• چنورغەریب: گەلەکەمان دەبێت خاوەنداریەتی بکات لەو کەسانەی کە بۆ ئازادی تێکۆشان دەکەن

    9 ئاب, 2017

    چنورغەریب: گەلەکەمان دەبێت خاوەنداریەتی بکات لەو کەسانەی کە بۆ ئازادی تێکۆشان دەکەن

     میرکان ڕانیە

    لە بەرنامەێکی تایبەتی ئاریەن تیڤیدا هاوژین و هاوڕێی شەهید کەمال پێنجوێنی لە بارەی کەسایەتی و ژیانی شەهید کەمالەوە بەم شێوە دوا: شەهید کەمال لە بنەماڵەێکی هەژار و نیشتیمانپەروەردا لە دایکبووە هەر لە سەرەتایی وێستگەکانی ژیانیەوە و لە تەمەنێکی گەنجدا دەستی بە تێکۆشان و خەباتکردن کردوە و زام و ئازاری گەلەکەی بۆی بووە بە ئیشی ژیان و بۆ ئەمەش  لە ڕیزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا ڕووی لە شاخە سەربەرزەکانی کوردستان کردووە و لە زۆر داستانی قارەمانانەی ئەو کاتانەدا بەشداری کردووە و ڕۆڵی قارەماننەی گێڕاوە و تا ئەوەی کە لە زیندانەکانی بەعسدا بە بەرخودانیەوە ماوەتەوە و هەمیشە  لە تێکۆشان بەردەوام بووە.

    لەبەردەوامی وتەکانیدا باسی لەوە کرد کە: شەهید کەمال دوابەدوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٧ بیر و فەلسەفەی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەناسێت ئەم جارەیان و بە کەوتنە ناو قۆناغێکی جیاوازی ژیانیەوە کەوتە تێکۆشان و خەباتکردن، وە ئەوە بە وەچەرخانێکی گەورە لە ژیانی خێزانەکەیاندا بەناو دەکات، دەڵێت: شەهید کەمال شۆڕشێکی گەورەی لە کەسیاتی خۆیدا ئاواکرد و بە ناسینی ئەم فەلسەفەییە ڕوانگەی بۆ ژن، ژیان، شۆڕش، تێکۆشان، خێزان گۆڕا هەر ئەوەش بووە هۆکاری ئەوەی کە بە خێزانی ئەم فکرە قبوڵ بکەین و ببینە نموونەی خێزانێکی دیموکراتیك.

    دوابەدوای ئەوە سەرەڕای ئەوەی کە بەڕێوەبەری پۆلیسی پێنجوێن بوو بەڵام وەك ئەندامێکی یەکێتی نیشتیمانی نەبوو لەبەر ئەوە لە ئەرکەکەی دوور خرایەوە و کارەکەیان هەڵپەسارد بەبیانوی ئەوەی کە ئەندامی ئەم حیزبە نییە ئەمە لە حاڵێکدا کە بە دڵ و بە گیان کاری دەکرد و باکی بەم جۆرە ڕەفتار و کارانە نەبوو، جێگری وەزیری ناوەخۆی ئەو کاتەدا قسەی لەگەڵدا کردبوو و پێی وتبوو: ئەو کارەی تۆ دەیکەیت کارێکی مەترسیدارە و تۆ چۆن دەتوانیت ئەندامی ئەم حیزبە نەبیت و لەسەر ئەرك بیت؟ لە وەڵامی ئەم وتانەدا شەهید کەمال هەڵوێستی ئەوە بوو: کە هەرچەندە من ئەندامی حیزبێکیش نەبم بەڵام لەهەر شوێن و جێگەێك ئەرکی خۆم بە دڵسۆزانەوە پێكدەهێنم.

    هەروەها چنور غەریب ئاماژە بەوە دەکات: کە لەلایەن یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە زۆر سزای سیاسی دراوە تا لە دواجاردا لە ساڵی ٢٠١١ و لە دوای خۆپیشاندانەکانی ١٧ شوبات، کە شەهید کەمال پێشەنگایەتی خۆپیشاندانەکانی پێنجوێنی دەکرد و لەبەرامبەر ئەم نایەکسانی و زوڵمانەدا هاودەنگی گەلەکەی دەنگی بەرز کردەوە، بەڵام دوابەدوای ئەوە دەستگیریان کردوو ماوەێك لە زیندان هێشتیانەوە ئەویش لەو ماوەیەدا دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد و دواتر ئازادکرا بەڵام بەمەش نەوەستان و ئەم جارەیان سزاێکی تریاندا کە ئەویش بە تەواوی دوورخستنەوەی لە ئەرکی پۆلیسی دارستان و ئەرکدارکردنی لە پۆلیسی فریاکەوتن.

    لە هەمان کاتدا لەبارەی هەوڵدانەکانی کە بۆ تیرۆری هاوژینەکەی درابوون بەم شێوەیە دوا: یەکەمین جار لە ساڵی ٢٠١٢ دا هەوڵی تیرۆرکردنی شەهید کەمال دراو بەڵام بە هۆی چاوکراوەی شەهید کەمال پووچەڵبوویەوە و ئەنجامی نەگرت، و جاری دووەم لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن ئاسایشی پێنجوین ئاگادارکراینەوە کە گرووپێك هەوڵیانداوە کە هەڤاڵ کەمال تیرۆر بکەن، بەم کارەیان ویستیان کە شەهید کەمال بەم شێوەیە بۆ لای خۆیان ڕابکێشن بەڵام شەهید کەمال لەسەر بڕیارەکەی پێشووی سووربوو هەر بۆییە سەرەڕای دانپێدانانی تاوانباران و دوو دانیشتینی دادگا ئازادکران.

    بۆ جاری سێیەم لە ڕێگەی نێوان گەرمك- پێنجوێن تەقەی لێکرا، لەو کاتەدا شەهید کەمال بنکەی ئاسایشی گەرمك لە ڕووداوە ئاگادار کردووە، بەڵام هیچ بایەخیان نەداو تەنانەت بێدەنگیان لێکرد، تەنانەت ئەوە بوو بە زەمینێك کە ڕێگە بدرێت بۆ ئەوەی کە هەوڵدانی تر بکرێت بۆ تیرۆرکردنی هەڤاڵ کەمال و لە ئاستی باڵای ئەم وڵاتەدا دەستیان لەم تیرۆرەدا هەبێت.

    سەبارەت بە کۆتا هەوڵدانی تیرۆرکردنی هاوژینەکەی چنور غەریب بەم شێوە دەدوێ: ئەو ڕۆژە شەهید کەمال و شەهید سدیق ساڵیئاوای لە ماڵی ئێمە بوون لەو کاتەدا تەلەفۆنێکی بۆ هات و وتی کە دوای نیوەڕۆ یەکتر ببینین کە ئەوان دوو کەس بوونە و لە ڕێگەی کەسێکی ترەوە شەهید کەمالیان ناسیوە و جارێك بینیویانە، ئێمە هیچ زانیارێکمان لەبارەی ئەو کەسانەوە نەبوو تەنها ئەوە نەبێت کە هەڤاڵ کەمال ئاماژەی بەوە کرد بوو کە چەند کەسێك هەیە بڕیارە بەیەکەوە لەسەر پڕۆژەێك کاربکەن، دوابەدوای ئەم پەیوەندی تەلەفۆنیە واتا دوای کاتژمێر ١١ی نیوەڕۆ من لە ئەوان جیابوومەوە، دواتر من کاتژمێر ٦:٣٥ ئێوارە پەیوەندیم بە شەهید کەمالەوە کرد و وەڵامی دایەوە، دوا بەدوای ئەوەی کە ئاگاداربووین بەوەی کە تەرمی شەهید سدیق دۆزراوەتەوە ئێمە سەرقاڵی ئەوە بووین ئنجا ئێمە هەستامن بەوە کرد کە هەڤاڵ کەمال دیار نییە و ئاگاداری بارودۆخی ئەو نیین، لەسەرەتادا ئێمە ویستمان کە دەست بە گەڕان بکەین بەڵام لەلاین ئاسایشی پێنجوێنەوە بە لاڕێدا بردراین و تا کاتژمێر ٣ شەو ئێمەیان سەرقاڵ کرد و نەیانهێشت ئەم هەوڵدانە بکەین و دواینخستین بۆ ڕۆژی دوای کە ئەو کاتەش پلانگێڕان کەرەکەی خۆیان بە ئەنجام گەیاندبوو و ئەو کاتە هەندێ شتیان درکاند کە گواییە تەلەفۆنەکانی شەهید کەمال لە هەولێر و کەرکوك وەڵامدەدرێنەوە….هتد،  ئێوەرەی ڕۆژی دواتر تەرمی شەهید کەمال لەلای پردی گۆقڵان دۆزرایەوە.

    سەبارەت بە دانیشتنەکانی دادگا چنور غەریب دەڵێت: لەناو کەیسەکەدا ئاڵۆزی و ناڕوونێکی زۆر هەیە و بەمەش دەیانەوێت بکەرانی ئەم کردارە کە لە پشت پەردەن ئاشکرا نەبن، دوو کەس کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن بە تاوانبارانی ئەم تاوانە دەستگیرکراون بەڵام ئەوان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەوەی بکەری کردارەکە بووە کەسێکی بە ڕەگەز فارس بووە  بە دوو چيك تەقەی کردووە و شەهیدی کردوون ئەمە لە کاتێکدا کە لێرەوە ناکۆکیان درووست دەبن  واتا چۆن کەسێك بە تەنها خۆی دەتوانێت لە کاتێکدا ٢ کەس تیرۆر بکات و دواتر لە دوو جێگەی جیاواز تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە، وە ئەم کەسەش بە وتەی ئەم دوو تاوانبارە ڕایکردووە، ئەمە لە کاتێکداییە کە دادگا بێ لایەنانە ڕەفتار ناکات و هەوڵدەدرێت بۆ بە لاڕێدابردنی کەیسەکە، لە ماوەی ٥ دانیشتنی دادگادا کە کراوە تاوانەکەیان بە کوشتنێکی نێوان ناکۆکی چەند کەسێکەوە پێناسە کردووە بە پێی ماددەی٤٠٦، واتە ئەمە وەك تیرۆر دانی پێدانەندراوە، و ئەو دوو کەسەش وەك نمایشکارێك دێن بۆ دادگا و قسە دەکەن، ئەوەش لە پێناوی ئەوەی کە ئەو دەستە باڵایانەی کە دەستیان لەم تیرۆرەدا هەبوو ئاشکرا نەبن. سەبارەت بە سزای ئەو کەسانە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم تاوانە سزای لەسێدارەدانە بەڵام لەبەر هۆکاری ئەوەی کە لەسێدارەدان نییە دەبێت زیندانی تاهەتایی بکرێن، بەڵام دەستی حیزب لە پشت دادگا هەیە و بۆییە ناتوانن بێ لایەن بن، وە وا دیارە کە بەڵێنی ئەوە بەو کەسانە دراوە کە لە ئێران زیندانیەکەیان تەواو بکەن بۆییە بە هیچ شێوەێك ئامادە نین کە هیچ زانیارێك بدەنە دەرەوە.

    وە سەبارەت بەوەی کە لەلایەن چەند کەس و لایەنێکەوە هەوڵداراوە کە خێزانی شەهید کەمال بێدەنگ بکرێن هاوژینی شەهید کەمال دەڵێت: لەسەرەتای ڕووداوەکەوە هەوڵدانێك هەبوو کە لەلایەن ئاسایشی پێنجوێنەوە دانیشتنێك لەگەڵ ئێمە بکرێت لەوبارەیەوە، ئەمە بۆ ئێمەش ناڕوونە ئاخۆ بۆچی ئاسایش؟ وە ئێمە وەك بنەماڵە هەرگیز ئەوەمان قبوڵ نەکردووە، چونکە شەهید کەمال لەبەر بنەماڵەکەی تیرۆر نەکراوە ئەو لەسەر بابەتێکی سیاسی تیرۆر کراوە، وە ئەگەر بیانەوێت هەرشتێك بکەن دەبێت لەگەڵ ئەم ڕێخستنەدا بێت چونکە ئەو ئەندامی ڕێکخستنێکە، من ئەوکاتە پێشنیاری ئەوەم بۆ کردن کە من ئامادەم لەگەڵتان دابنیشم بەڵام بە مەرجێك کە ئەندامێکی ئەم حیزبەش لەگەڵ من ئامادە بێت، دوابەدوای ئەمە ئەوان بێدەنگ بوون، چونکە ئەوان دەیانەوێت ئەم بابەتە بکەن بە بابەتێکی کەسی و نەك سیاسی بەڵام ئێمە هەرگیز ئەوە قبوڵ ناکەین، تا ئەو تاوانە ڕوون نەبێتەوە و یەك بە یەکی ئەو کەسانەی کە دەستیان لەم تیرۆرەدا هەیە ئاشکرا نەبن ئێمە ناوەستین.

    لە کۆتایدا چنور غەریب دەڵێت: شەهید کەمال یەکەم کەس نییە کە لە باشووری کوردستان تیرۆر کراوە، وە تا دەسەڵاتی باشوور بەم شێوەییە بێت کۆتا کەسیش نابێت، هەربۆییە وتەی من بۆ ڕای گشتی، مافی مرۆڤ، مرۆڤە ئازادیخوازەکان، ڕۆژنامەوانان، پەرلەمانتاران، ڕێخراوە مەدەنیەکان و هەموو ئەو کەسانەی بۆ ئازادی ڕادەربڕین هەوڵدەدەن ئەوەییە کە ئەو هەموو کەیسی تیرۆرەی  کە لە دادگاکان بە کراوەی ماونەتەوە و دەستی دەسەڵاتیان لە پشتە و بێدەنگیان لێکراوە و تاوانبارانی ڕاستەقینەی تاوانەکان بە سزای خۆیان نەگەیشتوون دەبێت بە شێوەێکی جددی  بەدواداچوونی بۆ بکرێت.

    سەبارەت بە کەیسی شەهید کەمال ڕایگەیاند: بانگەوازیم بۆ هەموو نیشتیمانپەروەران ئەوەییە کە نەوەستین تا ئەو کاتەی کە دادگا بێ لایەنی خۆی دیار بکات و ئەو کەسانەی کە ئێستا وەك تاوانبار دەستگیر کراون  بە سزای خۆیان بگەن و بەم سزایایەن ببنە نموونەێك بۆ ئەوەی کە تیرۆر لە باشووری کوردستان کۆتایی پێبێت. دەبێت گەلەکەمان خاوەنداریەتی بکات لەو کەسانەی کە بۆ ئازادی وڵاتەکەیان تیکۆشان دەکەن و دەیانەوێت گەلەکەیان و خۆیان بە ئازادی بژین، وە نابێت کەس لەبەرامبەر ئەم جۆرە تاوانانە بێدەنگ بێت.

    بەتایبەت کە ١٤/٨ دادگایی دانیشتنی شەهید کەمالە وە دواکاریم لەهەموو کەسە ئازادیخوازەکان ئەوەییە کە سەفەربەرانە چالاکی دەستپێبکرێت بۆ ئەوەی دادگا بڕیارێکی دادوەرانە بدات و جارێکی تر متمانەی دادگا بۆ گەل بگەڕێتەوە. 

     

     

     

     



    کژار