گەڵاڵەی بودجەی ١٤٠٠ لە قوڵکەوە کەوتنە نێو بیرە
جوانا سنە هەر دەچێ دەبینین کە لە هەناسە دواییەکانی دەوڵەتی روحانی ، هەوڵدان و پەلەقاژەکان بۆ درێژ کردنی تەمەنی رژیم زۆرتر دەبێ. لە هەمان کاتدا دیاردەبێ ،کە روحانی هەوڵ دەدات کە بە بیرەوەریکی جوان، رۆژە رەشەکانی کۆمەڵگا پەردەپوش بکات . لە بەر ئەوەی کە سەرەتای بەرجام لە ناسنامەی دەولەتی ١٢ـهەم وەکوو دیتنی ئەو سەرابە بوو کە سالها وەکوو خەیالێک لێان دەڕوانی بەڵام، بۆ ماوەیک ئەو سەرابە کرا بە حەقیقەتێک. چەندەش بە رای روحانی هاتنی ، گوایە گەش بوو بەڵام، ڕۆیشتنی رەش بوو. چوونە دەرەوەی ئامریکا لە بەرجام و چڕکردنەوەی…