هەڵمەتی:لە دژی سێدارە و قڕکردنی ژنان، کاتی پاراستنی ژیانی ئازادە
نەواڵ ژیان ژن، ژیان و ئازادی چەمکگەلێکن کە هەمیشە لە قووڵایی مێژوودا واتایەکی شاراوەیان هەبووە، وەها بەیەکەوە پەیوەست بوونە کە هیچ زیهنییەتێکی چەوسێنەر تا ئێستاکە نەیتوانیوە لە نێوانیاندا مەودایەک بنێتەوە. سەرەڕای دەسەڵاتداری، سەرکووت و زەختی زیهنییەتی پیاوسالاری لە ماوەی ٥٠٠٠ساڵ دەسەڵاتداری، هەبوونی خۆیان وەکوو راستییەک کە نکۆڵی لێناکرێت و لێک جیاناکرێنەوە، سەلماندووە، لە پێناو کۆیلەکردنی ئەم هێزەی کۆمەڵگا و لاوازکردنی لەپێناو خزمەت بە زیهنییەتی دەسەڵاتداری پیاوسالار لە هیچ کردەوەیەک دوورپارێز نەبوونە. زیهنییەتی رەگەزپارێز کە ژنان وەکوو پاشکۆی پیاوان و سەرچاوەی گوناح دەزانێت، ژن ناچاری دانەوەی ئەم قەرزە دەکەن و…