پێویستە هەموو تاکی کۆمەڵگا بە ئەرکی مرۆیی خۆیی هەستێت
14 تشرینی دووهم, 2017بەداخ و پەژارەیێکی گرانەوە شەوی دووشەممە لە بەرواری 12/11/2017 گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان ڕووبەڕووی کارەساتێکی نەخوازراو بوونەوە کە بوو بە هۆی گیان لەدەستدان و بریندار بوونی سەدان و هەزاران کەس ،ئێمە وەکوو کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەژار وێڕای سەرهخوشی لە تەواوی گەلی کورد و بنەماڵەی گیان بەختکردوان ، هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارانی ئەو بوومەلەرزەیە دەخوازین.
هەر وەک دەزانین گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خاوەن هەستێکی مرۆیی و نەتەوەین هەر بۆیەش بەئەرکی خۆیان هەستان بە یارمەتی دانی گەلەکەمان لە شارەکانی سەرپۆڵ زەهاو ، کرماشان و دەورووبەری و ئەمە جێگای ڕێز و پێزانینە ، بەڵام دەوڵەت نەتەنیا بە هانای لێقەوماوانی ئەو بوومەلەرزەیەوە نەچوو بەڵکوو ڕێگری لە خەڵک دەکات بۆ یارمەتی دانی خەڵکی سەرپۆڵ زەهاو و دەورووبەری ،وەک ڕوون و ئاشکرایە دەوڵەتی ئێران مێژووێکی بەرچاوی هەیە کە تێدا ڕەنگێک لە هوشیاری لە بەرامبەر کۆمەڵگا و ژیانی گەل و ئەولەهی و تەندروستی بۆ کۆمەڵگا نابیندرێت و بە تایبەتی هیچکاتێک لە بەرژەوەندی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا هەنگاوی نەناوە ،هەر بۆیەش داوا دەکەین لە گەلی کورد لە هەر چوار لای کوردستان و لە دەرەوەی وەڵات بە هانایانەوە بچن و بێگومان تەنیا بە یەکگرتنمان دەتوانین ساڕێژکەری برینەکان و مەڵهەمی دڵەزام دارەکان بین لە بەر ئەوەی کە یارمەتی و دەستگرتن یەکیک لە بنەماکانی کۆمەڵگایە و پێویستە هەموو تاکی کۆمەڵگا بە ئەرکی مرۆیی خۆیی هەستێت و ئەو هەستە خۆڕسکە کۆمەڵایەتییانە جارێکی دیکە کە زیندوویان کردوەتەوە بە هێزتر و پتەوتری بکەنەوە .
لە کۆتایی دا جارێکی دیکە پرسەو سەرخۆەشی خۆمان ئاراستەی گەلی کورد و بنەماڵەی گیانبەختکردوانی ئەو کارەساتە دەکەین.
کومەلگای ژنانی ئازادی کوردستان –کژار
@page { margin: 2cm }
p { margin-bottom: 0.25cm; direction: rtl; line-height: 120%; text-align: right; orphans: 2; widows: 2 }