• زەینەب جەلالیان زیندانی سیاسی و چالاکوانی کورد

    27 شوبات, 2016

     

    لەدایكببووی ساڵی ١٣٦١ هەتاوی لە گوندی دەمقشلاقی سەر بە شاری ماکۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

    جەلالیان لە ٢٠ ڕێبەندانی  ساڵی ١٣٨٦ لە ڕێگای نێوان کرماشان وسنەدا لە ئێستگای بازڕەسی قازانچی نزیك شاری کامیاران لەناو ئۆتۆمبێلێکدا لەلایەن چەند پۆلیسێکی  جل مەدەنی چەکدارەوە دەستبەسەر دەکرێت. بە گوتەی شایەدان چەند پیاوێکی  چەکدار ئۆتۆمبێلەکەیان دەورپێچکردووە و زەینەبیان بە زەبری لێدان لە ئۆتۆمبێلەکە دەریان خستوە و خستویانەتە ناو سندو‌قی ئۆتۆمبێلێکی ترەوە.

    زەینەب جەلالیان دوا بەدوای دەستبەسەر کردنی ڕوانەی گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلا‌‌عاتی شاری کرماشان ناسراو بە زیندانی مەیدانی نەفت دەکرێت، دوای چەندین هەفتە بۆ کانونی ئیسلاح و تەربیەتی شاری کرماشان نێردراوە، لەم زیندانەدا زۆر ئەشکەنجە و ئازاری بینیوە، ئەم زیندانییە سیاسیە  لە دوای دەستبەسەر کردنی لە وردەکاری  تاوانە بەسەر داسەپێنراوەکانی بێ ئاگابووە. تەنها لە دوای ئامادە بوونی لە بنەکەی یەکی  دادگای ئینقلابی کرماشان بە دادوەری دادوەر مورادی لە مانگی گەڵاڕێزانی ساڵی ١٣٨٦ هەتاویدا لە تاوان و تۆمەتەکانی دژ بەخۆی ئاگادار دەکرێتەوە، تاوانەکان خەیاڵی و بێ شایەت و بەڵگەن.

    تاوانەکان بەمشێوەیەن:

    ١چالاکی چەکداری دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران.

    ٢بەشداربوون لە پەژاك.

    ٣هەڵگرتنی چەك و ئامێری سەربازی.

    ٤چالاکی و پڕوپاگەندە بۆ گروپەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران.

    لەم دادگایەدا بە دوژمنی خودا ناسێنراوەو بە سزای لە سێدارەدان سزادراوە، بەڵام لە ئەنجامی تێکۆشانی ئازادیخوازان و کەمپینە ناونەتەوەی و جیهانیەکاندا ئەم سزاییە بە سزای هەتاهەتای گۆڕدرا.

    بەڵام پارێزەرانی جەلالیان ئەڵێن : ڕەوشی تەندروستی جەلالیان باش نییە و لە ئەنجامی ٩ ساڵ زیندانیدا زۆر کێشەی تەندروستی بە تایبەت چاوەکانی و گورچیلەکانی زۆر ئەزیەتی ئەدەن، وە لە ئەنجامی مانگرتنی درێژ لە خواردندا کێشەی تری  تەندروستیشی بۆ درووستبووە، بەڵام بەرپرسانی زیندان ڕێگە نادەن زەینەب جەلالیان بچێتە نەخۆشخانە.

     

    وتەکان و نرخاندنەکانی هەڤاڵ گزنگ ڕێبێن ئەندامی بەڕێوەبەری کەژار سەبارەت بە زیندانی سیاسی زەینەب جەلالیان:

     

    زەینەب جەلالیان لە ساڵی ٢٠٠٨  کاتێك  سەرقاڵی کارە خەباتی ناو کۆمەڵگاو و چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتیەکان  بووە، لە کرماشان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستبەسەر دەکرێت. لەو کاتەوە تا ئێستا بە دڕندانەترین شێواز ئەشکەنجە دەکرێت و هەموو شێوازەکانی ئەشکەنجەی بەسەردا سەپێنراوە.

    جەلالیان ئەو بەرخودانەی لە زینداندا کردی بوو بە سمبول بۆ هەموو ژنانی ئازادیخوازی کوردستان و ئێران.

    ئێمەی ژنان لەکوێ ئەبین باببین، لەسەر کام خاك، لەژێر کام ئاسمان، کێشەکانمان هەر یەکن، یەك زیهنیەت، یەك سیاسەت، یەك کێشەییە. سنوری وڵات و نەتەوە لە نێوانماندا بوونی نییە، هەر بۆیەش زەینەب جەلالیان تەنانەت ژیانی خۆشی بۆ ئەمە دانا تەنها بۆ ئەوەی ئەم ستەم و ئەشکەنجەی لەناو کۆمەڵگادا و لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە بەرامبەر ژن دەکرێت نەهێڵدرێت. هەربۆیەش دەبێت ئەو تێکۆشان و خەباتەی کە زەینەب جەلالیان کردی ببێتە ئاڵای دەستی هەموو ژنانی کوردستان و ئێران و بەردەوامکەری ڕێگای ئەوبن.

    لە ئێران و کوردستانیشدا زۆر ڕێخراوی مەدەنی و چالاکوانی مەدەنی چالاکوانی مافی مرۆڤ و یاساناس و فێمێنیست و زۆر شتی تر هەن…..، واتە لە گشتی کوردستنادا لە زۆربەی پارت و ڕێکخراوەکاندا ژنانی هەڵکەوتە دەرکەوتوون، وە ئێستاش زۆر کەس کار دەکات بۆ ئەوەی ژنان نکوژرێن، خۆیان نەکوژن، ئەشکەنجە نەکرێن، لەتەمەنی بچوك ژیانی هاوسەری پێك نەهێنن، دەست درێژی نەکرێتە سەریان….بەگشتی هەموو ستەم و توندوتیژیەکانی سەر ژن نەهێلدرێت. زەینەب جەلالیانیش هەر ئەمەی کرد بەڵام گێرا. لێرەشدا کەسایەتێکی فیدای دەرکەوت و ئەو هەموو شتێکی فیدایی کرد.

    هەر بۆییە خاوەندارییەتی کردن لە زەینەب جەلالیان ئەرکێکی مرۆڤاتی و نەتەوایەتی و ئەخلاقییە لە هەموو کوردستان و ئێراندا.

    ئێستاش ڕەوشی تەندروستی زەینەب جەلالیان زۆر خراپە و رێگا نادرێت کە لەلایەن دکتۆرەوە چاودێری و چارەسەر بکرێت، وە تەنها بنەماڵەك کەوتوونەتە تێکۆشان بۆ چارەسەری، جیاواز لەمەش لە هەر ٣ پارچەی تر دەستکراوە بە کەمپین ئیمزا کۆکردنەوە بۆ ئازادی و چارەسەری بۆ زەینەب جەلالیان. بەڵام پێویستە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش ژنان خاوەنداریەتی لەم زیندانییە سیاسییە بکەن.

    هەر بۆییەش پێویستە بنەماڵەی زەینەب جەلالیان تەنها نەهێڵدرێن و هەموو ژنان لە جیهاندا یەکگرتوانە دەست بە تێکۆشان بکەن بۆ کۆکردنەوەی ئیمزا و چارەسەرکردنی ئەو ڕەوشە تەندروستەی  کە ئێستا زەینەب جەلالیان تێیداییە. دەبێت ژنان ئەوە بزانن کە ئێستا سمبولێکی بەرخودان لە زیندانەکانی ئێراندا بوونی هەیە پێویستە هەمووان خاوەندارییەتی لێ بکەن، ئێمەش بەم هیوایەن کە هەموو ژنانی لایەن و ڕێخراو و پارتەکانی کوردی و جیهانی خاوەنداریەتی لە جەلالیان بکەن و دەست بە تێکۆشان بکەن. چونکە بۆ هەموو کوردستان و ئێران تێکۆشانی کرد.

    جەلالیان بەردەوامکەری ڕێگای بەرخودانی  شەهید سەکینە جانسز وشەهید  شیرین ئەلەمهولیە لە زینداندا، بە ناسنامەی ژنایەتی و کوردایەتی، ئێستا بۆتە نیشانەی بەرخودان و تێکۆشانی هەموو ژنان لە کوردستان و ئێران و جیهان.

    وتەکان و نرخاندنەکانی هەڤاڵ زیلان ڤەژین ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژار سەبارەت بە زیندانی سیاسی زەینەب جەلالیان:

     

    ئەمە ماوەی ٩ ساڵە کە زەینەب جەلالیان لە زیندانی ئێران ڕادەگیردرێت، وە ڕژێمی ئێرانیش بێ سنوور و بە هەموو شێوەێك ئەشکەنجەی کردوەو، وە ویستوویەتی ئەو ئیرادەی کە هەێتی نەیهێڵێت و خۆی بە دەستەوە بدات،  ئەو لەو ماوەی زیندانیدا هەمیشە بەرخۆی داوەو بۆ تەنها ساتێکیش خۆی بە دەستەوە نەداوەو لە بەرخودانی تێکۆشان بەردەوام بووە، ڕژێمی ئێرانیش لە سیاسەتی بەرامبەر بەو هەرگیز سەرکەوتوو نەبیوەو نابێت.

    لە ئەنجامی هەموو ئەم ئەشکەنجانەدا زەینەب جەلالیان ئێستا لە ڕەوشێکی زۆر خراپی تەندروستی داییە کێشەی زۆر جدی سەر، چاو، گورچیلەی بۆ دروستبووە، وە ئەگەر ڕەوشی ئەو لەوە خراپتر بێت بێگومان هەقی ئەمە لە ڕژێمی ئێران ئەسێنرێت و وە تا ئێستاش لێی سێندراوە، وە ئەگەر بێت و شتێك بەسەر ئەودا بێت ئەوە هەقی ئەمە زۆر بە توندی  لە ئێران دەسێندرێت.

    هۆکاری ئەو هەموو کاریگەریەی گەلی ڕۆژهەڵات و ژنانی جیهان ئەو بەرخودانییەی زیندان و خاوەندارییەتەی زەینەب جەلالیان لە مافەکانی  ژنان.

    ئەو هەموو سیاسەتاکانی ڕژێمی ئێرانی پوچەڵکردەوە، بە فکر و ڕامانێکی زۆر گەورە لە زیندانەکانی ئەم ڕژێمەدا بەرخودانی دەکات، بێگومان باوەڕێکی گەورەی بەم فکر و ڕامانە هەیە و ئەزاێت کە ئەگەر ئامانجەکانی هەمووش نەێنە دی دوای ئەو ژنانی تر هەنە کە بەردەوامکەری ڕێگای ئەو دەبن، ئەم ڕێگایەش  ڕێگای ئازادی، ئازادی ژنان، ئازادی کۆمەڵگا و  دیموکراسی، ئاشتی گەلانە. هەر لەبەر هۆکاری ئەم ئامانجە گەورانەش دووچاری ئەم هەموو ئەشکەنجەییە دەبێتەوە.

    ئێرانیش دژی هەموو ئەو ئامانجانەییە بۆییە لە هەموو ئەو بەرخودانی و تێکۆشانەی هەڤاڵ زەینەب جەلالیان زۆر دەترسێت و لەبەرامبەری هەموو سیاسەتێکی نامرۆڤانەی خۆی بەکار دەهێنێت.

    ئێستاش لە ئاستی جیهانیدا  بۆ زەینەب جەلالیان دەستکراوە بە کەمپینێکی ئیمزا کۆکردنەوە بۆ پشتگیری و چارەسەری و ئازادکردنی .

    خاوەندارییەتی لە زەینەب جەلالیان خاوەندارییەتییە لە مافەکانی ژنان خاوەنداریەتییە لە کۆمەڵگای کورد، ژنانی کورد، ئێستا زەینەب جەلالیان لە زینداندا بە بەرخودانی خۆی وەك ئیرادەی ژنی کورد لەبەرامبەر ڕژێمی ئێراندا وەستاوە و بەرخۆی ئەدات.

    هەر بۆیەش ئێمە وەك کەژار دەڵێن: ژنان لەکوێ دەبن با ببن لە کام چین و توێژو لایەنن، لە کام ڕێخراو پارتن،  پێویستە  خاوەندارییەتی لە تێکۆشان و بەرخودانی زەینەب جەلالیان بکەن.

    بەتایبەت ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبێت لەسەر ئەو زەمینەی کە جەلالیان ئاوای کرد بەردەوام بکەن و لەبەرامبەر ئەو هەموو ستەم و زوڵمە تێکۆشان و بەرخۆدان بکەن و ئەم سیاسەتانەی ڕژێمی ئێران بێ واتا و پووچ دەربخەن، وە خاوەندارییەتی لەم تێکۆشان و بەرخودانییەی زەینەب جەلالیان بکەن.

     

     

     

     

     

     



    کژار