• ڕێزێکی زۆرم هەیه  بۆ بوون به جەنگاوەری عەشق

    24 كانونی دووه‌م, 2023

    رێبەر ئاپۆ

    ئەوانەی به دوای عەشقدا دەگەڕێن، ئەوانەی شوێن عەشق کەوتوون بەرپێی خۆیان باش دەبینن و هەڵه ناکەن. ئەمه  گەورەیی به مرۆڤ دەبەخشێت. ئەگەر لەو جێگایانەی که دەستی دوژمنی ناگاتێ گەڕان به دوای عەشقدا بۆ تۆ بەهایەکی گەورەی هەیه، ئەوا بێگومان چالاکیت له پێناو وڵات و ئازادیدا پێشکەوتنی گەوره تۆمار دەکەن و سەرکەوتنی ئەو دەبێته سەرکەوتنی عەشقی تۆ.

    دەکرێت هەریەک له کچ و کوڕەکانمان ببنه سیمبۆلی عەشقێکی وەها. پێویسته تیۆریانه بەمه بگەن، ئەگەر پراکتیزەشتان کرد ئەو کاته شایەنی ڕێز دەبێت. ئەو کاته شتێک به ناوی شوورەییش نامێنێت.

    ئێمه مرۆڤه جوانەکانمان زۆر خۆشدەوێت.

    شوورەیی ئەوەیه که خۆشەویستی نەکەین و شته خراپەکانمان خۆش بوێت، یان ئەوەیه که سنووری ڕەمەکه تاکەکەسیەکان نەبەزێنین. به واتایەکی تر ئەوەیه که وەک مار لێک بئاڵێن و وابزانن که یەکترتان خۆشدەوێت.

    ئێمه  ئەو کەسەین کە عەشقی کوژراوی کوردمان زیندوو کردۆتەوه

    به ئەندازەی هەڵوەشاندنەوەی هەست و سۆزه ڕزیوەکانتان، به بوێریەوه بەرەو هەست و سۆزی گەوره هه ڵکشێن و پەرەی پێبدەن. ئەو کاته به تەنها نامێننەوه و گەوره دەبن. هیچ شوورەییەکی تێدا نییه، له تەمەنی 12 ساڵیشدا لێگەڕینی ئەمه درێژه پێبدەین. ئەمه بۆ کوردان پێویستیەکه. ئێمه به ژنێکەوه سەر قاڵ نین، بەڵکو سەرقاڵی گەوهەری ژنانین. له سیستەمی باڵادەستدا هەندێک بڕیار لەسەر ژنان دراوه. ئەم بڕیارانه چین؟ چۆن مارە دەکرێت، چۆن شووبکات، مافەکانی مێردەکەی بەسەریەوه، مافەکانی کۆمەڵ به سەریەوه، هەموویان به وردی بۆی کراوه به ڕێسا. گەورەترین تەڵەیەک که بۆ ژن نراوەتەوه ئەمانەیه. ئەمەش دیلێتییە.

    کۆمەڵگای ئێمه تا چ ڕادەیەک ژنی دیلکردووه؟ به بۆچوونی من لە کۆمەڵگای ئێمه دا ژنیان به ڕادەیەکی بەرفراوان دیلکردووه. ئایا دەزانن که ژنان بۆچی خۆیان له من نزیک دەکەنەوه؟ له بەر ئەوەی من ئەو ئەخلاق و یاسا و داب و نەریته باوانەی به سەدان ساڵه هەن و داهاتووشیان ئابڵۆقه داوه و ژن له کۆمەڵگا و ئابووری و سیاسەت دوور دەخەنەوه و بەندی ناو چوار دیواری دەکەن، ڕەت کردەوه. یەکەم کارم له ناوبردنی خواستی مێردایەتی بوو له دەروونی خۆمدا. من ئەمه به “کوشتنی پیاو” ناوزەد دەکەم.

    پیاو کوژراوه …

    کچان و کوڕان پێیان خۆش بێت یان نا ئەوه شتێکه خۆیان پەیوەندیدار دەکات، بەڵام من پیاوم کوشت. ئەمه یەکێکه لەو کارانەی بەوپەڕی بوێریەوه ئەنجامم داوه. لەگەڵ کوشتنی پیاویشدا پێشکەوتنی بەرچاومان تۆمار کرد. پێش هەموو شتێک ژنانم بۆ لای خۆم ڕاکێشا. ئەو پیاوەی که کوژراوه به واتای ئەو ژنە دێت که جارێکی تر قازانجمان کردۆتەوه. 

    یەکێکی تر له بەرهەمەکانی ئەم کارەی ئێمه ئەوەیه که زۆر باش ڕەخنه له پیاو دەگرین. پیاوی کلاسیکمان شیکردۆتەوه  و له ئەنجامدا دەرکەوتووه که پیاوێکی زۆر خراپه. لەم لایەنەوه ژنان زۆر به بەرپرسیار نابینم. به خۆم دەڵێم: ئەم پیاوه دەبێت شیکردنەوەی لەسەر بکرێت. ئێستا کێشەی پیاو به لای منەوه له کێشەی ژن زەقتر و لەپێشتره.



    کژار