نامەی شەهید سەما یوجە بۆ هەڤاڵانی ژن
23 حوزهیران, 2017شەڕڤانانی ئازادی کورد هەڤاڵانی کچ
فێرگەی رێبەر ئاپۆ و وەسێتەکەی هەڤال زیلان رێگەی پێویستیان بۆ بەڕێوەچوونمان دەستنیشانکردووە. ئەرکی ئێمە تێگەیشتن، لێکدانەوە و ئەنجامدانە. رێگەی ئەمەش رۆژانە بەردەوامکردنی شەڕی چینایەتیە لەنێو پارتیدا و پێویستەی کچە شەڕوانەکان ببنە گەوهەری ئەم تێکۆشانە. رێبەر ئاپۆ بەر لەهەموو شتێک لە باوەڕی گۆڕینی زەمینەی جوڵانەوەی ژن و پیاودایە. رێبەر ئاپۆ هەر کات لەپێشەنگایەتی ئەمەدایە. لەم واتایەدا پێویستە هەر ئەندامێکی – یاژک – "رێکخستنی ژنانی ئەوسای پ ک ک" لەبەرامبەر ئەو چەمک و مەیلانەی کە زەمینەی پارتی وەک هەلێک بۆ چەمک و مەیلی دیکەی ژیان و رێکخستنی ئایدیۆلۆژی و پۆلێتیکی دیکە دەبینن و هەڵیدەسەنگێنن، تێبکۆشن.
هاوڕێ کچە شەهیدەکانمان تا لەدەستیان هاتووە ئەمەیان بەشێوەیەکی پوخت سەلماندووە. با بزانین چۆن لەوانەوە فێرببین. با ببینە شەڕوانی پەیوەستدارییە گەورەکان.
بەڵێ راستە کە زیلان ء سەماش لەبەندی عەشقدا بەشتێکی بەرجەستە نەگەیشتن، بەڵام لەبەرخۆدانی کردندا بوون بەسێمبولێک. ئەمە زۆر زەحمەتە بەڵام واقیعیش رێگا بەجۆرە مامەڵەیەکی تر نادات. لێرەدا با بپرسین سەرۆکایەتی چییە؟ هێزی بەرخۆدانء خۆڕاگریە. هەم هێزی شەڕکردنە لەبەرامبەر نێگەتیڤەکاندا هەم هێزی پاڵنەری عەشق ء سەرکەوتنە. ئەمەش بەواتای وەرچەرخانی ئافرەت دێت بۆ ژیان ء ژیانێکی ئازاد.
ژنی ئازاد؛ دەبێتە وڵاتی ئازاد و مرۆڤایەتی ئازاد
بژی سەرۆک ئاپۆ و هزرە ئازادییەکەی
بژی "PKK – ئەنی رزگاری نەتەوەی کورد – ئەرتەشی رزگاری گەلی کورد"
بژی وڵاتی ئازاد – مرۆڤ ئازاد
بژی ئەو گەورە ژنە کوردانەی بە پێشەنگایەتی "PKK" شەریان کرد و ئازاد بوون
بژی شەروانانی ئازادی ژنە قارەمانەکانمان
بژی راستینەی بە سوپابوونی گەل
بمرێ دەوڵەتی فاشی تورک
بمرێ هەموو جۆرە باڵادەستی و بەکرێگیراوییەک
نەفرەت لە ئێمپریالیزم، داگیرکاری و هەموو جۆرە پاشوەڕۆییەک