• کۆمەڵگاێك چەندە ئەخلاقی و سیاسی بێت، ئەوەندەش نێزیکی دیموکراسی و ئازادیە

    27 كانونی دووه‌م, 2017

    ژیان هەورامان

    بۆ ئەوەی کە کۆمەڵگاێك خۆی لەسەر پێ بگرێت پێویستی بە بنەما گرتنی ئەخلاق و پۆلێتیکا (سیاسەت) هەیە. یەکێك لە بنەماکانی کۆمەڵگای دیموکراتیك ئەخلاقە.

    ئەخلاق چییە؟ ڕیشە و بنەمای ئەخلاق لەکوێدا سەرچاوە دەگرێ؟ ئەخلاق مێژووی کۆمەڵگاییە، لە بنەڕەتدا کۆمەڵگا خۆیەتی، نەمادی مرۆڤایەتییە، بەکورتی دەتوانین بڵێین کە پایە و بنەمای کۆمەڵگاییە، هەر بۆیە ناتوانین ئەخلاق و کۆمەڵگا لەیەکتری جیابکەینەوە، چونکە نرخە بەهاکانی کۆمەڵگا دەپارێزێت. بە وتەی ڕێبەر ئاپۆ: کۆمەڵگاێەك چەندە ئەخلاقی و سیاسی بێت، ئەوەندەش نێزیکی دیموکراسی و ئازادیە. کۆمەڵگای بە ئەخلاق کۆمەڵگاێەکی ئیکۆلۆژیك و سۆسیالیستیە، بێ گەڕانەوە بۆ ئەخلاق نە کۆمەڵگابوون پێکدێت، نە کۆمەڵگابوون بەڕیوە دەبردرێت.

    لێرەدا شوێنی لێپرسینە ئاخۆ بۆ ئەوەی کۆمەڵگاێەکی بە ئەخلاق درووست بکەین دەبێت چی بکەین؟!

    مێژوو، چاند، زانست، سیاسەت، زمان…..چ ڕۆڵێکیان لەناو کۆمەڵگادا هەیە؟ ئەمانە هەموو لە بنەماڵەێکدا پێکدێن، یەك لە یەکتر پتەوترن و نرخی مرۆڤایەتی دەپارێزن، هەر بۆییە لەبەرامبەر ئەو ڕەگەزانە دژە دیموکراتیك بوونانە، ڕۆژانە لە سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بەڕێوە دەبات. سیستەمی سەرمایەدار ( جگە لە خۆت هەرکەسێکیت)، لە قۆناغێکی وەك ئێستادا بە ڕێگاکانی هاوسەرگیری سپی، تەڵاق، لەسێدارەدان، کۆچبەرتی…. بەم ڕێباز و سیاسەتانە گەل بە دەستی گەل بەکار دەهێنن و بەمەش ئەم گەلە قوربانی زیهنیەت و سیاسەتی خۆیان دەکەن، ئەمان زۆر نمونەی بەرچاون و ئیتر لە پشت پەردە نین.
    لەم بابەتەدا ڕێبازی ڕاست خۆبەڕێخستن کردنە، شێوازی ڕێکخستنی گەورەترین هێزی خۆڕاگری بە ئێمە دەبەخشێت، کەواتە لەبەرامبەر زیهنیەتی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیك ئاوا بکەن و بە ئارمانجی کۆمەڵگای دیموکراتیك هێزی چارەسەری ئاوا بکرێ. تایبەتمەندیەکانی کۆمەڵگای دیموکراتیك ڕیشەی خۆی لە مێژووی مرۆڤایتیەوە دەگرێت، هەموو نرخە و مافە ڕەواکانی ژیان لە دڵی خۆیدا بحەوێنێ و ئیرادەی گەلان دەردەخاتە مەیدان.

    دەتوانین بڵێین ناوەڕۆکی کۆمەڵگا پیشاندەدات، هەر وەك چۆن ئەندامانی لەش هیچ کامێکیان بێ ئەوی تر نابێ، کۆمەڵگای دیموکراتیكیش بێ مافە ڕەواکان و پیوانەکانی گەلان ناتوانێت خۆی بەڕێخستن بکات، بەڕێخستن کردن ئەو وزەییە کە هاوسەنگی و یەکسانی نێوان گەلان ئاوادەکات و بەمەش ڕێگای چارەسەری پێکدێت.



    کژار