• کوشتنی پیاوی کلاسیک فەلسفە و ئایدیۆلۆژیای منە!

    1 ئایار, 2023

    رێبەر ئاپۆ

    ئێمە باسی کوشتنی پیاوێتیمان کرد و لێرەشدا دەخوازم باس لەو پیاوێتییە بکەم کە لەخودی خۆمدا بەرجەستەم کردووە، ئەمەش بۆ ئەوەیە کە هیچ کەسێک تاوانبار نەکەم و لەم رووەوە دەڵێم؛ سەرەتا پیاوێتی کلاسیکم لە خۆمدا کوشت. هیچ بە خەیاڵیشمدا نایەت کە ژنان یاخود پیاوان بەرامبەر بەو هەنگاوە خەمگین بن. ئەمە لەلای من فەلسەفە و ئایدیۆلۆژیایەکە. هەر بەگوێرەی ئەمەش دەژیم و دەستبەرداری نابم. لەوانەیە کەسانێک ئەمە بە بێ ئەخلاقی و گومڕابوونێکی مەزن ناو ببەن. ئەوە بیر و بۆچوونی ئەوانە. رێز لە بۆچوونیشیان دەگرم. پێویستە ئەوانیش رێز لە بۆچوونی من بگرن. من نەفرەت لەوە دەکەم ببم بە پیاوێک لەو پیاوانەی سیستەمی ئێستا. پیاوێتییەکی وەها بە داڕووخانێکی مەزن و سەرچاوەی چەپەڵی و زەلیلبوونێکی مەزن دادەنێم. بە لای منەوە لەڕێی پیاوێتیەکی وەهاوە، هەڵکردن و ژیان لەگەڵ ژنێکدا سەخترین ئەشکەنجەیە. مەحاڵە بکەومە ناو ژیانێکی درۆکان و یەکتری دەگەن. بەیەکگەیشتنی تەواوی ئەو هەستانەی کە بێ سنوور مرۆڤ لاواز دەکەن، تێکەڵبوونی سەرجەم ئەو رەفتارانەیە کە مرۆڤ چەپەڵ دەکات.

    تێوریەکی نوێی ئەشق لەپێناو کوردان دەئافرێنین.

    بێگومان لایەنی دووەمی ئەم بابەتە کە بەچڕوپڕی هەڵوەستەی لەسەر دەکەم، گشتگیرترە و هەموو کەسێک پەیوەندیدار دەکات. هەوڵمداوە زیاتر ئەم لایەنە بۆ کۆمەڵگای کوردەواری روون بکەمەوە و بەرجەستەی بکەم تیۆریەکی نوێی ئەشقە. لەکاتێکدا شەڕو تێکۆشان لە پێناو ئازادی کوردان پێشدەخەین لەوانەیە بڵێن:” ئەم ئەشقە لەکوێوە دەرکەوت؟”

    لەڕاستیدا گەلی کورد نوێنەرایەتی گەلێک دەکات کە بێ بەشکراوە لەئەشق و خۆشەویستی. خۆشەویستی لەئاستێکی مەترسیداردا وشک کراوە و دووچاری کۆمەڵکوژی هاتووە. لەڕاستیدا کەسانێک هەن کە بەرۆشنبیر دەناسرێن. وەک دەزانین رۆشنبیران خەریکی ئەدەبیات و هونەرن و گوایە لەهەوڵی شرۆڤەکردنی هەست و دڵی مرۆڤدان، بەڵام بەداخەوە کە باس دێتە سەر کوردان هیچ زانیاریەکیان نییە و پێی نامۆن. بۆیە دەپرسم: دڵی کورد لەکوێیە و کەی لەدەستی داوە؟ ئەو دڵەی کە کورد ئێستا خاوەنێتی دڵی کێیە؟ هەست و سۆزی کورد، هەست و سۆزی کێیە؟ ئەگەر رۆحێکیشی هەبێت، ئەوا ئەو رۆحە رۆحی کام بێگانەیە؟ رۆحی بەکێوە گرێدراوە. ئەمە رۆحی کامە نۆکەرە؟ ئەمە چ بێویژدانی و چ بێ چارەییەکە؟ پێویستە سەرجەمی ئەم پرسیارانە روون بکرێتەوە و وەڵامیان بدرێتەوە.

    ٣٠٠ ساڵ پێش ئێستا،ئەحمەدی خانی لەپەرتووکەکەی خۆیدا کەناوی” مەم و زین “ە ئاماژەی بە ئاخافتنێک کردووە، بەلای منەوە هێشتا گرنگی و بایەخی زۆری هەیە کە دەڵێ:” من بۆیە ئەم پەرتووکە دەنووسم تاوەکو ئەوە روون بکەمەوە و بیسەلمێنم کە کوردان بێ ئەشق و عیرفان نین، بەڵکو ئەشق و قارەمانێتی و زانستیشیان هەیە” لەڕاستیدا ئەمە ئاخافتنێکی بەنرخە، ئەگەر سەرنج بدریت تەنانەت لەو سەردەمەدا باس لە پێداویستی ئەشق و عیرفان دەکات بۆ کوردەکان. لێرەدا ئەوەی ٣٠٠ ساڵ پێش ئێستاش هەبووە لەدەست دراوە. تەنانەت ئەشقی مەم و زینینش بە ئەنجام نەگەیشت و هەردووکیان مردن و سووتان. تەنانەت لەنو راستینەی کۆمەڵگای ئەو سەردەمەدا ئەوەندە کڵۆلبوون کە نەیانتوانیوە تەنیا وتەیەکیش بدرکێنن. بێگومان لەڕۆژی ئەمڕۆشماندا کێشەیەکی بەو جۆرەمان هەیە.

    ئێوە باسی هاوسەرگیری و خێزان دەکەن، منیش لێرەدا ئەم پرسیارەتان ئاراستە دەکەم: ئایا ژین بێ ئەشق، یاخود ژیان بێ خۆشەویستی دەبێت؟ ئەگەر نابێت یاخود ئەشق کوژراوە، ئاخۆ ئێمە چۆن دەتوانین ئەمە بخولقێنین؟ لەو بارەوە ژنان و پیاوان چۆن بیر دەکەنەوە؟ من بەش بەحاڵی خۆم لە ئاست ئەو رەوشەدا هەست بە ئێش و ئازار دەکەم، تەنانەت قێزم لێی دەبێتەوە. هەر لەبەرئەمەش بوو کە سەرەتا رەخنەم لەبنەماڵەکەی خۆم گرت. لەسەر ئەم بنەمایەش لەگەڵ باوکم و دایکم کەوتمە شەڕەوە. لێم پرسین: ئەمە چۆن خێزانێکە؟ پاشان کە سەیرم کرد تێگەیشتم و بینیم کە ئەم رەوشە چیرۆکی تێکڕاری کۆمەڵگایە! بەڵام ئاخۆ دەبوو ملی بۆ کەچ بکەین؟ ئایا دەبوو دەستبەرداری ژیان ببین، لەخولیاو ئەشقی ژیان پەشیمان بینەوە؟! ئەی ئەو مەسەلەیە چۆن دەبێت؟ کاتێک سەیری مێژوو دەکەین دەبینین کە بەتەواوەتی ژیان مان لێ زەوت کراوە، بەڵام لەرۆژی ئەمڕۆماندا دەمانەوێ بژین. من کەسێکم کە خاوەنی حەسرەتی مەزن و بەدوای جوانی شکۆداردا دەگەڕێم. پەیجوورێکی مەزنی جوانیم. بەڵام چۆن ئەمانە بەدەست دێنم، چۆن دەژیم؟ لەوەدا مەبەستم مانا قەبا و ماددیەکەی نییە. خۆی لە خۆیدا ئەمە کێشەیەکی ئایدیۆلۆژییە.

    پێویستی ئاواکردنی شتگەلێک دەبینم. بەسەدان کچی گەنج رێگای چیاکانیان گرتۆتەبەر. لەبنەڕەتدا ئەوانیش بەدوای ئەشقدا دەگەڕێن. بەڵام نازانن چۆن پێی دەگەن. ئەگەر تەدبیرگەلێکی زۆر تایبەتمان نەبێت، دڵنیام کە ئەو فەرماندە پیاوەی بەرپرسێتی لە ئەشقیاکانی شاخ زیاتر و خراپتر ژن سەرکوت دەکات. ئێستا ئەمە کێشەیەکی گرنگە. چونکە دەڵێن:” دەچینەوە نیشتمان، لە چیاکان ئازادنە دەژین و شەڕو تێکۆشان دەکەین”. بەڵام هەڤاڵێکی کە بەهاوڕێی گیانی بە گیانی خۆی دادەنێت، بە قەدەر ئەو بەهایەی بەژنانی بازاڕ دەدرێت، هێندە بەهایە بەرامبەر بە کچە گەریلاکان پیشان نادات. چونکە پیاو نەزانە، بێ هەست و سۆزەو تێناگات. لەبەر ئەوەی تێناگات بە ژن دەڵێت:” بڕۆ بمرە، بەڵای سەری ئێمەی و بارێکی بە کۆڵمانەوە”. بەڵێ پێویستە ئاماژە بەو خاڵانەش بکەین. زیلان و هاشێوەکانی لەخۆڕا دەرنەکەوتن. لە ریزەکانیشماندا شەڕێکی دژواری لەم جۆرە لە ئارادایە. بێگومان ناڵێم ئافراندنی پیاو ئاسانە.



    کژار