• ((باکووری دڵ))

    23 ئه‌یلول, 2017

    نەسیم سنە

    خۆزگە منیش یەکێك ئەبووم

    لە کۆترەکانی سەر ئاسمانی باکوری دڵ

    یاخود یەکێ لە باڵندەکانی کەنار ئاوەکانی ئیمڕاڵی ئەبووم

    نانا..

    خۆزگە چنگێ خۆڵی خاکی باکووری دڵ

    یا تاڤگەێك، ڕووبارێکی، ئەبووم

    یان منداڵێکی زیز و لاوازی کۆڵانەکانی

    یاخود یەکێ لە ئاشقە دڵتەنگەکانی کە چاوەڕوانی

    هاتنەوەی یارە لە بەرەکانی جەنگ…!

    ناخۆزگە کراسی سپی بەر دایکانی جزیرەی بۆتان دەبووم

    یاخود چریکەێك یان دەنگێکی دەنگبێژانی

    سەرحەدی باکووری دڵ ئەبووم

    خۆزگە یەکێ لە منارەکانی چوار لینگی ئامەدت

    نانا

    یاخود یەکێ لە بەردە بەنرخەکانی سوری ئامەدت ئەبووم

    یەکێ لە گەڵاکانی دارێکی ئامارا یا دەنکۆڵە بەفرێکی ئاگری

    یاخود دڵۆپە ئاوێکی دەریاچەی وان

    یان چەکی دەستی شەرڤانێکی خاکت

    هەرکامێکیان بووبا

    تەنها بۆ ئەوەی هەست بەوە بکەم کە هەر هیچ نەبێت

    بە جەستەوە لێتەوە نزیکم و لە خاکەدام کە تۆی لێیت لەگەڵ

    هەر باێك، دەنگێك، بارانێك

    تۆ.. تۆ بیت سەرۆکم

     


     

    @page { margin: 2cm }
    p { margin-bottom: 0.25cm; direction: ltr; line-height: 120%; text-align: left; orphans: 2; widows: 2 }


     



    کژار