• نامەی شەهید سەما یوجە

    16 حوزه‌یران, 2017

    نامەی شەهید سەما یوجە

    گەلی نیشتمانپەروەرم.

    هەوڵ دەدەم بەم چالاکییە ببمە زمانی ناخی دڵتان. ئێمەی بەهەزاران ئەولادی ئێوە لەم شاخانەدا، لەپێناو ئازادی ئایندەتاندا، نەک تەنها جارێک، ئامادەین بە هەزاران جار گیانی خۆمان فیدا بکەین. لەم رۆژانە سەختەی شەڕدا، چیدی پێویستە ئێوەش شوێنی خۆتان دیاری بکەن. ناوی شەڕەکەمان شەڕی گەلە، مادەم وایە با پێویستییەکانی شەڕی گەل بەجێ بهێنین. پەندێک هەیە دەڵێ"داری ئازادی بەخوێن ئاو دەدرێ" نابێ لە خۆڕا دەست لە ئازادیمان بەردەین. دەبێ باش بیر لەوە بکەینەوە کە وڵاتەکەمان زۆر بە نرخە، لەبەر ئەمەشە دوژمن هێندە پێداگرە، بۆچی ئێمە پێداگر نەبین ؟. لە گیانمان زیاتر چیمان هەیە لەدەستی بدەین ؟. با لەبەرامبەر ژیانێکی بێ شەرەفانە، مردنێکی شەرەفمەندانە بژارمان بێ. لەم قۆناخەدا کە زۆر لە سەرکەوتن نزیک بوینەتەوە، بەو بڕوایەم کە گەلەکەمان وەک هەر دەم لێرە بەدواوەش خاوەن لە میراسی بەرخۆدانی "PKK" دەردەکەوێ و سەرباری ئەم هەموو بەدەل و بەخشندەییە، ئامادەیە هێندەی دیکەش ببەخشێ و بەدەستی خۆی ئایندەیەکی ئازاد بخولقێنێ و بەشەرەفمەندانەییەوە شوێنی خۆی لەنێو کۆمەڵگاکانی جیهاندا بگرێ و هەر بەم باوەڕییەشمەوە سڵاو لە سەرجەمیان دەکەم.

     گەلی کوردی نیشتمانپەروەر

    فێربوونی مێژووی کوردستان، وانە و ئەزموون گرتن لەم مێژووە و لەسەر ئەم بنەمایەش لێکدانەوەی راستینەی "PKK" ئەرکی سەرشانی هەر تاکێکی کوردە. کە لەمێژووی خۆمان دەڕوانین، دەبینین لاواز و پارچە پارچە و ناڕێکخستەیی بەشی بەرخۆدانی و ژیانێکی سەربەخۆیە، هەر بەهێز و رێکخراویش خیانەتە. هۆکاری ئەمەش؛ نەبوونی یەکێتی لەنێو کورداندا و چاوەڕێی دەستی دەرەوە کردنە، تەنها "PKK" و رێبەرە خولقێنەرەکەیەتی توانیوێتی ئەم مێژووە رەشە پارچە بکات و پێچەوانەی بکاتەوە.

    ئەوڕۆکە گەلی کورد بە قۆناخێکی هەستیاردا دەرباز دەبێ. دوژمن چۆن هەموو سەرهەڵدانەکانی کوردی لەناو جەرگەیدا پارچەکردووە و سەرهەڵدانەکانی بەهەرێمە سەرهەڵداوەکانەوە سنووربەند کردووە، چۆن لەپەنا هەر رێبەر و سەرکردەیەکی کورد دا رەوتێکی خیانەتکاری دەرخستووە، ئەوڕۆکەیش هەمان شت بەسەر "PKK"دا دەسەپێنێ. لەبەر ئەوەش پێویستە هەموو کوردێک هەست بە هزری ئەم قۆناخە بکات و خۆی ئاوێتەی ئەم شەڕە بکات. هەژاری و ئاوارەیی و دەربەدەری بەهیچ شێوەیەک کۆسپ و تەگەرە نین. گەلی کوردی نیشتمانپەروەر بە راپەڕینی لەم نەورۆزەدا ئەوەی سەلماندووە. دەبێ راپەڕیوەکان رەنجەکانیان زیاتر و گەورەتر بکەن و بێ دەنگی بێ دەنگەکانی دەوروبەری خۆشیان بشکێنن و دەنگیان ئاوێتەی دەنگی خۆیان بکەن. پێویستە هەر خێزانێکی کورد ببێتە شوێنگەی گەریلا

     دەبێ ئەوەمان لەبیر نەچێ کە وەکو گەل ئەمە یەکەمین شانس و دەرفەتمانە، کەوایە با لەپێناو بەدەستهێنانی جێگەیەکی شەرفەمەندانە بۆ خێزانی مرۆڤایەتی، لە بچووک هەتا هەرە گەورەکەمان دەگات لەژێر مەشخەڵی ئازادی رێبەر ئاپۆ دا کۆببینەوە.

     بۆ فێرکار و خولقێنەری تێکۆشانی سۆسیالی چاخەکەمان سەرۆکی گشتی پارتیمان و رێبەری نەتەوەییمان رێبەر ئاپۆ.



    کژار