لە پێناوی پەرەدان بە کۆمەڵگەی ئازاد – تاکی ئازاد

23 ئه‌یلول, 2017

بەشی یەکەم

لە دروستبونی بونیادە هزریەکان لەسەر بنەمای میتۆلۆژی، ئایین، فەلسەفە و زانستەکانی تا ڕۆژی ئەمڕۆ

تێگەیشتنێک باڵادەستە کە زانست لە پاوانی پیاو دا دەبینێت، وەک داهێنان و بەرهەمی جەوهەری پیاو

حیساب دەکات و وەک بوارێکی پیاوە کە ئەو دەتوانێ لەسەر ئەزمونەکانی قسە بکات، ئەو تێگەیشتنەش

پەسەند کراوە. کاتێ لەو تێگەیشتنە دەڕوانرێ لە جەوهەری خۆی دا بەشێکی زۆری نزیک لە ڕاستیەوە

دیارە. بونیادنانی دەسەڵاتداری پیاوی باڵادەست تا ئێستا بە هاوکاری و شێوەگرتنی بێ سنوری هەرچوار

بواری هزر، زانیاری لە ژن و ژنیشی لە زانیاری دوورخستۆتەوە. بۆ ئەوەش ژن لە میتۆلۆژی دا لە کەسی

تیامات دا بە دەستی کوڕەکەیماردۆک دەکوژرێت. ژن لە ئایین دا بە پاساوی ئەوەی بە هاوکاری مار

سێوی لە داری مەعریفە کردۆتەوە و بە هاوسەرەکەی داوە، هەر لەسەر دەستی ئەو لە بەهەشت دەکرا.

زیندانی کرا. لەو بزوتنەوە » ژن، پیاوە بە سەقەتی لە دایک بووە »؛ لە فەلسەفەدا ژن لە پێناسەی

لە مێخ و گیۆتین درا » جادوگەر » هزریانەی کە زانست هێشتا هەنگاوی بەرایی دەنا، ژنی بە پاساوی

و بە زیندوویی سوتێنرا. هەندێ جار کچان بە بەرچاوی دایکیانەوە یان دایک بە بەرچاوی کچیانەوە

سوتێنران. هەرگیز ویژدانی زانستی نەهەژاند. چونکە بە گوێره ی ئەوە بێ، ویژدان شتێک نیە کە زانست

بیسەلمێنێ، یان بە چاو ببیرێ، گوایە دیاردەیەکی میتافیزیکە بە دەست ناگیرێت، بەو پێیەش بوونی

نیە.

بۆ ئەوەی ژن جارێکی تر دەستی نەگات بە زانیاری – مەعریفە زانست و بە تایبەتی بۆ ئەوەی کە

هیچ زانا نەبێ، بە ڕێی میتۆلۆژی، کۆمەڵکوژی دایکانیان وەک قارەمانێتی بە کۆمەڵگە ناساند. ئایینەکان

ژنانیان کردە دۆستی شەیتان کە نەفرەتی کۆمەڵگە، لەوەش زیاتر نەفرەتی پیاو لە بەرامبەر ئەو فریشتەیە

ئەوی بچوککردەوە، « بێ عەقڵ » بوو کە لە ئاست خودا سەریهەڵبڕیبوو. فەلسەفە بە دەستەواژەی

زانست لە ژێر ناوی ئەوەی لە دسپلینێکدا پێویستی بە پێناسە کردنی هەبوونی ژن نەبینی، وەک مرۆڤ

حیسابی بۆ ژن نەکرد. ژن وەک داگیرکراوێکی داگیرکارە، یەکەمین و کۆنترین کۆیلە و وەک ئەوەی کە

هەموو ئازادیەکانی تر، مافی وەرگرتنی زانیاری، بەرهەمهێنانی زانست و پەیوەندی بە مەعریفەوە کرایە

سوتماک، وەک ئەوەی بووبێ بە ژێر کاولاشی شۆڕشی گوندی سەردەمی نیۆلۆتیکەوە کە خۆی داهێنەری

بووە.

فێڵبازیەکی کە عەقڵی پیاوی باڵادەست دایهێناوە و هەزاران ساڵ چەرخەکەی ده سوڕێنێ، کێ بیەوێ

لە ناوی ببات، کاتێ لێی نزیک دەبێتەوە دەیکاتە هەزار و یەک پارچە. فەرمانێكی ئەو فێڵبازیەی

دەبێ ژن هەرگیز دەست بۆ مەعریفە نەبات و مەعریفەش ئیر هەرگیز »؛ عەقڵی پیاو دایهێناوە د هڵێ

نابێت لەگەڵ هەست، نەست، ژیری و هزری ژن بگەنە یەکر. لە پێناوی جێبەجێکردنی ئەو فەرمانە

وەک خۆی، دونیایەک لە لایەن پیاوی باڵادەستی باوکسالار ئافێراوە. لە میتۆلۆژی دا ئەفسانە، لە ئایین

بەو پێیەش بە دا دانی فەرموودە بەناوی خودا، لە فەلسەفەدا وەک دۆستی مەعریفە پێناسە دەکرێ

قێزکردنەوە لە ژن، لە ژێر ناوی زانستیش دا مافی ئەشکەنجە کردنی بە خۆی داوە، بەو گەمانە عەقڵی

پیاو بووە دەسەڵاتدار.

هەرچەندە دوای پێنج ه هزار ساڵ لەسەر بنەمای مەعریفە زانست و زانیاری دزراو پەرە بە گفتوگۆ

و مشتومڕ لەسەر دەسەڵاتداری بدرێ، وەک دۆزینەوەی مرواری حەقیقەت دەسەلمێنێ. وێڕای گەمە

و فێڵبازیەکانی عەقڵی پیاوی دەسەڵاتدار بەڵام لە ئاست ژیری ورد، هەستبەرز، هەستیاری و نەستی

ژن، بن کەوتووە. لەبەرئەوەی وێڕای ئەو هەموو هەوڵەی نەیتوانیوە ببێتە تەگەرە لەبەردەم سەرلەنوێ

گەیشتنەوەی ژن بە مەعریفە و هەروەها خۆ گەیاندنی مەعریفەش بە ژن. مەعریفە زانست و زانیاری

دزراو و سەرچاوەکانی مەعریفەی دایک کە دەویست لەناوی بەرێ، جارێکی تر بۆ عەقڵی ژن دەگەڕێتەوە

انەی هەزاران ساڵ قڕکران و گەڕانەوەیان » جادوگەر « بۆ ئەوەی یادەوەری ڕۆحیی هەموو ئەو ژنە زانا و

بە شێوەیەکی تەندروستانە، ئەتیک ئەستاتیکانە پێک بێ و بۆ دیدارێکی نوێ لەگەڵ کۆمەڵگە دەڵێین

ژنۆلۆژی.

لە مێژووی هەزاران ساڵی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی دا مەعریفە زانیاری لەسەر بنەمای ئەزمونە

کۆمەڵایەتیەکان کەڵەکە بوو. بەپێی زانست مەزەندە دەکرێت کە مرۆڤی هۆمۆهابیلیس دوو ملیۆن

و ٥٠٠ هەزار ساڵ لەمەوبەر تاشەبەردی بەیەک شکاندبێ و ئامێرە بەراییەکانی لێ دروستکردبێ و و

بەکاری هێناوە، واتە مرۆڤی کارامە بووە. بە داتاشینی بەرد بەدەستی مرۆڤ، زانست و تەکنیکیش

دەستی پێکرد، بەڵام ئەو قۆناغەی تا گەیشتۆتە داتاشینی ئەو بەردە قۆناغێکی کەڵەکەبووە. واتا زانیاری

کۆمەڵگەیی بەرهەم هاتووە. ئەو کۆمەڵگە داییکانەی لەسەر بنەمای ناسنامەی کۆمەڵایەتی ژینگەیی

ژنە، لەسەر ئەوە کۆک و هاوبەش ببوون کە هەموو پێویستیەکانی ژیانی ڕۆژانە ) شەڕ و ئاشتی –

زەوی و زارئاژەڵداری نیشتەجێبوون، کۆچکردن، پەیوەندیەکانی ژن – پیاو منداڵ ( بە مەعریفەی

کۆمەڵگەبوونی ژن بونیادنرا و پەرەیسەند. ئەو قۆناغە تا دەستپێکردنی سەردەمی باوکسالاری، بە دەیان

هەزار ساڵ شێوازی ژیان بووە.

@page { margin: 2cm }
p { margin-bottom: 0.25cm; direction: ltr; line-height: 120%; text-align: left; orphans: 2; widows: 2 }

بەردەوامی هەیە…..

پێوەندی‌دار