• تاگەکان: , ,

    بەهار ئاورین: پێویستە کار و رێکخستنەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بەهێزتر بکرێن

    18 حوزه‌یران, 2019

    رۆژنامەوان، بەهار ئاورین بەشداری بەرنامەی دەنگی شیلان لە رادیۆ دەنگی وڵات بوو و سەبارەت بە بارودۆخی زیندانیانی سیاسی و لە ناوچوونی ژینگە هەڵسەنگاندنی کرد و وتی:" ئەوانەی لە دژی کردەوەکانی رژێم دەرکەون، دەنگی ویژدانی کۆمەڵگان و لەلایەن کاربەدەستانی رژێم بە دژبەری رژێم و دژبەری خودا( رێبەری رژێم و وەلایەتی فەقیهە) ناوزەد دەکرێن."

    زیندانییانی سیاسی راستی کۆمەڵگا و راستی ئەم رژێمە دەخەنە روو.

    ئاورین سەبارەت بە زەخت و گوشار لەسەر زیندانیانی سیاسی، وتی:" رژێمی ئێران لە سەرەتای هاتنە سەرکارییەوە، لەسەر بنەمای لەناو بردن و ریشەکێش کردنی دژبەرانی خۆی هاتە سەر دەسەڵات. دوای ٤٠ ساڵ لەبەردەوامی ئەم سیاسەتانەی رژێم، کێشەی گەلان و کێشەی ژنان ئەوەندە بەرز بووەتەوە کە ئەو پێکهاتانە ئەمرۆ لەدژی رژێم لە مەیدانەکاندان. لە ناو سیستەمی داگیرکەری رژێمی ئێران، زەخت و گوشار لەسەر چالاکوانان و زیندانیانی سیاسی و ژنان و گەنجان بە کلتووری کراوە. هەڵبەتە کە لە رژێمێکی بەم شێوەیەدا زەخت و گوشار لەسەر زیندانیانی سیاسی زۆرتر دەبێت چونکە زیندانیانی سیاسی راستی کۆمەڵگا و راستی ئەم رژێمە دەخەنە روو، بەم هۆیەشەوە رژێم خوازیارە دەنگیان کپ بکات."

    ئەوانەی لە دژی رژێم دەرکەون و دەبن بە دەنگی ویژدانی کۆمەڵگا، بە دژبەری رژێم و دژبەری خودا( رێبەری رژێم و وەلایەتی فەقیهە) ناوزەد دەکرێن.

    ئاورین لە بەردەوامی وتەکانی دا ئاماژە بە وە دەدات کە:" یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی رژێمی ئێران ئەوەیە کە؛ لە کۆمەڵگایەکی نادیموکراتیک، دیکتاتۆری دینی و زۆرداری ئایینی، دەرفەتی ئەوە نییە کە کەسێک دەنگی ناڕازی خۆی دەربڕێت؛ ئەوانەی لە دژی رژێم دەرکەون و دەبن بە دەنگی کۆمەڵگا وەکو دژبەری رژێم و دژبەری خودا( رێبەری رژێم و وەلایەتی فەقیهە) ناوزەد دەکرێن و قورسترین سزای نادێمۆکراتیک یان بە سەردا دەسەپێنرێت."

    لە کۆمەڵگای پیاوسالاری ئێران کاتێک تاکێک سیاسی بێ، بە تایبەت ژن بێ و ئەگەر کوردیش بێ؛ نزیکایەتییەکان زۆر جیاوازن و زەخت و گوشار لەسەر ئەم کەس و پێکهاتانە زۆرە.

    ئاورین جەختی لەسەر گرتنی پارێزەر ئەمیرسالار داوودی، پارێزەری زیندانی سیاسی زەینەب جەلالیان کرد و وتی:" لە سیستەمی ئێران دا کاتێک تۆ سیاسی بی، ژن بی و بە تایبەت ئەگەر کورد بی؛ نزیکایەتییەکان زۆر جیاوازن و زەخت و گوشار لەسەر ئەم کەسانە زۆرە. کاتێک لە سیستەمی ئێران و زەخت و گوشاری ئێران لەسەر زیندانیانی سیاسی سەیر بکەین؛ نابێت چاوەڕوان بین کە پارێزەرێک کە مافی زیندانیان دەپارێزێت، دەستبەسەر نەکرێت. سزای ٣٠ساڵ زیندان بۆ پارێزەر ئەمیرسالار داوودی هەڵوێستێکی سیاسیە و بە ئەنقەستە؛ ئەمە یەکەمین گرتنی پارێزەر نییە. رژێمی ئێران لە هەر بوارێکەوە لە ژێر گوشار دایە بۆ ئەوەش دەیهەوێت چاوترسێنی لە هەر لایەک، لە هەر کەسێکی رۆشەنبیری ئێران کە هۆشیارن و لێپێچینەوەیان هەیە لە بەرابمبەر سیاسەتی ئێران، بکات."

    سەرجەم سیاسەتەکانی رژێمی ئێران لە کوردستان زۆر بە سیستەماتیکە.

    ئاورین سەبارەت بە ئاگر تێبەردانی ژینگە و لە ناوبردنی، وتی:" لە ناوبردنی سروشت و ژینگە، یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی سیستەمی سەرمایەدارییە، کە رژێمی ئێرانیش لەم رێسایە هەڵاوێردە نییە. ئەم بابەتە چەند رەهەندی هەیە:١- سیاسەتێک کە ئێستاکە لە دژی گەل، لە دژی کۆمەڵگا و لە دژی ژن هەیە هەموو سیستەماتیکن٢- دوژمنایەتی و دژایەتی ژینگە لە زاتی دەوڵەتی ئێران دا هەیە. بۆ نمونە وشک بوونی گۆلی ورمێ بە هۆی دروست کردنی بەنداو و چاڵاوەکانە، کە تا ئێستا هیچ بوودجەیەکی بۆ تەرخان نەکراوە. هەروەها ئاگر دانی ژینگە کە پارەکە دوو ژینگەپارێز بۆ ئەوەی ئاگر بکوژێننەوە گیانیان بەخت کرد بە زانابوونە.  هەموو هەڵوێستەکانی ئێران لە کوردستان دا بە تەواوەتی سیستەماتیکن. دەیهەوێت ئەو سروشتە جوان و بە بەهرە و دەوڵەمەندەی کوردستان لە ناو ببات."

    بۆ پاراستنی ژینگە، ئەرکی گرنگ لەسەر شانی کۆمەڵگایە.

    ئاورین جەختی لەسەر ئەرکی کۆمەڵگا لە بەرامبەر پاراستنی ژینگە کرد و وتی:" بۆ پاراستنی ژینگە، ئەرکی گرنگ لەسەر شانی کۆمەڵگایە. کاتێک کۆمەڵگایەک چالاک نەبێت و لەبەرامبەر بە هەر سیاسەتێکی دەوڵەت بێدەنگ بێت، دەوڵەت بەهاسانی دەتوانێت خۆی رەوا بکات و سیاسەتەکانی بەڕێوە ببات. ئەگەر کۆمەڵگا نەبێت هەر شت لە ژێر پاوانی دەوڵەت دا دەبێت. ئەگەر کۆمەڵگا بیهەوێت لەم کێشە و قەیران گەلە رزگاری بێت، هەڵوێستی هەموو توێژکانی کۆمەڵگا بەتایبەت ژنان زۆر گرنگە. کاتێک ئێمە رووی راستی دەوڵەتمان دی پێویستە رێکخستنەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بەهێز بکەین.



    کژار