، وەڵامی پرسیارەکانی ماڵپەری کەژار دەداتەوە، سەبارەت بە ڕۆژی ٨ ئادار. لەیلا ئاگری(KJK) کۆنسەی بەڕێوەبەری کەژەکە
2 ئازار, 2016
ماڵپەری کەژار: بۆچی لە ٨ ئاداردا ژن؟! جیاواز لەلایەنی مێژووی ئەم ڕۆژە چ واتاێکی هەیە؟
لەیلا ئاگری: لەسەرەتادا بەهۆکاری ئەم ڕۆژەوە ئەم ڕۆژە لە هەموو ئەو ژنانەی کە ڕەنجدەدەن و تێئەکۆشن و بەرخۆدانی ئەکەن لەهەموو ئاستەکانی ژیاندا، بەتایبەت ژنانی کورد کە ئێستا لەهەر ٤ پارچەی کوردستاندا لەناو تێکۆشان و بەرخودانێکی گەورەدانە بۆ ئازادی و دواڕۆژی خۆیان، لەکەسایەتی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و بەتایبەت کوردستان و وە ئێستاش لە باکووری کوردستان کە لە گەورەترین بەرخودانی تێکۆشاندان ئەم ڕۆژە لەهەموویان پیرۆز دەکەم. بۆ ژنانی کورد پێوەرەکانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆن، هەریەك لە ئێمە ڕێگا و دەرفەتی ئازادی لەڕێگای فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆوە ناسی، بەو هۆیەشەوە ئەم ڕۆژە لە سەرۆك ئاپۆ پیرۆز دەکەم.
پرسیاری بۆچی ٨ ئادار ژن و چ واتاێکی هەیە بۆ ئێمە زۆر گرنگە!
ئەگەر لایەنی مێژووی لەدەست بگرین ئەم ڕۆژە ڕۆژی بەرخودانی و تێکۆشانی ژنانە لە جیهاندا، لەو کاتەوەی کە دەوڵەت و دەسەڵاتداری و مۆدێرنیتە و شارستانی پێشکەوت بەرخودانی و تێکۆشانی ژنان پێشکەوتووە، وە بە هیچ شێوەێك پەڕگالی باوك سالاریان بۆ خۆیان قبوڵ نەکردوە و ڕەتیانکردۆتەوە، لە کاتی جیاوازدا بەهۆکاری جۆراوجۆر هەڵوێست خۆیان دەربڕیوە.
بەتایبەت لەم سەد ساڵەنەی دوایدا ژنانی کارکەر هەمیشە لە هەوڵ و تێکۆشاندا بوونە بۆ ئەوەی لەلایەنی سیاسی و ئابوریدا یەکسانبن لەگەڵ پیاواندا، بەمەش ئەوەی لە شاری نیۆرکی ئەمەریکادا لە یەکێك لە کارگەکاندا دەرکەوت، کە ژنان بۆ یەکسانی مافەکانیان لە کارکردندا لە دژی دەسەڵاتداری دەستان بە مانگرتن کرد لەکارکردن، بەمەش دەوڵەتی دەسەڵاتدار بەرپەچی توندی دەبێت لەبەرامبەر ئەمەدا، لە یەکێك لە کارگەکاندا بە پلانێکی دارێژرا و تۆکمە هەموو دەرگاکانی ئەو کارگەییە دادەخن و ١٢٩ ژن دەسوتێندرێن بەڵام نەك ئەم ژمارەییە بەڵکو زیاتریشە.
لەساڵی ١٩١٠ د ا بە سەرپەرشتی کلارا زێتکندا کۆنفرانسی نێونەتەوەی ژنان بەڕێوەچوو، بۆ تێکۆشان و بەرخودانی ژنان لەوێدا ئەم ڕۆژە بە ڕۆژی جیهانی ژنان قبوڵ دەکرێت و ئیتر لەوێ بەدواوە تا ڕۆژی ئەمڕۆ ئەم ڕۆژە لە سەرانسەری دونیا بە ڕۆژی جیهانی ژنان دادەنرێت.
ئەمڕۆ پەرگالی دەسەڵاتداری،هێزەکانی شارستانی، مۆدیرنیتەی دەسەڵاتداری، دەیانەوێت مانای جیاواز و ڕاڤەی جیاواز بۆ ئەم ڕۆژە دابنێن، ئەگەر بمانەوێت مانای ئەم ڕۆژە بزانین ئەوە ڕۆژی بەرخودانی و تێکۆشانی ژنە، بەمەوە بۆمان دەردەکەوێت کە لە سیستەمی مۆدێرنیتەی دەسەڵاتداری و شارستانیدا چەندە کێشەکانی ژنان بەرفراوان و قوڵن. هەربۆیەش دەبێت ژنان لەتەواوی ئاستەکانی ناو کۆمەڵگادا زۆر ڕێخستنیانە تێکۆشانبکەن.
چونکە لە مێژووی دەسەڵاتدارییەوە ژنان بەرخودانیان کردوەو،وەڵامیان هەبووە، نموونەکەشی کە هەرە دژوار بوو ٨ ئادارە، بێگومان لەپێشوتریشدا چالاکی ژنان هەبوە بەڵام بەم ڕادەیە بە بڕیار و بەڕێخستنکراوی نەبووە.
ئەگەر بمانەوێت لە ڕێگای حەقیقەتی ٨ ئادارەوە بین، ئازادی ژنمان بوێت ئەوا دەبێت لەهەموو بوارەکانی ژیاندا تێکۆشانبکەین ولەبەرزترین ئاستدا لەبەرخودانی دابین، تێکۆشانی ژنان نەك تەنها بە ڕۆژێك سنوردار بکرێت بەڵکو ژنان هەمیشە لە تێکۆشان و بەرخوداندان، ئەمەش ئەمە بۆ مرۆڤ دەردەخات کە چەندە کێشەکانی ژنان قوڵ و بێ سنورن هەم کۆمەڵگای هەم مێژووی، واتا دەبێت باش پێناسە بکرێت و مانای پێبدرێت و بەم ڕاستیە بزانرێت، کە کێشەکانی ژنان کێشەی کۆمەڵگان، دووەمین کە ڕاستەقینەی هەشتی ئادار بۆمانی دیاری دەکات ئەوەییە کە ئەگەر دەمانەوێت ئەم سیستەمی دەسەڵاتداری و شارستانییە قبوڵ نەکەین و تێپەڕی بکەین ئەوا دەبێت لەبەرامبەریدا تێکۆشان و بەرخودان بەردەوام بکەین.
ماڵپەری کەژار: بەڵێ، پرسیارێکی ترمان ئەوەییە کە وەك هێزی ژن چۆن واتای ئەم ڕۆژە لێکدەدەنەوە، ئایە ئەم ڕۆژە تەنها جەژنێکە یاخود بەرخودان و سەرهەڵدانێکە بۆ ژنان؟
لەیلا ئاگری: ئێمە وەك هێزی ژنانی شۆڕشگەری کورد ئەم ڕۆژە بەڕۆژی تێکۆشان و بەرخودانی ژنان لێکدەدەینەوە، وە لەهەمان کاتیشدا هەموو تێکۆشان و بەرخودانی ژنان لە یەك ڕۆژدا کۆناکەینەوە، وەك گوتم کە کێشەکانی ژنان مێژووی و کۆمەڵگای زۆر بەرفراوان و قوڵن، وە کێشەکانی ژنان هی کۆمەڵگاکەشە، ژنیان خستۆتە ئاستی نەبوونەوە و بەمەش کۆمەڵگاش خراوەتە هەمان ئاست تەنانەت کۆیلایەتی ژن کۆیلایەتی کۆمەڵگای بەدوای خۆیدا هێناوە، ئەگەر بگەڕینە دواوە دەبینین لە کۆمەڵگای سرووشتی (نەولەتیك)دا، کە لە دەوروبەری ژندا کۆمەڵگایەکی ئەخلاقی و سیاسی هەبووە، یەکسانی، ئازادی، خۆشەویستی، ڕێز، واتە لە هەموو پێوانەکاندا ژیانێکی ئافراندوە، ژن بە ڕەنج و تێکۆشان و خۆشەویستی خۆی ئەم ژیان و کلتورەی ئافراندوە.
لەسەرەتادا دەسەڵات هێرشی سەر ئەم سیستەمە و زیهنیەت و کلتوورە کرد،ئێمەش هێنانە ئاستی کۆمەڵگا بۆ ئەم ئاستە لە کەسایەتی ژندا بەم شێوەییە لەێكدەدەینەوە، ئێمە کێشەی ژن تەنها بە کێشەێکی جنسی سەیر ناکەین بەڵکو بە کێشەێکی کۆمەڵگای سەیری دەکەین. هەر بۆییەش تێکۆشان لەهەر ئاست و بوارێکدا زۆر گرنگە.
هەر وەك دەزانن کە ژیانی کۆمەڵگا لە دوو جنس دروستدەبێت کە یەکێکیان ژنە و یەكێکیشیان پیاوە، هیچیان بێ یەکتری نابن، ئیمە لایەنی جەستەی ناگرینەدەست بەڵکو لە ئافراندنی ژیان و چاندنی و کلتوریدا، ژن لەهەموو لایەكەوە زۆر دەوڵەمەندە تا کۆتا ئاست هەم لە مێژوودا هەم لە ئێستاشدا، ژن تێیدا ئافرێنەرە و ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت.
زۆر جار لە ئاین و فەلسەفە و باوەڕی وشعری شاعیران و ڕۆمانەکاندا ئەوە دەهێننە سەر زمان کە ژن مانگە، ئەستێرەییە، سروشتە، خۆرە، گەردوونە……لەلایەك ئەمە دەڵێن، کەچی لەلاێکی ترەوە تەنها ڕۆژێك بۆی دادەنرێت…! ئەمە خۆی ناکۆکێکی زۆر گەورەییە، خۆی لە خۆیدا دەسەڵات و سیستەمی باوك سالاری بە هەموو هێزی خۆییەوە لە هەوڵدانداییە کە هێزی ژن، تێکۆشان ڕەنج و بەرخودانی ژن، لەناو ببات و ناسنامە و ئیرادەو تواناکانی دەرنەکەوێت و ڕەشی بکات، سەرەڕای ئەمەش بە درێژای ئەم ساڵە تەنها ڕۆژێك دەدرێت بە ژنان، چۆن بڵێیت ژنان هێچ تێکۆشانیان نەکردوە و ڕەنج و زەحمەتیان نەدەواوە، بە پێچەوانەشەوە دەزانرێت کە ژن زۆر شتی بەخت کردوە تا گەشتۆتە ئاستێك و چەندە تێکۆشان و بەرخودانێکی گەورەی کردوە.
ئێمە وەك هێزی ژن ئەم نەرین و زیهنەتەمان بە هیچ شێوەێك قبوڵ نییە کە تەنها ڕۆژێك بۆ ژن دابنرێت، ژن نە زیندەوەرێکی بەم شێوەییە، وە نە ناسنامەێك و جنسێکی بەم شێوەیە کە تەنها ڕۆژێك، بەڵکو پێویستە هەر ڕۆژێك ببێت بە ڕۆژی ژن، تیكۆشان و بەرخۆدانی ژن، بۆ ئازاد بوونی ژن تێکۆشان بکرێت. ئەمڕۆ هێزی کورد بەهۆی سەرۆك ئاپۆوە زیاتر مانا دەدات بە ڕۆژی ٨ ئادار، ئەگەر سەیر بکەین دەبینین کە ئێستا ژنانی کورد لە چوار پارچەی کوردستان لە تێکۆشان و بەرخوداندان هەموو ڕۆژێکیان کردۆتە بەرخودان، ژنانی کورد ئێستا لەهەر شوێنێك لێپرسینەوە لە پەرگالی دەسەڵاتداری و باوك سالاری دەکەن، لەهەر بوار و شوێنێکدا ژنانی کورد لە بەرخودان و تێکۆشان و سەرکەوتندان. هەربۆیەش بۆ ئەمە نەرینی ئێمە بەم شیوەییە کە دەبێت هەر ڕۆژێك ببێت بە ڕۆژی ٨ ئادار و ژنانیش هەمیشە لە بەرخودان و تێکۆشان نەوەستن، وە ژنانی کوردیش لە بەرامبەر ئەو تێکۆشان و ڕەنجەی کە داویانە خاوەنداریەتی لەم ڕۆژە دەکەن.
ماڵپەری کەژار: ئەی سەبارەت بە ئەوی کە ئێوە وەك هێزی ژن هەمیشە لە قسەکانتاندا دەڵێن کە دەبێت هەموو ڕۆژێك ببێت بە ڕۆژی ٨ ئادار، مەبەستان لەمە چیە؟!
لەیلا ئاگری: بەڵێ، بەر لەهەموو شتی من ئەوەم وت کە کێشەی ژن هەم مێژووی هەم کۆمەڵگایە، کێشەی سیاسی، ئابوری، کۆمەڵگایەکان زۆر قوڵ و بەرفراوانن لەبەر ئەوەش بۆ چارەسەری تێکۆشان و ئیرادە و باوەڕی و ڕێخستنی و لێهاتوێکی باش پێویستە، دەبێت ژنان ئەمە باش بزانن و ئاگاداری ئەمە بن، وە ئەم ڕەوشەش تێکۆشان و زانای دەوێت. ئێمە باس لە پەرگالی دەسەڵاتداری و پیاوسالاری دەکەین بە هەزاران ساڵە لەسەر ژیان و کۆمەڵگا دەستوریان داوە و زوڵمیان کردووە، بەڵام لەبەرامبەر ئەمەشدا بەڵکو زۆر کەم یان بە ئاستێك نەبووبێت بەڵام لە ئەنجامدا تێکۆشان و بەرخودانی ژنان هەبووە. ئێستاش دەبینین کە لەهەموو ڕۆژهەڵاتی ناوین و وە جیهانیشدا هەموو ئەوانە بەردەوام دەکەن بۆ ئەوەی کە ئەم تێکۆشان و بەرخودانانە بەرفراوانتر و بەهێزتر ببن دەبێت لە هەر شوێنێك بەرخودانی ژنان بەردوام و پێشکەوتووتر ببێت و تێکۆشان زیاتر ببێت ئەگەر ئاوا نەکەین ئەوا لە کەسایەتی ژناندا ژن ئازاد نابێت و بەمەشەوە کۆمەڵگا ئازاد نابێت.
ئەگەر ئێستا سەیر بکەین لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بە تایبەتی هێرشێكی زۆر بەرفراوان و دژوار لەسەر ژنان هەیە بەتایبەت بەم دواییانە لەلایەن داعشەوە کە هێرشێكی جەستەی و ڕوحی و دەروونی و فکری لەسەر ژنان دەکات، وە لە سەدەی ٢١ دا لەلایەن مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بە توندترین و دڕندانەترین شێوە هێرش لەسەر ژنان پێکهێنراوە.
ماڵپەری کەژار: ببورە، بۆچی ئەم هێرشانە هەیە؟!
چونکە ئێستا شیارێکی ژنان هەیە وە بە تایبەت بەرخودانی ژنانی کورد کە ئێستا لە هەموو کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهاندا دەرفەتێکی زۆر گەورەی بۆ ژنان ڕەخساندوە. بەتایبەت ئەم تێکۆشانەی ٤٠ ساڵە کە دەستی پێکردوە لە هەڤاڵ سارا (ساکینە جانسز) دەستی پێکرد و گەیشتە ئارین میرکان، شۆڕشی ڕۆژئاوا ئەم ئاستەی زیاتر بەرەو پێشەوە برد، شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشی ژنە، ئەم شۆڕشە هێزێك و دڵخۆشێکی گەورەی دا بە ژنانی ئەم هەرێمە، بۆییە دەبێت ئەم تێکۆشان و شۆڕشە بەهێزتر ببێت زیاتر بەرەوپێشتر بچێت وە بەتایبەت بتوانین کە شۆڕشی ژنانی ڕۆژهەلاتی کوردستان پێکبهێنین و بە پێکهێنانی ئەم شۆڕشەش ئێمە دەتوانین زۆر گۆڕانکاری دروست بکەین لە ئاستی کێشەی ژن و ئازادی ژن و کۆمەڵگادا.
بێگومان دیارە لەلایەك ئەم بەرخودان وتێکۆشانە لەلایەکی ترەوەش دەسەڵات و پیاوی دەسەڵات، کە تا دەسەڵاتی پیاو زیاتر دەبێت نامرۆڤانە تر دەبێت و زیاتر هێرش لەسەر ژن دەکات و بە هەموو جۆرێكی نامرۆڤانە بەرامبەر بە ژن نزیك دەبێتەوە، نموونەی ئەمەمان لە کۆبانی و شەنگال بینی، لەکەسایتەی ژنانی کورد، عەرەب، ئەرمەنی، ئاشوری، تورکدا زۆر کۆمەڵکوژی و هێرشمان بینی، لە ئێستاشدا لە باکوری کوردستان لە جزیر، سلۆپی، سور…. هێرشی داعش هەیە ئەو داعشەش ئاکەپە و تورکیایە کە دەبینێت و دەزانێت ڕێخستنەکانی ژنانی کورد هەیە ژنان بە ڕێخستن دەکەن و بەرەو کۆماڵگای بوون دەچێت و بەرەو پێشدەچن و ژنان و هێزی ژنانی دیموکراتیك لەخۆیان کۆدەکەنەوە، هێز و دڵخۆشی بە یەکتری دەدەن، وە دەوڵەتیش ئەمەی بۆ بە قبوڵ ناکرێت، بەهەموو شێوەێکی نامرۆڤانە هێرش دەکات ئەمە بۆ خۆی بە باش نازانێت، دەیەوێت لە کەسایەتی ژندا ئیرادەی بەرخودان کلتوری ژیانی ئازاد تێکبدات.
بەڵام دەبینین لە کەسایەتی ژنانی کورد ئەم بەرخودانی و تێکۆشانە لەئاستێکی هەرە بەرزداییە، وە دەبێت ئەمە هەبێت و بەردەوام بێت، چونکە تەنها بە پیرۆزکردن وڕاگەیێندراوی چاپەمەنی و خۆپیشاندان و وتنی چەند گۆرانێك نابێت، ئەمەش فریودانێکە، خۆی لەخۆیدا ئەمەش بیر و فکری پیاوی دەسەڵاتدارە، بێگومان دەبێت ژنان زانیاریان لەم بارەوە هەبێت، ئەگەر ژنێك ئاگاداری و زانیاری لە بارەی ناسنامە و مێژوو و ڕەوشی خۆی نەبێت ئەوە دەکەوێتە ژێر کاریگەری ئەم سیاسەتە، بەڵام ئەگەر ژنێك بزانێت ئەوە دەزانێت چی بۆ ژنان و کۆمەڵگا بکات چۆن بەرخودان و تێکۆشان بکات.
هەربۆیەش دەبێت لەهەر ئاست و بوارێکدا تێکۆشان و بەرخودانی ژنان هەبێت، ئێمە وەك هێزی ژنان بەم شێوەییە ڕای ئێمە وە سیاسەت و فکری ئێمەش بەم شێوەییە،وە ئەمەش ئەخەینە ناو ژیانمانەوەش، نەك تەنها ڕۆژێك دەبێت هەر ڕۆژێك ڕۆژی سەرهەڵدانی ژنان بێت چونکە ئێستا لەهەموو جیهاندا کۆمەڵکوژی لەبەرامبەر ژنان دەکرێت و هەموو مافەکانی دەخورێت، هێزەکانی ژنانیش ئێستا لە هەموو دونیادا ژنانی کورد بۆ خۆیان بە پێشەنگ دەزانن، ئەمەش نەك تەنها بە گوتن بەڵکو بە شێوازی ڕێخستنی و سیاسی و هێزەوە ئەمە دەرکەوتووە بۆ هەموان، وە ئەمەش بە تێکۆشان و بەرخودانی زۆر گەورە دروست بووە.
ماڵپەری کەژار: هەر وەك دەزانن کە بەم چەند ساڵەی دوای هێرشی زۆر نامرۆڤانە و توندڕەوانە لەسەر ژنان دروستبوو بەتایبەت لەلایەن داعش وە نموونەکەشی کۆبانی و شەنگال بوو، ئێستاش لەلایەن حکومەتی ئاکەپەوە هێرشێکی زۆر نامرۆڤانە لەسەر گەلی کوردە لەناو ئەم هێرشەشدا ژنان کراون بە ئامانج و کۆمەڵکوژی وهێرشی زۆر نامرۆڤانە لەسەر ژنان پێکدەهێنرێت، دەبێت وەڵام و تێکۆشانی ژنان چۆن بێت و ئامانجی تەڤگەری ژن چییە؟!
لەیلا ئاگری: بێگومان ئەم ڕەوشەی ئێستا مرۆڤ ناتوانێت جیاواز بیگرێتە دەست بەرامبەر بەو هێرشانەی کە لەسەر ژنان هەیە، چونکە چۆن تێکۆشانی ژنانی کورد لە شۆڕشی ڕۆژئاوا و وەبەتایبەت لە کۆبانیدا یەپەژە و دایکانی کورد بە بەرخودانی خۆیان هێزە دەسەڵاتدارەکانیان هەژاند دەوڵەتی تورکیاش یەكێك بوو لەم دەوڵەتانەی کە ئەمەی بۆ قبوڵ نەدەکرا، بێگومان ژنانی کورد لەهەر چوار پارچەی کوردستاندا لەبەرخودان وتێکۆشاندا بوونە لە ساکینەوە تا ئارین میرکان هەر بەردەوام و بەهێزتر دەبێت، وە هیزە دەسەڵاتدارەکان ئەمە دەزانن کە ئامانجەکانیان بەم شێوەییە پێکنایەت هەر بۆییە دەڵین: سەرەتا لە ژن بدەن، تا ئێوە لە ژنان نەدەن و ئیرادەی ئەوان نەشکێنن ناتوانن سەرکەوتوو ببن…!
بێگومان ئەمەش ڕاستی ژنانی کورد دەخاتەڕوو، لە سەردەمی ئاکەپەدا کۆمەڵکوژی ژنان زۆر بوو،بە ناوی ئاینەوە ژنان بن دەستی پیاوان و دەسەڵات بوون، هەر یاساێک کە دژ بە ژنان بوو قبوڵیان کردووە و، جێبەجێیان کردوە، بەڵام لەسایەی هێزەکانی ژنانی کورد شیارێکی گەورە هەیە،وە بوونەتە پێشەنگ و هاوبەش بۆ ژنانی تورکیاش، وە ئەم بەرخودانی و تێکۆشانەش بۆ دەوڵەتی تورك جێگەی ترس و مەترسییە، بێگومان ئەم بەرخودانی و تێکۆشانە بە هیچ شێوەێك ناوەستێت و تا دەچێت زیاتر و بەهێزتر دەبیت.
جزیر،سلۆپی لانکەی شۆڕشن ژنان و دایکانی ئەوێ دایکی شۆڕشن، هەر بۆیەش دەوڵەتی فاشیستی توركیا زۆر بە زانایی ئەم هێرش و کۆمەڵکوژیانە پێكدەهێنن، بەڵام بە بەرخودانی ژنان و ئەم گەلە هەموو ئەوانە بێ وەڵام دەبن. شەهیدانی باکوری کوردستان هەڤاڵ سێوی، فاتمە، پاکیزە، مەهمەت تونج و هەڤاڵ بێریڤان هەژار بەردەوامکەری ڕێگەی هەڤاڵ سارا و هەڤاڵ مەزڵوم بوون، ئەوان بەرخودانی زیندانی ئامەدیان بەردەوام کردوو وتیان: بەرخودان ژیانە….!
بۆ وەڵامی هەموو ئەم شتانە دەبێت لەهەر چوار پارچە خاوەنداریەتی هەبێت بۆ نموونە: ژنانی باشور دەبێت ئەوە باش بزانن کە دوژمنی کورد لەهەر شوێنێك و چۆن بێت دوژمنە و بکوژی کوردە، نەك بەوەی ئەگەر لە شوێنێکی تر بێت جیاواز و باش دەبێت….!
بۆییە دەبێت ژنانی باشوری کوردستان ڕۆژی ٨ ئادار بکەنە ڕۆژی خاوەنداریەتی لە بەرخودانی گەلی کورد و ژنانی کورد لە باکوری کوردستان، هەروەها ژنانی ڕۆژئاوا لەسەر سنورەکانەوە دەبێت ئەو ڕوحی شۆڕشەی کە لە ڕۆژئاوا هەیە بگوازنەوە باکوری کوردستان و پشتیوانی و خاوەنداریەتی لە باکوری کوردستان بکەن، لەهەمان کاتدا ژنانی ڕۆژهەڵاتیش ڕووبکەنە سنورەکان و پشتیوانی و خاوەنداریەتی لە بەرخودانی باکوری کوردستان بکەن و ئەم ڕۆژە بکەنە هۆکارێك بۆ دیاربونی ڕەنگی ئەوان لەناو تێکۆشان و بەرخودانی ژنانی کورد.
ماڵپەری کەژار: باست لە ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد، ژنان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ڕۆژانە لە بن چەتری ئیسلامی ئێراندا زۆر سیاسەتیان بەسەردا دەسەپێنرێت بە ناوی ئاین و ئیسلامەوە، بۆ وەڵامی هەموو ئەم سیاسەتانە و بۆ خاوەنداریەتی لە ژنانی باکوریی کوردستان، ژنان لە ئێران و ڕۆژهەڵات دەبێت چی بکەن؟
لەیلا ئاگری: بەڵێ، ئێرانیش یەکێکە لەو وڵاتانەی کە مافەکانی ژنانی لە ئاستێکی زۆر بەرزدا بنپێ کردوە و بە سیاسەتی جیاواز ژنان دەچەوسێنێتەوە، لە ئێراندا ژنان هێزێکی ئۆپۆسیزیۆنن، لە کەسایەتی ژنان کورد، فارس، ئازەریدا ئێران دەیەوێت ڕیگری بکات لە بەڕێکخستن بونیان و ترسی لەمە هەیە، ئەگەر سەیر بکەین ئێران وڵاتێکی ئەوەندە گەورەییە ژمارەی ژن تێیدا زۆرە بەڵام ڕێگە نادات کە ژنان کار بکەن یاخود بکەونە ناو سیاسەتە و کارە جیاوازەکانەوە، بۆ نمونە لەم هەڵبژاردنەدا لە وڵاتیکی ئاوا گەورەدا تەنها ٤ ژن قبوڵ کراوە بۆ ئەوەی ببن بە کاندید لە هەڵبژاردنەکاندا، بەڕاستی هەم کارەساتە، وە هەم کۆمیدییا…!، ماف نادات بە ژنان دیسان لە مەجلیسەکایاندا ئیرادە و ماف هەر بەدەستی پیاوانە و ڕەنگیش هەر ڕەنگی پیاوانە، ژن بوونی نیە، ڕێگری لەهەر پێشکەوتنێکی ژنان دەکات، ژنان بە سیاسەتی جیاواز لەناو دەبات تا دەگات بە لە سێدارەدان!
ڕژێمی ئێران دەیەوێت لە کەسایەتی ژنانی کورد ئەم سیاسەتانە پەیڕەو و زیاتر بکات، بەڵام بێگومان لەلایەن گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەڵامی دەدرێتەوە، نمونەی ئەمەش ئەو هێرشەی سەر فەریناز خوسرەوانی لە شاری مهاباد بوو.HPJ و هێزەکانی پاراستنی ژنان
کە هەڵوێستێکی زۆر باشی گەل هەبوو و لەهەمان کاتدا چالاکی وەڵامدانەوە لەلایەن هێزەکانی پاراستنی ژنانەوە دروست بوو، ئەمە شتێکی باش بوو بەڵام دوای ئەمە چەند هێرشێکی تر لە شاری تر درووستبوو کە دەبوو بەهەمان شێوە وەڵام درابانەوە بەڵام بێدەنگی گەل هەبوو، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ڕژێم زیاتر کار بکات لەم ناوچانەدا.
پێویستە ژنانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لە هەموو لایایەنەکاندا ببنە هاوبەشی یەکتر لە تێگەشتن لە کێشەکانی ژنان و دۆزینەوەی چارەسەری بۆیان و بەرزکردنەوەی تێکۆشان و بەرخودانی ژنان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، وە ئەمە بە پێشەنگایەتی کەژار بەڕێوە دەچێت….ئێران پەلەقاژەی مەرگێتی لە دەسەڵاتی خۆیدا، هەر بۆییە هەر شتێك دەکات بۆ ئەوەی ئەم یەکگرتوییە دروست نەبێت.
هەر بۆییە دەبێت ژنان لە ڕۆژهەڵاتدا بە ڕێکخستن ببن و خۆیان پاراستنی خۆیان بکەن و بەرخودانی تێکۆشان بگەێننە بەرزترین ئاست، بۆییە دەبێت کەژار وەك پێشەنگێ ئەمە بە ئەرکی خۆی ببینێت، زیاتر خۆی بە ڕێکخستن بکات، زیاتر کۆمەڵگای تر ببێت، لەگەڵ ژنانی تری ئێراندا هاوبەشی زیاتر بکات، وە دەبێت کەژار و هەپەژە ئەم هەستی بەرخودانی تێکۆشانی ڕۆژئاوا بگوازنەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەم هێز و زەمینەش هەیە. بەم بۆنەیەوە دەڵێم کە دەبێت بە مانا دان بەم هەشتی ئادارە ئەم ڕۆژە بکەنە ڕۆژی سەرهەڵدان و تێکۆشان و بەرخودان.
ماڵپەری کەژار: وتەی دوایتان و پەیامی ئەمساڵتان بۆ هەموو ژنان، وە بە تایبەت ژنانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان چییە؟
لەیلا ئاگری: لەسەرەتاشدا ئاماژەم پێکرد کە ئەم ٨ ئادارە بە ڕوحی تێکۆشان و بەرخودانی شەهید پاکیزە، فاتمە، سیوێ و بێریڤان هەژار و هەموو شەهیدانی جزیر و سلۆپی و سورەوە پێشوازی دەکەین، کە جارێکی تر بۆ هەموو دونیان سەلماند کە ئەو مرۆڤانەی بەرخودان و تێکۆشان ئەکەن سەرکوتن بۆ ئەوانە، چەنکە ئەوانەی بەرخودانی دەکەن، سەرکەوتوون، لە کۆبانیش ئەمەمان بینی، وە ئێستاش لە باکوری کوردستان دەبینین. هەر بۆیەش ئیدی کۆتای دەوڵەتی فاشیستی تورك و چەتەکانی ئاکەپەیە، ئەم بەهارە بەهاری کوردانە، بەهاری ژنانە، وەك چۆن بەهاریش وەك ڕاستەقینەی ژنە، کە تێیدا هەموو شتێك تێیدا زیندوو و سەوز دەبێتەوە.
دەبێت لە هەر چوار پارچەی کوردستان پشتیوانی و خاوەنداریەتی لە بەرخودانی باکوری کوردستان بکرێت، چونکە سەرکەوتنی شۆڕشی باکوری کوردستان ئازادی کوردستانە، ئازادی ژنە، بابەتێکی مان و نەمانە.
ئەم بەرخودانی و تێکۆشانەی ئێستای یەپەسە ژن و یەپەسە بۆ پشتیوانی و پاراستنی گەل، پێویستی بە خاوەنداریەتی و پشتیوانییە. لە هەر شوێنێك دەبن ببن، بەڵام دەبێت بە ڕوحی نەتەوەی ئەم شۆڕشە سەربکەوێت، وە بێگومان کە سەرکەوتوو دەبێت.
ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش دەتوانن بە کردنی چالاکی هێزی بەرخودانی و تێکۆشان دەربخەن، بۆ نموونە گروپێك دەتوانێت بچن بۆ باکوری کوردستان و لە بەرخودانی باکوردا شانبەشانی گەلی باکور بەشداربن، یاخود گروپێك بۆ پشتیوانی زیندانیانی سیاسی بچنە بەردەم زیندانەکان بۆ نموونە بۆ پشتیوانی و خاوەنداریەتی کردن لە زیندانی سیاسی زەینەب جەلالیان کە لە زیندانی خوی دەستبەسەرە و لە ڕەوشێکی نا هەموارداییە. ژنانی ئێران وڕۆژهەڵات بە دەرخستنی هێزی بەرخودانی دەتوانن بەشداری ئەم هەشتی ئادارە بن و بیکەن بە ڕۆژی سەرهەڵدان و بەرخودان، شانبەشانی ژنانی ئێران، وە ببن بە پێشەنگ بۆ ژنانی ئێران، لەهەمان کاتدا خەبات و کارەکانیان بەرەو پێشەوە ببەن و لەگەڵ ژنانی نەتەوە و لایەنە جیاوازەکانی تری ئێران هاوبەشی بکەن و خۆیان کۆمەڵگای تر بکەن.