• پەیامی رێبەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ ٨ی مارس

    8 ئازار, 2019

    هیچ چیرۆکێک هێندەی بەسەرهاتی کۆیلە کردنی ئازادی ژن، من توورە و لە هەمان کاتدا تامەزرۆ ناکات و نامخاتە ژێر کاریگەریەوە.ئازادی ژن لە لای من، لە ئازادی نیشتمان و کولتوور چاکترە. لەو پێناوەدا پێویستە مرۆڤ، ئازادی خواز بێت، بەتایبەت ژنان تەواوی هەوڵدانی خۆیان لە بابەتی ئازادیدا بدەن تاوەکو خەلاسییان بێت. هەر نەتەوەیەک کە ژنی ئازادی تێدا نەبێت،توانای بوون بە نەتەوەیەکی ئازادی نابێت. وێڕای ئەوەش شۆڕشێک کە نەبێتە هۆکاری ئازادی ژن، ناتواندرێت وەکو شۆڕش لە قەڵەم بدرێت. هەروەها رێکخراوێک کە توانای رێکستن کردنی ئافرەتانی نەبێت، لە واتای راستی خۆی بە پەراوێز کێشراوە. رۆڵ و پێگەی ئافرەتان نابێت تەنیا بە دەڤەرە دیاریکراوەکان سنوور دار بێت، پێویستە لە تەواوی گۆڕەپانەکان خاوەنی هزوورێکی چالاک بن و هەموو کاتێک خاوەنی روانگە و رادەربڕینێکی تایبەت بە خۆیان بن. دیاردەگەلێک وەکو کوشتنی ژنان و هاوسەرگیری لە تەمەنی منداڵیدا، تووندوتیژی و شەڕ لە دژی ژنانە. لەسەر ئەم بنەمایە، پێویستە ژنان بۆ چارەسەر کردنی بەشێک لە کێشەکان و دۆزەکانیان، هێزی ئابووری خۆیان باشتر بکەن. بۆ گونجاندنی ئەم بابەتە، کۆمۆنی ئابووری تایبەت بە خۆتان بونیاد بنێن و هەروها جێگاگەلێک وەکو ناوەندی بڕیارە حەیاتییەکان بونیاد بنێن. زۆرتر ژیان،لە پێناو بونیان و بەهاکان،  شەڕ، لە پێناو بەدەست هێنانی ژیانی ئازاد، بکەنە بناغەی ئامانجەکانتان. هەوڵ بدەن بەجێگای دادخوازی، هەلومەرجە هەییەکان بگۆڕن. لەکاتی کۆبوونەوەدا، پێویستە بیر لە رێگاچارە بکەنەوە و لە بەرامبەر ژن بوونتان بڕواتان بە خۆیان هەبێت و هیوادار بن و لە گونجاندنی کاروبارەکان زۆرتر بڕوامەند بن. دیسان دەیڵەمەوە: شەڕ بۆ ئازادی ژن گرنگی پێدراوە چونکە، دۆزی ژن، دۆزێکی سیاسیش حیساب دەکرێت و پێویستە لە گۆڕەپانی سیاسەت، بەهێز بکرێت. لە پێناو ئەم کارەدا ،لە تەواوی گۆڕەپانەکانمۆدێلی هاوسەرۆکایەتی بونیادبنێن، کە لەم رێگایەوە ئازادی و هۆڤییەتی خۆیان رەوا بکەن. ئازادی و یەکسانی تەنیا لە پێناو  ئازادی ژناندا دەرەخسێت. ئێمەش لەو بارودۆخەی ئیستا دا نیوەی رێگامان بڕیوە. هیچ کات لەبیر مەکەن ئەوەی گرنگە نە دوایی رێگا، بەڵکو بڕینی ئەم رێگایە، بە تامەزرۆیی، جۆش و هەروەها بە شێوەی گروپییە. لە کۆتاییدا وێڕای بیرکردنەوەیەکی وەها و روانگەیەک بە عەشقێکی گەورە سڵاو لە هەموو ژنان و هەڤاڵان دەکەمو هەروەها پیرۆزبایی ٨ی مارس، رۆژی جیهانی ئافرەتان لە هەمووئافرەتان دەکەم.

     

     



    کژار