• ((هەموو ژیانی بە ئەشق و خۆشەویستی بوو، ئەشق لە چاوەکانی ئەتکا))

    27 شوبات, 2016

     

    باسکردنی  (شەهید بێریڤان هەژار)  لەلایەن هەڤاڵ دلۆڤان بێریڤان

    من کە سەرەتا بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بووم ناسینێکی ئەوەندە زۆرم نەبوو سەبارەت بە پەکەکە، بەڵام بە ڕەفتار و شێوازی ژیانکردن و قسەکانی هەڤاڵ بێریڤان من پەکەکەم ناسی و بە ئەو زۆر کاریگەر بووم، وە تا ئێستاش کە من لەناو ئەم شۆڕشەدا جێگا ئەگرم هەر بەردەوامکەری ڕێگای هەڤاڵ بێریڤانم.

    هەڤاڵ بێریڤان هەموو شتێکی فێری من کرد، من ئێستا خۆم بە قەرزاری ئەو ئەبینم، نەك تەنها هەڤاڵایەتی بەڵکو لەناویدا بەبێبوونی زانایی هەستی بەخشندەی دایکایەتی دەرئەکەوت لەگەڵ هەڤاڵەتیەکەیدا، واتە هیچیان لەویتر زیاتر دەرنەدەکەوت هەمیشە بە هاوسەنگی بوو.

    هەڤاڵ بێریڤان منی خستە ناو ئەو ژیانەوە، کاتێك کە قسەی دەکرد لەچاوەکانیدا بریسکەێك هەبوو کە تۆی بەناچاری بەلای خۆیدا ئەکێشا، مرۆڤەکانی بەلای ئەم ڕێگاییە وفەلسەفەدا ئەکێشا. هەمیشە پێی ئەوتم تۆ ئەگەر مانا بدەیت بە شتەکان ئەوە زوو فێری هەر شتێك ببیت، ئەوەندە بە جەسارەت و بەهێز بوو کە ئەو جەسرەت و هێزەشی ئەدا بەو هەڤاڵانەی کە لە دەوروبەرینی. هەڤاڵ بێریڤان بەردەوامکەری ڕێگای خوداوەندە ئەو بوو بە خوداوەندێکی ڕاستەقینە.

    من ناتوانم بە قسە وەسفی هەڤاڵ بێریڤان بکەم چونکە ئەو لە کەسایەتێك زیاترە کە مرۆڤ بتوانیت باسی لێوە بکات،  هەموو ئەو نرخ و ڕەنجەی سەرۆك ئاپۆ ٤٠ ساڵە کردوویەتی بە ئێمە دا فێرکردن و ناسین.، هەر شتێکی زانیبا فێری هەڤاڵانی دەکرد.

    ژیانی ئەو هەمووی بە ئەشق بوو لە بەیانی باشێکەوە تا شەو باشێك ئەشق لە چاوەکانی ئەتکا، هەمیشە دەم بەخەندە بوو، ئەبوو بە مایەی دڵخۆشی و ئاسودەی بۆ ئەو  هەڤاڵانی کە لەگەڵیدانە. من بۆ تەنها ساتێکیش ناتوانم هەڤاڵ بێریڤان لەبیر بکەم چونکە یەکەم کەس بوو کە پەکەکەی بەمندا ناسین.

    من دەمەوێت لێرەوە یادەوەرێکی خۆم لەگەڵ هەڤاڵ بێریڤان باس بکەم….

    من جارێك بۆ گرتنی مەراسیمێکی سەربازی لە بری ئەوەی کە چەك و ئێلەگی خۆم ببەم هی هەڤاڵ بێریڤانم بردبوو، لە ساتێکدا هەڤاڵ بێریڤان هات و وتی: کێ چەك و ئێلەگی منی بردوە بە هەڵە ؟! جارێك من سەیری خۆم کرد من چەك و ئێلەگی ئەوم بردبوو….ئیتر هەموومان زۆر پیکەنین و هەرگیز لەیادمان نەکرد و هەر باسمان ئەکرد، تەنانەت کە بیرەوەریم لەسەر دەفتەرەکەشی نووسی باسی ئەوەشم کرد ئەویش هەمیشە باسی ئەکرد زۆر پێی خۆشبوو پێئەکەنی.

    زۆر گرێدراوی ئەو بووم، ئەویش ئەوەی هەست پێکردوو بۆییە هەموو هەوڵێکی لەگەڵمدا بۆ تێکۆشان و سەرکەوتن هەر بۆییەش ئێستا ئەم هەستەی ئەو لە دڵ و دەروونمدا جێگیر بووە.

     



    کژار