• تاگەکان: ,

    PKK جوڵانەوەی ڕەنجە

    16 كانونی یه‌كه‌م, 2021

    رێبەر ئاپۆ

    لە راستیدا PKK، جوڵانەوەیەکە لەتەواوی قۆناخە مێژوویەکاندا تووشی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی پاشکەوتووانە بۆتەوە. بڕوا ناکەم بەو ئەندازە فراوانە پیلانێکی نێودەوڵەتی لەدەوربەری جولانەوەیەکی دیکە هاتبێتە ئاراوە. هەر لەبەر ئەوەی تەنیا جوڵانەوەیەکی بەهێزی سۆسیالیستی و رزگاری نەتەوەییە، کە لەسەر پێیان مابێتەوە، پیلانێکی نێودەوڵەتی لەدژی ئەنجام درا. بەڵام بەرخۆدانی کرد و سەرکوت نەکرا. لەئەنجامی هەڵمەتە نوێیەکانی و ئاستی بڕیاردانی لەبەڕێوەبردنی شەڕدا ئەوەی دووپاتکردەوە کە زاراوەی سۆسیالیزم تێکناشکێت. تێکشکانیش لەملاوە بمێنێ، ئەوا لە میانی ئەو هەنگاوانەی کە دەینێتەوە زیاتر لەسەرکەوتن نزیک دەبێتەوە و ئەوە دەسەلمێنێ کە جوڵانەوی هەرە راست و بەهێزی ئەم سەردەمەیە و تایبەتمەندێتی سەرەکی و سەرچاوەی خوڵقاندنی ئەم پێشکەوتنانە ئەوەیە کە جوڵانەوەیەکی سۆسیالیستی یە.

    بێگومان پێویست دەکات تێگەیشتنی مێژوویی و سەردەم بگاتە پێناسە و گوزارشتێکی زانستیانە. هەروەها پێویست دەکات بە قووڵایی وەڵامی نوێ بۆ چارەسەری کێشەکان بدرێتەوە و لەسەر بنەمایەکی نوێ، پارتی رەنج و دیموکراسی سۆسیالیستی و چالاکییەکانی دەوڵەت- گەل پێناسە بکرێت. لەمیانی پراکتیکی بەرجەستە و تاکتیکە جیاجیاکاندا جوڵانەوەیەکی گەلێری تێر و تەسەلمان هێنایە ئاراوە.

    پارتیمان تەنیا ڕێگای ڕزگاری لە پێش هەژارترین توێژدا ناکاتەوە بەڵکو لە هەمانکاتدا ڕێگا لە پێش چین و توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگاش دەکاتەوە. دەتوانێ بەرامبەر بە چەوساندنەوەی رەنج و کۆیلەکردنی ژنان و ئەو زەختانەی کە لەئەنجامی جیاوازی مەزهەبی و ناکۆکی نەتەوەییەوە بەدیدێت، لەسەربنەمای چارەسەری هەڵوێست بگرێت. سەرەڕای سەختی و کەموکوڕییەکانی، درێژە بە پێشکەوتنەکانی دەدات و لەسەربنەمای رێزگرتن لەڕەنج، هەوڵ دەدات ببێت بەپارتی ئەو کەسانەی خاوەنی رەنجن. سەبارەت بە کەسایەتییەکی قارەمان و فیداکار و شێوازێکی ژیان کە شایستەی رەچەڵەکی مرۆڤ بێت بەشێوەیەک تاوتوێی کردووە کە تاوەکو ئێستا هیچ پارتییەک بەتێر و تەسەلی نەیگرتۆتە دەست و بەم شێوەیە وەڵامی نەداوەتەوە.

    ئەو مرۆڤایەتییەی راستینەیPKK بەرجەستە بکات، بەواتای مرۆڤایەتییەکی ئازاد و رزگاربوو دێت. ئێستا ئێمە لەڕەوشێک دا ئەژین کە هەنگاوێکی بچووکمان ناوەتەوە. ئەگەر بێت و بەناوی گەلەکەمان ئەمە بەسەرکەوتنێکی یەکجارەکی بگەیەنین، ئەوا زۆر باش دەزانین کە بەناوی مرۆڤایەتی دەبێتە دەسکەوتێکی مەزن. هەربۆیە توانیمان و زانیمان چۆن ئەو رزگاربوونەی لەئاستی تاکە کەسدا بەدیدێت، وەرچەرخێنین و بیگۆڕین بۆ ئەو رزگاربوونەی لەئاستی گەلدا بەدیهاتووە. لەهەموو کاتێک زیاتر گرێدراوی ئەوەین کە ئەو رزگاربوونەی لەئاستی گەلێکدا بەدیهاتووە بگۆڕین و وەریچەر خێنین بۆ رزگاربوونی تەواوی مرۆڤایەتی.

    بڕوامان بە مرۆڤایەتی هەیە و باش دەزانین ژیانێک هەیە کە شایستەی مرۆڤ بێت.

    هەر لەبەر ئەوەی بەقووڵایی گرێدراوی ئەم راستیەین، بۆیە بەشێوەیەک ژیانی خۆمان دەخەینە خزمەتی مرۆڤایەتی کە لەهیچ پارتێکدا نابینرێ. جوڵانەوەیەکی تا ئەم رادەیە نوێنەرایەتی کۆمەڵایەتی بوون بکات و لەم پێناوەشدا هێندە فیداکاری و جەسارەتی پێشخستووە، تەنانەت دەشێ جوڵانەوەیەکی گەوهەری سۆسیالیستانە بێت. هەربۆیە شەڕەفی چاومان دەپارێزین. تەواوی شەهادەتەکان لەسەر ئەم بنەمایەن و لەم پێناوەدایە. هەروەکو چۆن ئەم بەرخۆدانی و فیداکارییە مەزنانە لەسایەی ئەم گەوهەرە پتەوە هاتە ئاراوە، لەهەمانکاتدا لە پێناو پاراستنی ئەم گەوهەرە ئەنجامدراوە. ئێمەش لەسەربنەمای ئەم باوەڕیە سەرمان هەڵدا و مەزن بووین. هەروەها لەو باوەڕەداین کە مەزن بوونمان لەمیانی پاراستن و پتەوکردنی زیاتری ئەم گەوهەرە بەدی دێت و ئەمەش وەکو ئەرکێک دەبینین. بەقوڵایی دەرک بەم مەسەلەیە دەکەین، هەروەها ئاستی بڕیار و پراکتیزەکردن لەبەرزترین ئاستدایە.

    ئەو هەڵوێستەی بەخێرایی کار و شێوازی لێدان ناوزەد دەکەین، چەندی بڵێی پێشکەوتووە. بە جۆرێک وەڵامی ئەو شیکردنەوەیەی سەرۆکایەتی دراوەتەوە کە دەڵێ:” گەل لە خۆتدا ئاوا بکە، مرۆڤایەتی نوێ لەخودی خۆتدا ئاوا بکە، لەم پێناوەشدا خۆت بگەیەنە ئاستی هەرە بەرزی بانگەشەی مرۆڤایەتی، لەم پێناوەدا چی پێویست بێت ئەنجامی بدە” ناتوانرێت ئەمە بچووک بکرێتەوە.

    ئەم راستییانەی لەلایەن ژمارەیەکی کەم لە هێزەکانی پارتی دەرکی پێکرابێ، لەمە بەدواوە بەشەپۆلێک کە لەهەموو کاتێک زیاتر و لەئاستێکی بەرزتردا بێت، شەپۆل بە شەپۆل رەنگدانەوەی بەسەر گەلەکەمان و گەلانی ناوچەکە و مرۆڤایەتیدا دەبێت. گرێدان بە شکۆمەندی پرەنسیپەکانی سۆسیالیزم و نیشاندانی هەڵوێستێکی زانستیانە دەبێتە راستینەی سەرەکیمان.

    جوڵانەوە سۆسیالیستەکەمان کەلەسەر ئەم بنەمایە دەرکەوتووە، بۆتە لێهاتووترین پارتی رۆژگاری ئەمڕۆمان، بێگومان لەمە بەدواوە بەشێوەیەکی لێهاتوانەتر و بەبڕیار و سەرکەوتووانەتر بەرەو بەدیهێنانی ئامانجەکان هەنگاو دەنێینەوە و ئاراستەی خۆی وەردەگرێ. هەربۆیە دەڵێین: باشترین وەڵاممان داوەتە ١ی مایس رۆژی رەنج، یەکێتی، هاوکاری و تێکۆشان و لەم پێناوەشدا درێژە بەپابەندبوونی خۆمان دەدەین بۆ تەواوی زەحمەتکێشانی جیهان، باورڕی خۆمان بە مێژوو و رۆژگاری ئەمڕۆمان نیشانداوە. لەم چوارچێوەیەشدا دەڵێین: بەباشترین شێوە بڕیارمان لەسەر ئاییندەی خۆمان داوە

    بژی١ی مایس رۆژی یەکێتی، هاوکاری و تێكۆشانی تەواوی زەحمەتکێشان



    کژار