• گۆڵە نێرگزەکان چوونە پێشوازی هەشتی مارسەوە

    10 ئازار, 2017

    هەوایەکی ساف و بێ گەردە. هەتاو تیرێژەکانی بە نەرم و نیانی ئەڕژێنێتە سەر چیاکاندا . بەرف لە باوەشی چیادا ئەتوێتەوە و لە هەر لاوە رووبارۆک رێگای دٶڵەکە ئەگرێتە بەر. لە چاوی هەر ژنێکی گریلادا بریسکەیەک ئەدرەوشێت و قرمیان بۆ تێکۆشان قایمتر ئەکات.

    هەشتی مارسی ئەمساڵ بە هاتنی گوڵە نێرگزەکانەوە دەستی پێکرد. گەریلاکان لە هەر لاوە بۆ شوێنی جەژنەکە بە ڕێ دەکەون و پیرۆزبایی لە یەک دەکەن. گوڵە نێرگزەکەن لە دەستی میوانەکانەوە بەرەو گریلا ژنەکان پێشکەش ئەکرێ. بۆنی نێرگز خۆی بڵاوەی دەشتەکە کردوە. هەوا کەشێکی ژنانەی هەیە. لە هەر لاوە گرووپێک بە خۆ ئامادە کردنەوە سەرقاڵە. بەرنامە، بە ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانەوە دەست پێ دەکات . گەریلاکان لە هەر بۆنەیەک دا شەهیدانی رێگای رزگاری گەلی کورد لە بیر ناکەن و پەیمانی بە دی هێنانی ئاوات و خولیای شەهیدان دووپات ئەکەنەوە0

    زیلان تانیا هاوسەرۆکی (کۆمەڵگای دیمۆکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردوستان)کۆدار وتەیەک پێشکەش دەکات. هاوسەرۆکی کۆدار هەشتی مارسی لە هەموو ژنانی دونیا پیرۆز دەکا و تێکۆشان و بەرخودانی دایکانی شەنگالی بۆ پارێزگاری لە مافەکانی خۆیان بەرز رادەگرێت. تانیا ئەڵێ : ئەو هێرشەی کە لە شەنگال و باکووری کوردوستان دا بەرێوە دەچێت ، هێرشی راستەوخۆی دوژمنە بۆ سەر دەسکەوتەکانی گەل کە ژنان لە ناویدا پێشەنگایەتی یان کردووە.

     ژنە گریلاکان بە پێشکەشکردنی سروودە نیشتمانییەکان کۆڕەکەیان گەرم ئەکەن و بە چەپڵەی میوانەکانەوە پێشوازی یان لە گرووپی شانۆ ئەکەن. لە شانۆە کەدا هەر گەریلایەک رۆڵی یەکێ لە ژنانی پێشەنگی رێگای رزگاری گەلی کورد ئەگێڕێت و بەم شێوەیە پەیامی خۆیان بە هەموو ژنان رادەگەیێنن. خوێندنەوەی  شیعر و هەڵبەستی تایبەت بە رۆژی ژن لە لایەن بەشداربووانەوە بۆنی نێرگزی دەست و بەر یەقەی گریلاکان بڵاوەتر دەکاتەوە.

    دەستینا رۆژهەڵات بە دەمێکی پر لە خەندەوە بۆ ژنان ئەدوێ و پەیمانیان پێ ئەدات کە بە خەباتی خۆی و هاوڕێیانی رێگای ئازادییان بۆ ئاوەڵا بکاتەوە .

    لەو لا ترەوە شەپۆل ئازەر بە زمانی شیرینی ئازەری بۆمان ئەدوێ. ئەو سەرەتا هەشتی مارس لە رێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکات و داوا لە ژنانی ئێران دەکات دەست لە تێکۆشان هەڵنەگرن.

    هەر ساڵ لەم رۆژەدا گەریلا کانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ناو دڵی دۆڵ و لووتکەی سەر بەروەو ئاسمانی چیاکانی قەندیل دا  هەشتی مارس پیرۆز رادەگرن. ئەوان بە ئامادە کردنی بەرنامەی رەنگامە، سۆز و پەیمانی خۆیان بۆ هەموو ژنان لە دونیا دا دووپات دەکەنەوە.

    گریلاکان خۆیان لە بن سەیوانی ک ژ ا ر (کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان) دا بەرێخستن کردووە و هەوڵ بۆ رزگاری ژنانی ئێران دەدەن لە بن زۆڵم و داگیرکەری رژێمی ئێران دا. ئەمە لە کاتێک دایە کە دەوڵەتی ئێران تەنانەت بۆ پیرۆز راگرتنی یادی هەشتی مارس کە رۆژی جیهانی ژنە لە هەموو دونیا دا، کۆسپ و ئاستەنگی درووست دەکات . یاسا دژە ژنەکانی کۆماری ئیسلامی ژیانی بۆ ژنان نەهێشتووە و کۆمەڵگای بەرەو بێزاری راکێشاوە.

    شریخەی چۆپی دەستی گەریلاکان کۆتایی بە ئاهەنگی هەشتی مارسی ئەمساڵ دا. بە دڵگەلێک پڕ لە سۆز و پەیمانەوە بۆ ئازاد کردنی ژن و لە بەردەوامی ئەوەش دا ئازادی کۆمەڵگا.



    کژار