كاتێك باسی كێشه ئابوورییه‌كان ده‌كرێت جڤاتی مێرووله‌م به‌بیردا دێت
31 ئازار, 2020(لەبەرگیراو لە پەرتووکی سۆسیۆلۆژیای ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجالان)
٤-كێشه ئابوورییه‌كانی كۆمه‌ڵگا
كاتێك باسی كێشه ئابوورییه‌كان ده‌كرێت جڤاتی مێرووله‌م به‌بیردا دێت. ته‌نانه‌ت زینده‌وه‌رێكی بچووكی وه‌ك مێرووله‌ش كێشه‌ی ئابووری (بۆ هه‌ر زینده‌وه‌رێك ئابووری بریتییه له به‌خێوكردن) نابێت،چۆن بوونه‌وه‌رێكی خاوه‌ن ئه‌زموون و ئه‌قڵێكی پێگه‌یشتووی وه‌ك مرۆڤ كێشه‌ی ئابووری جەرگبڕی ده‌بێت، تەنانەت چۆن دووچاری دۆخێكی شه‌رمه‌نده‌ی وه‌ك بێكاری ده‌بێت؟ چی له سروشتدا هه‌یه ژیری مرۆڤ كاری له‌سه‌ر بكات و نه‌توانێت بیكات به ئیش؟ مسۆگه‌ر گرفته‌كه نه له میكانیزمی سروشتدایه، نه په‌یوه‌ندیشی به ژینگه‌وه هه‌یه. گورگه زۆرداره‌كه‌ی مرۆڤ له‌ناو خۆیدایه. هه‌ركێشه‌یه‌كی ئابووری، له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه بێكاری، په‌یوه‌ندی بهسهرمایهكردنی كۆمه‌ڵگاوه هه‌یه.
بێگومان شیكاره‌كه‌ی ماركس سه‌باره‌ت به بابەتی سه‌رمایه هێژایه. په‌یوه‌ست به قۆناخی قه‌یرانه‌وه هه‌وڵی روونكردنه‌وه‌ی بێكاریش ده‌دات. ئه‌وه‌ی جێگای داخه، نه‌خۆشی پۆزێتیڤیزم له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا تووشی ئه‌ویش بووە. نه‌خۆشی زانستگه‌رایی له ئه‌نجامدانی شیكردنه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی كۆمه‌ڵگای مێژوویی به‌ربه‌ستی كردووه. ئه‌وه‌ی من هه‌وڵی ئه‌نجامدانی ده‌ده‌م پیشاندانی ئەو راستیەیە کە: سه‌رمایه ئابووری نییه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ئامرازه بهكاریگهرهكهی ده‌رخستنی ئابوورییه له‌ناوه‌ڕۆكی خۆیه‌وه. بیانوو هۆكاری هه‌ره سه‌ره‌كی ئه‌م پێناسهیهشم، هیچ كاتێك له‌په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگادا ئامانج قازانج و سه‌رمایه نه‌بووه، بگره جێگاشی نه‌بۆته‌وه. ده‌شێت بیر له كۆمه‌ڵگایه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندو خۆشگوزه‌رانی بكرێته‌وه. ئه‌خلاق و سیاسه‌ت بۆ ئه‌مه كراوه‌ن. به‌ڵام له دۆخێك‌دا كه كۆمه‌ڵگا له‌ناو نه‌بوونی پێوستیه‌كان و بێكاریدا گرمۆڵه بووبێت، له ده‌وروبه‌ردا باسكردنی سه‌رمایه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندێتی تاوانیشی تێپهڕكردووهو په‌یوه‌ندی به قڕكردنی كۆمه‌ڵگاوه هه‌یه. پێناسه‌كردنی شارستانیه‌ت وه‌ك خودی گرێی كێشه‌كان، بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كهپاوانی سه‌رمایه كۆڵهكهكهیهتی.
رۆزا لوكسمبورگ كاتێك کەڵەکەبوونی سه‌رمایه به هه‌لومه‌رجی كۆمه‌ڵگا ناسهرمایهداریهكانهوه ده‌به‌ستێته‌وه، نزیك بە راستیه‌كی زۆر گرنگ بۆته‌وه. ئه‌گه‌ر لهكهنارهوه بیتوانیبایه كه‌مێكی تر به‌ره‌و ناوه‌وه بچێت، ئه‌وكاته ده‌یبینی كه ته‌نیا گرێدراوی كۆمه‌ڵگا ناسهرمایهدارهكان نییه، به‌ڵكو دەست بەسەر بەهاکانی کۆمەڵگادا دەگرێت و وه‌ك گه‌نه خوێنی كۆمه‌ڵگا ده‌مژێت و ده‌ئاوسێت، دڵوپێك له‌و خوێنه‌ش ده‌رخواردی کرێکاران دەدات و به‌مجۆره كردوونیهتی به هاوبه‌شی تاوانه‌كه‌ی. به‌شێوه‌یه‌كی روون وئاشكرا ده‌یڵێم: نكوڵی له‌هه‌وڵه‌كانی كاركهرانیش ناكه‌م، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی ده‌توانرێت پێكهاتنی سه‌رمایه به ره‌نجی كاركهرانهوه ببه‌سترێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌چوارچێوه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی ــ مێژوویی ــ كۆمه‌ڵایه‌تی بیری لێبكرێته‌وه ئه‌م بڕه رێژه‌ییه‌ش واتای خۆی له‌ده‌ستده‌دات. به‌هۆی كێشه ئیكۆلۆژیهكانهوه رۆژ به رۆژ زیاتر ئاشكرا ده‌بێت كه ئیندوستریالیزم ئامرازێکی تاڵانکاری سەر پشتی كۆمهڵگاو ژینگه‌یە. كامه مرۆڤی بیناو خاوه‌ن زانیاری ده‌توانێت نكوڵی له‌وه بكات كه له رۆژی ئه‌مڕۆماندا به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی كار (خستنهكار) و كاركهره وه‌ستاكان نه‌بوونه‌ته توێژێكی هه‌ره تایبه‌تی كۆمهڵگاو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا بێكاری وه‌ك هه‌ره‌سی به‌فر له‌زیادبووندایه؟ چینه پێشكه‌وتووه‌كانی پیشه‌سازی، بازرگانی پاوانخوازو توێژه‌كانی پاره‌داركردن (فینانس)، واته پاوانه‌كانی سه‌رمایه له‌میانه‌ی پڕۆژه‌كانی "شه‌راكه‌تی فره‌به‌ش" چاك دەستەواژەی كاركهریان بێواتاكردووه. بینینی ئه‌و راستیه گرنگه كه رۆڵی كاركه‌ر بۆ ئه‌و قایشه بچووككراوه‌ته‌وه كه پاوانی سه‌رمایه بهكۆمهڵگاوه ده‌به‌ستێته‌وه. هه‌روه‌كو چۆن رۆڵی سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌ت، واته وەک چۆن سۆسیالیزمی بونیادنراو سیستەمێکە پشت بە "كاركه‌ری سازشكار" دەبەستێت، سه‌رمایه‌داری تایبه‌تی كلاسیكیش كاركه‌رێكی سازشكاری هاوشێوه‌ی هه‌یه. ئه‌مانه هه‌مووكاتێك به‌یه‌كه‌وه له‌ناو كۆمه‌ڵگا گه‌شه‌یان كردووه. ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی ده‌مێنێته‌وه، ئه‌و كۆمه‌ڵگا ناسهرمایهداریهیه كه به‌بیری رۆزادا هاتووه.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بدرێت لێره‌دا جیاوازی نێوان سه‌رمایه‌داری و ناسه‌رمایه‌داری پێناسه ده‌كرێت. لای رۆزا هه‌ردووكیان شێوه‌یه‌كن له شێوه‌كانی كۆمه‌ڵگا. هه‌ڵسه‌نگاندنی من زۆر جیاوازتره، سه‌رمایه‌داری وه‌ك شێوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵگا نابینم، به‌ڵكو وه‌ك رێكخستن و تۆڕێكی به‌رفراوانی هه‌ڵده‌سه‌نگێنم كه لەسەر پشتی کۆمەڵگا ئاوا بووەو زێده-به‌ها تاڵان ده‌كات، ئابووری وشك ده‌كات، بێكاری ده‌ئافرێنیت، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات رێكده‌كه‌وێت و ئامرازه به‌هێزه‌كانی هه‌ژموونگه‌رایی ئایدیۆلۆژی به‌كار دێنێت. له قۆناخی دواییدا توێژی كرێكاره شازشكارهكانیشیان خسته ناو ئه‌م رێكخستنه‌وه. كاتێك دیسان به‌مجۆره ناوه‌ڕۆكی تۆڕی پاوانخوازی پێناسهدهكهم، ئامانجم به‌لاوه‌نانی چه‌ندین تێگه‌یشتنی هه‌ڵه‌یه. به‌تایبه‌تیش پێویسته كاره‌كته‌ری ته‌ڵه‌كه‌بازی دەستەواژەی "كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری" ئاشكرا بكه‌م. چونكه بەخشینی خه‌سڵه‌تێكی به‌مجۆره بهپاوانی سه‌رمایه‌داری به زیاده‌وه هەڵوێستێکی چاكه كردنه. سه‌رمایه ده‌توانێت تۆڕی رێكخستنی دروست بكات. پێویسته زۆر باش بزانرێت كه مافیاش تۆڕێكی ناقۆڵای سه‌رمایه‌ی هه‌یه. تاكه هۆكاری ناونه‌بردنی تۆڕی سه‌رمایه به‌مافیا، هێزه ههژموونگهراییهكهی لهناوكۆمهڵگاو پهیوهندیهكهیهتی به ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمیه‌وه. ئه‌گه‌ر وه‌ها نه‌بوایه وه‌ك تۆڕێك ده‌مایه‌وه كه هێنده‌ی مافیاش خاوه‌ن رێسای ئه‌خلاقی نه‌بێت.
به بایه‌خه‌وه پێویسته ئه‌م خاڵه‌ی له‌سه‌ر زیاد بكه‌م: كشتوكاڵ، بازرگان و پیشه‌سازی قه‌باره ناوین به سه‌رمایه‌دار دانانێم. ئه‌مانه تا راده‌یه‌كی مه‌زن له‌پێناو پێداویستیه ئابوورییه راستهقینهكانن، هه‌رچه‌نده به‌شێوه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه بخرێته ژێر مه‌قاشی سه‌رمایه‌وه، به‌ڵام توێژێكی كۆمه‌ڵایه‌تین كه تا رادەیەکی زۆر لەپێناو پێداویستیە راستەقینەکانی ئابووریدا هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنان ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها كڕین و فرۆشتنی كاڵا بچووكه‌كانی بازاڕ‌و ئه‌وانه‌ی ئه‌م كاڵایانه لهخستنهگهڕو كاره بچووكه‌كاندا به‌رهه‌مدێنن، ئه‌وانیش به‌سه‌رمایه‌دار دانانێم. چونكه ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی پیشه‌ی جیاوازن به سه‌رمایه‌دار دانانرێن. جگه له توێژه سازشكارهكان، ته‌واوی كاركه‌ران، لادێییه‌كان، خوێندكاران، فه‌رمانبه‌ران، پیشه‌كارانی ده‌ست، منداڵان و ژنان بڕبڕه‌ی پشتی كۆمه‌ڵگا پێكدێنن. هه‌وڵی پێشخستنی ئه‌م پێناسه‌یه بۆ كۆمه‌ڵگای ناسه‌رمایه‌داری ده‌ده‌م. واته هه‌روه‌كو زۆربه‌ی ماركسیسته‌كان ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن مه‌به‌ستم له كۆمه‌ڵگا ناسهرمایهدارهكان دەستەواژەكانی فیوداڵ، چه‌شنی ئاسیا و نیمچە-فیوداڵ نییه. به‌بڕوای من ئه‌م دەستەواژانە هه‌روه‌كو چۆن پیشانده‌ری راستی نین، به‌ڵكو زیاتر په‌رده‌پۆش راستی ده‌كه‌ن. ئه‌م شیكردنه‌وانه ته‌نیا سه‌باره‌ت به‌و تۆڕانه‌ی سه‌رمایه ناكه‌م كه له‌دوای سه‌ده‌ی شازدهههمەوە له ئه‌وروپا به‌ناوه‌ند بوو، به‌ڵكو له‌چوارچێوه‌ی ته‌واوی تۆڕه‌كانی سه‌رمایه (پاوانه بازرگانی ــ سیاسی ــ سه‌ربازی ــ ئایدیۆلۆژی، كشتوكاڵی و پیشه‌سازی) پێشی ده‌خه‌م كه به‌درێژایی مێژوو زێده-به‌هایان زه‌وتكردووه. ئاشكرایه بۆ بینینی راستی ئه‌م شیكارهمان له راستینه‌ی سه‌رمایه‌ی فینانسی جیهانگیری رۆژگاری ئه‌مڕۆماندا پێویستیه‌كی زیاتری به لێكۆڵینه‌وه نییه.
بینینی كاره‌كته‌ری دژە-سه‌رمایه‌ی سروشتی كۆمه‌ڵگا زۆر بایه‌خداره. له‌كاروانی هه‌زاران ساڵه‌ی خۆیدا كۆمه‌ڵگا ئاگاداربووه كه كه‌ڵه‌كه‌بوونی سه‌رمایه كاریگه‌ریه‌كی پڕوكێنهرانهی هه‌یه. بۆ نموونه؛ هیچ هێزێك نه‌ماوه سو‌و (ربا) ریسوا نه‌كات كه یه‌كێك له په‌یڕه‌وه كاریگه‌ره‌كانی كه‌ڵه‌كه‌كردنی سه‌رمایه‌یه.
ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی ده‌ڵێت ئه‌و بێكاریه‌ی له رۆژگاری ئه‌مڕۆماندا وه‌ك هه‌ره‌سی به‌فر گه‌وره ده‌بێت به ئامانجی دابینكردنی كرێكاری هه‌رزان و نه‌رم له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌وه پێشخراوه، هه‌ڵسه‌نگاندنێكی زۆر ناته‌واوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مه لایه‌نێكی راستییه، به‌ڵام هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كه‌ی، بۆ ئه‌وه‌یه كه سه‌رمایه كۆمه‌ڵگا به‌و چالاكیانه ببه‌ستێته‌وه كه به‌دوای قازانجدا راده‌كات. چالاكیه‌ك له‌پێناو بەدەستهێنانی قازانج-سه‌رمایه ئەنجام بدرێت مسۆگه‌ر له‌گه‌ڵ پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانی كۆمه‌ڵگا یه‌كناگرێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌و بهرووبومهی له‌پێناو تێركردنی كۆمه‌ڵگا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت قازانجی نه‌بێت كه‌واته سه‌رمایه هیچ گرنگی به‌وه نادات كه كۆمه‌ڵگا له‌برسان و به‌هۆی هه‌ژاری تێکده‌شكێت-له رۆژگاری ئه‌مڕۆماندا به ملیۆنان مرۆڤ له‌م رهوشهدان-بۆ نموونه كه‌مێك له‌بڕی ئه‌و سه‌رمایه‌ی هه‌یه بۆ كشتوكاڵ بخرێته كار، هه‌رگیز كێشه‌ی برسێتی نامێنێت و روونادات. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رمایه به‌رده‌وام بواری كشتوكاڵ چۆل ده‌كات و تێكیدهدات. هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه راده‌ی قازانج لهكشتوكاڵدا یان هیچ نییه یاخود زۆر كه‌مه. له‌كاتێكدا پاره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر به‌پاره قازانج ده‌كات، هیچ سه‌رمایه‌دارێك بیر له كشتوكاڵ ناكاته‌وه. هه‌رگیز ئه‌مجۆره بیركردنه‌وه له‌كاره‌كته‌ری سه‌رمایه‌دا جێگای نابێته‌وه. جاران بە سیفەتی پاوان ده‌وڵه‌ت یارمه‌تیه‌كی باشی بواری كشتوكاڵی ده‌كرد. به‌ڵام به‌رامبه‌ره‌كه‌شی به‌شێوه‌ی به‌رووبووم یاخود پاره-باج وه‌رده‌گرت. بازاڕەکانی سه‌رمایه‌ی ئێستاكه ئه‌مجۆره چالاكیانه‌ی ده‌وڵه‌تیان بێ‌واتا كردووه. هەر بۆیە ئەو دەوڵەتانەی دەیانەوێ کۆمەک بە کەرتی کشتوکاڵ بکەن له ئیفلاسكردن رزگاریان نابێت.
كه‌واته به‌هۆی سیاسه‌ته رۆژانه‌یی و كاتیه‌كانه‌وه نییه كه سه‌رمایه پێبه‌پێ جه‌سته‌ی سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگا به‌بێكاری و هه‌ژاری ده‌هێڵێته‌وه، به‌ڵكو به‌هۆی كاره‌كته‌ره بونیادیهكهیهتی. به‌بێ ئه‌نجامدانی هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك و ته‌نیا له رێگای تێروانینێكی ئاساییه‌وه ده‌توانرێت ببینرێت ئه‌گه‌ر به كرێیه‌كی زۆر هه‌رزانیش خوازیاری كاركردن بن، دیسان کێشەی بێكاری ناو كۆمه‌ڵگا چاره‌سه‌ر نابێت. دووباره ده‌یڵێمه‌وه پێویسته باش بزانرێت تا سیسته‌م و سیاسه‌ته‌كانی به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین قازانج له‌به‌ین نه‌برێن كه له‌سه‌ر زێده ــ به‌ها ئاواكراوه، كۆمه‌ڵگا له بێكاری و هه‌ژاری رزگاری نابێت.
بۆ نموونە ئه‌و شوێنه‌ی به‌درێژایی مێژوو چه‌ندین كۆمه‌ڵگای تێركرد، پانزده هه‌زار ساڵ دایكایه‌تی بۆ كۆمه‌ڵگای نیولیتیك كرد، واته بۆچی له پێده‌شته‌كانی میزۆبۆتامیا بێكاری و برسێتی بڵاوبۆته‌وه؟ ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی بۆ دابنرێت كه ئامانجی قازانج نه‌بێت، هه‌ڵمه‌تی بۆ بكرێت، به‌گوێره‌ی پێوانه‌كانی رۆژگاری ئه‌مڕۆمان زۆر به ئاسانی ده‌توانێت خۆراکی بیست و پێنج ملیۆن مرۆڤ دابین بکات و زیاده‌ش ده‌مێنێته‌وه، تاكه پێویستی ئه‌م ده‌شتانه و مرۆڤه‌كانی ئه‌و ده‌سته‌ی سه‌رمایه نییه كه نایانخاته ناوكارهوه، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و ده‌سته (ده‌ستی تایبه‌ت بێت یان ده‌وڵه‌ت هیچ جیاوازی نییه) یه‌خه‌ی به‌ربدات كه تاكه هۆكاری بێكاری، برسێتی و هه‌ژارییه. تاكه شتی پێویست، به‌یه‌كگه‌یشتنی خاك و ده‌ستی ره‌نجده‌ری راسته‌قینه‌یه: له‌به‌رئه‌م هۆكارانه‌یه كه پێویسته سیاسه‌تی دیموكراتیانه به‌چوار په‌ل و چاو و مێشكێكی راسته‌وه ئه‌ركه‌كانی خۆی راپه‌ڕێنێت.
بەردەوامە…