• نامەی شەهید سەما یوجە بۆ ڕێبەر ئاپۆ

    23 حوزه‌یران, 2017

    لەسەر ئەم بناخەیە دەمهەوێ مێشک و دڵ و جەستەم بکەمە پردێکی ئاگرین لەنێوان "8 – 21"ی ئاداردا. بۆ ئەوەی بتوانم ببمە قوتابییەکی مەزڵۆم دۆغانی کاوەی سەردەم و سەرجەم شەهیدانمان دەمهەوێ وەک زەکییە بسووتێم، وەک رەهشان بە نەورۆز ببم. زۆر بیرم لەو چالاکییانەی ئەو شەهیدانە کردەوە کە دەمهەوێ ببمە قوتابییان و زۆری لەسەر فکریم. زۆر خوازیاربووم هەموو رۆژێ هەموو کاتێ بە ئاگری شۆڕشدا بڕۆم بسوتێم و سنوورەکانی لێکبدەمەوە. بینیم کەوا ئەمانە چالاکی مرۆڤی خۆ بواردون. پاش ئەوەی ئەم بڕیارەشمدا دووبارە و دووبارە شەڕێکی گەورەی ناوخۆشم ئەنجامدا. بۆ دواجار هێزی رێکخەری لاوازییە مرۆییەکانم بینی و جارێکی دیکە لێم بردەوە. پەیوەستی ژیانی ئازاد و ژنی ئازاد فەرمانێکی وەهام بەسەردا دەدا. ئێستاکە باش تێگەیشتووم کەوا سوێندی پەیوەستداریم بە رێبەر ئاپۆوە، بە خۆڵەمێش بوونە لە ئاگری ئەم پەیوەستدارییەدا و سەرلەنوێ خۆ خۆلقاندنەوەیە لەنێو ئەو خۆڵەمێشەدا .  

     

    بە پەیوەستداریمەوە بە وەسێتی خوداوەندی سەرکەوتن هاوڕێ زیلانەوە، دەمهەوێ نەک بە تەنها گەوهەرییانە، بەڵکو رەواڵەتیانەش ببمە وەڵامی چالاکییە پرشنگدارەکەی. بەڵام ئەمە لە کەش و هەوای بەندیخانەدا دەستنادات. بە یەکگرتن لەگەڵ مەعسومیەتی دڵی بە هەزاران منداڵ کە لەم نەورۆزەدا رادەپەڕن، بە تاقیبکاری ئەم وەسێتەوە دەست دەدات. پەیوەستدارییم بە ئازادییەوە زۆر گەورەیە. بۆ ئەوەی ئەم پەیوەستدارییە بکەمە هێزی ژیان هەبوون و خۆم پێشکەشی رێبەر ئاپۆ دەکەم. ژنان پزیزکی ئاگری بە خۆڵەمێشبووی کوردە، هەر ژنێک کە توانیبێتی سەرلەنوێ لەم خۆڵەمێشانە لەدایک ببێتەوە، دەبێتە خانەی گەوهەری ئازادی کوردستان. بەڵام بە تەنها ئەمەش بەس نییە بۆ بوون بە وەڵام بۆ رێبەر ئاپۆ. بۆ ئەوەی ببێتە وەڵامدەر، دەبێ هەر دەڵێکی رەشکراو خۆی بە ئاگر خاوێن بکات. من تەنها هێزی بەخشینی دڵی خۆمم هەیە

     

    کە خۆم بە نەورۆز دەکەم، جارێکی دیکە ئاماژە بەوە دەکەم کە هەر خانەیەک لە مێشک و دڵ و جەستەم پێشکەشی ئەم رێگایە دەکەم و سوێندی پەیوەستداریم نوێ دەکەمەوە.



    کژار