• ” سەرەتا زەبر بە ژن بگەیەنن” بە واتای” بەکاریبهێنن و بیکەن بە سێخوڕ” دێت.

    14 كانونی یه‌كه‌م, 2021

    رێبەر ئاپۆ

    بەڵێ ئیمپریالیزم ئەم شەڕی چینایەتی بە لای بەرژەوەندی خۆیدا شکاندەوە، تەواوی کۆمەڵگا دواکەوتووەکانی بە خۆیەوە بەستەوە و تەنانەت ئیفلیجی کردن. لە رێگای ڕاگەیاندن و میدیاکانیشەوە ڕۆحیانی پاوانکرد و پەلی هاوێشت. ئێمەش لەناو لێگەڕینێکدا بووین کە چۆن پێچەوانەی بکەینەوە.

    ژنی ناوPKK ئەو ژنەیە کە پێویستە لە پێش هەموو شتێکەوە خۆی رزگار بکات و بە گۆڕانکاری رادیکاڵانەوە خۆی بونیاد بنێتەوە و دەبێت بۆ تەنها ساتێکیش ئەمە پشتگوێ نەخات. ئەگەر پشتگوێی بخات چی ڕوودەدات؟ بۆی بکرێت زەبری خراپ لە ئێمە دەوەشێنێت و مەترسیدار دەبێت. هاوکات پێویستە لە هیچ سوپایەکدا وەرنەگیرێت.

    بۆچی لە هەندێک سوپادا ژن وەرناگیرێت؟ چونکە ژنێکی پاشکەوتووی کۆنەپارێز مەترسیدارە و توانای شەڕکردنی سوپا ئیفلیج دەکات. راستینەی بابەتیانەی ژن رێگا بۆ ئەمە دەکاتەوە. لەبەرئەوەی کەسایەتی ئەم ژنە پاوانکراو و داگیرکراوە. تایبەتمەندی ڕەگەزی و کۆیلایەتیەکانی لە میانەی هەر هەڵسوکەوتێکدا دسپلینی پیاو دەشێوێنێت. پیاویش لەبەرئەوەی تاڕادەیەک داگیرکارە دەڵێت:” با ژن بۆخۆم بە دەستبخەم” سەرەتا شەڕ لەسەر ژن چڕ دەکاتەوە و ئافرەتیش لەوێدا وەک ئامرازێکی تۆڵە سەندنەوە دەیەوێت خۆی بفرۆشێت. دەڵێت:” با خۆم بەمەیان نا بەو بەڕێوەبەرەیان بفرۆشم باشترە” بەم جۆرەش رێگا لە پێش شەڕێکی ناو خۆیی دەکاتەوە. لە کاتێکدا لە کۆمەڵگاکەماندا ئەمە بە ئاشکرا دەبینرێت.

    بناوانی گەلێک لە کێشەکانی خوێن لە کوردستاندا ژنە. کۆمەڵگا پارچە پارچە دەکات و بە سەریدا تێپەڕ دەبێت. بە موڵک کردنی ژن، لاقەکردن و ڕەوشی سۆزانیانەی ئەو رێگا بۆ ئەمە خۆش دەکات. جێی سۆزانیەکان هیچ نەبێت دەرگاوانێکی هەیە و ئەوەی بچێت بە پارە دەچێتە ژوورێ و دێتە دەرێ، بەڵام ژنی ناو کۆمەڵگا کراوە بە ئامرازی داگیرکاری و قۆرغکردن بە دەستی گشتەوە.

    بەڵێ لەم خاڵە دایە کە ژن ناچارە خۆی بۆ کەسایەتیەکی فریادڕەس وەربچەرخێنێت. یەکێتی ئازادیی ژنانی کوردستان YAJK تەگبیرێکی گشتییە. پێویستە ناوەرۆکەکەی پڕ بکرێتەوە. بێ دواخستن و تەنانەت پێش شەڕیش… بە پێچەوانەشەوە دەبێت رەت بکرێتەوە. هەرچیەک دەبێت با ببێت، هەر دەبێت ژن چارەی خۆی بدۆزێتەوە. خەنجەری خۆی لە زەمینەی سیخوڕیی بابەتیانە بدات. لە راستیدا زیلان و سەما کان بەرانبەر بە ژنێکی بەو رەنگە هەریەکەیان خەنجەرێکن. ژن بەمەوە دەبێتە ئامرازێکی بێ وێنەی شەڕ و عەشق و رزگاری.

    ڕەنگە زەحمەت بێت، بەڵام بەشداربوونی ژن لە سوپادا بە واتای هەنگاوی هەرە رادیکاڵی ژنان دێت بەرەو یەکسانی و ئازادی. ئەگەر بەگوێرەی پێداویستیەکانی ئەمە بە شێوەیەکی مەزن نەیەنە مەیدانەوە ئەوا کۆتایی بە خۆتان دەهێنن، چونکە هیچ سوپایەک بەم ڕەنگەی نەکردووە. ئەگەر بیکەن ئەوا چارەسەری رادیکاڵانەی بەم رەنگەشی دەوێت. واتا تەنها وەک ئامرازی شەڕ و کەسایەتی فریادڕەس نا، بەڵکو پێویستە ژن وەک کەسایەتیەکی ژیان هەبێت و جێ بگرێت.



    کژار