• کابینە نوێکەی ڕوحانی، بێ ڕیزیکردنە بە ئیرادەی ژنان

    20 ئاب, 2017

    رێبەر ئاپۆ دەڵێت: " بۆ ئەوەی کە بزانی کۆمەڵگاێك چەندە ئازادە، بڕوانە بارودۆخی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ژنانی کە چەندە لە ناو بەرێوبردنی کۆمەڵگا خاوەن رۆڵ ونەقشن و ئازادن". بە دڵنیایەوە کاتێ باس لە سەر دەولەت دەکەین هاوکات وشەی رەگەز گەرایی و نایەکسانی دێتە ئاراوە کە تەنیا چینێکی تایبەت و کەم دەسەڵاتی خۆیان بەسەر گەلدا دەسەلمێنن.

    ئەگەر چاوێك بخشێنین بە سیستەمی دەسەڵاتی ئێراندا، سەرەڕای ئەوەی کە ژنان هەمیشە رۆڵی پێشەنگیان هەبووە و تێکۆشانیان کردووە و لە هەموو گۆڕەپانەکاندا خۆڕاگریان کردووە، بەڵام بەداخەوە لە پەراوێز هێڵدراونەتەوە. بۆ نموونە لە شۆرشی (١٣٥٧) ی شەڕی نێوان ئێران وعێراق کە زۆربەی بەشداربووانی بریتیی بوو لە ژنان بەڵام ئەگەر بڕوانینە سیستمی بەڕێوبردنی کۆمەڵگا بەشداری ژمارەی ژنان تەنانەت ناگات بە ژمارەی پەنجەی دەست و قاچی مرۆڤ. لە هەر دەورەی کابینەی دەولەت تەنیا ٣٤ ژن شوێنی خۆیان گرتووە. هەروەها تەنیا ئەو ژنانە دەتوانن لە بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا خاوەن رۆڵ بن کە هەموو ئەو یاسا و بڕیارانە کە زیهنیەتی پیاو سالاری دایناوە و قبوول بکەن و پێکی بێنن.

    هەر لە یەکەم دەورەی کابینەی دەولەت تاوەکو رۆژی ئەمرۆ واتا کابینەی دوانزەهەمین کە لە ژێر دەسەڵاتی روحانیە، ژنان وەکو ئامرازی پێکهێنانی بەرژەوەندی دەولەت بە کار دەهێنرێن. هەمیشە بە پێدانی بەڵێن بە ژنان بەم شێوازە کە ویستیانە لە هێز و توانستیان سودیان لێبینیون، وە کاتی کابینەی دەهەم ئەحمەدی نژاد لە ساڵی ١٣٨٨ کە لە بزووتنەوەی سەوز، ژنان لە سەر ناوی پێدانی مافی ئازادی و یەکسانی بەکارهێنران، هەروەها روحانی بە دروشمی ئازادی ژنان، نەهێشتنی نایەکسانی رەگەزی، و بەکارهێنانی ڕەنگی مۆر کە سەمبولی ژنانی فێمەنیستە، کە بۆ سەرۆك کۆماری کابینەی یانزەهەمین هەڵبژاردرا.


     

    لە کابینی یانزەهەمین ٣ ژن شوێنی خۆیان گرت بەڵام لە دەورەی دوانزەهەمین سەرەڕای ئەوە کە ژنان لە هەڵبژاردنی روحانی خاوەن رۆڵی گرنگ بوون تەنانەت لە لیستی پیشنیاری وەزیری کابینەی روحانی نەبوون، ئەم کارەی روحانی بێ ڕێزی کردنە بە ئیرادەی ژنان، بەم دەنگانە کە ژنان بە روحانیان داوە، پێدانی پلەی جێگری یان هەندێك پلەی دیکە بە کەسانێك وەکو مەعسومە ئبتکار یان شەهیندۆخت مۆلاڤەردی، لەعیا جۆنەیدی نابێتە هۆکاری ئەوەی کە ماف بە ژنان دراوە و یەکسانی هەیە.

    بۆیە ژنان دەبێ بۆ بەدەست هێنانی مافەکانیان ئیدی چاوەروانی سیستمی پیاوسالاری نەکەن وشوێن گرتن لە ناو دەولەت وەکو چارەسەری کێشەکانیان نەبینن و ڕاستی دەولەت کە لەسەر کۆیلە کردنی ژنان پەرەی بە دەسەڵاتی خۆی تاوەکو رۆژی ئەمرۆ داوە باش بناسن و هەروەها هێزی چارەسەری لە خۆیاندا ببینن و لە پێناوی بونیادنانی کۆمەڵگاێکی نوێ و دیموکراتیك پەرە بە تێکۆشانیان بدەن. ژنانی ئێران بە تایبەت رۆژهەڵاتی کوردستان دەبێ بە بەرزکردنەوەی ئاستی زانابوونیان و ئاگاداری لە مێژووی ژیانیان و راستی زیهنیەتی پیاوسالاری هەموو ئەو سیاسەتانە کە لەبەرامبەر بە ژنان بە کار دێنن پووچەڵ بکەنەوە و دیسان کۆمەڵگایکی ئازاد بە فکر و بیر و باوەری ژنی ئازاد دامەزرینن.

    @page { margin: 0.79in }
    p { margin-bottom: 0.1in; direction: ltr; line-height: 120%; text-align: left; orphans: 2; widows: 2 }


     



    کژار