گۆشەگیر و لاتەریک نییە،بەڵکۆ پەرۆش و ئامادەی مەدانە

21 حوزه‌یران, 2021

گۆشەگیر و لاتەریک نییە،بەڵکۆ پەرۆش و ئامادەی مەدانە

ڕێبەر ئاپۆ

لێرەدا خاسیەتێکی تری خەباتگێڕیش هەیە، ئەویش ئەوەیە کە نابێت لە چالاکییە پڕوپاگەندەیی و پراکتیکی و رێکخراوەییەکان و ئەوانی تریدا بەرگریکەرێک بێت، نەگەتیڤانە و لە جۆری سەربەخۆ و سست، بەڵکو بە پێچەوانەی ئەمەوە، هەتا لە هەمومەرجەکانی داکۆکی کردنیشدا دەبێت چاپووک و کاریگەر بێت بە گونجان لەگەڵ بارودۆخەکان و بەجۆش و خرۆش و پەرۆشێکی بێ ڕاددە ڕوو لە میدان بێت.

ئێمە لە حاڵەتێکدا دەژین کە پڕیەتی لە گووڕ و هێزی پەرۆشی لە پێناوی وەدەست خستنەوەی ئازادییە وونبووەکاندا و نەتەوەیەکی ڕاپەڕیووین. لە بارێکداین لەسەرمان فەرزە و ناچارین بە گەورەترین سەرهەڵدان و بەهێزترین بزووتنەوەی یاخی بووانە ڕابین لە مێژووماندا لە دژی دوژمنی نەتەوایەتی و کۆمەڵایەتی. ئێمە ک رێکخراوەیەکین لە ڕابردوو داوای بەدیهێنسنی گەورەترین بازدانەکانمان دەکرد لە چرکەساتێکانی لە دایکبووندا. بەم مانایەش لە توانادایە بگوترێ شۆڕشگێڕێتی واتا ئامادە بوون بۆ بەرەنگار بوونەوە. لەبەر ئەوەی شۆڕشگێڕێتی لە واقیعی کوردستانی بەرچاو و کۆنکرێتدا بەستراوەتەوە بەم ڕابوونە سەرپێیەی کە لەسەرەوە باسکرا. بێجگەلەمە ئەوەی کە پێویستە بۆ ئێمە دەبێ بەپەرۆش و خەمخۆری مەسەلەکەمان بین وەک میللەتێک و وەک گەشت نەک تەنیا وەک کۆمەڵەیەکی خەباتگێڕان و بەس. چونکە میللەتێک کە نەتوانێت لە خۆیدا مەیل و ئارەزوو بخوڵقێنێت بە مەبەستی یاخی بوون وهێڕش بردنە سەر و ووزەی خواستراو بۆ ئەمە ناتوانێت شۆڕش دروست بکات. جۆش و خرۆش و پەرۆشییەکی وەها لە قۆناغەکانی یەکەن و پێشەمینی شۆڕشدا پێویست و داواکراون. هەرچەندە ئێستا لە ماوەی بەرگری ستراتژییانەی خەباتماندا بین، دیسانیش لە بزووتنەوەیەکی هێڕش بردنە سەر داین و دوژمن لە حاڵەتی بەرگریدا دەژیت، چونکە ئێمە بووین ڕابووینە سەر پێ و ڕاپەڕین لەدژی کۆلۆنیالیزم و داگیرکەر. ئاشکرایە ئەم بارودۆخە بارودۆخی هێڕشکردنە لەژێر دروشمی بەرگری کردن کە درگونجێت لەگەڵ ئەو قۆناغەی کە پێیدا تێدەپەڕین، واتا بارێکی هێڕشاوی رێککەوتوو نییە لەگەڵ قۆناغەکانی هێڕشی ستراتیژی.

جۆش وخرۆش و بەپەرۆشیمان ئەنجامی بێ تواناییمانە لە دروستکردنی شۆڕش و ئەو تایبەتمەندی و پێویستییەی کە وای لە میللەتەکەمان کردووە ببێتە میللەتێکی بەکوڵ و جۆش لە مێژوودا. لەبەرامبەر ئەمەدا هەندێ خوردە بۆرژوای هیچ و پوچ ئەم حاڵەتی پەرۆشی و بە جۆشییە بە ئەنجامی” چەپڕەوێتی، و سەرەڕۆیی، و خراپکاری و تیرۆر” دادەنێت. هەڵبەتە وەها هەڵوێستێک تەنیا شایەنی خوردە بۆرژوا هیچ و پوچەکان دەبێت کە دەخوازەن پەرە بە بەکرێگیراێتی و وابەستەیی و کۆیلایەتی بدەن. میللەتێک کە ئەمڕۆ نەتوانێت فێربێت چۆن ڕاپەڕێت، و کۆمڵگایەک کە یاخی نەبێت و شۆڕش بەرپا نەکات، جا میللەتێکی وەها کۆیلایەتی هەڵبژاردووە نەک ژیان و بەردەوام بوون. لەسەر هەر تاکە کەسێک لە تاکەکەسەکانی کۆمەڵ، و لەسەر هەر نیشتمانپەروەرێک پێویستە سووربێت لەسەر شۆڕش و یاخی بوون. تاکە دروشم دەبێ چوونە پێشەوە هەنگاونان بێت دیسان هەر چوونە پێشەوە بەپەرۆشیییەوە… و شاڵاو بردن و هەر شاڵاوبردنە! ئەمەە تاکە هەڵۆستی نیشتمانی و شۆڕشگێڕانە، لەوەش زیاتر لەتوانادا نییە شتێکی تری هەبێت. مرۆڤێک کە بگاتە ئەم بارودۆخە ناتوانێت شتێک ڕەت بکاتەوە تەنیا ئەگەر لە قووڵایی و لە ناخییەوە بە تۆوی بەکرێگیراوێتی و کۆیلایەتی بناڵێنێت. تاکە نموونە پەسندکراو لە کوردستانی ئەمڕۆدا نموونەی کەسایەتییەکی بە تەنگەوەهاتوو و بەپەرۆشە، نموونەی میللەتێکی ڕاپەڕیووی بەپەرۆشە!

دەتوانین لەگەڵی نموونەی پڕشنگدار بدوێین کە خەباتمان خوڵقاندوویەتی لەم بوارەدا. بەشێوەیەکی تایبەتی نمونەکانی پاڵەوانێتی و بەرەنگاربوونەوەو پەرۆش و لەخۆبوردوویی لە زیندانەکانی داگیرکەراندا لەبەرچاوو ئاشکران. ئەو شەهیدانە چەند زۆرن کە گیانی خۆیان کردە قوربانی و نموونەی لەخۆبووردوویی و بەپەرۆشی بوون چ لە قۆناغی خەباتی ئایدیۆلۆژی، یان لە قۆناغت خەباتی سیاسی لە دژی کۆلۆنالیستان و بەکرێگیراوان و ئەڵقە لەگوێکانی ولە دژی پاشماوەکانی دەرەبەگایەتی. ئەڵقەکانی بەرەنگاربوونەوە لەهەر یەک لە هیزل و جزیرە، جگە لە ئەڵقەکانی تری بەرەنگاربوونەوە کە هەریەک لە حەقی و خلیل و ساڵح و دەلیل و ئەحمەد و مەزڵووم و خەیری و کەمال دروستیان کردن، نموونەی روون وگەشاوەن. ئەو ڕەفتار و ئاکارانەی کەلەم بۆنانەدا بەرزبوونەوە درگۆڕێن بۆ تایبەتمەندی نەتەوایەتی و نیشتمانی گشتی. بارو چۆنیەتی ئەو بەرەنگاربوونەوەو جۆش و خرۆشییەی کە بەشێوەیەکی هەمیشەیی لەوێ بەرزبوونەوە مەرجێکی پێویست بوون بۆ ئەوەی ببیتە کۆمڵگای پاشەڕۆژی ئازاد. لەهەمان کاتدا ئەو بزووتنەوانە و ڕاپەرینانە بوونە بەردی بناغەی دامەزراندانی پارتی کرێکارانی کوردستان. لەبەر ئەم هۆیە نابێ واز لە بەرەنگاربوونەوە بهێنرێت و مانەوە لە  حاڵەتی بەجۆش و کوڵی هەمشەیی لە ئارادا بێت، هەروەها دەبێت وەک دوو تەواوکەری یکتر سەیری ژیان و بەرەنگاربوونەوە بکەین. باوەڕ بوون بەم بیروباوەڕە زۆر بە ئاشکرا لە زیندانەکان سەلمێنرا، ئێستا سەلماندنی ئەوە لە دەرەوەدا بەڕێوە دەبڕێت. بەدرێژایی ماوەی ڕابردوو بەشێوەیەکی هەمیشەیی لە بارودۆخی هێڕشاوی دەژیاین لە گشت مەیدانەکاندا و چرکەساتێکیش نەوەستاین لە جۆش و خرۆشی بەپەرۆشانە لە هەموو بوارکانی پروپاگەندە و هاندان و رێکخستن و کردارەکاندا. ئەمە ئەو تایبەتمەندییەیە کە ئێمەی گیاندە بەر دەرکی ئەو قۆناغەی کە ئیمڕۆ لەبەر دەمیدا دەوەستین. تەنیا ماوەیەکیش لە گوڕێدا نییە کە واز لە بەرەنگار بوونەوەو چوونە پێشەوە ‌هنرابێت، نموونە زۆرەکان ڕوونکەرەوەی ئەم ووتەیەن کە مژووی پارتی کرێکارانی کوردستانیان پێ نەخشێنراوە، لەبەر ئەوەی لەهەمان کاتدا ئەم سیفەتە یەکێکی لە سیفاتە گونجاوەکانی قۆناغیش بە نیسبەت گەل. هەت خەباتگێڕێکی شۆڕشگێڕ پێویستە هەڵگری ئەم سیفەتە بێت.

لەسەر خەباتگێڕپێویستە لەکاتی کارکردنیدا هەمیشە لە بارودۆخی بەرەنگاربوونەوە و شاڵاو بردندا بێت. نابێت لەسەر خۆ و سست بێت لەو جۆرەی کە بە گوێگرین واز بێنێت و بەدوای ڕووداوەکان بچێت. نابێت بەکەڕی بمێنێتەوە لەبەرامبەر دۆزە پێشنیارکراوەکاندا. مەحاڵە ئەوانەی کە زۆربەی زۆری کاتیان بەخەو دەبەنە سەر لە میانەی سێ چارەگی وەختیان شتێک ناکەن، ببنە خەباتگێڕان. خەباتگێر کەسێکە پێش هەر شتێک ململانێ لەگەڵ خودی خۆی و کەسانی دەورووبەری دەکات و بەپەرۆشی ڕووبەڕووی دۆزەکان دبێتەوە بەمەبەستی چاتەسەرکردنیان. هاوشان لەگەڵ نموونە پۆزەتیڤییە فرەکان لای ئێمە ژمارەیەکی ئەو سست و نقوومبوونانەش بەرچاو دەکەون کەلە زڵکاوەکانی خراپیدا نقوومبوونە و زۆر دوورن لە خەباتکردن لە دژی خود و تا ئەوپەڕی ڕاددە بێباکن. ئەوکەسانە” مانیلۆفییەکان”ن کە لای ئێمە لە کوردستان دەرکەوتووونە لەبەرامبەر ئەو” مانیلۆفییان”ەی کە لینین ڕەخنەی لێگرتوونە لەکاتی شۆڕشی ڕووسیادا. هەڵبەتە لە توانادا نابێت نموونەی ئەو بێباکانە ببنە خەباتگێڕان. ئەوانە تەنیا کۆمەڵەیەکی پەککەوتوون و هەژاری نقوومبوون لە زڵکاوی خراپیدا لە ئامانجی بارودۆخەکانی داگیرکردن و پاشماوەکانی دەربەگەیەتی و چسجی ناوەندی. لە توانادا نابێت چ خەباتگێڕێک ئەم سیفەتە پەسند بکات. لەوانەیە یەکێکی ئاسایی لە ڕەشۆکی گەل بکەوێتە ناو وەها زەڵکاوێک لە وانەشە بتوانێت کات بردنە سەر بەوەکیلی پەسند بکات و بڵێت” بەقەدەری خۆم ڕازیم” بەڵکو دەتوانێت بێ بەرخودان و بەرەنگاربوونەوەش ژیان بەسەر بەرێت بەڵام مەحاڵە خەباتگێڕ بەم وێنەیە بێت. ئەو کەسێکە کە تووەڕیی دروست دەکات و ڕق و کینە دەوورووژێنێت و پلان و نەخشەی شۆڕش و چوونە پێشەوەو بەرەنگار بوونەوە دوکێشێت لە دژی هەموو سیفاتە خراپەکان، ئەو کەسێکە دەتوانێت بچێتە ناو سەنگەرەکانی پێشەوەی هێڕش و ببێتە پێشڕەوی کۆمەڵ بەهۆی ئەو خاسیەت و تایبەتمەدییە پۆزتیڤییانە کەلەودا بەدی دەکرێن.

خەباتگێڕ لە میانەی مانەوەی لە کۆڕەپانی خەباتدا دەتوانێت ببێتە کاریگەر دوای ئەوەی کە نەگەتیڤ و بەرهەڵستیکەرێکی لاسار بوو و گیانی بەرەنگاربوونەوەی کەم بوو، هێڕشباز بوو کەچی لە سەنگەرەکانی بەرگریکرندا بوو. ئەو ئەمانی گشتیان ئەنجام ئەدات بۆ گەیشتن بەمەسەلە پیشنیارکراوەکان. ئەو ناچارە بەمجۆرە بێت لەگشت مەیدانەکاندا و لەکاتی چوونە پێشەوە لە دوژمن و لەکاتی هێڕش کردن لەسەر رێگای رێکخستن و لە میانەی ڕابوون بە چارەسەرکردنی ئەو مەسەلەو تەنگوچەڵەمە جیاوازانە کە ڕووبەڕووی دەبنەوە. بەکورتی لەسەر خەباتگێڕ پێویستە نموونەی بەجۆش و بەپەرۆش بێت.

پێوەندی‌دار