• بۆ ڕای گشتی

    15 ئاب, 2017

    . قه‌ڵه‌مبازی ۱۵ی ته‌باخ بۆ ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستان و بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی کورد، و بۆ ژنان، ده‌ستپێکردنی قۆناخێکی ئیراده بوون، به‌هێز بوون له بواری خوپاراستن له به‌رامبه‌ر دوژمنی خوێن رێژ بوو. گۆلله‌‌ی یه‌که‌م به ده‌ستی فه‌رمانداری ئه‌فسانه‌یی عه‌گید (مه‌عسووم کۆرکماز) ته‌قێنرا، به‌ڵام ئه‌م رێگایه به پێداگری شه‌هیدانی وه‌کوو ئازاد، چه‌کدار، سمکۆ، شیرین‌، ئارین، ناڵین‌، زیلان سه‌رده‌شت و هه‌زاران شه‌هیدی تری رێگای ئازادی به‌رده‌وام ده‌بیت و وه‌ک ئیستاش ئه‌یبینین کڵپه‌ی ئاگری شۆرشی کوردستان، به پێشانگایه‌تی ژنان له هه‌ر چوار به‌شی کوردستان و له روژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گه‌ش ده‌بێته‌وه. له قۆناخێک که له کومه‌ڵگای کورد ڕێگەنەدان بۆ بەشداری ژنان لە گوڕه‌پانه‌کانی سیاسی، کۆمەڵایەتی‌و ئابووری نه‌بوو و ته‌نانه‌ت ژن وه‌کوو خوی، به‌ڕه‌نگ و ده‌نگ و ڕۆانگه‌ی خوی نه‌یده‌توانی ژیان بکات. به‌ڵام قه‌ڵه‌مبازی ۱۵ی ته‌باخ تێپه‌‌ڕبوونی گه‌لی کورد بۆ قۆناخێکی نوێیی ژیان بوو. هه‌وره‌ها بۆ ژنانی کوردیش بوو به دووباره ژیانه‌وه‌یان و به‌هێز بوون و به‌ئیراده بووونیان  ، که ئه وه ش هه مو له سیبه ری فکر و رامانی ریبه ر ئاپو دا بوو.

     

    له باکوری کوردستان له به‌رامبه‌ر زیهنیه‌تی فاشیست که له ناوبردن و بی‌ئیراده و کپ‌کردنی ده‌نگی گه‌لی کوردی خستووه‌ته‌ پڵانی خوی، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌ئیراده بوون، به‌رخۆدان، هاواری ئازادی و خۆبه‌ڕێوه‌برایه‌تی گه‌ل، بوو به وه‌ڵامده‌ری کرداراه‌کانی هۆڤانه‌ی ئه‌ردۆخان و پیلانگیریه‌کانی. هه‌روه‌ها له روژئاوای کوردستان که هه‌موو دوژمنانی ئازادی کوردان له پشتی داعش له‌گه‌ڵ کوردان شه‌ڕیان کرد. به‌ڵام به ئیراده و تێکوشانێکی بێ‌وێنه‌و به‌رخۆدانێکی مێژوویی رووبه‌ڕوو بوون. ژنی کورد بوو به پێشه‌نگی شه‌‌ڕ له به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و زیهنیه‌ته ده‌سه‌ڵاتدارانه‌. ژنان بوون به سه‌مبۆڵی تێکوشان و شۆڕشیان خوڵقاند. ئه‌مانه هه‌موو میراته‌ی میژوویی ۱۵ی ته‌باخن که له تێکوشانی ئایدولوژیا، سیاسی، له‌شکه‌ری، کومه‌ڵگا و … هتد، که ئه‌مڕو گه‌لی کورد رۆژبه‌رۆژ خوی گه‌وره‌تر و به‌هێزتر ده‌کاته‌وه. ئه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش خوی نیشان داوه و به‌شیوه‌یێکی خۆبه‌ریخستن کردن، تێکوشان و به‌رخۆدان دیار ده بێته‌وه. له به‌رامبه‌ر کۆماری سه‌رکۆت‌که‌ری ئێران و سیاسه‌ته چه‌په‌ڵه‌کانی، هوشیاریێکی بێ‌وێنه له هه‌موو چینه‌کانی کۆمه‌ڵگا خۆڵقاندووه. رژێمی ئیرانیش بو کۆژانه‌وه‌ی ئه‌م هوشیاریه، هه‌موو سیاسه‌ته چه‌په‌ڵ و قێزاوه‌نه‌کانی به کار ده‌هێنێت  تا به‌م شێوه‌یه بتوانێت له به‌رامبه‌ری ئیراده‌ی کۆمه‌ڵگا ببێته ئاسته‌نگ. به‌ڵام ئه‌مه له حاڵێکدایه که گه‌ل به به‌رز ڕاگرتنی ئاستی زانابوونی خۆیانه‌وه‌و خۆڕێکخستن کردنی خۆیان، له سێبه‌ری فیکر و ڕامانێکی ئازاد، ده‌یانه‌وێت به ئازادانه ژیان بکه‌ن.

     

    ئێمه‌ش وه‌کوو کۆمه‌ڵگای ژنانی ئازادی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان – که‌ژار، به به‌رز ڕاگرتنی رێگای قه‌ڵه‌مبازی ۱۵ی ته‌باخ، به هه‌موو گه‌لی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به تایبه‌تی ژنان و جوانان که هێزی دینامیکی کۆمه‌ڵگان ڕاده‌گه‌یێنین که به فیکر، ئیراده و بیر و بڕوای ئازاد، کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ئازادی ئه‌چێت و به به‌رده‌وام کردنی شوێن‌پێی هه‌ڤاڵانی قه‌ڵه‌مبازی ۱۵ی ته‌باخ، و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه هه‌ڤاڵ عه‌گید، هه‌زاران عه‌گیدی دیکه له‌‌م پارچه‌ی کوردستانه بخۆڵقینین و به پێشه‌نگتیی ژنان و جوانان شورشی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش به‌گه‌یینه‌وه به ئه‌نجام.

     

    له‌گه‌ڵ سڵاو و ڕێزمان بۆ شه‌هیدانی قه‌ڵه‌مبازی ۱۵ی ته‌باخ و هه‌موو شه‌هیدانی رێگای ئازادی کوردستان

    کوردیناسیۆنی کۆمه‌ڵگای ژنانی ئازادی روژهه‌ڵاتی کوردستان – که‌ژار

    ۱۵/۰۸/۲۰۱۷



    کژار