• پێویستە ژن بە پێنووسی ئیرادە و باوەڕی لە سەر لێنووسی ژیان، مێژووی ئازادی بنووسنەوە

    31 ئاب, 2017

    جوانا سنه

    کاتێک کە پێکهێنان(ئاواکردن) نەبێت هەبوون و کاتیش واتای نامێنێت. هەر پێکهێنانێک لە هەبوون دا گۆڕانکاریێک دەخولقێنێ و گۆڕانکاری لە هەبوون دا بە واتای خولقاندنی زاناییە. ھەر زانابوونێکیش لە هەبوون دا گۆڕانکاری درووست دەکات. دەتوانین بڵێن: کە گۆڕانکاری و زانابوون پێکەوە لە ناو تێکەڵیێکی سەمبیۆتیک دانە و ئەو تێکەڵاو بوونە بێ کۆتایی بوونی هەبوون لە بێ کۆتایی بوونی زانابوون دایە. ئەوەش بۆ خۆی تایبەتمەندی گەردوونی بێ کۆتایی بوون دیاری دەکات. لە گەردوون دا هەر هەبوونێک بە پێکهێنانی خۆی دیاری دەبێت و هەر چرکە ساتێک لە ناو گۆڕانکاری دایە. لەم مژارەدا ئەگەر ئێمە وەکوو دیالکتیکی گەردوونی بمانەوێت رەوشی کورد و هەبوونی کورد بەبنەما بگرین، ئەتوانین بڵێن: لە ٣٠ ساڵی ڕابردوودا، کورد ڕووبەڕووی کێشەی بێ هەبوونی بووەتەوە.

    دەوڵەتی فاشیستی تورک، رژێمی دیکتاتۆری بەعس و رژێمی فاشیزمی دینی ئێران، لە بەرامبەری ئیرادەی گەلی کورد دا هەموو شێوازەکانی سیاسەتی نکۆڵی و قڕکردن یان بەرێوە بردوە، بەڵام بە ئەو میراسەی کە لە مێژووی کوردستان دا، لەو ٢٨ سەرهەڵدانانەی دا گیراوە، ئەمڕۆکە ئێمە دەبینین کە لە فکر و ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی تەڤگەری ئازادی دا، هەبوونی کورد کە وەکوو دارێکی وشک و بێ گیانی لێ هاتبوو، بۆجارێکی تر خۆی بە ئیرادە وهێز نەخشاندوە وسەری بەرز کردەوە و دەنگی خۆی دەربڕی .

    دەسەڵاتداران لە ژێر کاریگەری زێهنییەتی کاپیتالیزم دا، کە خۆیان بە ئامرازگەلێک وەک دەسەڵاتداری، رەگەزپەرەستی، دین پەرەستی و نەژادپەرەستی تێگلاندووە و بە دەمامەکی جۆراوجۆر دەست درێژییان لەسەر هەموو نرخەکانی کۆمەڵگا کردووە.

    ژن، کۆمەڵگا، ژیان و هەبوون، ئەوانە هەموو ئەو ڕاستییانەن کە ڕووبەڕووی لەناوچوون کرابوونەوە. کۆمەڵگای کورد ڕووبەڕووی قڕکردنی کلتووری، سیاسی، ئابووری، فیزیکی و…. بووەتەوە. هەموو نرخەکانی کۆمەڵگا لە بنەڕەتدا چەواشە کرابوون. سەرچاوەی ژیان کە ژن بوو لە هەموو گٶڕەپانەکانی ژیان دوور خرابووەوە، وەکوو ئۆبژەیێک چاوی لێ دەکرا، بێ کاریگەرکردنیان بە سەر کۆمەڵگای کورد دا سەپێندرابوو.

    لەو قۆناخەی کە مرۆڤایەتی لە ژێر کایگەری ئایدۆلۆژیای کاپیتالیزم، لە جیھان بە گشتی و لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و کوردستان بەتایبەتی وەک ناوەندێک دەژی، ئێمە ئەتوانین بڵێن: لە ئەو خاکەی کە بە کەوانی زێڕین ناوزەد بووە و لە مێژینەدا سەرچاوەی ژیان و نان بووە، ئیدی هەر کەس ژیانی ئەمڕۆی خۆی دەفرۆشت بۆ کڕینی نانی سبەی……..

    گۆڕانکاری سەلمێنەری و مەرجی هەبوونی کاتە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و کوردستان بۆ هەبوونی کۆمەڵگای کورد، هەبوونی ژن، چاند، زمان و باوەڕی دیار بکرێت وبەدەست بخرێت پێویستی بە گۆڕانکارییە.

    گۆڕانکاری لە زیهنییەت و ڕوانگە، لە سەر ئەساسی گەڕانەوە بۆ جەوهەری ڕاستەقینەی کۆمەڵگای مرۆڤایەتییە. لە بەر ئەوەی کە کاپیتالیزم وەکوو لاڤیاتانێک تەواوی هەبوونی ڕاستییەکان دادەقورتێنێت و ژییانێکی مارژیناڵ و چاولێکەری پێش دەخات.

    ڕێبەرئاپۆ بە پێشخستنی پڕۆژەی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک کە گەڕانەوە بۆحەقیقەتی ڕاستەقینەی کۆمەڵگایە، ژن و هەموو نرخەکانی هەبوون، جارێکی دیکە هاوڵاتی ئازاد و ژیانی کۆمیناڵ، ژیانی سیاسی و خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک، هاوژیانی ئازاد، پێناسە کردنی ئابووری، ماف، کلتوور، خۆپاراستن، دیپلۆماسی و لە ناوەندی ئەوانەدا خۆبوونی ژن و گەڕانەوە بۆ حەقیقەتی ژن پێشکەشی کۆمەڵگا کرد.

    ئەو ژنەی کە وەک ئۆبژەێک دەبیندرا و لە هەموو گۆڕەپانی تێکۆشان دا دوورخرا بوو بە فکر و ڕامانی ئازادی پەروەردە کرا، لە ڕوانگەی ڕەگەزپارێزیەوە بەرەو بیردۆزی ڕزگاری ژن چوو، لە ئەو ژیانەی کە ڕۆژانە ڕووبەڕووی چەوساندنەوە و تووندوتیژی دەبوو و لە سەری فەرز دەکرا و نەیدەتوانی خۆی بپارێزێت بەرەو ئاواکردنی ئارتەشی ژن چوو. ڕێبازی فەدایەتی وەکوو خوەداوەنی ژن لە کەسایەتی زیلان دا خۆڵقاند و ئەم ڕێگایە بە پێداگری شەهیدانی وەکوو سارا، ئارین، شیرین، نالین بەردەوام کرا.

    سات بە ساتی شۆڕشی گەلان بە پێشەنگایەتی ژنی کورد بەرەو پێشەوە دەچێت . ژنانی کورد بوون بە سەمبوولی هێز، ئیرادە و خۆبوون . داعەش کە بە پیلانی ستراتیژیک بۆ لە ناو بردنی کوردان ئامادە کرابوو، بە شۆڕشی ١٩ی تیرمە و لە شەخسی YPJ دا توشی شکەست و نەمان بووەوە. ژنانی شەنگاڵ کە لە مەیدانەکان دا دەفرۆشران ،لە ئێستادا بە هێزی خۆ پاراستنی خۆیان بوون بە خەونێکی گران(کابووس) بۆ دوژمنان. گۆڕانکاری وەهایە و ژنی کورد بە فکرو ڕامانی ئاپۆیی، هەبوونی خۆی دیت. ئەو دیوارەی کە لە ناوبەری ژن و ڕاستی ژن دا درووست کرا بوو بە تێکۆشانی ئازادی ڕووخێندرا. وەکوو ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت : مێژووی کۆیلە بوونی ژن نەنووسراوە بەڵام مێژووی ئازادی ژن لە کاتی نووسین دایە.

    @page { margin: 0.79in }
    p { margin-bottom: 0.1in; direction: ltr; line-height: 120%; text-align: left; orphans: 2; widows: 2 }
    p.ctl { font-family: “Sakkal Majalla” }

     ڕۆژهەڵاتی ناوین بەرەو داڕشتنێکی نوێ هەنگاو هەڵئەگرێت کە وەکوو بەهاری گەلان پێناسە دەکرێت و ئاکامی ئەو داڕشتنە بە پێشەنگایەتی گەلی کورد و چارەسەری کێشەکانی کورد و ڕۆڵی ژنان دیار ئەبێت. لە ئەم قۆناخە هەستییارەدا، ئەرکی مێژوویی و بەرپرسیاریەتی مەزن پێویستە. بەتایبەت ئەو تێکۆشانەی کە وا لە ئێستادا بۆ لە دارخستنی کۆنگرەی نەتەوەیی و یەکگرتنی نەتەوەیی بەڕێوە دەچێت پێویستە ژنان  بۆ گۆڕانکارییە مێژووییەکان خاوەن ئەرک بن و بە پێنووسی ئیرادە و باوەڕی لە سەر لێنووسی ژیان، مێژووی ئازادی بنووسنەوە.



    کژار