• رۆڵی رۆشنبیران لە شۆڕشی نەتەوەییدا

    25 ته‌مموز, 2022

    رێبەر ئاپۆ

    بەشی١

    من بە بەرپرسیارێتیەکی مەزن و بەناوی خۆم شۆڕشێکی مەزنم هەڵگیرساند. تەواوی گەل بەرەو مردن دەچوو و گەلێک دوژمنی هەبوو، دۆستەکانیشی رۆژ بە رۆژ بەرەو نەمان دەچوون. لەو باوەڕەدام کە لەئەمڕۆ بەدواوە نەک تەنیا لەبەرامبەر هونەرمەند و رۆشنبیران، بەڵکو لەبەرامبەر نوێنەری هونەری هەموو گەلی کورد دەبێ حساب بدەین، ئێمە چیمان کردووە و چۆن؟ ئەمڕۆش ئەوانەی خۆیان بە رۆشنبیر و هونەرمەندی گەل دادەنێن، چی لە مێشک و دڵیاندا هەیە با لێمان بپرسن. ئێمەش هەندێک پرسیار دەکەین پێش هەمووشتێک من یەکێکم لەوانەی خۆیان بە رۆشنبیر و هونەرمەند دادەنێن. نەک تەنها شۆڕشگێڕ، بەڵکو نوسەر و رەوانبێژێکیشم، لەڕاستیدا تاوەکو ئێستا من هیچ کارێکی چەکداریم نەکردووە، زۆربەی کارەکانی من ئاخافتن و نوسین بووە، چونکە من ئەڵێم رۆشنبیرێکم، لەم کارەشدا لە هەونەرمەندییەوە نزیکم.

    خاڵێکی دیکە هەیە، ئەویش ئەوەیە کە نوسەر و هونەرمەند دووری یەکتر نین، بەڵکو یەکن، پێویستە مرۆڤ جیاوازی نەخاتە نێوانیان.

    لێرەدا خاڵی سەرەکی کە پێویستە لەسەری رابوەستین ئەوەیە رۆشنبیری چییە؟ بە هەندێک نمونە دەتوانم ئەوە باش روون بکەمەوە، لەشۆڕشی مەزنی روسیادا گۆرکی نوسەرێک بوو، ئەو کاریگەرییەی کردیە سەر پارتی بەلشەفیک و لینین ئاشکرایە، گۆرکی جار جار لەناو پارتیدا بوو، جار جاریش لەدەرەوەی پارتیدا دەمایەوە و، بەتەنیا لەبەرامبەر پارتی و لینین رادەوەستا. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دڵی لەگەڵ شۆڕِش بوو و، نووسەری شۆڕش بوو، بەجەسارەتێکی مەزن کاریگەری لەسەر شۆڕش کرد؛ شۆڕشگێڕ وەهایە! لەشۆڕشی فەرەنساشدا ئەوانەی بە ووتار و نووسینی مەزن شۆڕشیان ئامادەکرد رۆشنبیرانی فەرەنسا بوون. ئەوان دڵ و ئیرادەی شۆڕش بوون و نوێنەرایەتی بۆچوونی شۆڕشیان دەکرد. ئەگەر بمانەوێ بە خۆمان بڵێین رۆشنبیر و هونەرمەند، دەبێ لەخۆمان بپرسین چیمان بۆ شۆڕش و میللەت کردووە؟ بۆئەوەی وەڵامی ئەم پرسیارەش بدەینەوە دەبێ بزانین کە شۆڕش و میللەت چین؟ شۆڕش و گەل چۆن بەیەکەوە گرێدراون؟ لەمەش زیاتر شۆڕش چ مانایەک بۆ میللەتی کورد هەڵدەگرێ؟ لەوانەیە شۆڕش بۆ هەندێک گەل شتێکی زۆر پێویست نەبێ، یان تا ئاستێک پێویست بێ، لەوانەیە بەچەند ریفۆرمێکی کۆمەڵایەتی گەلێک بەرەو پێشەوە بچێت، بەڵام بۆ رەوشی گەلی کورد شۆڕشێکی چۆن پێویستە؟ تا چ رادەیەک پێویستی بە شەرٍِی چەکداری هەیە؟ تا چ رادەیەک کاری سیاسی و دیپلۆماسی پێویستە؟ ئەم شۆڕشە تا چ رادەیەک پێویستی بە کاری رۆشنبیری و هونەری هەیە؟ ئەگەر رۆشنبیرێک بەقووڵایی لەسەر ئەم شتانە نەبێتە خاوەن بۆچوون و ئیرادەیەکی مەزن، ئەوا ناتوانێ بڵێ من رۆشنبیری گەلێکم، رۆشنبیری شۆڕشێکم، راستی گەلی کورد ئەوەیە کە رۆشنبیرانی دابڕاون و بۆچوونێکی تەنگیان هەیە و ئیرادەیان لاوازە. ئەگەر بتەوێ بەناوبانگ بی و ببیتە خاوەن بۆچوونێکی فراوان و دڵ و ئیرادەیەکی پتەو، ئەوا دەبێ دەست بە شۆڕش بکەی. ئەگەر پێناسەی رۆشنبیر بکەى دەبێ بڵێی رۆشنبیر ئەو کەسەیە کە دڵ و ئیرادە و جەسارەتی لەگەڵ شۆڕش و گەلدا دایە و، لە کەسانی چەکدار و دیپلۆمات و سیاسەتمەداریش زیاتر خاوەن بۆچوونێکی قووڵ و فراوانە و بەجەسارەت و دڵێکی مەزنەوە کارەکەی بۆ میللەت ئەنجام دەدا.

    هەروەها ئەگەر بێتو رۆشنبیر خاوەنی پەرتووک، شیعر و گۆرانی بێت، نرخی ئەمانەش هەیە، بەڵام لەڕاستیدا مرۆڤ ناتوانێ بەوانە بڵێ رۆشنبیر و هونەرمەندی گەل. کاتێک من ئەو شتە دەڵێم سەیری مێژووی گەلان دەکەم، سەیری گەلێک رۆشنبیری مەزن دەکەم، ئینجا ئەمە دەڵێم. نەک تەنها شۆڕشی کرێکاران یان بۆرژوازی، بەڵکو لە هەموو شۆڕشێکدا بەمشێوەیەیە. ئەمڕۆ هەر مرۆڤێکی کورد کە بڵێ من خاوەن بۆچونێکم، دەبێ هەندێ راستی ببینێ، راستیە سەرەکیەکان چین؟ گەلەکەمان لە چ رەوشێکدایە، وڵاتەکەمان لە چ رەوشێکدایە، چ شتێک بۆ گەل پێویستە، دەبێ کەی ئەم شتانە ئەنجام بدرێن؟  ئەو کەسەی ئەو پرسیارانە لەخۆی نەکات، تۆ چ ناوێکیان لێ دەنێی؟….. ئەگەر چەند پەرتووکێک بۆ کۆمەڵ بنووسی و لەسەر هونەریش چەند شتێک بڵێی، بەڵام بۆ چارەنووسی گەلێک نەتوانی رۆڵی سەرەکی ببینی و نەتوانی وەک تۆڵستۆی، گۆرکی، هۆگۆ و سارتەر و رۆشنبیرانی دیکە رۆڵ ببینێ، وەک ئەوان نەتوانێ کار بکەی، ئەوا ناتوانی ببی بە رۆشنبیری گەلێک، ئەگەر دەخوازی وەکو ئەوان ببیت، سەیرى ئەوانە بکەین کە چیان بۆ میللەتەکەیان کردووە، ئێوەش وا بکەن.

    لێرەدا ئەڵێم ئێمە خاوەنی شۆڕشێکی مەزنمان و بانگەشەیەکی مەزنم هەیە و بەدەستی ئێمە و لە ژێر بەرپرسیارێتی ئێمەدا بەهەزاران لە دوژمن کوژران. هەندێک شەهیدیشمان داوە، زەرەر و زیانێکی گەلێک مەزنیشمان بەو کەسانە گەیاندووە کە بەدوژمنیان دادەنێین و شەڕێکی مەزنمان لەدژیان دەستپێکرد. مێژووی هەرە بەرچاویش ئەو شەڕەیە کە دژی رژێمی تورکیا دەیکەن. مومکین نییە یەکێک بڵێت من دووری ئەم شەڕەم و لەژێر کاریگەری ئەم شەڕەدا نیم. لە شوانێکەوە بگرە تا دەگاتە کوردێکی مۆسکۆ، ستۆکهۆڵۆم، واشنتۆن، هەموویان لەژێر کاریگەری ئەم شەڕەدان. جا ئەمە بەباشی ببینرێ یان بەخراپ، ئەوا ئەو شتەی کە هەیە نکۆڵی ناتوانرێ نکۆڵی لێبکرێ. بۆ ئەمەش دەبێ رۆشنبیران لەسەری بنووسن. چونکە کەڕ و لاڵی کاری رۆشنبیران نییە. گەر سەیر بکەین دەبینین بەتەنها شوانێکیش بێ دەنگ نامینێ. تانسۆ چیللەر کە ژنێکی بۆرژوایە، وەکو بارگیرێک وایە هەر رۆژ خۆی کۆدەکاتەوە و هێرش دێنێتە سەرمان و دەڵێ:”یان لەناویان دەبەین یان لەناویان دەبەین”. هەموو هونەرمەند و نووسەرەکانیان لە پشتیەوە دەبنە یەک و دژ بە کوردان شەڕ دەکەن. ئایا کەس دەتوانێ نکۆڵی لەمە بکات. جگە لەچەند کەسانێک، بەڵام هەموو نووسەر و هونەرمەندانی تورک لەگەڵ سەرۆکی سوپا و سەرۆکی سیاسیان یەکن و لە رەوشی هێرشکردندان. ئەگەر ئەوانە دوژمنی ئێوەن، بەرامبەر ئەوانە کاری ئێوە چییە؟ دیسان گریمان ئێمە باش نین ئەوانیش باش نین، بەڵام لێتان دەپرسم راستی لە کوێیە؟ ئێوە PKK لەلایەک دابنێن و ئەو کوردەی سەرهەڵدان دەکات لەلایەکی دیکە، واتە گەلی کوردی ستەم دیدە و PKK لەیەک جیابکەیتەوە، ئەوا راست نییە و درۆیەکی هەرە گەورەیە. با مرۆڤ واز لەم درۆیانە بهێنێ. لەوانەیە ئەوروپا شتێکی بەمجۆرە بخوازێ، بەڵام ئەوە دەسەلمێنم کە تەواوی دەوڵەتانی ئەوروپا دوژمنمانن، دەخوازن گەلی کورد لە شۆڕشی خۆی دوور بکەوێتەوە.

    ئەوروپا بەفەرمی و بەکردەوە بە هەموو توانای ماددی و مەعنەوی خۆیەوە پشتگیری لە دوژمن دەکات. کاتێک ئەمانە راستی بنەڕەتین، ئەوا رۆشنبیری کورد لەناوەوە و دەرەوەی وڵات دەتوانن لەسەر ئەم بنەمایە خۆیان پێناسە بکەن و بڵێن ئێمە چین و کێین و لەگەڵ کێ دایین و چۆن؟. دیسان ئەڵێم من رۆشنبیرێکم حەڤدە ساڵە لە دەرەوەی وڵاتم و نەچوومەتە ناو گەل و چەکیشم بەدەستەوە نەگرتووە. دەتوانم بڵێم لەناو رۆشنبیراندا کەسانێک هەن کە چەکیان هەڵگرتووە، هەرچەندە زۆر نزیکیش نین، بەڵام دیسان کاریگەریەکی مەزن لەسەر ئەو رووداوانەی کە لە کوردستاندا روودەدەن دەکەن. من نوسەرێکم زیاتر لە سەدان پەرتووکم نوسیوە و، گەلێک وتارم پێشکەش کردووە. پێش هەموو شتێک بە ملیۆنان کەس بەدڵ و مێشک پەیوەستن بەمنەوە. ئەگەر من دەستبەرداریان بم، دیسان ئەوان دەستبەرداری من نابن، ئەمەش رۆشنبیریە. ناتوانم زێدە خۆم بە گەورە دابنێم، باوەڕ دەکەم گەلێک کەس ئەنجام لەم راستیە هەڵدەهێنجن. دەبێ مرۆڤ بە گوێرەی قۆناخ رێزی گەلەکەی بگرێ، هاوکات دەبێ ئەوەش بزانرێت کە گەل و شۆڕش بەیەکەوە گرێدراون. با نموونەیەکی دیکە بهێنمەوە، گەلێک کەس لەگەڵ سەرهەڵدانی بارزانیدا و بگرە لەگەڵ سەرهەڵدانی کۆنیش دابوون، کە نوسین و کتێبیشان لەسەر دەرخستن، دیسان بەدرخان سێ رۆژ لە گەلی”ئەرۆ” بەرخودانی کرد، 15 هەزار چەکداری هەبوو، بەڵام تەسلیم بوو و، لە دواییدا چووە ئەستەمبوڵ و گەلێک وڵاتیش گەڕا، گەلێک کوڕی هەبوو کاری ئەویان بەردەوام دەکرد، بەدرخان ئەوەندەیە کە گەلێک کتێبی لەسەر دەنووسرێ و پێویستە زیاتریشی لەسەر بنووسرێ.

    بەڵام لە شۆڕشی ئێمەدا ئەو شەڕەی کە لە گابار و ئەرۆ کردوومانە کە زیاتر لە 15 ساڵە بەردەوامە، بەچەند گەنجێکی کورد دەستمان پێکرد. دەوڵەتی فاشیستی تورک بە هاوکاری هەموو هێزەکانی جیهان هێرشی کردە سەرمان، دیسان بەرخودانی ئێمە بەردەوامە و تەسلیم بوون رووی نەدا، تەواوی چیاکان لەدەستی ئێمەدان. ئەگەر یەکێک ئەو راستیانە نەبینێ و باسی بەدرخان و بارزانی و کەسانی دیکە بکات، ئەوا ئەو کەسە ناتوانێ لە راستی گەلی کورد تێبگات. چونکە راستییەکی مەزن هەیە، بەڵام نایبینێ. یەکێک شتی گەورە نەبینێ ناتوانێ شتی بچووکیش ببینێ. لە مێژووی فەرەنسادا “جاندارک” هەیە و پێی دەڵێن قارەمانی نەتەوەیی، گەلێک کەس هەن کە دەڵێن قارەمانی نەتەوەییش نییە و خۆی نەسووتاندووە، بەڵام بەسووتاوی دادەنێن. فەرەنسا لە سایەی ئەو قارەمانە بووە گەلێک. بەڵام لەشۆڕشی ئێمەدا دەتوانم بڵێم گەلێک لە هەڤاڵانمان هەن کە خۆیان سووتاندووە، وەک فەرهاد قورتای و هەڤاڵەکانی، بەسەدان کەسی دیکەش خۆیان سووتاند. بەسەدانی دیکەش بۆ ئەوەی تەسلیم نەبن نارنجۆکیان بە خۆیاندا تەقاندۆتەوە و پارچە پارچەبوون. ئێوە نیاز و داخوازی چەند لەمانەتان زانی؟ ئەگەر ئێوە شتێک لەسەر ئەوانە نەزانن و بڵێن ئێمە رۆشنبیر و هونەرمەندین، ئەوا قەلەڕەش پێتان پێدەکەنێ. ئەگەر مرۆڤ خۆی لەم رەوشە دەرنەخات شوورەییە.

    ئەوانە قارەمانی مەزن بوون، لاوی هەژدە ساڵی خۆیان سووتاند. ئێستا من بە خۆم دەڵێم رۆشنبیرم و، گەلێک کەوتوومەتە ژێر کاریگەری ئەوانە. ئەوانە کچ بوون خۆیان سووتاند، ناڵێم من سیاسەتمەدارم بۆیە ئەوشتانە دەبینم، چونکە ئەگەر ئەو شتانە نەبینم ناتوانم خۆم بە مرۆڤێکی بەشەرەف دابنێم. لەم وڵاتەدا، لەناو ئەم گەلەدا، دوای ئەوەی کە کچ و کوڕی هەژدە ساڵی خۆیان سووتاند، ئێمەش بڵێین قارەمان و رۆشنبیر و هونەرمەندی کوردین، بە هیچ شێوەیەک ئەو شتە پەسند ناکرێ. هەتا ئامانجی ئەو کوڕ و کچانە کە خۆیان لەپێناویدا سووتاندووە بەسەر نەکەوێ، ئەوا دەستبەرداری لەم تێکۆشانە ناکەین. ئەگەر خۆتان نەگەیەننە ئەو راستیە، ئەوا ناتوانن بڵێن خاوەن هونەرین. لەبەر ئەوە کاتێک مرۆڤ وتوێژ لەسەر هەندێک بابەت دەکات، دەبێ مرۆڤ لەسەر راستی بێت.

    ئەوەش دیسان بۆچوونێکی رۆشنبیرییە، کە لەسەر من چەندە رەخنە دەگرن بگرن، بەڵام بۆ گەلەکەمان شتی مەزن دروستبوون. گەلەکەمان تەنیا یەک رۆحی هەیە ئەویش تەنیا لە پێناو شۆڕشدا بەختی دەکات. لەبەر ئەوە پێویستە ئەوانە تاجی سەری ئێمە بن. بۆیە پێویستە ئەو بەختکردنە بکەینە هونەر. چونکە ئەوانە رۆڵەی ئەم گەلەن. باشە بۆچی گەل ئەوانەی سووتاند؟ ئەو گەلەش ئێمەین بۆچی ئاوانمان سوتاند؟ ئایا ئەوەندە بێ دڵ و ئیمانین ئەوانەمان سوتاندن؟ ئەگەر ناتوانین ئەوانە لەیاد بکەین و خۆمانیان لێ دوور بگرین، ئایا مەسەلەی بنچینەیی کورد و رۆشنبیر و هونەرمەندی کورد ئەمەیە؟



    کژار