• یه‌کێک له ناکۆکیه‌کانی کوردستان ئه‌مه‌یه

    26 كانونی دووه‌م, 2023

    رێبەر ئاپۆ

    ئیدی له سەرخان و ژێرخانی کوردستاندا خێزان و پەیوەندییه کلاسیکەکان هەڵدەوەشێتەوه. بوار به پێکهاتنی نوێیەکەشیان نادرێت. کەس له توانایدا نەماوه درێژه بە کۆنەکەیان بدات. تا سەر ئێسقان له هەموو شوێن و کاتێکدا ئەمه بە دیدەکرێت. هیچ کەسێکیش بچووکترین دەرفەت و توانای بونیادنانی نوێکەیانی نییه. تەواو لەم خاڵه دایه کە وەک هێزێکی نائاسایی دەرفەتێک به دەست دێنم و بێ‌بەختی هەڵدەگێڕمەوه بۆ بەختەوەری. گەورەترین بێچارەیی هەڵدەگێڕمەوه بۆ چارەسەری. زۆر دڵنیام گەر هەڵوەشاندنەوەیەکی هێنده گەوره له ئارادا نەبوایه ئێمه پێویستیمان بەوه نەدەبوو که وا بێ‌ڕەحمانه نوێکاری پێش بخەین.

    باش بەبیرم دێت لەگەڵ هەر گەڕانەوەیەکمدا بۆ ماڵەوه و دووباره بینیەوەی ئەم پەیوەندییه تا بینه قاقام پڕدەبووم له  ڕق و کین. ڕامدەکرد بۆ مەتره پۆل و قوتابخانه و بۆ چارەسەرکردنی ئەم ناکۆکیه زانیاریم کۆدەکردەوه . هەر شەش مانگ جارێک گەڕانەوەم بۆ گوند به واتای ڕاچڵەکینێکی گەورەی شۆڕشگێڕی بوو.

    ژن و مێردایەتیەکی باوی وەها هەبوو که سەرباری ئەوەی نیوەچڵ و ڕوو له هەڵوەشانەوه بوو، له ژێر ناوی شوورەیی و نامووسیشدا به هۆی به هێزی داب و نەریتەوه خاڵی کۆتاییان بۆ دانەدەنا. وەک گوزارشتێکی بێ هێزی له کۆمەڵگەکەماندا بێ‌چارەیی به جۆرێک سەراسیمەی کردبوون که له هیچ شوێنێنک نەبینراوه. مێردەکەی هیچ شتێکی لێناوەشێتەوه. هەرچی ژنەکەشیەتی به هەموو هێزی خۆی پشت بەو مافەی بەسەریەوه هەیبوو و پشت به داب و نەریتەکانی توانای خۆی دەخسته گۆڕێ. سەرباری ئەمەش ژن بێ‌چارەیی لێدەبارێت. بۆ هەموو شتێک پێویستی به پەنابردنه بەر مێردەکەی دەبینێت. یەکێک له هۆکاره سەرەکیەکانی کۆیلایەتیەکەی ئەمەیه. ئەمه لەسەر ئاستی کوردستان دا خۆی کردۆته سەرەکیترین ناکۆکی. تا هەرچەنده خێراتر بێت ئەوا دواکەوتن و کۆنەپەرستی زیاتر خۆیان ە خەنەڕوو. ئەم ناکۆکیه سەرەکیەی کوردستان له هەلومەرجی ئێمه دا شێوەی ئافاتێک وەردەگرێت.

    ئیتر پێی بوترێ به ختەوەری یان بێ‌بەختی…

    تەواو لێره دایه که پێویسته ئەمه تێپەڕێنین. دەستبەرداری نامووسی خێزان، خێزانگەرایی، ژن و مێردایەتی ببه و ئەمانه هێنده به شتێکی جددی وەرمەگره و له خۆتدا بۆخۆت به دوای نوێدا بگەڕێ. وەک دەزانن ئاراسته گرتنمان بەره و چارەسەری، له به تابۆ کراوترین بابەتدا به بنەما گرتنی ئازادی و خوڵقکاری بەردەوام دەکات. له جیاتی بوون به ژن و مێردێکی باش؛ بوون به جەنگاوەرێکی باش به بنەما دەگرین. سەرەکیترین ئەنجامێک که له ماڵی دایکەوه به دەستمان هێنا بوونه به جەنگاوەرێکی چارەسەر ئامێز و سەرکەوتوو. به ڕای من ئەوانەی که نەبنه جەنگاوەرێکی باش، هیچ دەرفەتێکی ژیانیان نییه. نەک هەر ناتوانن ببن به ژن و مێرد بەڵکو به مرۆڤیش ناژمێردرێن.

    هەر بەبۆنەی ئەم ڕۆژەوه دەمەوێت بڵێم گەورەترین ڕاستی که دایکم فێری کردم ئەوه بوو که پێویسته سەره تا ببمه  پیاوێکی باش و جەنگاوەرێکی باش. تا ئەم تەمەنەش هاتووم و هێشتا به دوای ئەوم که ببمه جەنگاوەرێکی باش. بێگومان ه هەموو ماڵباتەکان بۆ ئەوەی کۆسپ لەبەردەم دروست بوونی جەنگاوەرێکی باشدا بنێنەوه هەر له تەمەنی ٩٠ – ٩١ ساڵیەوه بانگەوازی ئەوه بۆ منداڵەکەیان دەکەن که: “ببه به ژنێکی باش، یا به مێردێکی باش” و پێکیشی دەهێنن. هەڵبەته نەبوونی ئەمه له خێزانەکەمدا و کاریگەر بوونم به مه زۆر گرنگه.

    هەروا بیهێننه پێش چاوی خۆتان؛ له تەمەنێکی منداڵیی وەهادا کەوتنه ژێر کاریگەری ئەم داب و نەریته باوه کۆتایی به  هەموو شتێک دەهێنێت. ئەگەر به شێوەیەکی پراکتیکیش نەکەونه ژێر ئەم کاریگەریەوه له چوارچێوەی سۆز و نامووسدا کاریگەریەکەی دەبێته یەکێک له هۆکاره گرنگەکانی نەبوونتان به جه نگاوەرێکی باش. تەقینەوەی شەڕانگێزی من دەگەڕێتەوه بۆئەوەی لەتەمەنێکی منداڵدا ئەم داب و نەریتەم ڕووخاند. بەگوێرەی ڕاستی خێزان هەر له تەمەنێکی منداڵەوه بوون به ژن و بوون به مێرد کۆتایی هاتنه به هەموو شتێک. تەماشاکەن له بەرئەوەی من ئەم ناکۆکیەم به شێوەیەکی ڕاست تاوتوێ کرد و ئێوه له بوون به ژن و مێرد دوور دەخەمەوه توانیوتانه تا ڕادەیەک درێژه به وزه و هۆشیاری و جەنگاوەریتان بدەن. ڕەنگه به بۆچوونی ئێوه به پێی داب و نەریت ژیانکردن ئاسان بێت، بەڵام به بۆچوونی من هیچ زەمینەیەکی ماددی ئەمه له ئارادا نییه. خۆ تەرخانکردنتان بۆ شتێک که هیچ زەمینەیەکی ماددی نییه به لامه وه زۆر بێ واتا دەبێت.



    کژار