روانگەی دین سەبارەت بە ژنان
خوێنەرانی بەڕێز سێهەمین فایلی لێکۆڵینەوەی کژار سەبارەت بە “روانگەی دین سەبارەت بە ژنان” بڵاو کرایەوە. کۆمیتەی لێکۆڵینەوەی کژار لەم فایلەی دا سەبارەت بە باوەڕیەکانی ئانیمیسم و چەندخودایی وهەروەها کولتووری دایک-خوداوەند کە لە زۆربەی وڵاتان تەختە بەرد دۆزراونەتەوە کە نزیک بوونەکان نیشان ئەدەن. کە لە هەموواندا ئاستی بەرزی پلەی ژن دەبینرێت. لە ژیانی هەر قەبیلەیەکدا کۆمەڵیک شتی پیرۆز و کۆمەڵێکیش شت کە پێویستە خۆیانی لێ بپارێزن هەبوو. ئەم باوەڕیانە کە وەک تەوتەم و تابۆ دەناسرێن زۆرتر لە ڕووی ئەزموون بە دەست دەهاتن و بۆ نەوەکانی داهاتووش دەگوازرانەوە. هەر بۆیە مرۆڤەکان باوەڕی…