە سوپابوونێکی مەزندایە.

    17 ته‌مموز, 2021

    بە پارت بوون لە پێناو بە سوپابوونێکی مەزندایە.

    رێبەر ئاپۆ

    هەرچی بە سوپابوونیشە لە پێناو بردنەوەی گەورە و نەدۆڕاندایە. هەموو ئەمانە بۆ نوێنەرایەتی کردن و دووبارە کردنەوەی ئەو عەشقی ژیانەیە کە لە جەنگاوەرانی ئەم خاکە لە یادکراوانەدا هەبووە. منیش نوێنەرێکی دڵ نزمی ئەمەم. خۆم هەڵناکێشم. بەڵام بۆ منیش بواری ژیانێکی دیکە هەیە. گرنگ ئەوەیە لە جوانەکەیان تێبگەم. ئەوەی تریان کە لە کۆمەڵگا کۆتایی پێهاتوو و وشک کراوەکەماندا بە دەستی دوژمن بونیادنراوە من پێی ناڵێم پێوانەیە. چونکە ئەوەشی تێدا بەدیناکەم. بۆیە هەوڵ و کۆششەکانم لە پێناو ڕێساکانی ئازادیدا گرنگ و پێوستن. کۆمەڵگا هیچ شتێکی نەبوو بمانداتێ، دەبوو خۆم شتێک بدەمە خۆم. هەروەک بە بەرچاویشەوەیە ئەوەشیانم بۆ خۆم نەکردووە هەرگیز تاک پەرستیەکی ترسناک لە خۆمدا شک نابەم.

    هیچ کەسێک نەیتوانیوە کە ڕاستیەکی هێندە پارچە پارچە و پەرتەوازە بەم ڕەنگە یەکبخاتەوە. ئەو گەلەی کە هیچ شەقڵێکی گەلی پێوە نەما بوو بە شەرمەوە ناوی خۆی دەهێنایە زمان، کاتێک دەیهێنایە زمانیش خراپتر دەبووە جێی شەرم، ئەمڕۆ گەیاندوومانە بە ئاستی سەربەرزی و شانازی. کردوومانە بە گەلێک کە شۆڕش بەرپابکات و دەستە و گروپی ئەو کەسانەمان لێ دروست کرد کە بتوانن بڵێن ئێمە شۆڕشگێڕین.

    ساڵانی تەمەنم ساڵانێکی سامناک و بێ ئامانە. بۆ خۆ هەڵکێشان ئەمە ناڵێم، بەڵکو بۆئەوەی بناسرێت و لێی تێبگەن دەیڵێم. ئەم ساڵانە ساڵانێکی تەرخانکراوە بۆ ئاواکردنی وڵاتی گەلێک و ئازادی مەزنی ئەو. من لەم ساڵانە هەڵدەهێنجم و دەیدەم بە ئێوە و دەڵێم:” ئێوەش پێداویستیەکانی گەل بە جێبگەیەنن” بانگەوازێکی باشە و پێویست ناکات پێی تەنگەزار ببن.

    تاک و تەنها مامەوە و تەنهاییەکی بێ وێنەم چەشت، بەڵام نەترسام و گووتم ئەمە تەنهاییەکی پرشنگدار و بە شکۆیە. ئێستا باشتر لە تەنهایی ئەم وڵاتە ونبووە و ئەو گەلە تێدەگەم کە لە مێژە خۆیی لە بیرچۆتەوە. من لەگەڵ ئەمەدا دروست بووم. ئیدی چەند جوانە کە هێندەی وڵات و گەلەکەم تەنها و بێ کەسم!

    ئەگەر ئەم گەلە هەبوونێکی هەبێت، ئەوا من بە ئەوەوە و ئەویش بەمن و دۆستەکانیەوە بە دەستی دەهێنێت. ئەگەر خۆمان لە تەنهایی ڕزگار بکەین ئەوا بە دۆستی ساختە و هاوڕێبازەکانی ئەوانەوە نا، بەڵکو بە پێکەوەیی لەگەڵ مرۆڤایەتی و بە هەڤاڵێتیەکی یەکسان و ئازادی وەهاوە دەبێت، کە هاوبەشی هەموو هەست و سۆز، ئێش و ئازار، خۆشی و ناخۆشیەکانی تێدا بکرێت. بەهەمان شێوە دەکرێت لەسەر هەمان بنەما تەنهایی بیر و ئیرادەشمان تێپەرێنین.

    بۆچی پەیوەندییەکی پێڕپێڕی لەگەڵ کەسانی دیکە ببەستم؟ بۆچی کە دۆست نەبن تا دواڕادە پابەندیان بم؟ بۆچی بە گریان و نوزەنوز پابەندیی خۆم بۆ گەلێک پیشانبدەم کە ناتوانێت خۆی ڕزگار بکات؟ لە جیاتی ئەوەی بەو ڕەنگە بێت بە تەنها دەژیم و بەردەوام هەرواشم کردووە. ئەمەش ڕاست و جوان بوو. بێ هیچ زیادەڕۆییەک دەڵێن ئەوەی پێویستی دەکرد کرا. مرۆڤایەتیش لە داهاتوودا بۆی دەردەکەوێت کە وەک پێویستی دەکرد کۆشش بۆ ژیان کراوە و هێنانە سەر رێگای ئەو ژیانە بەدیهێنراوە. لەم واتایەدا سەرکەوتووین. ماوەتەوە هەرکەسێک خشتێک هەڵبگرێت و تا جێی بیناکەین بەرێت. بناغەی نەخشەکەمان داناوە، چینی دیوارەکانیشمان تا بنمیچ بەرزکردۆتەوە. ئەوەی ماوەتەوە رێکخستنی وردەکاریەکانی ماڵەکەیە. لەم واتایەدا بناغەی وڵاتمان داناوە، بیناکەشیمان بەرزکردۆتەوە و تەنانەت ساپیتەشمان تێکردووە.

    ئیدی هاتووینەتە سەر ئەوەی وەک گەلێکی ئازاد لەم وڵاتەدا بژین. بە رەهاییەوە پێویستە ئەم ماڵە بڕازێنرێتەوە و خاوەنداری لە بەهاکانتان بکەن. ئێرەی جێی شەهیدە، ئەوێی جێی جوانییە و ژیانیش لێرە بە پێی ئەم رێسایە دەبێت. ئەگەر دزێک یان خیانەتکارێک هاتە ناوی بەم رەنگاری دەبینەوە. واتا کە رۆحیەوە تا هزری، لە یاسایەوە تا سیاسەتی هەموو شتێکی دەستنیشان کراوە.

    ئەمە بە بیرکردنەوەی بەردەوام و سەرئێشاندن بە ژیانەوە بەدی هاتووە. تەواوی مرۆڤایەتی هاوچەرخ بەم شێوەیە دەکات، چونکە خۆشترین خورادنیش بێت کە شەویلگەتی باش بۆ نەجوڵێنیت تام و چێژی لێ نابینیت و بە دڵتەوە نانووسێت. بە هەمان شێوە کە ژیانێکی ئازاد هێندە نزیک بێت، خوانی ئازادی دانرابێت و ئامادە بێت کە بخورێت، شوورەیی دەبێت کە هێشتا بڵێن نازانین بژین. هەموو شتێکی ئەم ماڵە؛ خوانەکەی و تەواوی جوانیەکانیشی جێبەجێکراوە و ئامادەیە. ئەوەی کە دەکەوێتە سەر شانی ئێوە ئەوەیە کە خاوەنداریی بکەن و ئەوەی ماوە تەواوی بکەن. ئەمە ئەرکێکە کە شوانێکی سەر ئەو شاخانەش دەتوانێت پێکی بهێنێت. ئێوەش ملیتانن، پارت و سوپاو گەل حەقیان چەندە بێت بەریان بکەوێت، دوژمنیش حەقی خۆی بدرێتێ  و ئێوەش چەندتان بەردەکەوێت ئەوە وەربگرن.

    ئەمە سۆسیالیزمە و بە ئەندازەی ڕابردوو داهاتووی مرۆڤایەتییە.

    ٢١/٣/١٩٩٨



    کژار