» ڕێبەر ئاپۆ

پیڵانگێڕی ئەسینا بە پەراوێزکردنی یاسا پێک هات

19 تشرینی یه‌كه‌م, 2022

رێبەر ئاپۆ بۆئەوەی لەهەموو رەهەندەکانی رووداوی “دەرکردن” لەئەسینا تێبگەین، وەکوو چۆن دادوەری گشتی گوزارشتی لێ دەکات، پێویستە بەشێوەیەکی راست ئاستی پەیوەندیەکانمان لەگەڵ کۆماری هێلینیدا دیاری بکەین. ئەوەی تا ئێستا لە رەهەندە سیاسی و فەلسەفی و مێژووییەکان، بەهێڵە پانەکانی باسم کردووە، مەرجێکە بۆ ئەوەی هەڵسەنگاندنێکی یاسایی بەشێوەیەکی راست پێک بهێنین، چونکە یاسا بۆخۆی رووداوێکی سەربەخۆ نییە، بەڵکو رەنگدانەوەی ئاستی سیاسی و مێژوویی و رەوشتی بناخەیی دەوڵەت یان کۆمەڵگایەک پێک دەهێنێت. “دەرکردن”یش کارێکی دوژمنانەیە، بەم رەوشەش، پێویستە بسەلمێنرێت کە من دوژمنی کۆماری هێلینیم. ئەمە و ئیتر ئەوە سەلمێنراوە کە ئەو ئەنجامانەی لێی…

زیلان پەیماننامەیەکی گەورەیە

رێبەر ئاپۆ لە یەکەمین ساڵوەگەڕی چالاکییە مێژوویی و پیرۆزەکەی هەڤاڵ زیلان دا سەری ڕێز و نەوازش دادەنەوێنین و جارێکی تر سوپاسگوزاری خۆمانی بۆ دووپات دەکەینەوە. گومانی تێدا نییە کە ئەمە وەک خودکوژییەک نا، بەڵکو وەک چالاکییەکی بەرخودانی هەڵدەسنگێنین. سەرباری ئەوەی کە لە واقیعی مرۆڤایەتی و گەلانی تریشدا نموونەی هاوشێوەی ئەمە بوونی هەیە، بەڵام لە واقیعی گەلەکەی ئێمەدا کەسایەتی زەینەب کناجی گوزارشتە بۆ سیمبولێکی گەورە کە لەناو PKK دا نموونەی زۆری هەیە. لەو نامەیەدا کە بۆی نوسیوم وەسێتێکی بۆ کردووم، منیش هەڵدەدەم ئەوەی دەکەوێتە سەر شانم بۆ بە جێگەیاندنی ئەم وەسێتە…

راستینەى کۆمەڵگا و تاک

17 حوزه‌یران, 2022

رێبەر ئاپۆ   وەک تاکێک لە کاتێکدا بەتەنیا لەژێر هەلومەرجى قورسی گۆشەگیریدا لەناو رەوشی دەستبەسەرى و دیلیدا دەژیم، لە لایەکى دیکەشەوە درێژە بە بەرگرى یاسایى خۆم دەدەم. لەساڵی شەشەمدام. لەمێژوودا بینینەوەى دۆزێکى قورسی سیاسی هاوشێوەى ئەمە هێندە درێژخایەن بووبێت ئاستەمە. تاوەکو ئەم ساتەوەختەش دیارنییە کە چەندەى تریشى پێدەچێت، بەڵام بەسووربوونەوە وەک رێسایەک ئەوە بەسەر دۆزەکە دەسەپێنرێ گوایە پشت بەسەر لێدانى تاکێک دەبەستىێ، جێگا بەفاکتەرە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان نادرێت، زۆر روون و ئاشکرایە کە ئەم هەڵوێستەى دادگاى مافی مرۆڤى ئەوروپا کەموکوڕتى مەزن لەخۆیەوە دەگرێت و لەگەڵا خۆیدا دەرفەت بۆ دادگاییکردنێک دەڕەخسێنێ کە…

PKK جوڵانەوەی ڕەنجە

16 كانونی یه‌كه‌م, 2021

رێبەر ئاپۆ لە راستیدا PKK، جوڵانەوەیەکە لەتەواوی قۆناخە مێژوویەکاندا تووشی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی پاشکەوتووانە بۆتەوە. بڕوا ناکەم بەو ئەندازە فراوانە پیلانێکی نێودەوڵەتی لەدەوربەری جولانەوەیەکی دیکە هاتبێتە ئاراوە. هەر لەبەر ئەوەی تەنیا جوڵانەوەیەکی بەهێزی سۆسیالیستی و رزگاری نەتەوەییە، کە لەسەر پێیان مابێتەوە، پیلانێکی نێودەوڵەتی لەدژی ئەنجام درا. بەڵام بەرخۆدانی کرد و سەرکوت نەکرا. لەئەنجامی هەڵمەتە نوێیەکانی و ئاستی بڕیاردانی لەبەڕێوەبردنی شەڕدا ئەوەی دووپاتکردەوە کە زاراوەی سۆسیالیزم تێکناشکێت. تێکشکانیش لەملاوە بمێنێ، ئەوا لە میانی ئەو هەنگاوانەی کە دەینێتەوە زیاتر لەسەرکەوتن نزیک دەبێتەوە و ئەوە دەسەلمێنێ کە جوڵانەوی هەرە راست و بەهێزی ئەم سەردەمەیە…

گەل و ڕێبەر ئاپۆ بوونە یەک، هەر لەو کاتەوە ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەلی کورد بوو بە هێڵی سوور

19 تشرینی یه‌كه‌م, 2021

روکەن وەژین ئەندامی کۆمیتەی پەروەردەی کژار، میوانی ئەمجارەی بەرنامەی دەنگی شیلان بوو. بابەتی ئەمجارەی بەرنامەکەمان لەسەر ٩ی جۆت مانگە بوو، کە هەڤاڵ روکەن بەمجۆرە لەگەڵ ئێمە وتووێژی کرد و ئاماژەی بە هەڵسوکەوتەکانی رێبەرئاپۆ لە بەرامبەری ژن کرد. ئیمە ئێستا بەردەوامی قسەکانی دەبیسین. وەک دەزانین لە ٩ی جوتمەهی ساڵی ١٩٩٨ دا پلانگێڕییەکی ناونەتەوەیی لە لایەن دەوڵەتە زلەهێزەکانەوە لە سەر ڕێبەر ئاپۆ پێک هات، ڕێبەر ئاپۆ ساڵانی دوور و درێژ لە رۆژئاوای کوردستان تێکۆشانی کرد ئێوە تێکۆشانی ڕێبەرتی و ئەو پلانگێڕییە چۆن هەڵئەسەنگێنن؟ ” سەرەتا سڵاو و حورمەتی خۆم پێشکەش دەکەم و…

وڵاتپارێزی و راستی گەلی کوردستان

رێبەر ئاپۆ بەتێڕوانینی ئێمە باسکردن لە فاکتەری وڵاتپاریزی جێگایەکی گرنگی هەیە، کە تاوەکو یێستاکە وەکو پێویست لەم بوارەدا ورد نەبووینەتەوە. من ماوەیەکی درێژە لەدەرەوەی وڵات دەژیم، کەسانیتر زۆر هەن کە ماوەیەکی درێژتر لەمن لەهەندەران ماوەنەتەوە. ئەو کەسەی لە ناخەوە وڵاتی خۆی خۆشنەوێ ( بەکەسانی وڵاتە سۆسیالیتە کانیشەوە) ئەوا بە بڕوای من ئەو کەسە خۆی بزرکردووە. بۆ کەسێکی وڵایپاریز ژیانێکی ئاسوودە و خۆش رابواردن دوو لە وڵات هیچ نرخێکی نییە. کەسێک کە وڵاتی خۆی لەدەست بدات و تەنانەت لەبستێک خاکیش بێبەش بێ( لەکاتێکدا دەرفەتی هەیە بە ئازادی لەسەری بژی) ئەوا ئەو…

گۆشەگیر و لاتەریک نییە،بەڵکۆ پەرۆش و ئامادەی مەدانە

21 حوزه‌یران, 2021

گۆشەگیر و لاتەریک نییە،بەڵکۆ پەرۆش و ئامادەی مەدانە ڕێبەر ئاپۆ لێرەدا خاسیەتێکی تری خەباتگێڕیش هەیە، ئەویش ئەوەیە کە نابێت لە چالاکییە پڕوپاگەندەیی و پراکتیکی و رێکخراوەییەکان و ئەوانی تریدا بەرگریکەرێک بێت، نەگەتیڤانە و لە جۆری سەربەخۆ و سست، بەڵکو بە پێچەوانەی ئەمەوە، هەتا لە هەمومەرجەکانی داکۆکی کردنیشدا دەبێت چاپووک و کاریگەر بێت بە گونجان لەگەڵ بارودۆخەکان و بەجۆش و خرۆش و پەرۆشێکی بێ ڕاددە ڕوو لە میدان بێت. ئێمە لە حاڵەتێکدا دەژین کە پڕیەتی لە گووڕ و هێزی پەرۆشی لە پێناوی وەدەست خستنەوەی ئازادییە وونبووەکاندا و نەتەوەیەکی ڕاپەڕیووین. لە بارێکداین…

زۆرترین بینراو:
دوایین بەڕۆژکردنەوەکان:

ماڵپەڕی کەژار - کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان