• ژنە تێکۆشەر نینا ئەحمەدی،چرکە بە چرکەی ژیانی ،دڵی بۆ ئازادی لێدا

    14 ئازار, 2019

     سەرەتا ئیمە وەکوو کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار)،پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەس و کاری ژنە تێکۆشەر نینا ئەحمەدی دەکەین ، وبەڵێنی ئەوە دەدەین کە ڕێگای تێکۆشەڕانی ئازادی بەردەوام بکەین.

    ژنە تێکۆشەر نینا ئەحمەدی یەکێک لەو ژنانە بوو کە چرکە بە چرکەی ژیانی ، دڵی بۆ ئازادی لێدا و لەو پێناوەش دا خەبات و تێکۆشانی کرد ،وەکوو ژنێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خاوەن ناسنامەیەک درەوشاوە لە لێگەڕین بۆ گەیشتن بە ئازادی، هەر بەم ئامانجەش بێ وچان خەباتی کرد ،شوێنی پەنجەکانی لە شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەیە هەروەها یەک لەو ژنانە بوو کە زیندانەکانی ئێران نەیتوانی ورەی بشکێنێ و بە تێکۆشانی خۆی زیندانی کرد بە سەنگەری خۆڕاگری .لە دوای  گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی دژ بە ڕێبەرئاپۆ لە ساڵی 99 وەکوو کەسایەتیەکی ئاپۆیی لێگەڕینی لە سەر فکر و ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ قووڵتر کردوە وهەتا دوا چرکەی ژیانی لێگەڕوانی ئازادی وحەقیقەت بوو و بۆ دۆزی ڕەوای کورد خەباتی کرد.میژووی ئازادی ژنی کورد بە دەستی ژنانێک وەکوو نینایان دەنووسرێ کە خەبات و تێکۆشان بۆ کورد و کوردستان بەشێک لە ژیانیان بوو.هەر بۆیە بەردەوامی ڕێگایان ئەرکی سەر شانی هەموو ژنێکە .بە تایبەت ژنانی ڕۆژهەڵات پێویستە بە خاوەنداری لە ژنە تێکۆشەر نینا ئەحمەدی ، ئەوە بە ڕژێمی دژە ژنی ئێران بسەلمێنن کە تەنانەت سنوورەکانیش ناتوانن بەربەست بن بۆ تێکۆشانمان و لە هەرکوێ بێ ئێمەی ژن خاوەنداری لە هەبوونی خۆمان و وڵاتەکەمان دەکەین.

     بەلێنی ئەوە ئەدەین کە بۆ بەرز کردنی تیکۆشانی ئازادی ژن لە ڕۆژهەڵات و ئێران ،هیوای ژنانێک وەکوو تیکۆشەر نینا بە حەقێقەت بگەینین.و تا گەیشتن بە ئازادی بێ وچان خەبات بکەین.

     

                کوردیناسیۆنی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

    ١٤-٠٣-٢٠١٩

     



    کژار