• ئازاد بوون و تۆڵەسەندنەوە لای ئۆجالان

    17 تشرینی یه‌كه‌م, 2023

    رێبەر ئاپۆ

    یاڵچین کوچوک: ئێوە دەبێژەن لە میانەی ئافراندنی هەزاران گەریلای ژنەوە تۆڵەی خۆم لەو شێوازەی پەیوەندی ژن دەستێمنمەوە“.

    ئۆجاڵان: بەڵێ ئەزموون و تاقیکردنەوەیەکم سەبارەت بە ژنەوە هەیە. هەندێ لایەنی بۆ دەرەوەش رەنگی داوەتەوە. هەڤاڵانم گوتبوویان:” کصی بنەماڵەیەکی بەکرێگیراوە، بێ ڕێزی بەرامبەر ڕێبەرەکەمان دەکات، تاوانەکانی زیاتر دەبێت، بۆیە با لە ناوی ببەین”. بە لانی کەم پێمیان ووت:” کاتێ پەیوەندیت لەگەڵ ژنێکی بەم جۆرە بەست، زۆر پەست بووین”. ئەمانە ئەو لایەنانە بوون کە بۆ دەرەوەش رەنگی دایەوە، لە ڕاستیدا ئەو ژنە بۆ خۆشی ژنێکی دنەدەر بوو، هەست و دیمەنی وەهای پیشانی هەڤاڵان دەدا، وەک بڵێی منی بە ستۆتەوە و جڵەوی کردووم.

    هەڵبەتە بنکەی حیزبیمان، واتە کادیران لەو دۆخە نارەحەت بوون، ئەگەر حیزبیش بەلاوە بنێین، لە بنەڕەتدا شەڕێکی قەبە و کراوەی لە دژی من پەیرەو دەکرد، دەیویست پێم بڵێ:” ئەگەر ژنێتی (لایەنی زایەندی) منت دەوێ، ئەوا دەبێ کوردستان و پەکەکە بە منەوە ببەستیتەوە”. دیار نەبوو کە هەنگاوەکانی دواتریشی بەرەوە کوێ دەچێت.

    لەوانەیە لات سەیر بێت، تارادەیەک من لەو پەیوەندییەوە فێربووم کە لە سیاسەتدا بە تەگبیرو قایمکاربم. لەم بابەتەدا تێپەر کردن و بەلاوە نانی پیاوێتی کوردی “باو” ئاسایی لە لایەن منەوە دەرکەوتە ڕوو، بە گوێرەی پێوانە باو و ئاساییەکانی کورددان، ژنێکی بەم جۆرە یان تەڵاق دەدرێ یان دەکوژرێ. لە راستیدا لای تورکەکانیش تا رادەیەک بەم شێوەیە. بەڵام من وام نەکرد، نەکوشتن، نە تەڵاق، هەردووکیشیانم ئەنجام نەدا، وێرای ئەمە ؛ە ماڵەوەش دەرم نەکرد، تەواو بە پێچەوانەوە جار نا جار من لە ماڵەوە رام کرد.

    بەڵێ لێرەدا خەسڵەتێکی باشم بە دەست هێنا: نە ملکەچیم کرد، نە پەسەندیشم کرد، هەردووکیانم نەکرد. لە جیاتی ئەوە بە تەگبیر بووم و هەوڵمدا ئارام بگرم و خۆم بە هێزتر بکەم. بە خۆمم گوت:” ئەم ژنە دەیەوێت بە کوێ بگات؟ ئایا ناکرێ ئیسلاح بکرێت؟ ئایا ناکرێ زیاتربیخەمە ناو کارو بارەکانی حیزبەوە؟” چونکە پێداگرییەکی زۆرم لە سەرئەوە بوو کە مرۆڤێک بێنینە ڕێزەکانی حیزبەوە، ئەو کەلله ڕەقی دەکرد و منیش درێژەم بە سەر سەختی و پێداگری خۆم دەدا.

    بەهەر حاڵ وابزانم هەواڵیان پێدەگەیشت، چونکە لەسەرو بەندی ئەو کەللە رەقییەی کەسیرە دا هدندێک هەواڵی لە جۆری:” ئاپۆ کوژرا” بڵاو کرایەوە. ململانێیەک بوو، دەساڵ بەردەوام بوو. کاتێک ئەو ماوەیە تەواو بوو، خرایە دەرەوەی جوڵانەوەی سیاسی. ئێمە بزوتنەوەیەکی شۆڕشگێرین و یاساو ڕێساکانی شۆرش لێرە پەیرەو دەکرێ. هەڤاڵان ویستیان بکوژرێ، ئەگەر ئەو ڕێگایەمان بگرتایە بەر ئەوا بە منیان دەگووت:” ئەو غەدارەی، نزیکترین کەسانی خۆی لە سێدارە دەدات”. ئەمە ڕێگایەکی هەرزان بوو، ئەو ڕێگایەمان نەگرتە بەر. مەحکومیەتی سیاسی و مرۆییمان بە بنەما گرت.

    هەڵبەتە ئاشکرا بوو کە وانەو ئەزموونی بەهادار لەو ڕووداوە وەردەگرم. ئەو پەیوەندییەی هەڤاڵانم تەنیا بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر بەرگەیان نەگرت، من دە ساڵ بەرگەم گرت، ئەمە شتێکی زۆر گرنگە، لەم ڕوانگەیەشەوە هەنگاوم نا بەرەو شیکردنەوە تایبەتەکانی سەبارەت بە ماڵبات و ژن. هەر لە ئێستاوە ئەو شیکردنەوانە هەزاران ژنی ئازادی ئافراندووە. ئەو کچە کوردەی جاران لە مەسەلەی ژن بێ ئاگا بوو و نەیدەتوانی یەک دوو هەنگاو بەرەو دونیای ژن بهاوێژێ، ئەمڕۆ بووە بە بوێرترین و ئازاترین جەنگاوەر، ئەمە ئەنجامەکەیەتی.

    هەڵبەتە تەنیا بە شیکاری و شیکردنەوە نەوەستام، بێگومان لە هەمان کاتدا ئەو ئەنجامە ئاکامی ئەو پلان و کارو خەباتەیە کە ئەنجامم داوە. لە بەرامبەر بە کۆنە پەرستییە گەورەکەی یاخود داسەپاندنی ژن تێکۆشانی ئازادی ژنم بەرەو پێش بردو ئەوەی یەکەمیانم مایە پووچ کرد. تێکۆشانی شکۆدار و بەرفراوانی ژنی ئازادم بەرپاکرد.

    وەک چۆن لای ئێوە قوتابخانەی تایبەت، سینەما و خوێندنگە هونەرییەکان هەن ب دروست کردن و پێگەیاندنی ژنانی سەیرو سەمەرە، خوێندنگەکەی منیش ئەکادیمیای مەعسوم کورکماز بوو. لەو ئەکادیمیایە دەرسم گووتەوە. لە بواری کرداریدا دەرکەوتووە کە ژنانی لەو ئەکادیمیایە دەرچوون، بوێرترین و بەجەرگترین ژنانن. هەروەکو گوتم ئێستاکە بە هەزارانیان لە مەیدانەکانی شەڕ و تێکۆشاندان؛ بەرخودانی قارەمانەنەیان نیشانداوە، تەنیا ئەمساڵ نزیکەی سەد کەس لەو قارەمانانە بە کاروانی شەهیدان گەیشتوون. وابزانم ئیتر سوپاسالاری تورکیاش لاساییمان دەکاتەوە، چونکە ئەوانیش ژنانیان لە قوتابخانەی جەنگ وەرگرت. مسۆگەر ئەو هەنگاوەیان پەیوەندی بە هەنگاوەکانی ئێمەوە هەیە. بینی کە ڕۆڵی ژن لە ناو بزوتنەوەکەمان و مەسەلەی سوپا بووندا گرنگە، بۆیە ئەویش ئەو هەنگاوەی نا.



    کژار