• تاگەکان: ,

    لە دایک بوونی رێبەر ئاپۆ ، ژیانەوەی مروڤایەتیە

    3 نیسان, 2023

    لە دایک بوونی رێبەر ئاپۆ ، ژیانەوەی مروڤایەتیە. ژیانەوەی مرۆڤایەتی لە رێبەر ئاپۆ، گەلانی ئازادیخواز و بە تایبەت ژنان پیروز دەکەین . هاوکات ١٩مین سالیادی دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان _ پژاک لە گەلانی ئازادیخوازی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان پیروز دەکەین . ئەمساڵ لە شەرت و مەرجێک ئەم رۆژە پیرۆز بە بیرتێنین کە زیاتر لە هەرکات مرۆڤایەتی و بە تایبەت ژنان بانگی ئازادیان هەڵێناوە و هەناسەی ئازادی ئەکێشێن .ئەمەش ئەنجامی تێكۆشان و خۆڕاگری بێ وچانی رێبەر ئاپۆیە . بۆیە لە دایک بوونی رێبەر ئاپۆ زیندوو بونەوەی واتای راستەقینەی  ژن و ژیانە. رێبەرئاپۆ مەزنترین و رادیکاڵترین پرسیاری ژیانی ئاراستەی مروڤایەتی کرد ئەوەی کە چۆن بژین؟ ئەوەی کە هەبوونێک نەتوانێ بوونی خۆی بسەلمێنێت چون دەتوانێ لە واتای ژیان و ئازادی بگەڕێت؟ بۆیە هەنگاوی وریاکردنەوەی زیهنی کۆردی هەڵێنا و بۆ رزگاری لە نکۆڵی گەڵی کورد تێکۆشانی کرد. رێبەر ئاپۆ، دامەزراندنی بزووتنەوەی ئازادیخوازی پارتی کرێکارانی کوردستان پ ک ک ، وەکوو دوویەمین لە دایک بوونی خۆی پێناسە دەکات . ئەم وریاکردنەوە و گەڕان لە هەبوون لە قۆناخی ئیمڕالی گەیشتە لووتکە، بە بڕوا بەوە کە ئەو ئێشەی کە من نەکۆژێت من گەورە ئەکات و ئەژینێت وانەی خۆڕاگری فێری مرۆڤایەتی کرد. بە دامەزراندنی مودیلی کۆنفدرالیسمی دیموکراتیک و نەتەوەی دیموکراتیک لە ساڵی ٢٠٠٥ گەورەترین وڵامی دایەوە دەوڵەت نەتەوە. ئازادی و بەرامبەری لە گەڵ دیموکراسی گەیاند بە یەک وبەم شێوازە دیمۆکراسی لە دەوڵەت رزگار کرد. بە بڕوا بەوە کە لە کۆێ راستی ژن ون ببێ لەو شوێنەدا ژیان و شوڕشی ئازادی ون دەبێ . ژنی گەیاندەوە گۆڕەپانی ژیان.شوڕشی لە ناو شوڕش دا پێکهێنا و بە خۆڵقاندنی فەلسەفەی ژن ژیان ئازادی ، ژیانی ئازاد و شورشی دیموکراتیکی مسۆگەر کرد. بە بنەماگرتنی چارەسەری پرسی ژنان  چارەسەری پرسی کومەڵگای دیارکرد و ئازادی کۆمەڵگای لە ئازادی ژندا پێناسە کرد و کەسایەتی ژن و پیاوی ئازادی خۆڵقاند. بە هەزاران عەگید و زیلانی پەروەردە کرد و ئەرتشی رزگاری ئافراند. زەمان و مەکانی شوڕشی پێناسە کرد ، بەم فەلسەفە کە مروڤ لە کۆێنە ون دا دەکات لەوێ پیویستە لێ بگەڕێت . شەڕی بیردۆزی ، فەلسەفی و رێکخستنی پێش خست و رۆژهەڵاتی ناوین و کوردستانی جارێک دیکە کرد بە لانکەی مروڤایەتی. رێبەر ئاپۆ وەکوو رێبەری کۆنفیدرالیسمی دیموکراتیک مودیلی چارەسەری نە تەنیا بو گەلی کورد بۆ هەموو مروڤایەتی دەست نیشان کرد. بۆیە جیهان کلیلی چارەسەری پرسی کۆمەڵگا لە ئیمڕاڵی دەبینن و بۆ ئازادی جەستەی رێبەر ئاپۆ تێکۆشان دەکەن. ئیلهام وەرگرتن لە راستی رێبەر ئاپۆ لە ئێران و رۆژهەڵاتی کۆردستان بە دامەزراندنی پژاک خۆی نواند و زایین و ئاسۆیێکی نوێ لە مێژووی تێکۆشانی گەلی رۆژهەڵات درەوشایەوە. هیوا و هەناسەی ئازادی بە تێکۆشان ، خۆراگری و خۆێنی هەزاران هەڤاڵمان بەرزتر بوو. شوێن پەنجەی لێگەڕوانانی ئازادی شەهیدان زیلان پەپوولە ، شیرین عەلەم هوولی ، کاوەندا ئاگری ، رێزان جاوید  و …. لە لووتکەی شاخەکانی شاهۆ ، داڵاهو ، کۆساڵان و قەلەبەرد دیارە . ئەگەر رۆژی ئەمڕو هەموو کۆڵانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە بانگی ژن ژیان ئازادی رازایەوە . ئەنجامی تیکوشانی نیو سەدەی رێبەر ئاپۆ و شەهیدانی رێگای ئازادیە.  تیکوشان و پێشانگایەتی ژنان لە رۆژئاوای کوردستان لە بەرامبەر هێزی تاریک پەرەستی داعش بۆ هەموو گەلانی جیهان بوو بە ئیلهامێک. تێکۆشانی ئازادی گەلان بە پێشانگایەتی ژنان لە لووتکەدایە و سەدەی ٢١ بووە بە سەدەی ئازادی ژنان . ئەوەی دیار ئەبێ ئەمەیە کە پر رەنگی جێگای تەک رەنگی ئەگرێتەوە و نەتەوەی دیموکراتیک و پێکەوە ژیانی گەلان تاقانە رێگای رزگاری لە دەستێوەردانەکانی دەوڵەت نەتەوەیە. گەلانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە تێکۆشان و خۆڕاگری شەقام چێژی پێکەوە بوونیان گرت. راستەقینەی هێز و پێشانگایەتی ژنیان بینی کە چۆن دەتوانێ کومەڵگا لە دەور یەک خڕ بکاتەوە . بینیان کە کۆمەلگا چۆن بێ دەوڵەت ئەتوانێ سەربکەوێ و هێزی گەوهەری کومەڵگا هێڵی ئەساسی خۆبەریوەبەریە.

    وەکوو کۆمەڵگای ژنانی ئازادی کوردستان کژار، جارێکی دیکە ژیانەوەی مروڤایەتی پیروز دەکەین . خاوەنداری لە معماری فەلسەفەی ژن ژیان ئازادی رێبەر ئاپۆ، وەکوو ئەرکی ئەخلاقی و ویژدانی هەرتاکێکی ئازادیخواز دەبینین. بانگ لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بە تایبەت ژنان و جوانان دەکەین کە هەروەک چۆن ٨ی مارس و نەورۆزی بەرخۆدانیان بە دەنگ و رەنگی ئازادی رازاندەوە، پێویستە بۆ خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ و مسۆگەر کردنی ئازادی جەستەی رێبەر ئاپۆ لە گۆڕەپان بین و ئاستی تێکۆشانمان بەرزتر بکەینەوە . هەموومان لە هەر گۆڕەپان و کۆڵانێک لە ئێران و رۆژهەڵات کە خوێنی شەهید رژاوە بە چاندنی دار ، لە دایک بوونی رێبەر ئاپۆ و یادی شەهیدانی ژن ژیان ئازادی بەرز و پیروز ڕادەگرین و ئەڵێن بۆ شین بوونی داری ئازادی و بەحەقێقەت گەیاندنی خەیاڵی شەهیدانمان بێ وچان تێکۆشان دەکەین و لە خەبات لانادەین.

    کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان – کژار

    2023/04/03



    کژار