ئەو تێکۆشانەی رێبەرایەتی دەیکات شەڕە لە پێناو پەیوەندییەکی ئازاددا
لەبرگیراو لە پەرتووکی شۆڕشی کۆمەڵایەتی و ژیانی نوێ(عبدوڵڵا ئۆجالان) لە کاتێکدا بەرەو یەکەمین کۆنگرەی نەتەوەیی یەکێتی ئازادی ژنانی کوردستان یاژک دەچین، ئەو کار و شیکردنەوانەی لەم بارەیەوە کردوومانن رۆڵێکی کارایان هەبووە لە گەیشتن بەم ئاستەدا. بە تایبەتیش کاتێک ژن و خێزان تێکهەڵکێش لەگەڵ حەقیقەتی سەرۆکایەتیدا تاوتوێ بکەین، بەوەی رووی شاردراوەی راستینەی کورد یاخود بە واتایەکی تر گرێکوێرەی کوردمان ئاشکرا کردووە، گەیشتووینەتە کۆمەڵێک ئەنجامی زۆر تازە و وەرچەرخێنەر. لێرەشەوە گەیشتینە ئەوەی کە راستینەی کوردستان و گەلی کورد، بەوێنەی گۆشت و خوێن پەیوەستە بە راستینەی ژنێکی ئازادەوە، نەک هەر ئەمە بەڵکو بەشێکی…