بۆ دایکم کە نەیهێشت وەک ئەو بم !

15 ئه‌یلول, 2017

@page { margin: 2cm }
p { margin-bottom: 0.25cm; direction: ltr; line-height: 120%; text-align: left; orphans: 2; widows: 2 }

@page { margin: 2cm }
p { margin-bottom: 0.25cm; direction: ltr; line-height: 120%; text-align: left; orphans: 2; widows: 2 }

ئارین زانا

 

دایە گیان

ئەی فریشتە یاخییەکەی بارەگای خودا

من جەورکێشی کامە تاوانتم

وا بە گریانەوە خونچەی چاوەکانم پشکووت؟!

تۆ لە کامە عەشیرەتی

وا بە گریان پێدەکەنی و

خەم لە باوەشتا ئارام ئەگرێ

و

منی ماندووش

بە لای لایەت وچان دەدەم؟!

لەم مەملەکەتی ڕەنجەدا

بۆ بەشی تۆ هەر خنکانی هاوارتە؟!

نا دایە گیان!

من یاخی ئەبم لە تۆش و

لەو قانوونی حەیا و شەرمە

وا ئایەت ئایەت لە بەرت بوو

و وەک زەروویەک دەماری ژینی دەمشتی!

ئەرێ دایە !

لەم هەرێمی چیا و کەزی یە

هاوار ئەکەم

بارەگای خوداکان هەژا!

ئەو ئەلف و بێی ئازادییە

وا لای لایەت فێری کردم

ئێستاکە قاموسێکە وا

هەزاران گوڵی چیایی

لە سەر دڵیان دەنەخشێنن !

@page { margin: 2cm }
p { margin-bottom: 0.25cm; direction: ltr; line-height: 120%; text-align: left; orphans: 2; widows: 2 }


 

پێوەندی‌دار