• تاگەکان: ,

    هەناسەی دوایی، پەیامی بەردەوامی رێگەی شەهیدانی ژیانە

    4 ئایار, 2023

    مەهاباد راپەڕین

    مرۆڤ هەمیشە لە ناو ژیانی خۆی‌دا لە لێگەرین دایە، لێگەرینی مرۆڤ بۆ ژیانێکی جوان لە ناو مێژوودا هەم کێشە بووە و هەمیش هەوڵدانی سەرەکییە بۆ گۆڕانی ژیان بۆ گۆڕینی ئەو چوارچێوە فیکریانەی کە بەسەری دا سەپاوە و بۆی دیارکراوە.

    تایبەت مێژووی دێرینەی ژیان و کۆمەڵایەتی بوون لەبنەڕەتەوە بە ژنەوە پەیوەندیدارە. لێگەڕین بەدوای ژیانێکی لێی دزراوە و تێکۆشان بۆ دووبارە ژیانەوەی ئەو ژیانە، واتای ئازادی بۆ خۆیە. لێگەڕین مرۆڤ بۆ ژیان چەندە زۆرە و جیاواز بێت، ئەوەندەش واتای ئازادی بەرزترە. هەست و پێداگری ژن بۆ گەڕاندنەوەی ژیانێکی ئازاد بۆ کۆمەڵگا تاڕادەیەک قووڵە کە دیارکەری هەموو رەگەزەکانی ژیانی ئازادە و دیارکەری خەتی ژیان . بۆچی؟! چونکە پێواندنی رێی گەرانەوە بۆ سروشت خۆ هەم بەسامە، هەم بەئێش و گرانە و هەم جوان و بەواتایە.

    لەراستیدا پێواندنی ئەو رێیە پیوانی ژیان بڵیندو گەیشتن بە ئازادیە مسۆگەر دەکات و پیوان دیاردەکات. لەناو تێکۆشان بۆ گەڕانەوەی ئەو ژیانە دزراوە کە حەقیقەتی ژن، تێیداشاراوەیە، پێناسە و پیوانەکانیش هەم واتای ژیانێکی نوێی دیاردەکەن و هەم راستی مرۆڤەکانیش لەبەرچاوان رادەخەن.

    وڵاتپارێزی، هەڵبژاردنی رێی، کەوتن و هەستانەوە لەورێیەدا و باوەڕی بە هێزی سروشتی خۆ، جەسارەت زانابوون، دلێری و ئیرادە( پێداگری ) لەسەرکەوتن دا تا دەگاتە بەرزترین واتای گەردوونی کە شەهادەت لەرێی ژیانێکی ئەخلاقی و ئازادە، هەمووی پێناسە و پیوانی ئازادین و خەیانەت نەکردن لەو ژیانییەکە وارۆژانە تییەدەپەرینین پیاوسالاری پڕوپاگەندای بۆ دەکات.

    شەهادەت بۆ خەیانەت نەکردن لەژیانێکی ئازاد کەژن تێیدا ناوەندی جوانی و ئەخلاق، بەرزرترین نرخی ژیان و واتای ئەسیلی ئینسانییە. لە ژیانێکی دزراو و داگیرکەراوەدا، زەحمەتە کەراستی ژن دەرکەوێت. تەنیا بەئەوپەڕی تێکۆشان بۆ زیندووبوونەوەی ئاسنامە و ئیرادە و سرەوشتی ژنەکە ژیانێکی بەواتا و ئازاد مسۆگەر دەبێت.

    وەک رێبەرئاپۆ دەڵێ:” لەراستیدا پێش خستنی ئنی ئازاد عیبادەتە”. رێبەرتی ئەو ئەرکە پێروزەی لەسەرەتادا گرتە ئەستۆ ودواتر خستە سەرشانی شۆڕشگەران و گەلانی ئازادی خواز. لەبەرانبەر ژن بوونێکی درۆیین، پیاوەتی داتاشراوی کوشت تا ئەوین بخوڵقێنیتەوە ولەو باوەڕە دابوو کە لە ژیانێکی بێ ئەوین‌دا، ژنی ئازاد سەرهەڵناداتەوە و مرۆڤی دەسەڵاتدارو کۆیلە، هەردووش ناتوانن عاشقبن.

    بەهەزاران ژن بەگوڕوتینەوە روویان لە چیاکانی ئازادی کوردستان کرد کە لەو ئەوینە بگەرێن. یەکێک لەوانیش، هەڤاڵ رۆژیندا کوتول بوو کە لە لێگەرینی ئەویندارانەی بۆ ژیان و لە کاتێک‌دا کە رەنج و کارکەری ژن بن پێدەکرا و وڵامدەرەوەی هەستی بەتینی نەبوون و پشتی لە ئەوینی کوژراوی کورد و خۆشەویستی ژیانی داگیرکراو کرد و خوی هاوشیتە باوەشی چیاکانی ئازادی کوردستان.

    بەهەستی قووڵی ژنانەی و بیری تەسکی دەستی بە گۆشە بە گۆشەی ژیانی داهێنا، هەستی کرد، حەزی کرد، ژیانی کرد و پاراستی.

    فەلسەفەی ژیان شرۆڤە ناکرێت، بەڵکو راستیەکە کەدەست پێدەگرێت و واتادەدرێت و بە باشترین شێوەی خۆی‌دا بە ژیانی کرد. بەزمانی کارکەری ژیانە رۆژ بە رۆژ بەعەشقەوە بۆ ژیانێکی بەرێک و پێک و پیوان راوەستانی نەبوو. چاوکراوەیی ناو ژیانێ و لێکدانەوەکانی کە لەپەیوەندی ژیرانەی بە ژیانەوە سەرچاوە دەگرت، سەرنج‌ڕاکێش بوون. واتای کە دورنج‌دان بۆ پارتییەکی شۆڕشگەر، واتای قووڵایی هەست پێکردنی ژیانێییە. پیوان دیارە، ئەوەی کارکەری ژیانێ و هەڤاڵیتیی بێ، پەیوەندی بە ژیانەوە ژیرانەیە و ئەوەی پەیوەندەی بە ژیانەوە وەهابێت پەیوەندەی بە ژنەوەش ژیرانەیە. ژن و ژیان جودا لە یەک لەکەدی ژنانێی پێناسەکردن دابڕانێکی ئیدئۆلۆژیکیە. زانایی و ژیری هەڤاڵ رۆژیندا پێناسەی کە لەیادگاریەکی مەعنەوییە کە بەو شێوە خۆبە واتا کرد. لەکۆمەڵگاو بنەماڵەیەکی دابڕاو لە پێناسەی رەنجدەری ژن و ژیان و بە واتایەکی‌تردوورکەوتوو لە ئازادی و ئەوین و رەنجو کەدی بەواتا و سروشت خۆ و خۆشەویستی بە سروشتەوە واتابەخشی. هەڵبژاردنێکی کە خەتی ژیانی دیاردەکات و بەجەسارەتەوە واتای ئازادی دەردەخات.

    ئەو کاتە کە وا لەسەر شەقام و کۆڵانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران فریادی ” ژن ژیان ئازادی” بڵیند دەبوو و گەلی ئێمە دەستیان بە لیپرسینی سیستەمی کەدخواری( رەنجواری ) پیاوسالاری بە فەداییانەترین شێوە کردبوو و واتای شەهادتیان بەرزتر و فراوانتر کرد. هەڤاڵ رۆژیندا لە برینداری فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیادا، لەسەر سنووری ژیان و مردن کە هەمان چێروکی مێژوویی ژیانی ژنان و کوردانە خۆڕاگری دەکرد. لەو باوەڕە دابوو کە ژیان لەگەڵ مردن هەڵناسەنگیرێت و ژیان بەر لە مردن دێت و چەندە ژیان بە واتا بێت، ئەوەندەش مردن و کاتدار دەبێت. چەند مانگ بەرخۆدان لەبەرامبەر مردنێ دا هەستی قووڵی پەیوەندی و خۆشەویستی ژیانێیە، بەرخۆدان ژیانەی نووسێوە و هەناسەی دوایی پەیامی خۆڕاگری و دەوامی رێی شەهیدانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادییە و کەدکاری ژیانێ بوون.



    کژار