• قەیرانی سۆسیالیزمی بونیادنراو و هەنگاوی شۆڕشگێڕانە

    27 ئه‌یلول, 2023

    رێبەر ئاپۆ

    ئەو تەنگژەیەی سیستەم لە بواری کولتوورییەوە تووشی هاتبوو، ەنەدەبوو لە بواری ئایدیۆلۆژیشدا ڕەنگ نەداتەوە. شۆڕشی ساڵی ١٩٦٨ لە بنەڕەتدا وەک شۆڕشێكی ئایدیۆلۆژی لە بواری کولتووری مەعنەویدا تەقییەوە. بەرامبەر بە کولتووری مۆدێرن و سەرجەم دەرهاویشتە لیبراڵ، ڕاستڕەو و چەپڕەوەکانی سەری هەڵدابوو. لەو لایەنەوە شۆڕشێکی گرنگ بوو. شۆڕشێکی ئایدیۆلۆژی بوو کە بە لانی کەمەوە هێندەی هەردوو شۆڕشە سیاسیەکانی فەڕەنسا و ڕووسای ڕۆڵی بینی. لەو کاتەوە کە هەژموونگەرایی ئایدیۆلۆژیی مۆدێرنیتە جێگیر کراوە، یەکەم جار بوو دووچاری شکست بێت. بەمجۆرە چەندین پێکهاتەی کۆمەڵایەتی، کولتووریی، جێندەریی، ئەتنیکی، ئایینی و خۆجێیی کە سەدان ساڵ بوو لە ژێر ناوی کۆمەڵگەی هۆمۆژیندا بەند کرابوون و دووچاری توانەوە و کۆمەڵکوژی هاتبوون، ئیتر دەستی بە شەڕ و تێكۆشانی ناسنامە کرد. هەروەها پێشەنگایەتیکردنی لاوان بۆ ئەوە تێكۆشانە مانای تایبەتی خۆی هەبوو. چونکە لاوان ئەو توێژە بوون کە کەمترین کاریگەریی مۆدێرنیتەیان لەسەر بوو. شۆڕشی ئایدیۆلۆژی تەنها دژی لیبراڵیزمی سەرمایەداری بەرپا نەبوو، بەڵکو هێندەی دەوڵەت- نەتەوەی لیبراڵ، پردەکان لەگەڵ دەوڵەت- نەتەوەی سۆسیالیستی بونیادنراویشدا بە لاوە نرابوون. بۆ یەکەمین جار بوو رووبەرووبووونەوەی ئایدیۆلۆژییانەی ئیندوستریالیزم لەمیانەی باسی تیۆریی بەهێزەوە دەخرایەڕوو. فێمێنیزمیش بە لانی کەموە هێندەی تیۆرییە چینایەتییەکان بە بەڵگەی تیۆریی گرنگ گەیشتبوو. ناسنامە کولتوورییە خۆجێییەکانیش سەلماندبوویان کە هێندەی ناسنامە مۆدێرنەکان بەهادا و بنەڕەتین. بەمجۆرە ئیتر ئاشکرا ببوو کە تیۆریی نەتەوەپەرستیی مۆدێرن جگە لە ئامراز و پاساوێک بۆ ڕەواکردنی ئەتنیکی زاڵ و دەسەڵاتدار، هیچی تر نییە. ئیتر ئەوەش ئاشکرا دەبوو کە هزر و پراکتیکی ڕزگاریی نەتەوەیی مۆدێرن کە بەرچاوترین ئایدیۆلۆژیای شۆڕشگێڕی ئەو قۆنا‌غە بوو، وەک مەزەندە دەکرێ، دژە سەرمایەدار و ئازادیخواز نییە. هەروەها گفتوگۆیەکی گەرمیش لەو بارەیەوە لە ئارادا بوو کە سۆسیالیزمی بونیادنراو مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی تێ نەپەڕاندووە، بەڵکو بووە بە سیستەمێک کە بەهێزی دەکات. دیموکرایخوازیی سۆسیال دیموکراتەکانیش لە مێژ بوو ببوو بەو گەڵایەی عەیبە و نەنگییەکانی سەرمایەداریی دەشاردەوە.

    تەنگژەی ئایدیۆلۆژیی سیستەم لە تورکیاش ڕەنگدانەوەیەکی زۆر بەهێزی هەبوو. تەنگژەی بونیادیی فاشیزمی تورکی سپی لەبواری ئایدیۆلۆژیدا ڕەنگی دابوویەوە و لە ژێر گورزەکانی ئایدیۆلۆژیای شۆڕشگێڕیدا کەوتبووە قۆنا‌غی ڕیسوابوون و گۆشەگیرییەوە. واتە جیلوەی مۆدێڕنیستیی میللیگەرایی عەلمانیش چیتر بە کەڵک نەدەهات. هێندەی ئایدیۆلۆژییە ئایینییە باوەکان، ئایدیۆلۆژیا شۆڕشگێڕییە مودێرنەکانیش سەدایەکی مەزنیان هەبوو. بزووتنەوە شۆڕشگێڕیەکانی ساڵانی ١٩٧٠ کان لە بنەڕەتدا بزووتنەوەی ئایدیۆلۆژی بوون، هێشتا تایبەتمەندییە سیاسییەکانی پەرەیان پێ نەدرابوو. گرنگییەکەیان لەوەدا بوو کە سیستەمیان ڕیسوا دەکرد. یەکەمین جار بوو ئاماژە بۆ حەقیقەتە کۆمەڵایەتییە دەکرا. ئەو ڕاستییانەی مەزەندەی لەگۆڕنانیان کرابوو، لە ڕێگەی تێکۆشانی ئایدیۆلۆژییەوە یەک بە یەک زیندوو دەبوونەوە. ئایدیۆلۆژیا سۆسیالیستییەکان بەدوای ئایدیۆلۆژیا ئیسلامگەراکاندا هاتن. دوای هەردووکیشان هێدی هێدی فۆرمگەلێکی ئایدیۆلۆژی دەرکەوتن کە ئاماژە بۆدیاردەی کورد دەکەن. میللیگەرایی نەژادپەرست وەک پەرچەکردارێک بەرامبەری بەرز کرایەوە. تورکیای ساڵانی ١٩٧٠ کان شاهێدی گەورەترین ململانێی ئایدیۆلۆژیی مێژووی خۆی بوو. لە کاتێکدا میللیگەرا نەژادپەرستەکان زیاتر هەڵپەی دەوڵەت- نەتەوەیەکی زۆر بە هێزی لە جۆری ئەڵمانیای هیتلەریان دەکرد، ئایدیۆلۆژیا ئیسلامگەراکانیش خوازیار بوون سەرلەنوێ ئەو ڕۆڵەی جاران ببیننەوە کە لە بەرژەوەندیی دەوڵەت- نەتەوەی عەلمانیدا لە دەستیان دابوو و بەو جۆرەش جێگەی خۆیان لە ناو دەوڵەتدا بکەنەوە. ئایدیۆلۆژیا چەپڕەوەکانیش لە ناو تەنگژە قووڵەکانی دەستەواژەوە خەریکی کۆمەڵگەگەرایی ئەبستراکت (دەرهەست) بوون. چونکە کۆمەڵگەبوون و دەوڵەت-نەتەوەگەراییان تێکەڵ بەیەکتر کردبوو و ئەزموونە دیموکراسیەکەیان زۆر سنووردار بوو کە دەبوایە ڕیشەدارترین ئامانج و بانگەشەیان هەبێت. لەجیاتیی چالاکیی دیموکراسیخوازیی گەل، لە چالاکییەکانی گرووپی بەرتەسکدا بنبەست ببوون. بەڵام هەموویان بە گشتی ڕۆڵی ڕوونکردنەوەی حەقیقەتە کۆمەڵایەتییەکانیان دەبینی.

    لەتورکیا و دونیای ساڵانی ١٩٧٠کاندا، قەیرانی بونیادە مۆدێرنەکان (سەرمایەداری، دەوڵەت- نەتەوە و ئیندوستریالیزم) و ئەو حەقیقەتانەی تێکۆشانی ئایدیۆلۆژی هێنانیە ئاراوە، ڕۆڵێکی گرنگیان لە پێکهاتن و دەرکەوتنی PKK دا هەیە. هەرچەندە هەڵگری چەندین هەڵە و کەموکوڕی بن، بەڵام ڕۆڵێکی دیاریکەریان لە پێکهاتنی تێکۆشانی شەهیداندا هەبووە.

    قەیرانی سۆسیالیزمی بونیادنراو و هەنگاوی شۆڕشگێڕانە

    کژار