• کۆدار: ۳۷مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پەکەکە لە دامەزرێنەر، شەهیدانی ڕێگای ئازادی، گەلی کورد و هەموو هەواڵانی ناو جەرگەی خەبات پیرۆز بێت

    27 تشرینی دووه‌م, 2015


    کۆدار: ۳۷مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پەکەکە لە دامەزرێنەر، شەهیدانی ڕێگای ئازادی، گەلی کورد و هەموو هەواڵانی ناو جەرگەی خەبات پیرۆز بێت

    ۳۷ ساڵە کە گەلی کورد گۆڕە بێتونیەکەی هەڵتەکاندووە و هەنگاو بە هەنگاو لە ئازادی و خۆی بوون نزیک بووەتەوە. سەرەڕای خۆ لێ کەڕ کردنی جیهانی مۆدیڕن لە ئاست داخوازی گەلانی بن دەست و بە تایبەتی گەلی کورد بۆ گەیشتن بە ئازادی، پەکەکە بە سەرۆکایەتی ڕێبەر ئاپۆ توانی دەنگی گەلی کورد بە جیهانی ئازاد و ئینسانە ئازادی خوازەکان بگەیەنێت.

    لە سەردەمی مۆدیرنیتەی سەرمایەداریدا کە هەموو نرخەکانی مرۆڤایەتی و کۆمەڵگا مەزاد کراون و ئەوەی کە کەمترین نرخی هەیە ئیرادەی ئینسانەکان و لە ناو ئەوەشدا گەلی کورد بە بۆنەی بەرژەوەندیە ڕۆژانەکانەوە ڕووبە ڕووی توندترین و ترسناکترین شێوازەکانی قڕ کردن بووەتەوە و دەڕۆیشت تا دووایین بزمارەکان لە تابۆتەکەی بدرێت. سەرهەڵدانی مەزنی پەکەکە بە فەلسەفە و بیری ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاوا کردنی مۆدێڕنیتەی دیموکراتیک توانی جارێکی‌تر گەلی کورد نەک تەنیا لە ناو گۆڕدا دەربخات، بەلکوو توانی بیکات بە خاوەن ئیرادەیەکی تۆکمە و گەیاندی بە ئاستی زیندووترین کۆمەلگای ڕۆژهەڵاتی ناوین ، کە ئیستا بۆ دیموکراتیزە کردنی گشتی ناوچەکە پێشەنگایەتی بکات. ئەم کارە پێک ناییەت مەگەر ئەوەی کە پشت ئەستوور بێت بە ئایدۆلۆژی و پارادایمێک کە گەلانی ناوچەکە و بە گشتی مرۆڤایەتی سەدەهایەکە کە پێویستیەکی ژیانیان پێیە.

    ۳۷ساڵە کە قۆناخێکی نوێ لە تێکۆشانی گەلی کورد بە پێشەنگایەتی پەکەکە دەستی پێ کردوە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بە هێزتر و بەرفراوانتر دەبێت. بەرهەمی ئەو تێکۆشانە بە ئاشکرا‌ترین شێوە لە کۆبانی و شەنگال‌دا نمودی پەیدا کردووە. ئەو بەرخۆدانەی کە لە دژی مێشک و دڵ و ئاڵای ڕەشی داعش‌دا پەیرەو کرا و تیرور و فاشیزمی داعش و خاوەنەکانی ڕووبڕووی شکست کرد، بووبە ئیلهامێک بۆ هەموو هێزەکانی‌تر تا لە دژی داعش ببن بە خاوەن هەڵوێست. تێکۆشانی پەکەکە کۆتایی هێنانە بە شکست و ئاش‌بەتاڵ، تەسلیمیت و سەرشۆڕی بزوتنەوە کلاسیکەکان لە بەرانبەری داگیرکاری و تۆڵەیەکە کە گەلی کورد لە ستەمکار و داگیرکار دەیگرێتەوە. ئەو تێکۆشانە کە بە خوێنی هەزاران شەهید مەزن بووە، ئیستا هیوایەکە بۆ هەموو گەلی کورد و ناوچەکە بە هەموو ڕەنگ و جیاوازیەکان بۆ گەیشتن بە ئازادی و یەکسانی و عەدالەت. هەروها تێکۆشانی پەکەکە کۆتایی هێنانە بە بیری تەسکی پارچەگەری و خێڵ‌گەرایی و لە بەرانبەر دا ئاواکەری نەتەوەی دیموکراتە و ئەزمۆنێکی نۆیە لە تێکۆشانی ئینسانیت بۆ بنیاد‌نانی کۆمەڵگایەکی ئازاد.

    بەو بۆنەیەوە ئیمەش ۳۷مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە ڕێبەر ئاپۆ، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، گەلی کورد و هەواڵانی تێکۆشان پیرۆز دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

     

    هاوسەرۆکایەتی کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی کوردستان ─ کۆدار
    26.11.2015



    کژار