» رێبەر ئاپۆ

بەسەرهاتی ئەوروپا و کۆتایی قۆناخێک

18 كانونی یه‌كه‌م, 2021

ڕێبەر ئاپۆ هەوڵی دەرکەوتنم بۆ ئەوروپا لە ڕێگەی ئەسیناوە لە 9ی تشرینی دووەمی 1998 و پاشهاتەکانی دوای ئەویش لەگەوهەری خۆیدا لەکەسێتی مندا گوزارە لە ئیفڵاسکردنی تێڕوانینی پاڕادیگما (تێڕوانینی نمونەیی)ی هاوچەرخ دەکات. سەڕباڕی تەواوی هەوڵەکانم بۆ وەڕچەڕخاندنی پێکهاتەی بەگومانی زهنیەتم، بەڵام لەگۆڕەپانی ناوەوەی وڵات نەگەیاندنی بە ئاستی هێزیکی سەڕکەوتووی ئازادی؛ ئاشکرایە شانبەشانی ئەو کۆسپانەی لەم لایەنەوە دەرکەوتن، هەموو ئەمانە ناچاڕیان کردم ڕوو بکەمە ئەوڕوپا کە نوێنەڕی هێزی شاڕستانی بەکاڕیگەڕە. بە واتایەک ئەم ڕاستینە داننانە بە بێ باوەڕبوون بە هێزی گەوهەری خود. مێژووی ڕابڕدوو، بەهەردوو ڕەهەندی کات و شوێنەوە، گوزاڕشتی لە بنبەستبوونێکی…

قۆناخی میللیگەرای بۆرژوازیەت

5 تشرینی یه‌كه‌م, 2021

رێبەر ئاپۆ مییللیگەرای بۆرژوازیەت، مەیلێگە لەناواخنی میللیگەرای سەرەتاییەوە پێشکەوتووە. کاتێک دەوربەر و ناوەندی دەرەبەگایەتی چینی باڵادەستی کوردان پەیوەندییان لەگەڵ سەرمایەداری بەست، بە پێی تێپەڕبوونی کات رێگای لە پێش پێکهاتەی چینایەتی نیو- بۆرژوا کردەوە. ئەو توێژەی کە لەنێو گرێدانێکی چڕ بە بۆرژوازیەتی نەتەوەی سەردەستەوە پێشدەکەوێت، هەروەکو لەجولانەوەکانی بە نەتەوەبووندا دەبینرێ ئەمانە تایبەتمەندێتی شۆڕشگێڕی تەنانەت ریفۆرمخوازیشیان پێشنەکەوتووە؛ هێندە کەمە مرۆڤ دەتوانێ بڵی نییە. دیاردەیەکە گۆڕانکارییە بابەتیەکان کردوویانە بەناچارییەک. تەنانەت بەگوێرەی بەرژەوەندی خۆی سەبارەت بەبازاڕ تێکۆشانێک ئەنجام نادات. لە فۆرمێکدایە کە زۆر لەگەڵ پێناسەی چینی سیخوڕ گونجاوە. بە تایبەتیش ئەو شارانەی لەئاکامی پێشکەوتنی…

بە پارت بوون لە پێناو بە سوپابوونێکی مەزندایە.

17 ته‌مموز, 2021

بە پارت بوون لە پێناو بە سوپابوونێکی مەزندایە. رێبەر ئاپۆ هەرچی بە سوپابوونیشە لە پێناو بردنەوەی گەورە و نەدۆڕاندایە. هەموو ئەمانە بۆ نوێنەرایەتی کردن و دووبارە کردنەوەی ئەو عەشقی ژیانەیە کە لە جەنگاوەرانی ئەم خاکە لە یادکراوانەدا هەبووە. منیش نوێنەرێکی دڵ نزمی ئەمەم. خۆم هەڵناکێشم. بەڵام بۆ منیش بواری ژیانێکی دیکە هەیە. گرنگ ئەوەیە لە جوانەکەیان تێبگەم. ئەوەی تریان کە لە کۆمەڵگا کۆتایی پێهاتوو و وشک کراوەکەماندا بە دەستی دوژمن بونیادنراوە من پێی ناڵێم پێوانەیە. چونکە ئەوەشی تێدا بەدیناکەم. بۆیە هەوڵ و کۆششەکانم لە پێناو ڕێساکانی ئازادیدا گرنگ و پێوستن.…

کۆنفێدرالیزمی دیموکراتیک

  هەوڵەکانی رێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی و چارەسەری وەک بەردێک بەر پیلانگێڕی لەناوبردن و ڕزاندنی گۆشەگیری دەوڵەتی تورک دەکەوت. بزوتنەوەی ئازادی کورد لە ساڵی ٢٠٠٤ دا لەبەردەم بڕیارێکی نوێدا بوو. دەوڵەتی تورک لە ڕێگەی ئەو ڕژێمەی کە لە ئیمرالی درووستی کرد، گۆشەگیری و کەرەنتینەی هەمیشەیی کرد و پیلانی ڕزاندن و لەناوبردنی دەستپێکرد. گوێ بە پێشنیازەکانی رێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی و چارەسەری نەدا و سیاسەتی لەناوبردنی لەدژی گەلی کورد هەڵبژارد. بزوتنەوەی ئازادی کورد لە ساڵی ٢٠٠٤دا ئیدی پێویست بوو بڕیارێکی نوێ بدات. بە تایبەتی گفتوگۆ لە مانگی شوباتدا لەناو هەپەگەدا دەستیپێکرد،…

پەردەی دوویەمی پیلانگێڕی

ڕۆژەکانی ڕۆما و ڕۆڵی ئەڵمانیا ٦٦ ڕۆژی سەخت چاوەڕێی رێبەر ئاپۆی دەکرد کە ١٢ی تشرینی دووەم ی ١٩٩٨ لە مۆسکۆوە بەرەوە ڕۆما چووبوو. ڕەنگی قۆناغی ڕۆما ڕۆڵی ئەڵمانیای دیاری دەکرد. فڕۆکەیەکی ڕووسیا لە ١٢ی تشرینی دووەم ی ١٩٩٨ کاتژمێر ٢٢:٠٠ لە فڕۆکەخانەی Leonardo da Vinciی ڕۆما نیشتەوە. رێبەر ئاپۆ، دوای یونان جاری دووەم بوو کە دەچێتە وڵاتێکی ئەندامی ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا. ئەو دۆخەش بۆ ئەوەی تێکۆشانی چەندین ساڵەی بە جیهانی ڕۆژئاوا ڕابگەیەنێت، دەرفەتێکی گەورە بوو، بەڵام هاوکاری دەوڵەتی تورک لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا و ڕەنگی ‘یەکەم بارەگای’ ناتۆ ئەو دەرفەتەی…

بانگه‌وازی ئاشتی

رێبەر ئاپۆ سەرباری ئەوەى لە ئەنقەرە دەنگی جیاواز دەهات، بەڵام رێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی هەنگاوێکی مێژوویی هاوێشت، لە ١٩ی ئایاری ١٩٩٣ لە شارۆچکەى بار ئەلیاس لە لوبنان چووە بەردەم کەناڵەکانی جیهان و رێبەر ئاپۆ لەو کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەدا رایگەیاند، لە ٢١ی ئایار تاوەکوو ١٥ی نیسانی ١٩٩٣ ئاگربەست رادەگەیەنن. دەوڵەتی تورک لەو کاتەدا لە بەرامبەر دەستی ئاشتی رێبەر ئاپۆدا هەنگاوی نەدەنا، ١٥ی نیسان رۆژی کۆتایی ئاگربەستەکە نزیک بوویەوە، ئۆزال دیسانەوە تاڵەبانی بانگهێشت‌کرد بۆ ئەنقەرە. داوای سەرۆک کۆماری تورکیا ئەوە بوو، کە ئاگربەست درێژ بکرێتەوە. رێبەر ئاپۆ  لە ١٦ی نیسانی ١٩٩٣دا دیسانەوە چوویەوە…

ژن بوون بەواتای مرۆڤ بوونە لە دژوارترین دۆخ‌دا

19 نیسان, 2021

لەبەرگێراوی لە پرتۆکی رێبەر ئاپۆ ئەوکیشانەی ژن لە ناو کۆمەڵگادا بەدەستیەوە دەناڵێنێت بەر لە هەموو شتێک هەڵسەنگاندنی لە چوارچێوەی رەهەندەکانی کۆمە کۆمەڵگای مێژوویی گرنگ و بایەخدارە. کێشەی ژن کێشەیەکەسەرچاوەی سەرجەم کێشەکانی دیکەیە. بەر لە گوزەرەکردن بەرەو کۆمەڵگای دەوڵەتی و چینایەتی دامەزراوە بوونی پلەداریەکی توندی باڵادەستی پیاو( باوک سالاری) لەسەر ژن دربینرێت. بۆ پاساوهێنانەوەی باڵادەستی پیاو پەنا براوەتەبەر چەندین چێروکی میتۆلۆژی و یایینی. داستانی ئینانای مێخوداوەندی ئوروکیش رەنگدانەوەی ئەم پرۆسەو قۆناخەیە. لەداستانی ئاماژەپێکراودا تامەزرۆییەکی زۆر بۆ دایکی خوداوەندی پیرۆزی جاران و سروشت جێگای باسە. هەروەکو لە داستانەکەشدا دە بینرێت ژن بەدەست…

لە پێنووسی گریلا بۆ رێبەر ئاپۆ

17 شوبات, 2020

  (ئاریوان شۆڕشگێڕ) ئەوە دەستپێکی بێ کۆتاییەکانی دنیایە ئازارێکە پڕ بە برین، تینوتر لە لێوی خەنجەر مەرگەساتی ئەرغەوان و ئەنفالی گۆرانی و سەربڕینی پێکەنین ئاشنای دێرین قارەمانی سەد چیرۆکی لە گەروودا خنکێندراو لە خەیاڵدا ناحەجمێی، ئەی خەونی خۆش، وەنەوشەیی تر لە هەستم وەکوو لاولاو لە غەڵفی شوشی شێعر دەهاڵێی و تا هەورەبانی نیگا دەڕسکێی ئاشنای دێرین، رێبواری رێگەی رێبەندان بەفر و باڕند دەستیان نابووە گەرووی جێ پێیەکانت و زریان چاڵی چاوی دەئاخنین هەنگاوەکانت زایەڵەی نەورۆز بوون و دەستەکانت پڕ لە پەڕەسێلکە پێش خۆرهەڵات، گوڵ ئەستێرە بووی و خشابووی، کاروان کوژە…

پەپوولەی حەقیقەت پەیجۆری ئیلاهی بوونە

تێکۆشانی راپەڕینی گەلی کورد لە سەردەمێکەوە دەستی پێ کرد کە لە نیشتمانی ئیلاهەکان واتا کوردستان، بێجگە لە نەبوون، داگیرکاری و بێدەنگی؛ هیچ دەنگێکی تر نەدەبیسترا. هیچ نیشانەیەک لە ژیانی بونەوەری زیندوو نەدەدۆزرایەوە. گوایا شەو و رۆژ بە رەنگی رەش ئاوێتە ببوو. ئەستێرەکانیش تازیدار بوون. لە دڵەکاندا هیوا و تامەزرۆیی ئازادی لە ژێر توێخێکی ئەستوور دا خەوتبوو. هەورە رەشەکان سێبەریان خستبووە سەر زیهنییەت و بیری خەڵک، پێشیان لە پرشەنگی خۆر دەگرت. پاییز و خەزان هەر چوار وەرزی ساڵی گرتبوو. ویژدانەکان زۆرتر لە کێوە بەرزەکان، بەفر دایپۆشیبوون و سەهۆڵ بەند ببوون، تاوەکو…

نامووس، نیشتمانپەروەری یا خود ژن و خێزان؟!

  سارا مەهاباد  رێبەر ئاپۆ خێزانی ئێستاکە وەکو دەوڵەتی دوویەم یاخود دەوڵەتی بچوکی پیاو کە لە لایەن دەوڵەتەوە ئاوا کراوە ناوزەد دەکات. هۆکاری ئەو بە ناوکردنە ئەوەیە کە دەوڵەت-نەتەوەکان بۆ ئەوەی هەموو توێژەکانی کۆمەڵگا بخەنە ژێر رەکێفی خۆیانەوە و کەسێک لە بن چەتری ئەواندا دەرنەکەوێت، لە خێزان وەکو دەوڵەتێکی بچوک کە لەلایەن پیاوی خێزانەوە بەڕێوە دەبردرێت، کەڵک وەردەگرن. پیاو لە ناو خێزان دا وەکو دەسەڵاتداری خێزان رۆڵی خۆی دەگێڕێت و ژن وەکو کۆیلەیەک یاخود کارگەرێکی ماڵەوە، کارگەرێکی بێ بەرامبەر، کارگەرێک بە حەقدەستی کەمەوە و بەخێو کەری خێزان لە ژێر فەرمانی…

زۆرترین بینراو:
دوایین بەڕۆژکردنەوەکان:

ماڵپەڕی کەژار - کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان