• تاگەکان: ,

    راستینەى کۆمەڵگا و تاک

    17 حوزه‌یران, 2022

    رێبەر ئاپۆ 

     وەک تاکێک لە کاتێکدا بەتەنیا لەژێر هەلومەرجى قورسی گۆشەگیریدا لەناو رەوشی دەستبەسەرى و دیلیدا دەژیم، لە لایەکى دیکەشەوە درێژە بە بەرگرى یاسایى خۆم دەدەم. لەساڵی شەشەمدام. لەمێژوودا بینینەوەى دۆزێکى قورسی سیاسی هاوشێوەى ئەمە هێندە درێژخایەن بووبێت ئاستەمە. تاوەکو ئەم ساتەوەختەش دیارنییە کە چەندەى تریشى پێدەچێت، بەڵام بەسووربوونەوە وەک رێسایەک ئەوە بەسەر دۆزەکە دەسەپێنرێ گوایە پشت بەسەر لێدانى تاکێک دەبەستىێ، جێگا بەفاکتەرە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان نادرێت، زۆر روون و ئاشکرایە کە ئەم هەڵوێستەى دادگاى مافی مرۆڤى ئەوروپا کەموکوڕتى مەزن لەخۆیەوە دەگرێت و لەگەڵا خۆیدا دەرفەت بۆ دادگاییکردنێک دەڕەخسێنێ کە ناعادیڵانەیە.

    لە کاتێکدا بە وریاییەوە دۆزەکەم دەخرێتە چوارچێوەى دادگای مافی مرۆڤى ئەوروپا, هەروەکو بڵێی هەموو لایەنە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانى بەرکەنار کرا. ئاشکرایە ئەم هەڵوێستە پێویستى شاردنەوەى بەشێکى گرنگى راستییەکانى بینى. کاتێک تاک لە کۆمەڵگا دادەبڕێنرێ، پێی دەگوترىێ “دەیکەم بەخاوەنى ماف” واتە دادگاییکردنەکەشی لەسەر ئەم بنەمایە ئەنجام دەدەم، ئەمە سەرەکیترین بابەتە و پێویستە روونبکرێتەوە و ئاشکرا بکرێت, ئەم هەڵوێستە ناوەڕۆکى شارستانى ئەوروپا پێکدەهێنێت. تەنانەت تەواوى بەرگرینامەى یەکەمم بۆ ئاشکراکردنى ئەم راستینەیە تەرخانکرد، دیسان دووبارەى ناکەمەوە. بەڵام باسکردنى پوختەیەکى پێویستە.

    بەکۆمەڵگابوون هەلومەرجى هەبوونى جۆرى مرۆڤە، دابڕانى لەو جۆرە پریماتە فامیلى هەرە نزیک بە مرۆڤى پێش خۆی و بوونى بە مرۆڤ، راستینەیەکى هەرە نزیکى زانستى کۆمەڵناسییە کە بەمرۆڤبوون هاوتەریبى بەکوێمەڵگابوون پێشکەوتووە، بەڵام ژیانى بەتەنیا و لەدۆخى کۆمەڵا, چەندە بەجودا و داتاشراوى واتا تاوتوىێ بکرێت، دیاردەیەکە ناتوانرىێ لەلێوارى تیۆرى بسەلمێنرىێ، تاکى بەتەنیا بوونى نییە. دەشێ تاکێک هەبووبێت کە کۆمەڵگاى نەماوە،ڕووخاوە،بەڵام بەڵانى کەم ئەو تاکە لە میانەى یادەوەرییەکانى کۆمەڵە ڕووخاوەکەى لەسەر پێیان ماوەتەوە. لەڕێگەى ئەم بیرەوەریانەوە بەکۆمەڵگابوونى مەسەلەیەکى ساتەوەختییە، بەهێزبوونى جۆرى مرۆڤ تەواو گرێدراوى ئەو پەیوەندییەیە کەلەگەڵا ئاستى کۆمەڵایەتى بەستوویەتى، ڵاواز کردنى تاک, دڕندانەترین شێوازى بەکۆیلەکردن, ئەو ئاستەى تەنیایی یە کە بەسەریدا سەپێنراوە, ئەو گۆشەگیرییەى کەتێیدا دەژی، مێگەڵە کۆیلەکان، بازرگانە گوندییەکان و کارکەرانى شار دیسان کۆمەڵگایەکن، ناوەناوە یاخی دەبن و خۆیان وەبیردێتەوە، لەڵایەکى تریشەوە تەنیایی فێرکەرێکى بێ وێنەیە، قۆناخى خەڵوەتگرتنى تەواوى پێخەمبەر و بیریارە بەناوبانگەکان ئەم راستییە نیشان دەدات. تاکێتى تاک (کەسێتى تاک) تادوایی زاراوەیەکى پڕلە ناکۆکییە. ڵایەنێکى ڕووخسارەکەى لەدژی کۆمەڵگا هەر وەکو بڵێی لە زنحیرەکەى ڕزگارى دەبێ و بەسەربەستى دەگات، ئەو ڕێسایەى کە کۆمەڵگا پشت بەتوندوتیژى نەبەستێت بە ئەخڵاق ــ ئاکارــ بەناو دەکرێت. تاکێتى تاک فشار بۆ ئەم ئەخڵاقە دێنێت. راستتر تاکێتى شارستانییەتى  ئەوروپا لەگەڵ ڵاوازکردنى ئەخڵاق گەشە دەکات. لەکاتێکدا پێشەنگایەتى کۆمەڵگا لەشارستانییەتى ڕۆژهەڵات بە بناخە دادەنرێت، لە شارستانى ڕۆژئاوا تاک پێشەنگە، لەم پێناسەیەى تاک دوو ئەنجامى جیاواز دەردەکەوێت : لەکاتێکدا تاکى دەسەڵاتدارى داگیرکاری بۆ پلە و پایەی ئیمپراتۆرییەتى بەرز دەبێتەوە و تاکى چەوساوە و ژێردەست لەنێو قووڵترین کۆیڵایەتیدا دەژى، شتێکى ڕێکەوت نییە لەناو ئەو کۆیڵایەتییە گشتگیر و قووڵکراوەی سیستەمی سەرمایەدارى لە هەموو ئاستەکانى کۆمەڵگا بڵاویکردۆتەوە ڕووخسارى دڕندانەى سەدەى بیستەمى لێبکەوێتەوە.

    سیستەمێک بەها مەعنەوییە بنچینەییەکانى لەدەست دابێت و بەم بڵاوییە خاوەن ئەرباب (ئەفەندى) بێت هیچ شتێک نییە لەپێناو چاوچنۆکى و قازانج پەیڕەوى نەکات.

    ئەو تەنیایى و دەستبەسەرییەى تێیدا دەژیم گرێدراوى ئەم پێکهاتە گشتییەى سیستەمى  گۆشەگیرییە. گەر کۆمەڵگاو گەل خرابنە ڕەوشێک ” خاوەنى خۆیان نەبن “، ئەمە بەو واتایە دێت کەلەگەڵا هاتنە دونیا و لەدایکبوون مەحکومى تەنیاییەکى ڵاوازکراوى. بەو ڕادەیە خاوەنى خۆت نەبى، هى خۆت نەبى، لەگەڵ کۆمەڵگایەکى دیکە دەبیت بەیەک.بەڵام ئەو کاتە ئیتر خاوەنى خۆت نیت. یان تەنیاییەکى سەرسام، یاخود تەسلیمبوون بەواقیعێکى دیکە. ئەوەیە ئەو دوو ڵایەنییە(دوالیزم) مەترسیدارەى بەتەڵەزگەى کورد ناوم برد.

    هەروەکو بڵێى لەناو جۆرەکانى مردن  یەکێکیان هەڵبژێرە. لەڕۆژگارى ئەمڕۆماندا  جیاوازیی و هاوبەشێتییەکانى ” ئەوى دیکە ” زۆر گفتوگۆى لەسەر دەکرێت. ئەمە هەڵوێستێکى ڕاستە کە بەشێوەیەکى دڵخوازى خوڵقاندنى جیاوازییەکانى دەوڵەمەندێتى کۆمەڵایەتى لەڕێگاى هاوبەشیکردن لەگەڵ  ئەوەیدیکە پێشدەکەوێت. بەڵام سیاسەتى نەخشە بۆکێشراوى هاوچەشنکردنیان و هاوشێوەکردنیان جیاوازترە. ئەویش پاکتاوکارى, قڕکردن و تواندنەوەى ئەتنیکە، دوورخستنەوەیەتى لە خاوەندارێتى خودى خۆى.

    ئەمجۆرە سیاسەتەیە کە بەردەوام لەسەر دیاردەى کورد پەیڕەوکراوە. سەرچاوەى ئەمەش دەسەڵاتى ــ بیۆلۆژى ((ئەو دەسەڵاتەى پشت بەخستن و بەکارهێنانى ئارەزووەکانى مرۆڤ دەبەستێت بۆ دەست بەسەرداگرتنى بەتایبەتیش ڵایەنى زایەندى))  و نەژادپەرستى و فاشیزمى سەدەکانى بیستەم و نۆزدەهەمە : هەموو جۆرە چەمکێکى دەسەڵاتى  تۆتالیتارە (گشتگیرى تاکڕەو).  کاتێک ئامانجى ئاواکردنى نەژاد و نەتەوەیەکى  بەهێزە, ئاکام هێرشکارى و پەڵاماردان و شەڕە. بێگومان سەرچاوەى ئەمە بۆ قۆناخى ئاواکردنى یەکەمین کۆمەڵگاى پلەدارى (هیرارشى) دەگەڕێتەوە. بەڵام بوونى بەسیاسەتێکى بەرفراوان و بە سیستەمکراوى دەوڵەت، تایبەت بە سەدەى بیستەمە.

    هەردوو شەڕى جیهانى و, شەڕەخۆجێیى و ناوچەییە بىێ ژمارەکان، تەنیا ئەمانە شارستانیەتى ئەوروپا  بەتایبەتیش یەکێتى ئەوروپایان ناچارکرد کە سەبارەت بە نۆرمەکانى یەکێتى ئەوروپا و پرەنسیپەکانى هاوفکر بن و ببن بەیەک. ئەوەى ئەمڕۆ ئەوروپا تێیدا دەژى بەجۆرێک لەجۆرەکان ڕەخنەدانە بەرامبەر بە مرۆڤایەتى. تاکێک کە لە زنجیرەکەى دابڕا بێت, دەسەڵاتێکى دەوڵەت کە لەدژى بەها مەعنەوى (مۆڕاڵ)ییەکان پێشبکەوێت هیچ خراپەکارییەک نامێنێ ئەنجامى نەدات. بەتایبەتش کاتێک چاوچنۆکى کەڵەکەکردنى سەرمایەى قازانج کۆڵەکەکەى پێکبێنێت.  دادگاییکردنم لەژێر سایەی ئەم هەلومەرجەدا، تەنانەت ئەو پیڵانگێڕییەی لەژێریدا شاراوەیە بەرکەناریش بکرێت، بەهۆی ئەوەى کۆمەڵگایەک دەکرێتە خاوەن داواکارى کەبانگەشەى خۆى لەدەستداوە، هەروەها لەبەرئەوەى ئەمەیان چاڵاکییەکى ریشەدارە لەبەرامبەر ئەو سیستەمەى کەوتۆتە ناو چاوچنۆکى قازانج و فیزى هێزەوە، قورسترین سزا دەکاتە پێویستییەک و (بەپێویست دەبینێ) ئەمە دەسەپێنرێ.

    لەکوێ بڵێى کۆمەڵگاکەم، کوانىێ کەلتوورەکەم؟ کوانىێ زمانى زگماکیم(زمانى دایک)؟ کوانىێ ئازادیم؟ ئەمە دەبێتە یاخیبوون و جوداخوازى و خیانەتکردن لەنیشتمان. لەشارستانیەتى عوسمانیەکاندا تاوانى بەمجۆرە بوونى نەبووە, بەگشتى لەناو سیستەمی گشتیی قەومى تورکیشدا ئەمجۆرە تاوانە بوونى نییە. ئەم تاوانانە داهێنانەکانى دەسەڵاتى ــ بیۆلۆژی و نەژادپەرستى و فاشیزم و رژێمەکانى دیکەى دەسەڵاتى تۆتالیتارى شارستانیەتى ئەوروپایەو، لەسەدەى بیستەم بۆ سیستەمى دەوڵەتى تورک گواستراوەتەوە, هەموو ڵایەکى جیهان بەشی خۆی لەمە وەرگرتووە. گەر تاوانێکم هەبێ، لەخۆوە گرتنى هەندێ لە میکرۆبەکانى ئەم کولتوورەى شەڕو دەسەڵاتە, هەر وەکو  فەرمانى قورئان بۆ باوەڕمەندەکان،منیش هاوشێوەى ئەوە دەسەڵاتى دەوڵەتم لەپێناو ئازادى، شەڕیشم لەپێناو دەسەڵاتى دەوڵەت بە پێویست بینى و کەوتمە ناو ئەم یارییەوە.

    ئەمە نەخۆشییەکە هیچ ئازادیخوازێک نەیتوانیوە خۆى لێ ڕزگار بکات، لەسەر ئەم بنەمایە نەک هەر  بەتەنیا بەرامبەر سیستەمى زاڵ، بەڵکو بەرامبەر تێکۆشانی ئازادیش تاوانبارم کە هەموو شتێکى خۆم لەپێناویدا کردە قوربانى، تەنیا لە بوارى تیۆرى رەخنەدانى ئەوە نادەم، بەڵکو لەپراکتیکە رەسەنەکەى تەنیاییشمدا تاوەکو ئەنجامگیربوون درێژەى پێدەدەم. بەڵام سیستەم چۆن حیسابی ئەم تاوانەى دەدات کە بەزۆرەملێ و فێڵبازى، کۆمەڵگایەک، گەلێک لە خاوەندارێتیکردنى خۆی بێبەش دەکات ؟ گەر دادگاییکردنەکە عادیڵانە بێت پێویستە بەشێوەیەکى هاوسەنگ و یەکسان گوێ لەبانگەشەکانى هەردووڵا راستە و بەگوێرەى ئەمەش بە بڕیارێک بگەن. دادوەرییەک پەیوەندى خۆی لەگەڵا زانست پچڕاندبێت, هەرگیز عادیڵانە نابێت. ئاشکرایە پەنابردنە بەر زانستى کۆمەڵناسی دەبێتە چەکى سەرەکیم. بەو ڕادەیەی لەڕێگایەوە ڕۆشندەبمەوە، بەڕێوەچوون لەسەر ڕێگاى ڕاست، پێویستیەکى بوون بەمرۆڤى خاوەن کەرامەتە.

    سیستەمێک بەمشێوەیە حوکم لەسەر کۆمەڵگا بەڕێوە ببات، ئەو تێکدان و داڕووخانەى بەرامبەر سروشت ئەنجامى دەدات هەرگیز ناتوانرىێ پشتگوىێ بخرىێ و نەبینرىێ. هەڵوێستێکى ئیکۆلۆژى و فێمێنیستى (ژینگەناسی و ژنناسی) خاوەنى هێزى ئاشنا کردنمانە بەو ژیانە سروشتییەى کۆمەڵگا کە لە دەستدراوەو ونبووە، بەشێوەیەکى راست پێناسەکردنى دیموکراسی کە بژارى سیاسی گەڵانەو نیشاندانى هێزى چارەسەرى لەسەرووى بابەتە بەکاریگەرەکانەوە دێت. لەکاتێکدا شەپۆلى نوێى جیهانگیرى هەڵسووڕانى سەربەستانەى کاڵا کە وەکو بابەتێکى (فەتیشیزم) پەرستنى لێکردووە, وەک تاکە بژارێک دەڕازێنرێتەوەو بە پولدارى پێشکەشی دەکات، لەڕاستیدا دەبێ بزانین کۆنترین دزی و زەوتکارى پێشکەش دەکات و هەربۆیە پێویستە بژارى دیموکراسی و ژینگەخوازی خۆمان زیاتر ڕوونبکەینەوە و وەک ئاڵاى ژیانى نوێمان بیشەکێنینەوە. کاتێک بەم چەشنە بانگەشەکانى یەکسانى و ئازادى مێژوو دەکەینە هەنووکەیی و شایستەى پراکتیزەکردن. بەمەش دەیسەلمێنین کەهیچ هەنگاوێک بەفیڕۆ نەچووە کە لەم پێناوەدا هاویشترابێت, هەروەکو چۆن شتێکى لە سروشتدا هەبێت کۆتایى پێنایەت و لەناو ناچێت, بەهایەکیش کە بۆ کۆمەڵگا خولقێنرابێت لەناو ناچێ و کۆتایی پێنایەت.

    دووبارە بەدەستەوەگرتنى کۆمەڵگا لە بەرگرینامەکەمدا, بەو قووڵاییە فەلسەفییەوە گرێدراوە کە بەدەستمهێناوە, لەبوارى زانستى کۆمەڵایەتى(کۆمەڵناسی) لە ڕۆژگارى ئەمڕۆشماندا پێویستە فەلسەفە هەمان ڕۆڵى سەردەمى قۆناخى لەدایکبوون ببینێ. لە بەرامبەر ئەو زانستەى ئاوێتەى دەسەڵات بووە گەڕانەوە بۆ فەلسەفە، پرەنسیپى پێهەڵگرتنى کۆمەڵگاى ئازادە, لەئەنجامى نموونە بێ شوومارە مێژوویی و هەنووکییەکان ڕوونبۆتەوە کە ئەو دیموکراسییەى فەلسەفە پاڵپشتى نەبێت گەندەڵ دەبێت و لەدەستى دیماگۆژەکاندا دەبێتە ناڕەسەنترین ئامرازى بەڕێوەبردنى گەڵان.

    رێگاى ئاستەنگکردنى ئەم رەوشە ڵایەکى ئەخڵاقە، ڵایەکەى دیکەشی زانستە، بەڕێوەبردنى تێکۆشانى سیاسییە لەمیانەى نەریتەوە کە پارچەیەکى جیانەکراوەیەتى، بەم بەرپرسیارێتییەوە دەتوانین لەناو قەیرانى سیستەمدا, بەپشتبەستن بە یەکسانى و ئازادى کاروانێکى ژیان و دونیاکەى بخولقێنین.



    کژار