وڵاتپارێزی و راستی گەلی کوردستان

10 ئه‌یلول, 2021

رێبەر ئاپۆ

بەتێڕوانینی ئێمە باسکردن لە فاکتەری وڵاتپاریزی جێگایەکی گرنگی هەیە، کە تاوەکو یێستاکە وەکو پێویست لەم بوارەدا ورد نەبووینەتەوە.

من ماوەیەکی درێژە لەدەرەوەی وڵات دەژیم، کەسانیتر زۆر هەن کە ماوەیەکی درێژتر لەمن لەهەندەران ماوەنەتەوە. ئەو کەسەی لە ناخەوە وڵاتی خۆی خۆشنەوێ ( بەکەسانی وڵاتە سۆسیالیتە کانیشەوە) ئەوا بە بڕوای من ئەو کەسە خۆی بزرکردووە. بۆ کەسێکی وڵایپاریز ژیانێکی ئاسوودە و خۆش رابواردن دوو لە وڵات هیچ نرخێکی نییە. کەسێک کە وڵاتی خۆی لەدەست بدات و تەنانەت لەبستێک خاکیش بێبەش بێ( لەکاتێکدا دەرفەتی هەیە بە ئازادی لەسەری بژی) ئەوا ئەو کەسە هەرگیز توانای سازکردنی بچووکترین پێشکەوتنی ئابووری، کولتوووری، سیاسی، نەتەوەیی و کۆمەڵایەتی نابێ. لەوانەیە مرۆڤ لەدەرەوە تا رادەیەک ژیانێکی خۆش دەستەبەربکات، وەکو جولەکە و ئەرمەنیەکانی ئستا و هەندێک لە فەلەستینیەکان، بەڵام پەنابەرێک هەزار ساڵی بەسەردا تێپەڕێ و بە بستێک خاکی ئازاد نەگای، ئەوا ئەم گەلە ناتوانێ ئارام ببێ و بگرە بەردەوام بەدەست تەنگ و چەڵەمەکانەوە دەناڵێنێ، وەک ئەوەی بەسەر گەلەکەماندا هاتووە.

وڵاتپارێزی لەلای ئێمە سەرلەنوێ پەرەدەسێنێ. چونکە ئەو وڵاتپارێژیەی تورکیا بەسەر تێمەیدا سەپاندووەبریتیە لە خۆشویستن و گرێدان بە تورکیاوە. ئەشق بۆ تورکیا و رۆحی وڵتپاریزی تورکی لای گەلی تورک بەنرخە، لەسەر ئێمەشە رێزیان لێ بگرین. وەڵی گەر بڵێن وڵاتپارێزی تورکیا، وڵارپارێزی کوردستان دەگەیەنێ، ئەو کات ئێمە خۆمان لەنامۆبوونێکی دوور لەوڵاتپارێزیدا دەبینینەوە، جگە لەوەی لەهەموو بەها و نرخێکی نەتەوەیی دادەبڕێین. هەریەکێکمان هەست بەم راستیە دەکەین. بەڵام بە حوکمی زمان، کولتوور و سیاسەت ئێمە ناچار کراوین شەیدای تورکیا ببین. بەکورتی هەموو بەهایەکی نەتەوەیی( کەزەوتکراوە و هیترمان بەسەردا سەپێنراوە) ناچاری ئەمەین و، هەر لەم روانگەیەوە هەوڵی تێگەیشتن و هەڵکردن لەگەڵیدا دەدەین. بەڵام ئایا دەتوانی بەیەکجار لەروویاندا بوەستین و یەکسەر بەرپەرچیان بدەینەوە؟ نەخێر. چونکە ئەم ئاواتەی ئێمە بەماوەیەکی درێژ و دوای ئەوەی کۆششێکی چاکمان بۆی کرد پێکدێت. لەهەمان کاتدا دەستە وەستان نامێنین و بەرپەرچێکی سیاسیان دەدەینەوە و لە روویاندا خۆڕاگریەکی تووندوتیژ دەکەین، بەو رەنگە ئەگەر ماوەیەکی درێژیش بکێشێ، ئەوا بە وڵاتپارێزیەکی کوردستانی جێگای دەگرینەوە. وڵاتپارێزی کوردستانی، دەبێ لەسەر بنەمای بایەخدان بەژیانی گەل گەشەبسێنێ. پێویستە چاک بزانین کەئەم پارچە زەویە( کوردستان) دەبێ وەک پێویستیەک بیکەینە وڵاتێکی ئازاد و چارونووسەکەشی بدرێتە دەست گەل. مێژوو لەم خاڵەدا گەواهی فرمێسک و خولیای گەلە خۆشەویستەکەمان و کەلەپوورە پڕلە بەرخودانەکەیەتی. مێژوو سەلماندوویەتی کە ئەم خاکە بنچینەی دامەزراندنی شارستانیەتی مرۆڤایەتییە. داگیرکەران بەڕەنگێک فشار دەهێننە سەر گەلەکەمان وەکو ئەوەی بیانەوێ لە وڵات دایببڕن یاخود دەتوانین بڵێین دوور کەوتەنەوە لە وڵات سەرئەنجامی پەیڕەوکردنی ئەم سیاسەتە داگیرکەریە دەرندانەیەیە. هەروەک دەزانن، جاران راگواستن بەزەبر و زۆر ئەنجام دەدرا، بەڵام ئێستا لەئەنجامی خراپی باری ئابووری، خەڵکی ناچاری کۆچ پێکردن دەکەن، بەمجۆرە گەلەکەمان دوو چاری برسێتی دەکەن و دەرفەتی ژیان تەنها بۆ رێژەیەکی کەم دەهێڵنەوە، کە ئەوانیش بە کولە مەرگی ژیان بەسەر دەبەن. بەڵگە نەویستە کە لەدەرئەنجامی ئەم سیاسەتەدا، رێژەیەکی زۆری خەڵک رێگای راکردن لە وڵات دەگرنە بەر، چونکە دوژمنی کۆڵۆنیالیست هەلی ژیانی بۆ ئەم رێژەیە گەمارۆداوە و توانای گوزەرانی بۆ نەهێشتوون. ئەمەش نەخشەیەکی تا ئەوپەڕی دڕندانەی سیاسەتی کۆلۆنیالیستیە. لەم چوارچێوەیەشدا گەلێک دامودەزگای مژۆکدار سازدراوەن، بەتایبەت لەبواری ئابووری و کۆمەڵاتیدا، کە دەرفەتی بژێوی تەنها بۆ ئەو رێژە دیاریکراوەی سەرەوە دەستەبەر دەکەن. دواتر هەڵسان بەداسەپاندنی ئەم سیاسەتە لەسەر تەواوی کوردستان و ئەنجامەکەشی بووە هۆی دەسپێکردنی شەپۆلێکی بەرفراوانی کۆچبەری بۆ رۆژهەڵاتی ناوین و ئەوروپا و ئەنادۆڵ. ئەمە چی دەگەیەنێ؟! ئەمە بەو واتایە دێت کە مرۆڤ ببێتە قوربانی بزاڤێکی پەرتەوازەیی. لەڕاستیدا بە جێهێشتنی وڵات هەروا بەئاسانی و دەستبەردار بوونی بەرهەمهێنان و گۆڕانی کۆمەڵایەتی و نەتەوایەتی، واتای لەدەستدانی گەلێک شت دەگەیەنێ! هەر چەندە گەلەکەمان دەیان ساڵە بۆ بەدیهێنانی ژیانێکی خۆش و ئاسوودە تێدەکۆشێ، کەچی هێشتا بەدەست ژیانێکی کوێرەوەری و پەژارییەوە دەناڵێنێ. هۆی بنەڕەتی ئەمە چییە؟ لەئەنجامی دوورکەوتنەوەیەکی هەرزان لە وڵات و، هەروەها بە حوکمی ئەوەی خەباتێکی تووند و چالاکمان پیادە نەکردووە، بە ملیۆنان دووچاری ئەم دەردەسەری و پەڕاگەندییە بوونە. تورکیا ئەمەی بەسەردا سەپاندووین، ئێمەش نەک هەر تەنها بووینەتە قوربانی، بەڵکو لەمەش زیاتر بەناوی( خۆرزگارکردن) بۆ ئەم کارە ناچار کراوین. بێگومان ئەمە جووڵانەووەیەکی پەرتەوازە کردنی زۆر گەوەریە لە وڵات. هەر لەبەر ئەمەیە کە پێش هەر شتێک بەرپەرچدانەوە و راوەستان لە ڕووی ئەم سیاسەتە ئەرکێکی وڵاتپارێزیە. بۆیە چالاکی دەرەوەی وڵاتمان بە بزووتنەوەیەکی نەتەوایەتی گەورە دانا وگوتمان:” سەر لەنوێ گەڕانەوە بۆ گۆڕەپانی وڵات، گەڕانەوەیە بۆ بنج و بناوان، ئەگەر ئەم جووڵانەوەیە بە جۆش و خرۆشەوە ئەنجام بدرێ ئەو کات ئەرکی خۆمان پێکهێناوە. ئەگەر نا چەمکی ژیانی ئاسوودەی هەندەران قووڵتر دەبێتەوە و هەتا هەتایە لە هەندەران دەمێنینەوە”. ئێمە پێشتریش روونکردنەوەی لەم جۆرەمان کردووە، بەڵام لە پراکتیکدا وەڵامی ئەمەتان نەداوەتەوە، ئەمەش نیگەرانی ئێمەی زیاد کرد.

وەکو ئاشکرایە مانەوە لە هەندەران بۆ ماوەیەکی درێژ گیانی رەگەزپەرستی و دڵتەنگی بەرامبەری بیانیان پەیدا دەکات. ئەگەر هەر گەلێک بە ئازادی خۆی بەرهەم نەهێنێت وپێشکەوتنی کۆمەڵایەتی و چینایەتی خۆی ئەنجام نەدات، هەتا ئەگەر لە وڵاتی خۆشی دابێت، مەحاڵە بگاتە ژیانێکی بەختەوەر و ئاسوودە. کەواتە رزگاربوونی ئاکەکەس و خێزان لە خۆ هەڵخەڵەتاندن بەوەلاوە هیچیتر نییە، ئەوانەی ئەمڕۆ لە ئەوروپا و لیبیا  و سعودیا و تەنانەت تورکیا و وڵاتانی تریش دەژین ئەو رەوشە دەرک پێدەکەن و باسی لێوە دەکەن و داد و بێدادیانە لە دەست نەبوونی یەکسانی- بێکاری و، جگە لە چەندین تەنگژە و  گیرو گرفتی تر کە هەراسانی کردوون. کەواتە وڵاتپارێزی بە شێکە لەژیانی رۆژانە و پێویستە گەشەی پێبدرێ. چونکە گەلەکەمان بەدەست دوور خستنەوەیەکی دژوارەوە دەناڵێنێ و لەژێر باری ستەم و زۆرداریدا لەنەزانی و کەمتەر خەمیەکی ترستاکدا دەژی.

لەسەر بزاڤی نەتەوەییمان پێویستە هەڵسێ بەهاندانی گەل و بە سوپاکردنی، بێگومان دەبێ ئەمەش لە پێناو بەدەست هێنانی هۆشیاریەکی نەتەوەیی زۆر قووڵ دابێت. کەواتە ئەمەش یەكێکە لەرەهەندەکانی وڵاتپارێزی، کەدەبێ لێی بکۆڵینەوە و لەسەر ئەم بنچینەیەش هەڵینسەنگێنین.

ئێمە نازانین سەیری وڵاتی خۆمان و تەنانەت جوگرافیەکەشی بکەین! سروشتی کوردستان چۆن رازاوەتەوە؟ هەروەک دەبینین لەسەر رۆخی هەر جۆگە و رووبارێکی بچووک باخچەیەکی بچووک یا مەزن بەدی دەکەین، ئێمەش دەچینە ناوی رازی دڵمانی تیادەکەینەوە. هاوکات وڵاتەکەمان پڕە لەدیمەنی سەرنج راکێش، بەڕادەیەک ئەگەر بێتو تەنها مانگێک هەڵسین بە بنیادنانەوەی، ئەوا دەبێتەوە مایەی سەرنج راکێشانی هەموو گێتی. بەڵام مەخابن، ئێمە نازانین چۆن بەم دیمەنانە ئاسوودە ببین. هەروەکو زۆربەی هەڤاڵانمان بست بەبست خاکی وڵات تەی دەکەن، کەچی نازانن سەرنجی هیچ دیمەنێک بدەن، بێگومان ئەمەش ئاستی  ئامۆبوونمان لە وڵات دەردەخاتە روو. لێرەدا ئەوەی لەم تێروانینە تەسک و ئاسۆ تاریکەدا بەرامبەر سروشتی وڵاتەکەمان بەدیار دەکەوێ ئەوەیە کەهەستی نەتەوایەتیمان چەندە لاوازە. بە مشێوەیە تەواوی هەڤاڵانمان ئەم هەموو دەرفەتەیان لەبەر دەستدایە و بەڕادەیەکی بێ سنوور دیمەنیان دیوە، کەچی ناتوانن نەک تەنها رۆمانێکی لەسەر بنووسن، بەڵکو لە توانایاندا نییە تێبینیەکیشی لەسەر بدەن. ئەمەش لە کاتێکدا کە نووسەران و هونەرمەندانی تورکیا دەچن بۆ هەکاری و لەسەر چیرۆک و پاشماوەی کولتووریمان فلیم دەردەخەن و شیعر و رۆمان دەنووسن، بەڵام هەڤاڵانی ئێمە سەرەڕای ئەوەی دەچنە هەر شوێنێکی کوردستان بەڵام ناتوانن دەربڕینێکی خۆش لەسەر بستێکی ئەم سروشتە جوانە بکەن. کەچی من  لەو باوەڕەدام کە کوردستان بریتیە لەلوتکەی هەرە جوانی و دڵفڕێنترین سروشتی هەیە لە رۆژهەڵاتی ناویندا. ئەگەر بێت و رزگار بکرێ و بۆ ماوەیەکی کورت هەڵسین بە سازکردنەوە ئەوا دەبێتە جێگای سەرەنج راکێشانی هەموو جیهان و، لێواری هەر جۆگە و رووبار و دۆلێک خانوو و کۆشک  و تەلار دەگرێتە خۆی وەکو ئەوروپا، لە بنچینەدا هەر بستێکی ئەو خاکە باخچەیەکی سروشتیە و پڕە لە شوێنەواری ئەوروپا، لە بنچینەدا هەر بستێکی ئەو خاکە باخچەیەکی سروشتیە و پڕە لە شوێنەواری مێژوویی و سامانی سروشتی. لێرەدا بە سەدان میللەت کەلەپووری رۆشنبیری دەوڵەمەندیان بۆ خۆیان پێکهێناوە، رۆژ لەدوای رۆژیش پێی دەوڵەمەند دەبن، تاوەکو رۆژانی ئەمڕۆکەشمان بەرجەستەیان کردووە، کەچی میللەتی ئێمە هەر بەدوا کەوتوویی مایەوە. یەکێک مێژووی خۆی خۆش نەوێت مەحاڵە ببێتە بیشتمانپەروەر. لێرەدا: چۆن گەلان بەبێ مێژوو دەتوانن ژیان بەرنەسەر؟ چ کولتوورێکیان پێشخستووە تا گەیشتوونەتە رۆژانی ئەمرۆ؟ پادشا و خوداوەند و کۆیلە و خانەدانەکان چۆن تێکۆشاون، هونەر چۆن لەناویاندا پەرەیسەند؟.

بێگومان هەرکەسێ هەست بەم هەموو شتانە نەکات و نەیانناسێت و لەدەڵی خۆیدا جێگیریان نەکات ئەوا ئەو کەسە هەر بەئاسۆیەکی تاریکی دابڕان لە مێژوو وەک خۆی دەمینێتەوە و، دەبێ لە هەستکردن بەجوانی  سروشت. هەروەها ئەوەی هەست بە ئێش و ئازاری دوورە وڵاتی نەکات هیچتر نابینێ، شۆڕشگێڕێکی بێ گیانە و لە دۆگماتیکی و دووڕوویی تێپەڕی نەکردووە و، شۆڕشگێڕێکی ساختەکارە و گومانی ئەوەی لێدەکرێت کە بە ئاسانی رابکات و هەموو شتێک پشت گوێ بخات. بەڵام ئەوەی کە پێی دەڵێن ژیان: ئەوەنییە کە مرۆڤ پەنا بباتە بەر کەلاوەیەک و بەشێوەیەکی سەرەتایی بژی. لەم جۆرە ژیانە نەک تەنیا کەسایەتی مەزن و لێهاتوو دەرناکەون، بەڵکو مانای ژیان بە واتایی وشە نابەخشێ. کە وابێ ئەم شێواز و جۆرە ژیانە، ژیانێکی وڵاتپارێزی نییە. ئەگەر وابێ بۆچی هونەرمەندی هەڵکەوتوو دەرناکەون؟ بۆچی ئەدیبی لێهاتوو لای ئێمە پەیدانابن؟ لەلایەکی تر ئاستی شارەزاییتان لەسەر چاوە مێژوویەکان چەندە کەبنەمای وڵاتپارێزی بە هێز دەکەن؟ زۆربەمان نەک شتێک دەربارەی جوگرافیا  نازانین، تەنانەت بەهزر و چایلکەی تورک سەیری کوردستان دەکەین، بەڕەنگێک کە لەگەڵ ئەوان جیا ناکرێتەوە. بێگومان بەمەش هەستی نەتەوایەتیمان نەک تەنیا گەشە ناکات بەڵکو دوادەکەوێ، چونکە دوژمن لەلای خۆیەوە درێخی ناکات لەداسەپاندنی ئەو رێبازەی کە دەڵێ:” ئەم ناوچەیە واتە( کوردستان) شوێنێکی قەدەخە کراوە و نابێ ژیانی تێدا بەردەوام بێت…”

ئەگەر ئێمەش بەهەمان شێوە بیر بکەینەوە، ئەوا خیانەت دەکەین. لێرەدا لەجیاتی قووربانیدان لە پێناو وڵات، راکردن زیاد دەکات. هەروەها لە جیاتی گرێدان و پەیوەستبوون بە خاکی وڵات هەتا مردن، دەبینین هەڵاتن باڵی خۆی بەسەر تەواوی وڵاتدا دەکێشێ و، دوای راکردن دەڵێن:” هەزار شوکر کە رزگارمان بوو، هەر دەستێک ماچ دەکەین کە کارێکمان بۆ پەیدا بکات”. ئێمە گوتمان راکردن لە وڵات خیانەتە، لەڕاستیدا ئەم هەڵاتنەی ئێوەش هیچ دەنگ و دەهۆڵێکی پێوە نییە( واتە نەنجامی هیچ کارەساتێک نییە)، بەڵکو تەنیا بە هۆکاری نابووریەوەیە، ئەمەش دەبێتە مایەی شکاندنی ئابڕووی مرۆڤ. بەڵێ راکردنێکی ناچاریە و هیچ رێگایەکی تریان نییە، بەڵام بەلایەنی کەم دەبێ لە دەروونەوە ئەم دروشمە بەرزبکەنەوە:” حیسابێکی تووند لەوانە دەخوازین کە دووچاری ئەم رەوشەیان کردیان”، چونکە پشتگوێ خستنی دواڕۆژ و مێژوو رەفتارێکی زۆر خراپە و، پشت گوێخستنێکی وەها مەزن وامان لێدەکات چاومان کوێرببێت و هیچ داخوازیەکمان نەبێت لە داهاتوودا و تەنانەت بەرامبەر سەردەمیش.

ئاستەمە بتوانین هەست بە پێداویستی ئەوە بکەین کە گەلەکەمان بگەینین بە کاروانی سەردەم، تەنیا بە دیتنی بەهای خۆمان و پێشکەوتنی گەلانی هاوچەرخ نەبێ بەهەموو رەهەندەکانیەوە. ئێمە خۆمان وەکو هەندێکی تر دەبینین! کەئەمەش هەستکردن بە پێداویستی پاککردنەوە و دەوڵەمەند کردنمان لەلا دورست ناکات، ئەمە چ سوودێکمان پێدەبەخشێت؟ بێگومان دوورمان دەخاتەوە لە خواست و ویستی گەیشتن بە ئاستی گەلانی هاوچەرخ، کەئەمەش هەستی نەتەوایەتیمان لاواز دەکات.

وشیار بوونەوەمان لەم سەردەمە بەشێکە لەهەستی نەتەوایەتی و جیاناکرێتەوە. هەر یەکێ لەناو خۆیدا ئەم هەستە گەشە پێبدا، ئەوا لەهەمان کاتدا هەست بەرێز و نەوازش دەکات بەرامبەر گەڵانی وڵاتپارێزی جیهانیش. لەئاستیدا سەر نا چەمێنێ، بەڵکو رێزی لێدەگیرێت، هەروەها رەتی ناکاتەوە، بەڵکو لەسەر بنەمای ناسینی گەلێک شت هەڵسوکەوتی لەگەڵدا دەکات کە دەتوانێ سوودیان لێ وەربگرێ یا هاوبەشیان لەگەڵ بکات. گیانی وڵاتپارێزی بە گەلێک شێوەی تریش دەڕوێت، بەڵام پێویستە هەستی پێبکرێت.

لەوێدا( واتە کوردستان) لە توانادا هەیە ئابووریەکی پتەو بنیادبنرێ و، دامەزراو و بیناسازی زۆر پێشکەوتوو سازبکرێ و، هەموو شێوەکانی هونەر گەشەی پێبدرێ. هەتا وەرزیش، ئەم کاروبارانە هەمووی روون و ئاشکران. ئەگەر پێشکەوتن بەم شێوازو پیادە بکرێ، دەتوانرێ لە هەر بستێکی ئەم جیهانە ئەنجامبدرێ. ئەگەر بەم شێوەیە لەم مەسەلەیە گەیشتبین، ئەو کات دەردەکەوێ کە ئێمە گەیشتووینەتە ئەوەی کە یەکێک  لەلایەنە گرنگەکانی ولاتپارێزی بنیادنانی ئابووریەکی پتەوە لەسەر خاکی وڵات و سازکردنی سەرخانی کۆمەڵە لەسەر ئەم بنچینەیە. کەواتە هەڵسان بەم بنیادنانە هەستێکی نەتەوایەتی پتەو دەخوازێ. لێرەوە دەتوانین پشت بەم سەرەنجامانەی خوارەوە ببەستین: پێویستە بە قووڵی و سەر تاسەری بڕوانینە نەتەواتەتی، هەروەک لە رابردوودا نموونەمان هێناوەتەوە و هەندێک فاکتەریشمان دیاری کرد، ئەوا بایەخ پێدان و فراوانکردنی ئەم بابەتە وا لە مرۆڤ دەکات بیێتە نیشتمانپەروەر. کەچی لەگەڵ ئەمانەشدا ئێستا رەوشی کوردستان بەمشێوەیەیە: هەریەكێ کوردستان وەسف دەکات بە( کەلاوە- چۆڵ و بیابان_ پێویستی مرۆڤ تێرناکات- مژدەی پێشکەوتنی تێدانییە- ئەم وڵاتە پێآشناکەوێت تەنیا بە پەیوەندی بەستن نەبێ لەگەڵ داگیرکەران، کەدەتوانین ببینە فەرمانبەری ئەوان و مووچە وەربگرین). بەڵام ئێمە ئەمانە رەت دەکەینەوە و دەڵێین:”نەخێر، دوژمنایەتی هەموو ئەم بیروبۆچوونانە دەکەین، چونکە بزووتنەوەی ئێمە لە ناوەرۆکوە هەموو ئەم تێروانینانەی روت کردۆتەوە و، لەسەر بنەمای وشیاربوونەوەیەک دەجوڵێتەوە کەئەمە دەگەیەنێ” رزگاری وڵات بناخەی هەموو پێشکەوتنێکە، جا ئەو هەنگاوانەی ئەمڕۆکە لەم پێناوەدا دەهاوێژرێن چەندە بچووکیش بن، گرنگ ئەوەیە ئەم هەنگاوە نەتەوایەتیانە سبەی خێزانێکی زۆر پایە بەرزی مرۆڤایەتی بەدی دێنێت”. مێژووی رابردوو بۆمان دەردەخا کە ژمارەیەکی بێ سنوور لە میللەتان پێکهاتوون و گەشەیان سەندووە و رۆژ لەدوای رۆژ خۆیان بەهێز کردووە، ئەی کەواتە بۆچی لە ئێستا بەدواوەش ئەمە روونادات، لەکاتێکدا کە” میزۆبۆتامیا” لانکە و سەرچاوەی مرۆڤایەتی و شارستانیەت بووە،  کەچی ئەمڕۆ وەکو کەلاوە سەیری دەکەن؟! ” ئەگەر چی لە رۆژی ئەمڕۆماندا داگیرکەران بە حوکمی پڕۆژەکانیان بە چاوێکی گەشبینەوە سەیری کوردستان دەکەن، بەڵام لەهەمان کاتیشدا زۆر بە دڕنانەوە نزیکی دەبن”. کەواتە بۆچی ئێمە خۆمان ئەم خاکە نەگۆڕین و نەیکەین بە زەمینەیەک لە پێناو بزووتنەوەی نەتەوایەتیمان؟ ئەم هەست و نەستە بە تەنیا بەسە بۆ بیرکردنەوە لە بەرزکردنەوەی شەڕی رزگاری نەتەوایەتیمان. بەهەزار شێوە و شێواز و، خەبات کردن لە پێناو رزگارکردنی مێژوو، هەروەها رزگارکردنی چەند بەشێک لە جوگرافیای کوردستان بەسە بۆ بنیادنانی ئابوورییەکی تایبەت بە گەل و ئابووورییەکی سۆسیالیستی لە دەشتی میزۆپۆتامیا. ئەو کاتە گەل دەتوانێ زۆر بەئاسانی بڕیاری چارەنووسی خۆی بە شێوەیەکی ئازادانە بدات. ئەمانەش هەموو بەسن بۆ پیادەکردنی شەڕێکی گران و گەیاندنی بە سەرکەوتن.

لەرەوشێکی وەهادا گەر سەیری هەموو ئەمانە بکەین، ئەوا نەوەک بەتێروانینێکی گوندێتی سادە وتەسکبین، بەڵکو لەسەر بنچینەی حەزکردن لەسەر بەرزی و شكۆمەندی لەم روانگەیەی کە ئێمە خاوەنی ئەم وڵاتەین و، هەروەها ئەگەر زانیمان رەنگدانەوەی ئەم هەست و نەستە لەسەر هەموو چالاکیەکانی رێکخستنی سەربازیدا دەربخەین، تەنیان ئەو کاتە دەتوانین کوردستان بکەین بە گۆرستانی دوژمنان و ژیانێکی خۆشی تێدا ئاوابکەین، هەروەها دەتوانین لەسەر ئەم خاکە هەبوونی مرۆڤایەتی خۆمان بەدەست بخینەوە کە سەدان ساڵە لەدەستمان داوە، هەر بەمشێوەیەش دەتوانین نرخ و رێزگرتن لەناو گەلانی تر بۆ خۆمان دیاری بکەین. بەتێڕوانینی من بە نزیکبوونێکی بەرفراونتر لەو بابەتانەی کەباش دەیانناسین و بە پێشخستنی لێکۆڵینەوە و پێداچوونەوەکانمان لەسەر بناخەی وڵاتپارێزی و، چاوخشاندنێک بە زانیاری جوگرافیمان و، بەهەمان شێوە نوێکردنەوەی وشیاری مێژوویمان و لەسەر ئەم بنچینیەش لەدەرەوەی وڵات هەڵسوکەوت لەگەڵ گیروگرفتە زەحمەتەکانیشی بکەین و سەرنجێک لەمەسەلەی بنیادنانەەوی وڵاتەکەمان بدەین لەبواری ئابووری، کۆمەڵایەتی و… . هتد، ئەوا لەسەر ئەم وڵاتپارێزیە بەهێز دەبن و بە رادەیەکی بەرزیش هیوا و ئاوات لە دەروونتاندا دەڕوێ، لەهەمان کاتدا جۆش و خرۆشی زیاترتان پێ دەبەخشێ لە پێناو بەدەست خستنی وڵات و رزگارکردنی لەژێر دەستی داگیرکەرانی بیانی. ئێمە جاریکیتر هەنگاوی گەورە دەخەینەوە یادی خۆمان و، لە پێناوی ئەنجامدانی ئەم هەنگاوانە بۆ گەیشتن بە ئامانجی پیرۆز و پیکهێنانی ئەو ژیانەی کە دەمانەوێ بەو پەڕی حەماسەتەوە، پێش هەر شتێک پێویستە نیشتیمانمان هەبێت و، دروستکردنی کۆمەلێکی ئازاد بە پێویست ببینین. بێگومان دەبێ ئەمانە بە بناخە بگرین بۆ بەئەنجام گەیاندنی هەر هەنگاوێک. هەر کاتێک ئەم هەست و هۆشیارییەمان لە خۆماندا بەرجەستەکرد، ئەوکات دەتوانین هەنگاوی گەورە بهاوێژین. بەڵام ئەوەی هیچ داخوازییەکی نەبێت و هەڵسێت بە بڵاوکردنەوەی وڵاتپارێزیەک بە پێی چەمکی:” رادەکەم لەم وڵاتە وێران و کەلاوەیە! رادەکەم ئەمە پێویستی من تێر ناکات و دواکەوتووە! رادەکەم ئەمە ناوچەیەکی قەدەغە کراوە و هیچ کولتوورێکی تێدا نییە! لێی رادەکەم ئەمە ناوەندێکی ستەم و زۆرداری و چەوسانەوەیە”. ئەم جۆرە کەسە تۆ بیشێکوژی ناتوانی بیگەڕێنیەوە وڵات و، بەردەوام دەڵێ:” ژیانی تەواو لە ئەوروپادایە و لەو موچەی کە داگیرکەران دەیدەنێ لە دامودەزگاکانی دەوڵەت. شتێکی روون و ئاشکرایە کەکاری ئەم جۆرە کەسانە و خاوەن ئەم چەمکانە زۆر سنوور دراوە، چونکە بەردەوام چاوێکی یا قاچێکی لە نۆکەری و وابەوستەییدایە. لەوانەیە ئەو کەسە پاروێ نانی دەست بکەوێ، بەڵام بێبەش دەبێ لە نەتەوایەتی و تێر دەبێ لەنۆکەرایەتی. لەسەر ئەم بنەمایە خاوەنی ئەم چەمکانە ناتوانێ لە هیچ کاتێکدا هیچ هەنگاوێ ببڕێ بەڵکو لە پێناوی وەرگرتنی موچەیەکی دیاریکراو لەکۆتایی هەر مانگێکدا وەکو کۆسپێک لەبەردەم جوڵانەوەی ئەم کەسە دەبێتە ئاستەنگ. ئایا دەتوانی بیخەیتە سەر کارێک گەر بە کوشتینش بێت؟ ئەو بەو موچەیە خێزانی خۆی بەڕێوە دەبات. بۆیە ئەم موچەیە دەپەرستێت و ناتوانی لێی دوور بخەیتەوە. جگە لەمانە ئەگەر چی ژیان لە ئەوروپا بەڕادەیەکی زۆر سەرنجی مرۆڤ رابکێشێ و بەتایبەتی لەکاتی ئەنجاندانی ئەمە لەژێر ناوی حیزبایەتیەوە دەبێ باش بزانین کەئەو کاسانە بەهیچ شبێوەیە نە حیزبین و نەنەتەوییین، بە پێچەوانەوە ئەمانە دژی شۆڕشن. ئەوەی بەم تێڕوانینە سەیری داگیرکەران و ئیمپریالیزم بکات، ئەوە کەسێکی رووخاوەو، ئەگەر هێزی هەنگاونان لەیەکێکدا لاواز بێت دەتوانین هۆکار و سەرچاوەکەی بگەرێنینەوە بۆ هەڵوێستی ئەو کەسە بەرامبەر ئیمپریالیزم و نەبوونی گیانی وڵاتپارێزی لەخودی ئەو کەسەدا. هەر بۆیە گەشەکردنتان و گەشەی کەسایەتیتان لەگەڵ تێپەڕ کردنی ئەم کەم و کوڕیانە پێکدێت. لەوانەیە بڵێت:” گەیشتن بەم ئاستە زۆر و زەحمەتە، بەڵام ئەو کەسەی بیەوێ ببێتە مرۆڤێکی مەزن و لێهاتو و خەباتگێڕێکی بەتوانا، ئەوا هیچ شتێک بۆ ئەو کەسە نابێتە کۆسپ و تەگەرە.”

کێشە گرنگەکان لە مێژوودا بە فیداکاری و خوێن رشتن چارەسەر کراون. وڵاتپارێزی و نەتەوایەتی پیرۆزیش بە خەبات و تێکۆشانێکی دژوار و بێ ووچان بە چارەسەری خۆی دەگات، کەهەموو شتێکی تێایە؛ فیداکاری و ئەشق لەگەڵ رق و کین، هەروەکو زانست و ئەشق بەجۆرێ یەکتریان بەرجەستە کردووە کە زانستی بەفراوان و ورەی پۆڵایین لەگەڵ هەست و نەستی مەزن زۆر بە پتەوی چونەتە ناو یەک و یەکتری تەواو دەکەن لە قووڵایی تاکە کەسدا. کەواتە چۆن دەتوانین خۆمان بخەڵەتێنین کە مێژوو لە نزیکەوە ئەم راستیانەمان پێ نیشان دەدات؟ چۆن دتوانین دوورە پەرێز بوەستین لە تایبەتمەندیەکانی بنچینە وڵاتپارێزی و جەنگی دیموکراتی، لەکاتێکدا کە تاکە ئەنجامێکی راست و دروست هەبێ دەتوانرێ لە راستی مێژووەوە وەربگیردرێ، بە تایبەتی لەسەردەمی ئێستاماندا کەداگیرکەری فاشی ئێمەی لەتایبەتمەندیەکانی بنچینەیی وڵاتپارێزی دوور خستۆتەوە وهەوڵی ئەوە دەدات کە بە تەواوی ئەو هەستەمان لەلابتوێنێتەوە ودایبچۆڕێنێ. لەم حاڵەتەشدا رادەی رووبەڕوو بوونەوەمان لەبەرامبەریاندا رۆلی ئێمە دیاری دەکات. هەتاوەکو ئەوان بۆ خراپەکاریەکانیان هیچ سنورێک بۆ خۆیان دانەنێن، لەسەر ئێمەش پێویستە ئیرادەی خۆمان زیندوو بکەینەوە و بیکەینە پۆڵا.

پێوەندی‌دار